Print WWW.SBEIY.COM
 دو تەقینەوەی بەهێز بەغدا دەهەژێنێت
29/05/2015 08:36:01
(سبەی):
دو تەقینەوەی بەهێز هۆتێل بابل و یانەی عەلویە لە ناوەڕاستی شاری بەغدا دەکاتە ئامانج و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش، تائێستا (39) کەس بونەتە قوربانی.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی، تەقینەوەی یەکەم لەناو هۆتێل بابل لە ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی شاری بەغدا ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە (8) کەس کوژران و (15) کەسی دیکەش برینداربون.
هاوکات بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش، لە تەقینەوەکەی یانەی عەلویەی بەغدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و (13) کەسی دیکەش برینداربون.
لەئێستاشدا بەشێکی زۆر لە قوربانییەکان رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون و پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەوە، ژمارەی قوربانییەکان رو لە زیادبون بکات.