Print
 به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت
Friday, October 14, 2011
(سبه‌ی):
به‌تۆمه‌تی کوشتنی برازایه‌کی خۆی، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا، دادگای به‌رایی کوه‌یت سزای له ‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر (شێخ فه‌یسه‌ڵ عه‌بدوڵا)ی ئه‌ندامی خێزانی(ئا‌لسو‌باح) ئاشكراكرد.
سزای‌ له‌ سێداره‌دانه‌كه‌ به‌سه‌ر شێخ فه‌یسه‌ڵ، به‌هۆی‌ كوشتنی‌ (شێخ باسل سالم)ی خوشكه‌زایه‌وه‌ بوه‌، كه‌ له‌سه‌ر یانه‌یه‌كی وه‌رزشی ناكۆكی له‌ نێوانیاندا دروست بوبو.
بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا، پێویسته‌ دادگایی تێهه‌ڵچونه‌وه‌و ته‌میز پشتگیری‌ بكات و دواتریش له‌لایه‌ن ئه‌میری وڵاته‌وه‌ واژۆی له‌سه‌ر بکرێت.
Sbeiy.com © 2007