Print WWW.SBEIY.COM
 بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
30/05/2015 16:16:46
(سبەی):
عێراق لەڕوی روبەرەوە کەمێک گەورەترە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا، شارەزایانیش دەڵێن: لە ئێستادا عێراق بۆ سێ پێکهاتەی سەرەکی دابەشبون، ئەوانیش کوردەکان کە رێژەی (17%)ی وڵات پێکدەهێنن، لەگەڵ سوننە کە (20%)ی عێراق پێکدەهێنێنن و شیعەش گەورەترین بەشی هەیە کە (60%)ە.
سوننەکان بۆ ماوەیەکی زۆر کۆنتڕۆڵکی عێراقیان کرد، بەوپێیەی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشوی عێراق سوننی بو، بەڵام لە ئێستادا شیعەکان زۆرینەی حکومەت پێکدەهێنن، جگە لەوەش ناکۆکی نێوان سوننە و شیعە وایکرد داعش پەلبکێشێت، چونکە داعش پێیوایە شیعە مسوڵمانی راستەقینە نیە.
هەروەها کە باس لە دابەشکردنی عێراق دەکرێت، پێویستە کوردەکان ناوچەکانی خۆیان بەڕێوە ببەن کە موسڵ لەنێویاندایە، بەشی ناوەڕاستی عێراقیش بەر سوننەکان دەکەوێت و شیعەکانیش بەشی باشوری عێراقیان بەردەکەوێت.
کێشەکە لە سیناریۆکاندایە، چونکە لەهەر بەشێکدا سامانی سروشتی تێدایە، بەجۆرێک کوردەکان زۆرترین بەشیان هەیە تێیدا، هەروەها لە کاتی دروستبونی حکومەتێک بە سەرۆکایەتی شیعەکان یاخود سوننەکان، داوای بەشێک لە داهاتی ئەو سامانە سروشتییانە دەکەن لە کوردەکان.
یەکێکی دیکە لە کێشەکان ئەوەیە کە دۆخی عێراق ناجێگیرە، بۆیە پێش دەستپێکردنی ئەو پڕۆسیە دەبێت دۆخی عێراق ئاسایی ببێتەوە.

سەرچاوە: سی ئێن ئێن