کوردستان پێویستی بە بیمەی تەندروستی هەیە؟ نەخێرێکی گەورە و بەڵێیەکی بچوک

د.گۆران عه‌بدوڵا‌

لەم کورتە وتارەدا هەوڵدەدەم وەڵامی ئەو پرسیارەی سەرەوە بدەمەوە. بە کورتی پێم وایە کە بیمەی تەندروستی سیاسەتێکی نمونەیی نیە بۆ کوردستان و دەکرێت کار و وزەکانمان لە شتی کاریگەرتر و گرنگتر تەرخان بکەین. بەڵام گفتگۆ و قسەکردن لەسەر بیمەی تەندروستی و باشی و خراپییەکانی بۆ خۆی شتێکی باشە و دەشێت بگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە بەڵێ ڕەنگە بۆ هەندێک بواری دیاریکراو بیمەی تەندروستی پێویست بێت. سەرەتا ئەو هۆکارە و بەڵگانە ئەخەمە ڕو کە وام لێدەکات بڵێم کە بیمەی تەندروستی بۆ کوردستان باش نیە و دواتریش باسی ئەو لایەنانە دەکەم کە ڕەنگە بیمەی تەندروستی بۆیان باش بێت. بە کورتی پێم وایە ئەگەر بڕیار بێت بیمەی تەندروستی لە کوردستان جێبەجێبەکەین ئەوە تەنها بوار کە دەشیت سودی هەبێت، کەرتی تایبەتە.

بۆچی نەخێر؟
پێم وایە کە بیمەی تەندروستی بۆ کوردستان دەستنادات بەهۆی ئەم فاکتەرانەی خوارەوە:
1. کوردستان وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سروشتی. دۆزینەوە و هەناردەکردنی نەوت و هەروەها سەرچاوە سروشتیەکانی تر دەبێت بتوانن داهاتێکی گونجاو بۆ تەندروستی دابینبکەن. هیچ ولاتێک نیە (مەگەر وڵاتێکی زاڵم و دژ بە خەڵک بێت) ئەوەندەی کوردستان دەوڵەمەند بێت و هاوکات داوا لە خەڵکەکەی بکات کە بەشێک لە موچەکەیان بدەن بە بیمەی تەندروستی. دواجار چی لە تەندروستی و ژیانی خەڵک گرنگترە بۆ کۆمەڵگا و حکومەت؟ هۆکاری ئەوەی کە ڕێژەیەکی گونجاو لە داهاتی گشتی (کە نەوت سەرچاوە سەرکییەکەیەتی) تەرخانناکرێت بۆ تەندروستی، هۆکارێکی سیاسیە. واتە ئەوە سیاسیەکانن کە رازی نین گرنگی و ئەلەویەت بدرێت بە تەندروستی لە بودجەی گشتیدا. باشتر وایە ئەو ئەندام پەرلەمان و لایەنانەی کە کار بۆ بیمەی تەندروستی دەکەن، تۆزێک خۆیان زیاتر ماندوبکەن بۆ ئەوەی ڕێژەی تەندروستی لە بودجەی گشتی حکومەت لە ٥%دا بۆ ١٠ یا ١٥% بەرزبکرێتەوە (کە ستانداردێکی جیهانیە). ئەگەر ئەوەمان کرد و هێشتا داهاتەکە بەشی نەکرد ئەو کات دەکرێت بیر لە بیمەی تەندروستی بکەینەوە.

2. لە سادەترین پێناسەدا، بیمەی تەندروستی مانای ئەوەیە کە ڕێژەیەک لە موچەی مانگانەی فەرمانبەر یا حەقدەستی کرێکار وەردەگیرێت بۆ خەرجی ئەو خزمەتە تەندروستییەی کە فەرمانبەرەکە یا کرێکارەکە پێویستی پێ دەبێت. ئەو پارەیەی کە بۆ خزمەتی تەندروستی لادەدرێت دەبێتە هۆی ئەوەی کە پارەیەکی کەمتر بچیتە گیرفانی کرێکارەکە یا فەرامەنبەرەکە و لە بەرامبەریشدا پارەیەکی کەمتر دەچێتە بازاڕەوە. ئەمە هەم بۆ ژیانی کەسەکە زەرەرە و هەمیش بۆ ئابوری وڵات زەرەری هەیە. قوڵی ئەم کێشەیەمان بۆ دەردەکەوێت ئەگەر بیر لەوە بکەینەوە کە ئەو پارەیەی بۆ تەندروستی خەرج دەکرێت پارەیەک نیە راستەوخۆ وەکو وەبەرهێنان سودی هەبێت.

3. دروستکردنی بیمەی تەندروستی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە موچەیان هەیە یا بۆ کرێکاری کۆمپانیاکان، مانای ئەوەیە کە هەمو هاوڵاتیان لە بیمە بەهرەمەند نابن. هەردو ئەو پرۆژە یاسایەی لە بەردەستدان، ئەوە دەڵێن کە بەشداری لە بیمەکە ئارەزومەندانەیە. ئەمە ڕێژەیەکی خەڵک دەهێڵێتەوە کە بیمەیان نابێت. لە ئەنجاما دو چین خەڵکمان دەبێت، یەکێکیان بیمەی هەیە و بۆی هەیە خزمەت وەرگرێت و ئەوی تریان بیمەی نیە و یان ناتوانێت خزمەت وەرگرێت یا لە بەرامبەر پارەیەکی زۆر ئەو خزمەتە وەردەگرێت. زۆرجار ئەوانەی کە بیمەیان نیە زۆرترین پەیداویستیان هەیە بە خزمەتی تەندروستی و هاوکات لە خەڵکە هەژارەکەشن. ئەمەش کێشەی گەورە دروستدەکات لەداهاتودا. هەڵبەتە دەکرێت ئەم کێشەیە لەڕێی ئەوەوە چارەسەر بکرێت کە بیمەکە زۆرەملێ بێت، کە ئەمەش بۆ خۆی بڕیارێکی قورسە و تەعدایە لەسەر ئازادی ئەو کەسانەی کە پێیان  خۆش نیە بەشدار بن.

4. دروستکردنی بیمەی تەندروستی پێویستی بە دامەزراندنی سندوقێکی بیمەیە کە سەر بە وەزارەتی تەندروستی یا هەر دەزگایەکەی حکومی ترە. ئەمە بۆ خۆی دنیایەک کێشە و سەرئێشەی لێ دەکەوێتەوە. پێش هەمو شتێک ئەمە فراوانکردنی بیروکراسی و ئاڵۆزتکردنی ئەو دۆخە نالەبارەیە کە دەزگا ئیداریەکانی تەندروستی تێدایە. دو، ئەم سندوقە بوارێکی چەور دەبێت بۆ گەندەڵی و خراپ بەکارهێنان وەکو زۆربەی بوارەکانی تری سیستم و وەزارەتی تەندروستی. ئەمە جگە لە کۆمەڵێک کێشەی ئیدرای و تەکنیکی بچوکی تر کە بوار نیە لێرە باسیان بکەین.

5. هەندێک لەو خزمەتانەی کە لە نەخۆشخانەکان یا بنکە تەندروستیەکان پیشکەش دەکرێت بە پارەیە و هەندێکیان بە خۆڕاییە. دروستکردنی کاری بیمە مانای ئەوەیە کە ئیتر پارە لە هاوڵاتی وەرناگیرێت بۆ ئەو خزمەتانەی بە پارەیە. من پێم وایە ئەمە بیانویەکی باش دەبێت بۆ وەزارەتی تەندروستی کە هەمو خزمەتەکە بکات بە پارە و هاوڵاتیان ناچار بکات لە ڕێی بیمەوە پارە بۆ هەمو خزمەتێک بدەن. ئەمەش دژە بە ئەو یاسا و دەستورانەی کە هەیە.

بۆچی بەڵێ (بەڵێیەکی بچوک)
بەڕای من کەرتی تایبەت تەنها بوارە کە دەکرێت بیمە سودی هەبێت بۆی. کەرتی تایبەت پارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان دەپچڕێت و بوەتە هۆی هەژار کەوتنی بەشێک لە هاوڵاتیان و ناچارکردنی بەشێکی تریان لەوەی کە ماڵ بفرۆشن یا قەرزبکەن. ئەمە دۆخێکە کە پێویستی بە چارەسەرە، چونکە کەرتی تایبەت لە باتی ئەوەی کە تەندروستی بۆ هاوڵاتی بگەڕێنێتەوە، هاتوە کێشەی داراییشیان بۆ دروست دەکات. بۆیە پێشنیاری ئەوە ئەکەم وەکو سەرەتا، بیمەی تەندروستی لە کوردستان تەنها بۆ خەرجی تەندروستی لە کەرتی تایبەتدا بێت. دەکرێت بیمەکە بۆ سیستمی نیمچە تایبەتی ئێوارانی کەرتی گشتیش بێت (تاوەکو هەڵوەشاندنەوەی ئەو سیستمە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە چونکە سیستمێکی سەقەتە و زەرەرێکی گەورەی لە هاولاتیان  داوە لە ڕوی دارایەوە). پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوە ڕەچاو بکرێت لە بارەی بیمەی تەندروستی بۆ کەرتی تایبەت:
1. نابێت بیمەی تەندروستی بە شێویەکی پاسیڤ پارە لە خزمەتی تەندروستی خەرجبکات بەڵکو پێویستە کە بە شێویەکی زانستی ئەو پارەیە خەرجبکرێت و پاداشت و سزای تیا ڕەچاو بکرێت (پاداشتی کاری کواڵیتی بەرز و سزا بە پێچەوانەوە).

2. پێویستە ئەو خزمەتانەی کەرتی تایبەت کە بیمە دیانگرێتەوە کۆمەڵێک خەسڵەتی دیاریکراوی تیا رەچاو بکرێت (نەهێشتنی شەریکایەتی عیادە و دەرمانخانە و تاقیگە... هتد، نەهێشتنی دیاردەی بینینی بە کۆمەڵی نەخۆش، رەچاوکردنی پاک و خاوێنی لە نۆرینگەکاندا...هتد).

دەرئەنجام:
بەکورتی پێموایە کە ئەولەویاتی گرنگتر هەیە لەسیستمی تەندروستی ئێمە کە چارە بکرێن. بیمەی تەندروستی دەشێت بۆ کەرتی تایبەت گرنگ بێت بەڵام بە بێ چاککردنی سیستمەکەو شێوازی کارکردنی، بیمەی تەندروستی رەنگە کێشەکان گەورەتر و قوڵتر بکات نەک چارەسەریان  بکات. بۆ نمونە تاوەکو کەرتی گشتی و تایبەت لە سیستمەکە تێکەڵ بن، بیمەی تەندروستی سودێکی ئەوتۆی نابێت. هەروەها پێویستە پەرلەمان و پەرلەمانتاران پێش ئەوەی ئیش لەسەر بیمە بکەن کار لەسەر ئەوە بکەن کە رێژەی بودجەی تەندروستی بۆ ١٠-١٥%ی بودجەی حکومەت زیادبکرێت. هەروەها پێویست ئەو گەندەڵی و بەهەدەردانەی لە بواری تەندروستیدا هەیە کەمبکرێتەوە و پارەیەکی بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان نەک لەڕێی بیمەوە هاوڵاتی باجی گرنگینەدانی حکومەت و گەندەڵی و بەهەدەردان بدات.

هاوکات، دەکرێت بیر لە سەرچاوەی تر بکرێتەوە بۆ داهاتی تەندروستی و ڕاستەوخۆ بچێتە ناو داهاتی وەزارەتی تەندروستیەوە نەک لە سندوقێکی جیاوازدا کۆبکرێتەوە وەکو بیمەی تەندروستی. بۆ نمونە باجی سەر جگەرە و ئۆتۆمبیل و خواردنەوە و خواردەمەنیە زیانبەخشەکان...هتد.
19/05/2015 بینین: 3220
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
ئاکامە تەندروستیەکانی قەیرانی دارایی و بەرپرسیارێتی وەزارەتی تەندروستی...
پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی یا رەتاندنەوەی هاوڵاتیان؟...
ئەزمونی وڵاتان لەجیاکردنەوەی کەرتی گشتی و تایبەتی تەندروستی: تورکیا بە نمونە...
پاڵنەرە تەندروستیەکانی گۆڕانکاری ئیداریی لە پارێزگای سلێمانیدا...
کوردستان ٢٠٢٠: دیدگا یا رەچەتەیەک بۆ کارەسات...
پرۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان...
٢٠١٣: ساڵێکی ناخۆش بۆ سیستمی تەندروستی...
چی لە تەندروستی بکەین؟: نەخشەڕێگایەک بۆ ریفۆرمی تەندروستی لە کوردستاندا ...
بۆچی گۆڕان وەزارەتی تەندروستی وەرگرێت؟...
دەرمان خەڵک کوێر ناکات خەڵکی گەندەڵ کوێری کردوین!...
خەمەکانی بودجەی تەندروستی ساڵی ٢٠١٣...
وەزیرێکی باش لە سیستمێکی خراپدا...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان(٩)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان(٨)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان (٧)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان (٦)...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان (٥)...
هۆتێل یا نەخۆشخانە؟...
ئەیدز لە کوردستانە!...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-٤-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-٣-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان -2-...
بەرەو کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
-1-...
رەنگ و بۆن و پلەی گەرمی وەزارەتی تەندروستی...
چۆن سەندیکایەک بۆ پزیشکان؟...
وەزارەتی کەرتی تایبەتی تەندروستی...
سەلاحەدین لە زەمەنی NDIدا...
تەندروستی کۆبونەوە پێنج قۆڵیەکە...
لە پەراوێزی بودجەدا: میکانیزمێکی جیاواز بۆ خەمڵاندنی بودجەی تەندروستی...
بیمه‌ی ته‌ندروستی نه‌ک شۆفێری!...
که‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ست له‌ کارده‌کێشێته‌وه‌؟...
خۆپیشاندانی ته‌ندروستی و ته‌ندروستی خۆپیشاندان...
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کامیان هه‌ڵده‌بژێرن: سیاسه‌ت یا پیشه‌؟...
ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ته‌ندروستی که‌مکرایه‌وه‌!...
بودجه‌ی ته‌ندروستی 2011...
کردار شه‌رته‌، به‌ڵام کام کردار؟...
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هی خه‌ڵکه‌!...
وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان!...
رێکخراوه‌ نوستوه‌که‌ خه‌به‌ری بوه‌وه‌!...
بڕیارێکی تری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی...
رێکخراوه‌ نوستوه‌که‌ که‌ی‌ خه‌به‌ریئه‌بێته‌وه‌؟...
زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌روندروستن!...
گه‌ردونی ته‌ندروستی له‌ 7 مانگی رابوردودا...
بودجه‌ی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...