Print
 ئامێرێک، له‌ماوه‌ی 30 چرکه‌دا پیتزا به‌رهه‌م ده‌هێنێت
Monday, October 10, 2011
(سبه‌ی):
په‌نابه‌رێک به‌ناوی جۆن كیفزنگن له‌ ئه‌مه‌ریکا توانیویه‌تی ئامێرێکی به‌رهه‌مهێنانی پیتزا دروست بکات که‌ له‌ماوه‌ی 30 چرکه‌دا پیتزا ئاماده‌ی‌ خواردن ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێکی رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی، ئه‌و ئامێره‌ توانای له‌ خۆگرتنی 150 هه‌ویری پیتزای هه‌یه‌ و له‌ چه‌ند به‌شێک پێکهاتوه‌، له‌وانه‌؛ به‌شی برژاندن و به‌شی ئاماده‌کردنی پێداویستیه‌کان و به‌شی رازاندنه‌وه‌ی پیتزاکه‌ و تیایدا داواکار له‌رێگه‌ی شاشه‌ی ئه‌لکترۆنیه‌وه‌، داوای ئه‌و جۆره‌ پیتزایه‌ ده‌کات که‌ مه‌به‌ستێتی و له‌ماوه‌ی ته‌نها 30 چرکه‌دا پیتزاکه‌ی‌ بۆ ئاماده‌ ده‌كرێت.
جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌م ئامێره‌ به‌یه‌که‌مین داهێنان داده‌نرێت له‌جیهاندا له‌بواری دروستکردنی پیتزاداكه‌ به‌شێوه‌یه‌کی خێرا ده‌توانێت ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌ ئاماده‌ بكات.
Sbeiy.com © 2007