|
ئه‌ندامێکی ده‌وڵه‌تی یاسا: عێراقییه به‌بێ عه‌لاوی، ده‌بێته باشترین به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی |
Tuesday, October 11, 2011 |
(سبه‌ی):
په‌رله‌مانتارێکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشکرای ده‌کات، که لیستی عێراقییه به‌نیازه که‌سێکی دیکه له‌بری ئه‌یاد عه‌لاوی، بۆ پۆستی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سیاسه‌ته باڵاکان ده‌ستنیشان بکات.
هه‌یسه‌م جبوری له‌لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌شی وت: ئیئتیلافه‌که‌مان پێیوایه باشترین به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی عێراقه به‌بێ سه‌رکرده‌که‌ی (ئه‌یاد عه‌لاوی)، چونکه ناوبراو کاری له‌سه‌ر دروستکردنی قه‌یران ده‌کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دورکه‌وتنه‌وه‌ی عه‌لاوی له پرۆسه‌ی سیاسی، هه‌لی ئه‌وه بۆ عێراقییه ده‌ڕه‌خسێنێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی و رۆڵی کاریگه‌ری هه‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌یاد عه‌لاوی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستبه‌رداربونی خۆی له‌وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سیاسه‌ته باڵاکان راگه‌یاند. |
|
|