Print WWW.SBEIY.COM
 بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
30/05/2015 13:56:48
(سبەی):
سەرۆكی یانەی ئەی سی میلان رایگەیاند: گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی نایەوێت یانەکەی بفرۆشێت و هەوڵ بۆ باشتركردنی دەدات.
سلڤیۆ بیرلسكۆنی، سەرۆكی یانەى ئەی سی میلانى ئیتاڵى رایگەیاند: نامانەوێت میلان بفرۆشین، تەنیا دەمانەوێت هاوبەشێكمان بۆ دروستبێت كە  لە روی داراییەوە یارمەتیمان بدات و پشتگیر بێت بۆ یانەكەمان، بۆئەوەى بگەینە دۆخێكی جێگیر.
ئەو کە پێشتریش سەرۆك وەزیرانی وڵاتەکەى بوە، لەم چەند ساڵەى دوایدا یانەکەى بە ئاستێکى لاوازدا تێپەڕدەبێت و دواى گۆڕینى سێ راهێنەر نەک نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ ململانێ لەسەر نازناوەکان، بەڵکو  نەگەیشتوەتە ئەوەى رکابەرى لە گەڵ یانە بەهێزەکاندا بکات، لەبارەى دوبارە گەڕاندنەوەى ئەنچیلۆتی بۆ مەشقکردن بە تیمى یانەکە وتی: "ئەگەرەكان لە بەردەم ئەو راهێنەرەدا کراوەیە، بەڵام ئەو نەشتەرگەرییەك ئەنجامدەدات و دواتر داهاتوی لەگەڵ میلاندا یەكلا دەكەینەوە".
ئاماژەى بەوەشکرد هیوایەكی زۆریان بە گەڕانەوەی ئەنچیلۆتی هەیە و چاوەڕوانی وەڵامی كۆتایی ئەو راهێنەرە دەكەن.