Print
 كه‌ركوك؛ ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراو به‌ 2 چه‌كداره‌ سه‌رنشینه‌كه‌یدا ته‌قیه‌وه‌
Wednesday, October 12, 2011
(سبه‌ی):
سه‌عات 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ باشوری شاری كه‌ركوك ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراو به‌ 2 چه‌كداره‌ سه‌رنشینه‌كه‌یدا ته‌قیه‌وه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌یانویست ئه‌و ئۆتۆمۆبێله‌ ببه‌نه‌ ناو شاری كه‌ركوكه‌وه‌.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌و ئۆتۆمۆبێله‌ له‌ نزیك ناحیه‌ی ره‌شاد ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و 2 تیرۆرستی تێدا كوژراوه‌.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر وتیشی: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتوه‌، ئه‌و تیرۆرسته‌ ویستویانه‌ ئۆتۆمۆبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ بهێننه‌ ناو كه‌ركوك.

ئارام جه‌مال
Sbeiy.com © 2007