Print WWW.SBEIY.COM
 خه‌وی پێویست منداڵ زیره‌ك ده‌كات
05/05/2015 11:15:13
(سبەی):
چه‌ند پسپۆڕێكی به‌ریتانی له‌رێی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ماوه‌ی خه‌وتنی منداڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك و ئاستی زیره‌كی دروست ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕێكی زانكۆی شیفێڵدی به‌ریتانیا له‌سه‌ر (216) منداڵ ئه‌نجامدراوه‌ و ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ دوای چوار كاتژمێر له‌ فێربون، نیو سەعات نه‌ نوستبێتن، ناتوانن ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێیان وتراوه‌ به‌ رێكوپێكی ئه‌نجامی بده‌ن.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان خه‌وی پێویست كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای فێربونی منداڵ ده‌بێت به‌ تایبه‌ت له‌قۆناغی قوتابخانه‌ هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی كتێبیش بۆ منداڵان له‌ پێش نووستنیان ده‌توانێت كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر فێربوونیان هه‌بێت.
پسپۆڕه‌كان دوا له‌ باوانی منداڵان ده‌كه‌ن گرنگییه‌كی زۆر به‌ كاتی خه‌وتنی منداڵه‌كانیان بده‌ن و به‌پێی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌یان كاته‌كانی خه‌وتنی دیاری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای فێربوون و زیره‌كیان دروست نه‌بێت.