|
لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كی بۆ چاوخشاندنه‌وه به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێكهێناوه |
Wednesday, October 12, 2011 |
(سبه‌ی):
لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی بچوكی بۆ پێداچونه‌وه به موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا پێكهێناوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ ده‌ریكردوه، فالیح ساری، ئه‌ندامی لیژنه‌كه وتویهیی: لیژنه‌كه بۆ چاوخشاندنه‌وه‌یه به یاسای ژماره 22ی ساڵی 2008ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی.
رونیشیكردوه‌ته‌وه كه: دروستكردنی ئه‌و لیژنه‌یه دوای زیادكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ دێت، كه جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردوه له نێوان داهاتی ئه‌وان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی تر.
فالیح ساری ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه: چاوخشاندنه‌وه به یاسای موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێویسته، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بێت و پشت به خه‌ڵكی شاره‌زاو پسپۆڕ ببه‌سترێت. |
|
|