Print WWW.SBEIY.COM
 پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
30/05/2015 14:54:08
(سبەی):
لە میحوەری حەردان، فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بنكە ‌و بارەگاكانی داعش، بۆردومان دەكەن، لە گوندی (سەهل ئەلمالح) ی سەر بە قەزای تەلەعفەریش، هێزی پێشمەرگە، شكست بە هێرشێكی تیرۆریستان دەهێنن. 
سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری حەردان، بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند: ئێوارەی دوێنێ‌، فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لەو میحوەرە، تیرۆریستانی داعشیان بۆردومان كردوە و بەو هۆیەوە زیاتر لە (10) چەکداری داعش كوژراون، هەروەك راشیگەیاند: لەو بۆردومانانەدا دو ئۆتۆمبێلی سەربازیی داعش ‌و چەندین كەلوپەلی سەربازیی تیرۆریستان تێكشكێنراون.
هاوكات، هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە هێزە پێشمەرگە لە گوندی (سەهل ئەلمالح) ی سەر بە قەزای تەلەعفەر، بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند: تیرۆرریستانی داعش، هێرشیان كردوەتە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە‌ و لە شەڕپێكدادانێكدا كە سەعاتێك بەردەوام بو، هێزەكانی پێشمەرگە شكستیان بە تیرۆریستان هێناوە ‌و زیانی زۆریان پێگەیاندون.
ئاماژەی بەوەش كرد: ئێستا گوندی (سەهل ئەلمالح) لەژێر كۆنترۆڵی پێشمەرگەی كوردستاندایە.