| 
                         | 
                     
                    
                        | 
                             جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق  | 
                     
                    
                        | 
                            29/05/2015   10:28:25 | 
                     
                    
                        
                            (سبەی): 
وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بەرپرسیار نیە لەئاسایشی عێراق و ئەركی واشنتۆن مەشق و راهێنانی هێزە ئەمنیەكان و پێدانی چەك و پشتیوانیكردنی ئاسمانی عێراقە لەشەڕی دژ بە تیرۆر. 
تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوز لەزاری جۆش ئارنست، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكاوە بڵاویكردەوە، ستراتیژی ئیدارەی ئۆباما لەبەرامبەر عێراق نەگۆڕە كە خۆی لەمەشق و راهێنانی هێزە ئەمنییەكان و پێدانی چەك و پشتیوانیكردنی ئاسمانی عێراقیەكان لەشەڕی دژ بەداعشدا دەبینێتەوە. 
وتیشی: ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بەرپرسیار نیە لەپاراستنی ئاسایشی عێراق، بەڵام وشككردنی سەرچاوە دارایەكانی داعش و رێگرتن لەچونە ناو ریزەكانی ئەو گروپەوە ئەركی وڵاتەكەیەتی. 
لەلایەكی ترەوە جۆرج باتاكی، حاكمی پێشوی شاری نیویۆرك و كاندیدی كۆماریخوازەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتدپرێس رایگەیاند: لەبەرنامەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی خۆیدا پرسی بڵاوكردنەوەی هێزی سەربازی وڵاتەكەی لەعێراق جێگیردەكات. | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |