Print
 لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: به‌ جدی‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیانه‌دا ده‌كه‌ین له‌ دژی‌ ئوسامه‌ نوجێفی ئاشكراكراون
Sunday, October 9, 2011
(سبه‌ی‌):
سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جدی‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیانه‌دا ده‌كات كه‌ حه‌نان فه‌تلاوی‌ له‌ دژی‌ ئوسامه‌ نوجێفی ئاشكرایكردوه‌.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا كه‌ 4ی‌ ئه‌م مانگه‌ رێكیخست، حه‌نان فه‌تلاوی‌ ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕو كه‌ زانیاری‌ لایه‌ ئوسامه‌ نوجێفی بڕی‌ دو ملیار دیناری‌ بۆ شت و مه‌كی ناو ماڵه‌كه‌ی‌ خه‌رجكردوه‌.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كيشدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ریكردوه‌، به‌ها ئه‌عه‌ره‌جی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌: ئه‌و دۆسیانه‌ی‌ حه‌نان فه‌تلاوی‌، ئه‌ندامی‌ لیستی‌ ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكردوه‌ له‌ دژی‌ ئوسامه‌ نوجێفی، نه‌گه‌شتوه‌ته‌ لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌، له‌كاتی‌ گه‌یشتنیان لیژنه‌كه‌مان به‌ جدی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیانه‌دا ده‌كات.
Sbeiy.com © 2007