Print
 لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک: منداڵان له‌ته‌مه‌نی 15 مانگیدا راست و هه‌ڵه‌ لێک جیاده‌که‌نه‌وه‌
Monday, October 10, 2011
(سبه‌ی):
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی بڵاویکرده‌وه‌، كه‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی‌ له‌زانکۆی (واشنتۆن)، ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌ كه‌ منداڵان کاتێک ته‌مه‌نیان ده‌گاته ‌15 مانگ، ده‌توانن کرداره ‌هه‌ڵه‌و راسته‌کان لێک جودا بکه‌نه‌وه‌.
لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستوه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ‌منداڵان زیاتر چالاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌و ته‌مه‌نه‌دا و مێشکیان به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن، ئاسانتر ده‌توانن کاری هه‌ڵه‌و راست لێک جیابکه‌نه‌وه‌، 
نمونه‌شیان به‌ دابه‌شکردنی خۆراک هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ منداڵان له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌ئاسانی هه‌ست به‌بونی ئه‌و نایه‌کسانیه ‌ده‌كه‌ن ‌له‌گه‌ڵیاندا ده‌کرێت.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه ‌باسی له‌وه‌شکردوه،‌ كه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا منداڵان زیاتر هۆگری ئه‌و که‌سانه ‌ده‌بن ‌به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات و په‌راوێزیان ناخه‌ن، به ‌تایبه‌ت له‌کاتی نانخواردن و یاریکردندا.
Sbeiy.com © 2007