Print
 سوریا؛ له‌ خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێدا 12 که‌س به‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کوژران
Wednesday, October 12, 2011

(سبه‌ی):
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی سوریا دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌، دوێنیش زیاتر له‌ 10 که‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ کوژران.
به‌پێی ئاماری لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی شۆڕشه‌که‌ی سوریا، له‌خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێ سێشه‌ممه‌دا که‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌، 12 که‌س به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کوژراون، 9 که‌سیان له‌ شاری حه‌مس و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش، له‌شاره‌کانی ئه‌دله‌ب، دۆما و حه‌له‌ب بون.
له‌هه‌مان کاتدا ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ پرۆسه‌ی سه‌ربازیی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌شاری حه‌مس به‌رده‌وامه، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا 115 که‌س به‌تۆمه‌تی دژایه‌تیکردنی ده‌سه‌ڵات ده‌ستگیر کراون.

Sbeiy.com © 2007