| 
                         | 
                     
                    
                        | 
                             والییەکەی داعش لە موسڵ كوژرا | 
                     
                    
                        | 
                            27/05/2015   18:29:58 | 
                     
                    
                        
                            (سبەى): 
لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی، والی داعش لە موسڵ کوژرا. 
عەقید ئەحمەد جبوری، ئەفسەری پۆلیسی نەینەوا لە ناو سەربازگەی دوبەردان لە رۆژهەڵاتی موسڵەوە رایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە ناوچەی بادوش و دەروازەی شام لە رۆژئاوای موسڵ ئۆتۆمبێلی ئیبراهیم یوسف عەباوی ئەلحەمەدانی، والی موسڵی رێكخراوی تیرۆرستی داعشیان بۆردومانكردوە و بەهۆیەوە ناوبراو كوژراوە. 
والی موسڵی داعش، كە بە شاكر حەمدانی ناسرابو، بەر لە بۆردومانكردنی، لە قەزای تەلەعفەرەوە بەرەو رۆژئاوای موسڵ بەڕێکەوتوە و لە رێگەیدا بوەتە ئامانجی گورزێکی ئاسمانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان و کوژراوە. 
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی ئیبراهیم حەمدانی والی موسڵی داعشی پشتڕاستکردەوە کە لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکاندا کوژراوە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکاری و زانیارییەکی دیکە ئاشکرا بکات. | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |