|
چوارقوڕنه؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت |
Friday, October 14, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌هۆی نه‌بونی پێداویستیه تایبهتهكانیهكان و كه‌می ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیان، كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌بای چوارقوڕنه، دوێنێ پێنجشه‌ممه مانیانگرت.
ئه‌و كارمه‌ندانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناتوانن له كاركردن به‌رده‌وام بن به‌هۆی كه‌می كارمه‌ند و نه‌بونی سه‌له‌ی رافیعه و ئامێری تایبه‌ته‌وه.
لای خۆشیه‌وه سامان سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای چوارقوڕنه به (سبه‌ی) راگه‌یاند: هه‌وڵی زۆریانداوه بیكه‌ن به 2
سیانه، به‌ڵام تائێستا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و ئامێریش هاتوه، به‌ڵام بۆ (رانیه)یان ته‌رخانكردوه، بۆیه كارمه‌ندان مافی خۆیانه مان بگرن.
ئاكۆ مامه حه‌مه |
|
|