Print
 به‌غدا؛ ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌، له‌نزیک وه‌زاره‌تی ناوخۆ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تر رویاندا
Wednesday, October 12, 2011

(سبه‌ی):
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی به‌غدای پایته‌ختی هه‌ژاند و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی بونه‌ته‌ قوربانی، هاوکات سه‌رجه‌می ته‌قینه‌وه‌کانیش له‌ڕێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕیژکراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراون.
له‌ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌مدا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ناوچه‌ی (حه‌ی اعلام) ته‌قییه‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌ی دوه‌م له‌نزیک بنکه‌یه‌کی پۆلیس له‌ناوچه‌ی (الحریه‌) له‌باکوری خۆرئاوای به‌غدا رویداوه‌.
هاوکات ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌به‌ر‌ده‌م ده‌روازه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌قیه‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌ی چواره‌میش بنکه‌ی پۆلیسی عه‌له‌ویه‌ی له‌ناوچه‌ی که‌ڕاده‌ کردوه‌ته‌ ئامانج.
له‌هه‌مان کاتدا ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاشکرایکردوه‌، به‌گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌کان، له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا 14 که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 60 که‌سی تر برینداربون.

Sbeiy.com © 2007