Print WWW.SBEIY.COM
 ئەردۆگان و لۆرانسی ئنگلۆ- عەرەبی
مه‌لا فه‌رمان
16/10/2014

لۆرانسی عەرەب کێیە؟ لۆرانس ناوی (تی ئی لۆرانس). ئەو ئەفسەرە ئینگلیزەیە لەکاتی شەڕی جیهانی یەکەم هاوکاری سەرکردەکانی عەرەبی کرد دژ بە ئمبراتۆریەتی عوسمانی لە بیابانەکاندا. رۆڵی باڵای هەبو لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئیمراتۆتە. ئەم پیاوە تائێستاش وەک پاڵەوانێک لە بەریتانیا باس دەکرێ و جێی شانازی میللەتەکەیەتی. لە بیرەوەری زۆریک لە عەرەبەکانیشدا تائێستا ناوی ئەم پیاوە ماوە، بەتایبەتی دوای ئەو فیلمە سەرکەوتوەی شەستەکانی سەدەی رابردو باس لە چیرۆکی ناوبراو دەکات لە کاتی شەڕی یەکەمی جیهانیدا. لۆراس لە ١٩٣٥ بە روداوی ماتۆر گیانی لەدەستدا.

ئەردۆگان لە وتەیەکدا لە زانکۆی ئەستەنبوڵ پێشکەشی کرد، کاریگەری نزیکەی ١٠٠ ساڵی لە مەوپێشی لۆرانسی نەک هەر وەبییر تورکەکان هێنایەوە بەڵکە پێیوایە ئێستا ئەو روداو و کاریگەریە خۆیان دوبارە دەکەنەوە. لە قسەکانی بەراوردێک لەنێوان داعش و لۆرانس و لۆرانسی عەرەبی دەکات و دوەمیان بە دوژمنێکی گەورەتر دادەنێت لە هێزێکی تیرۆرستی وەک دەوڵەتی ئیسلامی لە شام و عێراق ( داعش ).

جاسوس و دەستتێوەردان

ئەردۆگان لۆرانس وەک جاسوسێک لە جلی عەرەبی وێنا دەکات و پێی وایە ناوبرا و سیمبولی دەستوەردان و لوتژەنینی دەرەکی و بێگانەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێستاش پێیوایە زۆرن ئەوانەی هاوشێوەی لۆرانسن لە جلی رۆژنامەنوسان، پیاوی ئایینی و نوسەر و تیرۆرست دەردەکەون لە ناوچەکە. بۆیە رونکردنەوە بۆ دونیا دەربارەی بونی هاوشێوەکانی لۆرانس لە ناو ریکخراوە تیرۆستیەکانی ئەم سەردەمە بە پێویست دەزانێ.


ئەردۆگان و پەکەکە

جارێکی تر ئەردۆگان هەمو قسە و بەڵێنەکانی رابردوی لەمەڕ کرانەوەی دەرگای تورکیا بە روی دیموکراسی و گەلی کورد لە تورکیا بییر چوەوە، وەک ئەوەی بیەوێ لە هەمو ئەو بەڵێنانەی دەنگی بەشێ لە کوردی کوردستانی باکوری بۆ حیزبەکەی برد بە شیمان بوبێتەوە. نەک هەر ئامادەیی هاوکاری و بەدەنگەچونی کۆبانی دراسێی نەدا بەڵکە هێرشی توندی کردە سەر پارتە سیاسیە کوردەکان بە تایبەتی پەکەکە. پێدەچێت ئەردۆگان دراوسێەتی داعشی پێباشتربێت لە پێکەوەژیان و دراوسێیەتی ئەو میلەتەی بە درێژایی مێژو پێکەوە یان نزیک یەک دەژێن.

ئەردۆگان و فتح اللە گویلن

محمد فتح الله كولن بیرمەندێکی ئیسلامی ناودارە، نجم الدین ئەربەکان کە بە باوکی ئیسلامی سیاسی ناسراوە بەڵام گویلەن بە باوکی ئیسلامی کۆمەڵاتی. ئەم رەوتەی گولن بە پێچەوانەی رەوتەکانی ترەوە لە رۆژئاوا و ئەمریکا زیاتر پێشوازی لێدەکرێت. خاوەنەی سەدان دامەزراوەی خێرخوازی وەک قوتابخانەیە. هەندێ لە بیرمەندەکان دەیچوێنن بە ئیمام خومەینی. ئەردۆگان و حیزبەکەی زۆر سڵ لەم پیاوە دەکەنەوە. بۆیە ئەردۆگان لە وتارەکەیدا مەترسیەکانی ئەم نەیارە سەرسەختە دێرینەی لە بیرنەکرد.

ئەردۆگان و سایکس- پیکۆ

ئەردۆگان بە باسکردنی پەیماننامەی سایکسبیکۆ کە تێیدا بڕیاری دەستکاری سنورەکان درا و سوریا و عێراقی تازە لە نێوان فرەنسا و ئیگلتەرا بەشکرا و رێگەش خۆشکرا بۆ دامەزراندنی دوەڵەتی ئیسرائیل مەترسیەکانی تورکیای نەشاردەوە. جگە لەمەش لە دوای گرتنی موسڵ داعش باسی لە هەڵوەشانەوەی پەیمان نامەی سایکس - پیکۆی کرد. گێڕانەوەی ئەم مێژوە دەریدەخات تورکیا مەترسی لە خۆ دوبارەکردنەوەی ئەو مێژوە هەبێت.

بنکەی ئەنجرلک

لە کۆتایی هەفتەی رابردو ئەمریکیەکان باسیان لە رەزامەندی تورکیا کرد بۆ کردنەوەی ئەم بنکە ئاسمانیە بەڕوی فرۆکەکانی هاوپەیماندا بۆ لێدانی گورزی سەربازی لە داعش. بەڵام هەم لە وتارەکەی ئەردۆگان و هەم لێدوانی دواتری فەرمی بەرپرسانی تورک لەم بارەوە تەئکید لەسەر ناڕازیبونی تورکیا دەکەن لە کردنەوە ئەو بنکەیە.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەردۆگان لە کاتیکدا ئەم لێدوانە دەدات هێشتا گفتوگۆکان لە نێوان تورکیا و هاوپەیمانان بەردەوامە و تورکیاش ئەندامێکی ناتۆیە. بە گوێرەی ئەم جۆرە لێدوانە ئەو گفتوگۆیانە بە بنبەست گەیشتون و هەر لایەو بڕیاری خۆی داوە. خۆ ئەگەر ئەم جۆرە لێدوانە وەک فشار بەکار بهیندرێت ئەوا دیسانەوە زیادەڕۆیی زۆری تێدایە.

ئەردۆگان لەنێوان ئەوروپا و دونیای ئیسلامیدا

ئەتاتۆرک بۆ نوسینی تورکی بە گۆڕینی ئەلف و بێی عەرەبی بە لاتینی و هەڵبژاردنی سیستەمی عەلمانی بۆ حوکمڕانی دەوڵەت نامەیەکی کراوەی بە گەلی تورکیادا پێویست روی ژیانیان لە کوێ بکەن. بەڵام لە ١٩٥٩ تورکیا خەریکە و لە کۆبونەوەی بەردەوام دایە لەگەڵ ئەوروپا بۆ چونە ناو یەکێتی ئەوروپاوە، بەڵام سەرکەوتو نەبوە، لە هاتنی پارتەکەی ئەردۆگان بۆ سەرحوکم و بونی ناوبراو بە سەرۆک وەزیران هەم دورکەوتنەوە لە ئەوروپا زیاتر بوە هەم درزەکەش گەورەتر. لە کاتێکدا زۆرینەی زۆری خەڵکی تورکیا دەیانەوی نەک هەر روە و ئەوروپا بچن بەڵکە ستایلی ژیانی ئەوانیان هەبێت. بەڵام ئەردۆگان دەیەوێ نەک هەر بەرەو رۆژهەڵات بێت بەڵکە سەرکردایەتی و کوێخایەتیش بکات. لە کاتێکدا بەشێک لەو دونیایە خۆی بە کوێخای کوێخاکان دەزانێت، بۆەیە وا دەنبیندرێ ئەوەی ئەردۆگان دەیکات مەلەکردنە دژی شەپۆلی روبار.

مەترسیەکانی ئەردۆگان

١- بە کورتی ئەردۆگان باسی لەوە کرد کە ئەوەی ئێستا رودەدات سەدەیەک بەر لە ئێستا بەرنامەی بۆ دانراوە و دوا مەبەستیش دوبارە وێناکێشانەوەی سنورەکانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەرکی هەمومانە بە توندی دژی بوەستینەوە.
٢- دەیەوێ بزانێ دوای ئەسەد چی رودەدات
٣ - کورد لەم هاوکێشەیە رۆڵی چیە و چی دەست دەکەوی.

سیاسیەکانی کورد
چاودێرانی سیاسی کوردی ماوەیەکە تێبینیان لەسەر مامەڵەکردنی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ تورکیا و ئەردۆگان و حیزبەکەی هەیە. ئەم گوتارەی ئەردۆگان و کردەوەکانی تورکیا لە چەند مانگی رابردودا راستی هەندێ لە بۆچونەکانی ئەو چاودێرانەی دەرخست. بۆیە جێی خۆیەتی و کاتێتی پێداچونەوە بەو شێوازە لە پەیوەندیکردن بکرێت و تێیدا رەچاوی ئەو بارودۆخە نوێیە لە بەرچاو بگیرێ.