Print
 ته‌ندروستی جیهانی؛ ژماره‌ی توشبوان به ‌نه‌خۆشی (سیل) له ‌پاشه‌کشه‌دایه‌
Wednesday, October 12, 2011
(سبه‌ی):
رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی  له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ژماره‌ی توشبوان به‌ نه‌خۆشییه‌کانی سیل له‌مساڵدا نزمترین ئاستی تۆمارکردوه‌، هاوکات ژماره‌ی مردوانیش به‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابوردودا به‌رێژه‌یه‌کی به‌رچاو که‌میکردوه‌.
له‌ راپۆرته‌كه‌دا رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی، که‌ له‌ژێر ناونیشانی (روبه‌روبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سیل له‌جیهان)دا بڵاویکردوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ ئاشکراکردوه‌؛ كه‌ له‌ساڵی 2010دا 8.8 ملیۆن که‌س توشی نه‌خۆشییه‌کانی سیل بون، هاوکات 1.4 ملیۆن که‌سیش به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌ گوێره‌ی‌ راپۆرته‌كه‌ له‌ دوای ساڵی 2006ه‌وه‌ رێژه‌ی توشبون به‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ که‌میکردوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی‌ بۆ رێگریکردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن وڵاتی چینه‌وه‌.
هه‌رچه‌نده‌ رێكخراوه‌كه‌ کۆی گشتی توشبوان به‌و نه‌خۆشیه‌ی‌ له‌ساڵی 2011دا ئاشکرا نه‌کردوه‌، به‌ڵام باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ له‌مساڵدا که‌مترین رێژه‌ی توشبون به‌و نه‌خۆشیه‌ تۆمارکراوه‌.
Sbeiy.com © 2007