Print
 په‌رله‌مانتارێکی عێراق: که‌س ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی راهێنه‌ر و سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نازانێت
Tuesday, October 11, 2011

(سبه‌ی):
ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری عێراق پێیوایه‌، به‌هۆی کۆنتڕۆڵکردنی هێڵی ئاسمانی عێراقه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌، هیچ که‌سێک ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی راهێنه‌ر و سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق نازانێت.
حاکم زاملی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ئاژانسی (این)ی راگه‌یاندوه‌، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ڕێی فڕۆکه‌ و بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانیانه‌وه‌، کۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی هێڵی ئاسمانی عێراقیان کردوه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ‌زۆبه‌ی سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان، له‌ڕێی فڕۆکه‌ و بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانیانه‌وه‌ هاتوچۆ ده‌که‌ن، بۆیه‌ ناتوانرێت ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان و که‌لوپه‌له‌کانیان له‌عێراق ئاشکرا بکرێت.
زاملی، ئه‌وه‌شی وتوه: جگه‌له‌ سه‌رۆک وه‌زیران، سه‌رۆک کۆمار یاخود وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگری، من و هیچ که‌سێکی تر ژماره‌ی ئه‌و راهێنه‌ر و سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌رییکیانه‌ نازانین که‌ له‌عێراق ده‌مێننه‌وه‌.

Sbeiy.com © 2007