Print
 عه‌قیده‌ جیابوه‌كه‌ی‌ سوپای‌ سوریا، نه‌خشه‌ بۆ شه‌ڕی‌ پارتیزانی‌ له‌ دژی‌ رژێمی‌ ئه‌سه‌د داده‌نێت
Monday, October 10, 2011

(سبه‌ی‌):
عه‌قید ریاز سه‌عد، كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابوردودا له‌ سوپای‌ سوریا جیابوه‌وه‌و له‌ ئێستاشدا سه‌رۆكایه‌تی‌ (سوپای‌ سوریای‌ ئازاد) ده‌كات، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌ كه‌ پلان بۆ زنجیره‌ هێرشێك داده‌نێت به‌ مه‌به‌ستی روخاندنی رژێمی‌ سوریا.
له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ (ئیند‌پێندانت)ی‌ به‌ریتانی، باسی له‌وه‌كردوه‌ كه‌: رژێمی‌ سوریا ناچاری‌ كردوین وه‌ڵاممان هه‌بێت، ئێمه‌ش كۆمه‌ڵه‌ سه‌ربازێكی رێكخراوین و له‌ ناوخۆ كارده‌كه‌ین و ورده‌ ورده‌ به‌هێز ده‌بین، رۆژانه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ف‌سه‌رێكدا له‌ ناو سوپا په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌سعه‌د له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌یه‌كی توركی، داوای‌ "هاوكاری‌ سه‌ربازی"كردوه‌ بۆ روخانی‌ رژێمی‌ به‌عس.
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌، كه‌ ستراتیژیه‌تی كاركردنی ئه‌وه‌یه ‌"هێرشی پارتیزانی‌ ئه‌نجامبده‌ن بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌ی‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و ئه‌و میلیشیانه‌ی‌ رژێمی‌ سوریا دروستى كردون".
ئه‌و عه‌قیده‌ جیابوه‌وه‌ی‌ سوپای‌ سوریا ئه‌وه‌ی‌ خستوه‌ته‌ڕو كه‌: "نزیكه‌ی‌ 10 بۆ 15 هه‌زار سه‌رباز له‌ سوپا جیابونه‌ته‌وه‌" له‌ ئێستاشدا ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌منزیكانه‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و سه‌ربازانه‌ له‌ توركیاوه‌ بگوێزێته‌وه‌ بۆ ناو سوریا.
به‌ بۆچونی ریاز ئه‌سعه‌د، وره‌ی‌ سه‌ربازانی‌ سوپای‌ سوریا نزمه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش جیابونه‌وه‌ له‌ سوپا په‌ره‌ ده‌سێنێت.

Sbeiy.com © 2007