| 
                         | 
                     
                    
                        | 
                             دو تەقینەوەی بەهێز بەغدا دەهەژێنێت | 
                     
                    
                        | 
                            29/05/2015   08:36:01 | 
                     
                    
                        
                            (سبەی): 
دو تەقینەوەی بەهێز هۆتێل بابل و یانەی عەلویە لە ناوەڕاستی شاری بەغدا دەکاتە ئامانج و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش، تائێستا (39) کەس بونەتە قوربانی. 
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی، تەقینەوەی یەکەم لەناو هۆتێل بابل لە ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی شاری بەغدا ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە (8) کەس کوژران و (15) کەسی دیکەش برینداربون. 
هاوکات بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش، لە تەقینەوەکەی یانەی عەلویەی بەغدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و (13) کەسی دیکەش برینداربون. 
لەئێستاشدا بەشێکی زۆر لە قوربانییەکان رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون و پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەوە، ژمارەی قوربانییەکان رو لە زیادبون بکات. | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |