|
187یان منداڵه.. نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی سوریاوه، 3 هه‌زار كه‌س كوژراون |
Friday, October 14, 2011 |
(سبه‌ی):
به گوێره‌ی دوا ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی سوریا، تا ئێستا 3 هه‌زار كه‌س كوژراون.
ناڤی بیلای، كۆمیسیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له لێدوانێكدا ئه‌وه‌ی رونكردوه‌ته‌وه كه: له ناو كوژراوه‌كاندا 187 منداڵ هه‌یه و 100 كه‌سیش له چه‌ند رۆژی رابوردودا كوژراون.
بیلای هۆشداری ئه‌وه‌یداوه به ده‌سه‌ڵاتدارانی سوری، كه پێده‌چێت سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زاییه‌كان، شه‌ڕی ناوخۆ دروست بكات.
هاوكات ته‌ئكیدیشی له‌وه كردوه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاریه‌تی ته‌واوی ئه‌ركی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی سوریا له ئه‌ستۆدایه.
دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، سایتی (شه‌هیدانی شۆڕش)ی سوریا، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه له سه‌ره‌تای خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کان 3766 که‌س به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌کان کوژران.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره، له‌ناو قوربانییه‌کاندا، (3348) که‌س له كوژراوه‌كان هاوڵاتی مه‌ده‌نین و 418 شیان سه‌ربازن بون، که به‌هۆی رازی نه‌بون به سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌وه کوژراون.
ئه‌و سایته که تایبه‌ته به‌ئاماری قوربانییه‌کان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه به‌شی زۆری قوربانییه‌کان له شاری حه‌مس بوه به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و شاره 1139 کوژراوی هه‌یه‌و دوای ئه‌ویش ئه‌ویش شاری ده‌رعا 717 که‌سی لێ كوژراوه. |
|
|