Print
 به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌
Friday, October 14, 2011
(سبه‌ی):
دوێنێ (پێنجشه‌ممه‌) به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبی چێنراوه ‌وه‌ له‌ (مه‌دینه‌ سه‌در)ی به‌غداد 20 که‌س کوژران و 50 که‌سی دیکه‌ش برینداربون.
سه‌رچاوه‌کانی پۆلیسی به‌غدا رایانگه‌یاند؛ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌هۆی بۆمبێکی چێنراوه‌وه‌ بوه‌ له‌ نزیک کافتریایه‌کی گه‌ڕه‌كی (مه‌دینه‌ سه‌در)ی‌ به‌غدا، هاوکات ته‌قینه‌وه‌ی دوه‌میش له‌رێگه‌ی ئۆتۆمۆبێلێکی بۆمبرێژکراوه‌وه‌ بوه‌، که‌ له‌نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م دانرابو.
جێی ئاماژه‌یه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌کانی دو رۆژی رابوردوی به‌غداد، تا ئێستا 28 که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 50 که‌سی دیکه‌ش بریاندربون.
Sbeiy.com © 2007