Print
 هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌
Thursday, October 13, 2011
(سبه‌ی‌):
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا توركیه‌كه‌یدا رێكیخستوه‌، هۆشیار زێباری‌، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق ته‌ئكیدی له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌، كه‌ بونی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ سه‌ر خاكی‌ عێراق "جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌".
هه‌ر له‌ ق‌سه‌كانیدا زێباری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، كه‌ "په‌كه‌كه‌، كێشه‌ی‌ هاوبه‌شی عێراق و توركیایه"‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق وتویه‌تی: ئێمه‌ له‌ نیگه‌رانی‌ توركیا سه‌باره‌ت به‌ بونی پارتی كرێكارانی‌ كوردستان له‌ عێراق تێده‌گه‌ین و پێشمانوایه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ دوباره‌كردوه‌ته‌وه‌ له‌ په‌كه‌كه‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌: رێوشوێنی‌ زۆر كارا له‌ دژی‌ یاخیبوانی‌ كورد ده‌گرینه‌به‌ر.. ئیتر رێگه‌ ناده‌ین په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی‌ عێراق هه‌ڕه‌شه‌ دروستبكات بۆ توركیا.
ئه‌وه‌شی وتوه‌: ئێمه‌ سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌مو رێوشوێنێكی پێویست له‌ دژی‌ په‌كه‌كه‌ بگرینه‌به‌ر.. هه‌ركاتێكیش عێراق توانی‌ ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر هه‌مو خاكه‌كه‌یداو رێ له‌ په‌كه‌كه‌ بگرێت؛ ئێمه‌ ناچار نین بچینه‌‌ ناو خاكی‌ عێراقه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ رونه‌دات، ئه‌وكات سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه‌ په‌نا بۆ هه‌مو رێوشوێنێك ببه‌ین به‌ مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ ئاسایشی نیشتمانیمان.
Sbeiy.com © 2007