| 
                         | 
                     
                    
                        
                             سەرۆکایەتی هەرێم و کۆمسیۆنی هەڵبژرادن مهلا فهرمان  | 
                     
                    
                        | 
                            14/12/2014 | 
                     
                    
                        
                             
پشت بە حوکمی بڕگەی ( ١ ) لە مادەی( ٥٦) ی یاسای ژمارە ( ١ ) ساڵی (١٩٩٢)ی هەموارکراو، لەسەر پێشنیاری ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، پەرلەمانی کوردستان - عێراق لە دانیشتنی ژمارە (١٨)ی رۆژی ٢٣/٧/٢٠١٤ بڕیاری دەرچواندنی ئەم یاسایەی دا: 
یاسای ژمارە ( ٤ ) ی ساڵی  ٢٠١٤  (یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی). 
پێشتر لە وتارێکدا رەخنەم لە کەموکوڕیەکانی یاسای ئەم کۆمسیۆنە گرت، بە تایبەتی: 
١-  بەشی شەشەم : مافەکانی ئەندام، مادەی هەشت، چوارەم: خانەنسینی ٨٠% موچەکەی. 
٢- ماددەی هەژدەهەم: لە پێکهاتەی کۆمسیۆندا هاوسەنگی لە نوێنەرایەتی پێکهاتە نەتەوەییەکاندا مسۆگەر دەکرێت. 
٣- پێوەدیاربونی مۆرکی حیزبی بە کۆمسیۆنەکەوە. 
بڕوانە 
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=9028&AuthorID=47  
بەڵام پاشان دەرکەوت ئەو کۆمسیۆنە نوێنەری هەمو پێکهاتە نەتەوییەکان و ژنانی تێدایە، بۆیە ئەگەر رەخنەیەک لەم بارەوە هەبێت دەبێت لە حیزبەکان بگیرێت، چونکە ئەوە حیزبەکانە دەست دەخەنە ناو ئەو پێکهاتانەوە و نایەڵن خۆیان وەک کیانێکی سەربەخۆ نوێنەری خۆیان دیاری بکەن. بەشێ لەم رەخنە و خەتایانەش ئەو پێکهاتانە  و نوێنەرەکانیان دەگرێتەوە، بەشداریکردنیان لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەولێر ، دهۆک و سلێمانی نەک هەر غەدرێک بو لە خودی خۆیان و هەندێ لە حیزبەکانیان کرد بەڵکە ئەو هەنگاوەیان بو بە کۆسپێک لە بەردەم پرۆسەی دیموکراتی لە هەرێمی کوردستان. 
 
سەرۆکایەتی هەرێم 
دەربارەی ئەم یاسایە سایتی سبەی بەم شێوەیە نویسویەتی: 
(سبهی): 
مهسعود بارزانی پێیوایه شێوازی دیاریكردنی ئهندامانی كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردن و راپرسی ههرێمی كوردستان كه لهسهرهتای ئهم مانگهدا متمانهیان پێدرا نادروست بوه. 
ئهمڕۆ پێنجشهممه له كۆبونهوهی لهگهڵ نوێنهران و سهرۆكی فڕاكسیۆنهكانی توركمان و كلدان و ئاشور و سریان و ئهرمهن له پهرلهمانی كوردستان، مهسعود بارزانی رایگهیاند: شێوازی دیاریكردنی ئهندامانی كۆمیسیۆن نادروست بوه و ئهم بابهته زیان به پێگه و ناوبانگی ههرێمی كوردستان دهگهیهنێت.  
وتوشیهتی: "كۆمیسیۆنی ههڵبژاردن دامهزراوهیهكی نیشتیمانییه و ناكرێت به بیرێكی تهسكی حیزبی مامهڵهی لهگهڵدا بكرێت و پێویسته ههمو لایهك بهشداریی راستهقینهیان ههبێت و هیچ لایهنێكیش بۆی نییه لهجیاتی پێكهاتهكان نوێنهر دیاری بكات "  بڕوانە: 
http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=39820&LinkID=4 
 
ئەم یاسایە لە ٢٣/٧/٢٠١٤ ، لە دانیشتنی ژمارە ( ١٨) لە پەرلەمانی کوردستان بریاری دەرچواندنی درا، لەم رۆژەوە سەرۆکی هەرێم بە پێی:  
١- مادەی ٢٢، سێیەم، لە دەستوری عێراق ( یصادق و یصدر القوانین التی یسنها مجلس النواب، تعد مصادقا علیها بعد مضی ١٥ یوما من تاریخ تسلمها).  
٢ - لە مادەی ١٠ یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، ئەم ماوەیە بە ١٠  دە رۆژ دیاری کراوە. 
 
لەبەرئەوەی 
١-  لە کاتی یاسایی خۆیدا سەرۆکی هەرێم ئیمزای لەسەر ئەم یاسایە کردوە بۆیە لە ئێستادا بە پێی یاسا رەتکردنەوەی ئەم یاسایە لە دەسەڵاتی کەسدا نیە.  
٢- پەرلەمان بە پێی مادەکانی ئەو یاسایە مامەڵەی لەگەڵ چۆنیەتی هەڵبژاردن و پێکهاتەکانی کۆمسیۆن کردوە. 
بۆیە هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە پشتی پێ ببەسترێت بۆ رەتکردنەوەی ئەو یاسایە یان کۆمسیۆنەکەی. 
 
گرنگی ئەم یاسایە 
١- سەرەتایەکی باشە بۆ بێلایەنکردن و سەربەخۆکردنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان 
٢- لەبەر ئەوەی بڕیارەکان بە ٢/٣ دەنگی ئەندامان دەدرێت، هیج لایەنێک ناتوانێت رای خۆی بەزۆر بسەپێنێت وەک ئەوەی لە رابردو بۆی چۆتە سەر. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنەکانی داهاتو ببنە جێی متمانەی خەڵکی کوردستان. 
٣- راستە سەرجەمیان ئەندامی حیزبەکانن، بەڵام بە پێی  ( بەشی سێیەم، ماددەی پێنجەم، یەکەم: ئەنجومەنی کۆمسیاران، خاڵی ( ٢  ز ) هاتوە ( ئینتیمای بۆ هیج پارتێکی سیاسی نەبێ لە کاتی ئەندامەتیدا لە ئەنجومەن)) هەمویان مولزەم کراون کە لە ماوەی کارکردنیان حیزبیانە کار نەکەن. 
بە کورتی،سەرەڕای کەموکوڕیەکان، پەرلەمان هەنگاوێکی باشی ناوە و سەرەتایەکی خراپ نیە بۆ گێڕانەوەی متمانەی دەنگدەر بە پرۆسەی هەڵبژاردن. | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |