Print WWW.SBEIY.COM
 ئەگەر دوگیانیت، ماكیاژ مەکە
06/05/2015 10:00:24
(سبەی):
هەرچەندە بەشێک لە خانمان لەکاتى دوگیانبوندیاندا و بەهۆى ئەو کاریگەریانەى دوگیانبونیان لەسەر روخساریان دروستى دەکات پەنا بۆ ماکیاژ دەبەن، بەڵام دەرکەوتوە ماکیاژ بۆ خانمى دوگیانى زیانەکانى زۆرترە.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك کە لە ئەمەریکا ئەنجام دراوە، دەركەوتوە زۆر بەكارهێنانی مادە جوانكارییەكان لەكاتی ماكیاژكردندا زیانی بۆ ژنان هەیە بە تایبەت لەكاتی دوگیانیدا ئەگەری توشبونی كۆرپە بە چەند كێشەیەك زیاد دەكات بە گشتی سوراو کە چەند ماددەیەكی ژەهراویی و كیمیایی لە پێكهاتەكەیاندا هەیە كە لەكاتی بەركەوتنیان بە پێست و دەم دەچنە سوڕی خوێنەوە لەوێوە بۆ كۆرپە دەگوازرێنەوە و زیانیان دەبێت.
بەڕای پسپۆڕەكان ئەو ماددە ژەهراوییانە دەبنەهۆی دابەزینی ئاستی زیرەكی منداڵ و زیادبونی كێشی لەشیان لە كاتی پێگەیشتنیدا، هەروەها ئەگەری توشبون بە نەخۆشی رەبۆ زیاد دەكەن.
توێژینەوەكە داوا لە ژنان دەكات لە بەكارهێنانی ئەو جۆرە كەلوپەلانە بەدوربن كە بۆنی تیژیان هەیە، چونكە پرۆسە ئاساییەكانی ناو جەستە تێكدەدەن و زیانی بۆ منداڵەكەیان دەبێت.