Print
 سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌
Thursday, October 13, 2011

 (سبه‌ی‌):
سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی لیبی له ‌شاری‌ سیرت ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه،‌ كه‌ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ سه‌ر به‌ موعه‌مه‌ر بون و ده‌ستگیركراون، باسیان له‌وه‌كردوه‌ كه‌ موعه‌مه‌ر قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرتدایه‌.
وه‌سام بن ئه‌حمه‌د، سه‌ركرده‌كه‌ی‌ شۆڕشگێڕان زانیاری‌ زیاتری‌ ده‌رباره‌ی‌ بونی‌ قه‌زافی له‌ سیرت نه‌داوه‌، به‌ڵام بڵاوبونه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌ستگیركردنی‌ موعته‌سه‌می كوڕی‌ قه‌زافی له‌و شاره‌و دواتریش ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ ده‌ستگیردنه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌ ئینتیقالی‌ لیبیاوه‌.

Sbeiy.com © 2007