Print
 وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ئاستی پێویستدا نییه‌ بۆ وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی ئه‌منی هه‌ندێ پارێزگا
Sunday, October 9, 2011

(سبه‌ی):
وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپای عێراق، له‌ لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ئێستادا هێزه‌کانی عێراق نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئاستی پێویست، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی دۆسیه‌ی ئه‌منی وڵاتیان راده‌ست بکرێت.
قاسم موسه‌وی، ئه‌وه‌شی وت: گروپه‌ چه‌کدارییه‌کان و رێکخراوی قاعیده‌، تا ئێستا جێگای مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵات، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان روبه‌ڕویان ببنه‌وه‌.
موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌ هه‌ندێ له‌و پارێزگایانه‌ش کرد که‌ تائێستا جێگه‌ی مه‌ترسین، وتی: پۆلیسی فیدڕاڵی و ناوخۆیی هه‌ندێ شاره‌کان ئاماده‌یی ته‌واویان نییه‌ بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی دۆسیه‌ی ئه‌منی، به‌تایبه‌ت پارێزگاکانی وه‌ک سه‌ڵاحه‌دین، دیاله‌، ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا، به‌هۆی لاوازی له‌به‌ده‌ستهێنانی زانیاری بۆ راوه‌دونانی گروپه‌ چه‌کدارییه‌کان.

Sbeiy.com © 2007