Print
 سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون
Thursday, October 13, 2011
(سبه‌ی‌):
رێكخراوی‌ روانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ، ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه)‌، 14 كه‌س كوژران به‌ ده‌ستی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د.
رێكخراوه‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌شكردوه‌ كه‌: له‌ ناو كوژراوه‌كاندا 6 سه‌رباز و دو سه‌ربازی جیابوه‌وه‌ له‌ سوپا و هاولآتیه‌كی مه‌ده‌نی له‌ شاری‌ (به‌لده‌ حاره)‌ كوژراون له‌ باشوری‌ سوریا.
هاوكات رێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو كه‌: هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ شاری‌ (به‌نش)ی باكور، 5 هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌ ده‌ستی‌ سوپا كوژراون.
Sbeiy.com © 2007