|
به‌ریتانیا؛ سه‌عاتی (بیگ بێن) لار بوه |
Wednesday, October 12, 2011 |
(سبه‌ی):
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌کانی وڵاتی به‌ریتانیا ئاشکرایانکرد، سه‌عاتی به‌ناوبانگی (بیگ بێن)ی ئه‌و وڵاته، به‌هۆی دروستکردنی تونێل و رێڕه‌وی شه‌مه‌نده‌فه‌ره، له ژێر زه‌ویه هاوشێوه‌ی تاوه‌ری (بیزا)ی ئیتاڵیا لاربوه.
ئه‌و راپۆرتانه ئاشکرایانکردوه، سه‌عاتی(بیگ بێن) که به یه‌کێک له سه‌عاته مێژوییه‌کانی به‌ریتانیا و جیهان داده‌نرێت، به ئاراسته‌ی باکوری خۆرئاوا لاربوه‌ته‌وه و له‌داهاتوشدا لاری ئه‌و سه‌عاته به‌شێوه‌یه‌کی زۆر رون ده‌رده‌که‌وێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه؛ له‌ئێستادا ئه‌و سه‌عاته به رێژه‌ی 0.26 پله، روی له باکوری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته کردوه، و به‌وهۆیه‌شه‌وه نزیکه‌ی 50 سانتیمه‌تر له‌به‌رزترین خاڵدا له ستونی خۆی لایداوه.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌کان ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌رو، كه له ماوه‌ی 4000 بۆ 10000 ساڵی دیکه‌دا، ئه‌و سه‌عاته مه‌ترسی روخانی له‌سه‌ر نابێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به‌رپرسانی به‌ریتانیا ئاشکرای ده‌که‌ن؛ كه سه‌عاتی (بیگ بێن)، له ئێستادا هیچ مه‌ترسییه‌کی نیه، به‌ڵام ده‌بێت بخرێته ژێر چاودێری به‌رده‌وامه‌وه.
سه‌باره‌ت به هۆکاری لاربونیشی، راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن كه هۆكاره‌كه‌ی دروستکردنی تونێل و رێڕه‌وی شه‌مه‌نده‌فه‌ره له ژێر زه‌ویدا.
|
|
|