راپۆرت
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت




Sunday, October 26, 2008
 
     

 

راپۆرت: ئه‌له‌ند مه‌حوی‌
سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردوو له‌ كۆبو‌ونه‌وه‌یه‌كدا داوای‌ له‌ وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ عێراق كردووه‌، نوێترین چه‌ك‌و ئامێر بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كورد‌و هه‌ندێك لایه‌نی‌ سیاسی‌ عێراق مه‌ترسییان له‌پڕ چه‌ككردنی‌ سوپای‌ عێراق هه‌یه‌.

‌لیوا محه‌مه‌د عه‌سكه‌ری، وته‌بێژی‌‌‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی عێراق،‌ رایگه‌یاند‌: له ‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌نێوان سه‌رۆك كۆمار‌و عه‌بدولقادر عوبێدی، وه‌زیری‌ به‌رگریی‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ سه‌ركرده‌و به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تدا، تاڵه‌بانی‌ داوایكردووه‌ نوێترین چه‌ك‌و ئامێر بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت".

ئه‌م داواكارییه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ كورده‌كان‌و هه‌ندێك لایه‌نی‌ تری‌ عێراق ترسیان هه‌یه‌ له‌ به‌هێزبوونی‌ سوپای‌ عێراق، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ ئاشكرا داوای‌ له‌ وڵاتانی‌ زلهێزی‌ دنیا‌و به‌تایبه‌تیش ئه‌مریكا كرد، به‌ مه‌رج چه‌ك به‌ عێراق بفرۆشن.

عه‌دنان موفتی، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵدا‌و له‌‌ میانی کردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی کوردستاندا، داوای‌ له‌ وڵاته‌ زلهێزه‌کانی دنیا ‌کرد به‌ تایبه‌ت ئه‌مریکا که‌ ئێستا خه‌ریکی مۆرکردنی رێکكه‌وتنێکه‌ له‌گه‌ڵ‌ عێراق، به‌ مه‌رج چه‌ك به‌ عێراق بفرۆشن، که‌ نه‌بێته‌ هۆکاری هه‌إه‌شه‌ له‌ بارودۆخی کوردستان.

مه‌ترسییه‌كانی‌ كورد دوای‌ بڵاوبو‌ونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵێك ده‌ستیپێكرد كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق به‌نیازه‌ 36 فڕۆكه‌ی‌ جۆری‌ ئێف 16 له ‌ئه‌مریكا بكڕێت، ئه‌مه‌ش به‌ پاساوی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ پشتبه‌ستنی عێراق‌ به‌هێزی‌ ئاسمانی‌ ئه‌مریكا‌و بواردانه‌ به‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزی‌ زیاتری‌ ئه‌و وڵاته‌ وه‌ك له‌وه‌ی‌ پێشنیازكراوه‌.

رۆژنامه‌ی‌ ۆڵ‌ ستریت جۆرناڵی‌ ئه‌مریكی‌، له‌باره‌ی‌ ئه‌و سه‌ودایه‌ی‌ عێراقه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه:‌ لای‌ واشنتۆن روونه‌ كه ‌ئه‌و سه‌ودایه‌ی‌ بایی‌ چه‌ندین ملیار دۆلاره‌‌و چه‌كێكی‌ نوێ‌ ده‌دات به ‌حكومه‌تی‌ عێراق بۆئه‌وه‌ی‌ له ‌دژی‌ چه‌كداره‌ سوننه‌‌و شیعه‌كان به‌كاری‌ بهێنێت، به‌ڵام ره‌نگه‌ بنیاتنانه‌وه‌ی‌ خێرای‌ هێزی‌ سوپای‌ عێراق به ‌چه‌كی‌ ئه‌مریكایی‌ وه‌كو ئێف 16 ببێته‌ مایه‌ی‌ نیگه‌رانكردنی‌ وڵاتانی‌ تری‌ ناوچه‌كه،‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌و چه‌كه‌ نوێیه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست حكومه‌تێكی‌ هه‌راش، كه ‌هێشتا له‌پێناو سه‌قامگیریدا ده‌جه‌نگێت.

هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌‌و سوپای‌ عێراق مانگی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵ‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ خانه‌قین‌و ده‌وروبه‌ری‌ له‌ پێكدادان نزیكبو‌ونه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ سیاسی‌ كێشه‌ی‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاڵۆزیی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌، ئه‌مه‌ش ئه‌و مه‌ترسییه‌ی‌ بیری‌ كورد خسته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ چاودێری‌ حكومه‌تی‌ عێراق بكات، تا له‌ ره‌وشێكی‌ وادا چه‌ك‌و فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ له‌ دژی‌ كورد، یان هه‌ر لایه‌نێكی‌ تر به‌كارنه‌هێنێت.

وته‌بێژی‌ فه‌رمانده‌یی‌ گشتی‌ هێزه‌كانی‌ پاسه‌وانی‌ هه‌رێم ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا كإینی‌ چه‌كی‌ مۆدێرن بۆ سوپای‌ عێراق ببێته‌ مایه‌ی‌ مه‌ترسی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، چونكه‌ پێیوابوو كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق‌و به‌شێكه‌ له‌ سیستمی‌ به‌رگریی‌ عێراق‌و هه‌رێم له‌ حاڵه‌تی‌ جه‌نگیشدا نییه‌ له‌گه‌ڵ‌ عێراقدا.
لیوا جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌ندام‌و وته‌بێژی‌ فه‌رمانده‌یی‌ گشتی‌ هێزه‌كانی‌ پاسه‌وانی‌ هه‌رێم، ئه‌وه‌شی‌ نه‌شارده‌وه‌ كه‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی‌ عێراق به‌ كورد‌و شیعه‌‌و سوننه‌‌و كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كانه‌وه‌، ترسێكیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ ئاینده‌دا لایه‌نێك ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست‌و سوپا به‌ خراپ به‌كاربهێنێت له‌ دژی‌ گه‌لانی‌ عێراق.

واپێده‌چێت عێراق سووربێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیار هێزی‌ ئاسمانی‌ سوپاكه‌ی‌ فراوان بكات، هه‌رچه‌نده‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفروان پشت به‌هێزی‌ ئاسمانی‌ ئه‌مریكا ده‌به‌ستێت، چاودێرانیش پێیانوایه‌ عێراق به‌خێرایی‌ ده‌بێته‌ یه‌كێك له ‌گه‌وره‌ترین كڕیاره‌كانی‌ چه‌ك له ‌جیهاندا، له ‌كاتێكدا له ‌هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دایه‌ هێزه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ به‌هێز بكات.

سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ سوپای‌ عێراق له‌ 17/4ی‌ ئه‌مساڵ‌ ئاشكرایكرد كه‌ ‌ له‌پێناو پإچه‌ككردنی‌ سوپای‌ عێراقدا،‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ پێشكه‌وتوو، دوو ملیار‌و 600 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ بۆ سوپاكه‌مان ته‌رخانكراوه‌.
بابه‌كر زێباری‌، سوپاسالاری‌ عێراق، وتیشی‌: "له ‌سه‌ره‌تادا بإی‌ 595 ملیۆن دۆلار بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگی‌ داهاتوو ته‌رخانكراوه‌، كه‌ 78 ملیۆنی‌ بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی‌ باره‌گا سه‌ربازییه‌كانه‌‌و 357 ملیۆنی‌ تری‌ بۆ كإڕینی‌ چه‌كه‌‌و 120 ملیۆنیشی‌ بۆ چاككردن‌و به‌رده‌وامیدانه‌ به ‌كه‌لوپه‌له‌كان‌و 40 ملیۆنه‌كه‌ی‌ تریشی‌ بۆ ته‌قه‌مه‌نییه‌".
جێی‌ ئاماژه‌ پێكردنه‌ له ‌چه‌ند مانگی‌ رابردوودا، وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندو‌وه‌، حكومه‌تی‌ عێراق ده‌یه‌وێت 400 زرێپۆش‌و كه‌ره‌سته‌ی‌ جه‌نگی‌ تر به ‌به‌های‌ 3 ملیار دۆلار‌و 6 فڕۆكه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ جۆری‌ C-130J  به ‌به‌های‌ 1.5 ملیار دۆلار بكڕێت.

هه‌روه‌ها له‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا جه‌واد بشاره،‌ وته‌بێژی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ فه‌ره‌نسا له‌ عێراق‌، بڵاویكرده‌وه‌: وه‌فدێك به ‌سه‌رۆكایه‌تی‌ فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ عێراق ده‌گاته‌ فه‌ره‌نسا، به‌مه‌به‌ستی‌ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ سه‌ودایه‌كه‌وه‌ كه‌ كإینی‌ 30 هه‌لیكۆپته‌ری‌ چاودێریی‌‌و پرۆسه‌كانی‌ فریاكه‌وتن له‌خۆده‌گرێت.

رۆژنامه‌ی‌‌ ۆڵ‌‌ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی‌‌ ده‌ڵێت: پێناچێت ئه‌و سه‌ودایه‌ی‌ كه‌ عێراق بۆ كڕینی‌ فإۆكه‌ی‌ F16 له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مریكادا ده‌یكات، له‌ناوخۆدا به ‌توندیی‌ ره‌تبكرێته‌وه،‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ یارمه‌تیده‌رده‌بێت له ‌خێراكردنی‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له ‌عێراق.

لیوا جه‌بار یاوه‌ر بۆچو‌ونێكی‌ تری‌ هه‌یه‌‌و هۆكاری‌ ئه‌و ترسه‌ی‌ كورد‌و لایه‌نه‌كانی‌ تری‌ عێراق له‌ به‌هێزبو‌ونی‌ سوپای‌ عێراق ده‌گه‌إێنێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ ژماره‌ی‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ملیۆنێك چه‌كدار‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆریش له‌ ئه‌فسه‌ره‌ به‌عسییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ناو سوپا، كه‌ مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سوپادا.

ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ هه‌رێم به‌شێكی‌ تری‌ مه‌ترسییه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ تێكه‌ڵكردنی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ سه‌حوه‌‌و ئه‌نجومه‌نه‌كانی‌ ئیسناد به‌ سوپای‌ عێراق، كه‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ میلیشیان‌و سه‌ر به‌ عه‌شیره‌ته‌كانی‌ عێراقن.

ده‌نگوباسه‌كان له‌باره‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق بۆ كڕینی‌ چه‌ك له‌ وڵاتانی‌ خۆرئاوا فراوان بووه‌، له‌م رووه‌شه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ لۆماتانی‌ سویسری‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مریكا به‌نیازه‌ بایی‌ نۆ ملیار دۆلار چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌ی‌ سه‌ربازیی‌ به ‌عێراق بفرۆشێت، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 392 پارچه‌ چه‌كی‌ سوك‌و كه‌ره‌سته‌ی‌ په‌یوه‌ندیی‌‌و چه‌كی‌ دژه‌ تانك به ‌به‌های‌ 3 ملیار دۆلار‌و هه‌لیكۆپته‌ر به ‌به‌های‌ 2.4 ملیار‌و موشه‌ك‌و هاوه‌ن‌و تۆپ له‌خۆده‌گرێت.
 ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش زۆر زیاتره‌ له‌و بودجه‌یه‌ی‌ كه‌ بابه‌كر زێباری‌ ئاشكرای‌ كردووه‌‌و حكومه‌تی‌ عێراق ته‌رخانیكردووه‌ بۆ سوپای‌ عێراق، كه‌ دوو ملیار‌و 600 ملیۆن دۆلاره‌.

 

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
kawan
 با مام جه‌لال داوای ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی دێهاته‌کانی کوردستانکات،جاده‌و ئاوکاره‌بایان بۆڕاکێشن،بائیتربه‌س به‌که‌رهاتوچۆبکه‌ن.چۆن به‌که‌ر کشتوکاڵده‌چێتبه‌ڕێوه‌؟!من وڵاتم نه‌دیوه‌ له‌دنیادا،بێدێهاتوگوند،جگه‌له‌کوردستان که‌پێکهاتووه‌له‌سێ ئۆردوگای په‌ڕپووت.سلێمانیوهه‌ولێرودهۆک.فڕۆکه‌ی جه‌نگیوتانکوبۆمب،بۆسوپای عێراق ماڵوێرانییه‌ بۆکورد.
حه‌مه‌ سوسه‌یی
 پێشه‌کی ،ئه‌مریکا وه‌ك ڕزگارکه‌رێك هاته‌ ئه‌م وڵاته‌و له‌ سه‌ره‌تادا حوکمێکی عورفی سه‌پاند به‌سه‌ریداو (جای گه‌رنه‌ر)ی وه‌ك یه‌که‌مین به‌رپرسی سه‌ربازی بۆ عێراق ده‌ستنیشان کرد، دواتر دوای پێشنیارکردن و تاوتوێکردنی سیاسیانه‌ ئه‌مریکا بڕیاری دا و به‌ بڕیارێکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان پۆشاکی خۆی گۆڕی و له‌ ڕزگارکه‌رێك و فریادڕه‌سێکه‌وه‌ بۆ داگیرکه‌ر. ئه‌مریکا دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م و سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌ڵمانیا،ئیتالیا و ژاپۆن، که‌ ئه‌وساش هه‌ر به‌ داگیر کار خۆی ناساندبوو توانی له‌ڕێگه‌ی پیلانی مارشاڵه‌وه‌ ئه‌ڵمانیا دروستبکاته‌وه‌ له‌ کاتێکی که‌مدا، هه‌ر دوای کۆتایی هێنان به‌ دادگاییکردنی (نازی)ه‌کان له‌ شاری نۆرمبێرگ و به‌پێی ئه‌و په‌یمانه‌ نوێیانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئه‌وسای هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ڵمان و ژاپۆن یه‌کێ له‌و خاڵانه‌ی که‌ ئه‌بوایه‌ ئه‌م دوو وڵاته‌ پابه‌ندبوونایه‌ پێوه‌ی دژه‌ خۆپڕچه‌کردنه‌وه‌ بوو، جا هه‌رله‌و کاته‌وه‌ هه‌ردوو وڵات به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ داگیرکراو له‌قه‌ڵه‌م درابوون سه‌روه‌ری خۆیان له‌ده‌ست دا و به‌ڵام هه‌ر مه‌ترسیه‌ك ڕووی بکردایه‌ته‌ ئه‌م دوو وڵاته‌ ئه‌وه‌ ئه‌رکی ئه‌مریکا بوو بۆ پاراستنیان به‌ یارمه‌تی هاوپه‌یمانی (ناتۆ) ، جا هه‌رله‌و ڕۆژه‌وه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ سوپاو ده‌زگای به‌رگری ئه‌و دوو وڵاته‌ نیه‌ که‌ خۆیان پڕچه‌ك و بۆ دجه‌ی زۆر ته‌رخان بکه‌ن بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی، بۆیان نه‌بوه‌ هه‌تا فیشه‌کی موختارکوژیش دروست بکه‌ن به‌بێ ئاگاداری و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریکا،هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مریکا له‌دوای ئه‌م هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م زیاتر ئه‌ستێره‌ی دروه‌شایه‌وه‌و توانی ته‌کانێکی یه‌کجار گه‌روره‌ به‌ ئابووریه‌کی بدا. ئه‌مریکا له‌م دیدگایه‌وه‌ ئه‌یڕوانی له‌ عێراق،لێ ئه‌و نه‌خشانه‌ی بۆیان کێشرا بوو به‌ڕاده‌یه‌کی گونجاو له‌گه‌ڵ بۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان و هێزی نه‌یاری عێراقیدا هه‌و ته‌ریب نه‌بوون،عێراقی ژێر (آنتداب)ی کۆلۆنیزمی به‌ریتانی ساڵی 1919 و دواتر چ جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نیه‌ له‌گه‌ڵ هی ئێستا، هه‌ر چی به‌ریتانیا بوو توانی پادشایه‌تی له‌عێراق دروست بکاو بۆ ماوه‌یه‌ك هێمنی فه‌راهه‌م کرد. دیناری ته‌بع و دیناری برێمه‌ر،سه‌رۆکی عێراق پێش ئه‌وه‌ی داوای پڕچه‌کردنی وڵاتی بکردایه‌ ئه‌بوایه‌ وورده‌ وورده‌ خۆی له‌قه‌یرانی ئه‌و داگیرکه‌ره‌دا ڕزگاربکردایه‌ و کاری بۆ سه‌روه‌ری وڵات بکردایه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی پاراستنی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ده‌ست ئه‌مریکیه‌کانه‌وه‌و پێوست بۆ خۆ سه‌ربازیکردن ناکاته‌وه‌، ئه‌مڕۆ هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی و سه‌ربازی له‌ عێراق خاوه‌ن بڕیاری سه‌ربه‌خۆ نین، له‌ ڕاستیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و موسته‌شارانه‌ی کاتی ڕژێمی سه‌دام جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆیان نیه‌،ئه‌وانیش هه‌ریه‌که‌یان باڵا ده‌ست بوون له‌ناوچه‌کانی ژێر ڕکێفی خۆیانداو به‌هه‌مه‌ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپاو لیژنه‌نه‌کانی حزبی و شوعبه‌ی شمال کاریان ئه‌کردو پاره‌یه‌کی باشیان له‌ سه‌دام وه‌رئه‌گرت، دیاره‌ له‌ جیاتی بلۆك و ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌وان به‌ڕه‌شکه‌ دیناریان بۆ ئه‌نێردارایه‌ نێو دیوه‌خانه‌کانیان. (به‌شائیروآلخیر) هه‌ر دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌ که‌ کرۆکه‌که‌ی ده‌رپه‌ڕاندنی تیرۆرستان بوو، سوپای عێراق به‌ ئاگاداری سوپا سالاری گشتی که‌ بۆ نه‌گبه‌تی کورده‌، که‌وتنه‌وه‌ وێزه‌ی کورد و به‌ئاشکرا هێزی ڕزگارکه‌ری پێشمه‌رگه‌یان له‌به‌رانبه‌ر هێزێکی وه‌ك سه‌دریه‌کان ناوزه‌ند کرد، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بوه‌ هۆی گرژیه‌کی زۆر له‌ خانه‌قین و قه‌ره‌ته‌په‌و چه‌ند شوێنێکی دی، بۆیه‌ هه‌ر له‌م کاته‌دا ڕۆڵی سه‌رۆك کۆمار که‌وته‌ به‌رده‌م تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خته‌وه‌، ئه‌وه‌بوو مانگی ڕابردوو دوای هاتنه‌وه‌ی سه‌رۆك له‌ ئه‌مریکا چه‌ندین دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمدا سازدراو سه‌رۆکی عێراق له‌سه‌ر زاری خۆی ووتی(پێوسته‌ سنوورێ بۆ مالکی و به‌غدا دابنرێ) ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا خۆی به‌شێکه‌ له‌م هه‌ره‌مه‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌ی به‌ناو ده‌وڵه‌تی فیدڕالێ عێراق که‌ ئه‌کرێ سه‌رۆکه‌که‌ی له‌ به‌غدا سه‌رۆکایه‌تی بکاو له‌ کوردستانیش نه‌یاری بکا، جا وه‌ره‌ سه‌ر له‌مه‌ ده‌رکه‌؟؟؟ له‌ بێ خه‌به‌ران که‌شکه‌ك سڵاون ،ڕۆڵی سه‌رۆك کۆمار له‌ عێراقی نوێدا زۆر جیاوازتره‌ له‌وه‌و پێش، ئێستا سه‌رۆك وه‌زیران مافی ده‌سه‌ڵاتی زیاتره له‌ سه‌رۆك کۆمار، هه‌روه‌ك به‌ریتانیا وه‌ك نمونه‌، لێ سه‌رۆك کۆماری عێراق ئه‌یه‌وێ هه‌رچۆنێ بێ هه‌ندێ له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ خۆی کێش بکا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ندو دیادگای پارتایه‌تیه‌وه‌ چۆن ئه‌بێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ته‌نها بریتی بێ له‌(پێشوازی کردن و وه‌رگرتنی کاغه‌زو په‌ڕاوی پشتگیری باڵوێزه‌ نوێکان، ناردنی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی بۆ مه‌عالی وفه‌خامه‌تی پادشاو سه‌رۆك کۆماره‌کان، وه‌یان پیرۆزبایی لێکردنی یه‌کێ له‌و سه‌رۆك و پادشایانه‌ به‌ بۆنه‌ی گرتنی پۆستێکی نوێ و یان پیرۆزبایی لێکردن به‌ بۆنه‌ی هاتنی ساڵیادنی دروستکردنی ده‌وڵه‌ت و شتی تر له‌م جۆره‌) ، خۆ له‌زۆر کاتدا ئه‌و سه‌ردانانه‌ی هه‌ندێ له‌ به‌رپرسیاره‌کانی ئه‌مریاک و به‌ریتانیا ئه‌یکه‌ن به‌هیچ جۆری سه‌رۆك و سه‌رۆکایه‌کتی ئاگایان لێی نیه‌و دواتر بانگیان ئه‌که‌ن بۆ ماچ و موچ و قاوه‌ خواردنه‌وه‌. مادده‌ی 140 ،هه‌روه‌ك چۆن ئینگلیز هاتوو نوری سه‌عیدی کرد به‌پادشای عێراق ئاوهاش ئه‌مریکا هات و ئه‌م پۆستانه‌ی له‌ سه‌ر بنچینه‌ی هاوكیشه‌ی سازان دروست کردو هه‌رچی خاوه‌نی ناوه‌ ناسراوه‌کانی نێو ئۆپۆزیسێۆنی عێراقی بوو پله‌ی دانێ و دواتر جۆرێك له‌ شه‌رعیه‌تیان له‌ ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ وه‌ده‌ست هێنا، ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مریکا ئه‌و پۆست و پله‌ به‌رزانه‌ی دای به‌ کورد له‌ به‌غدا ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی، چونکه‌ له‌ ڕێی ئه‌م کوردانه‌وه‌ ئه‌توانێ جۆرێ له‌ باڵانس و فشار له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که‌ دروست بکا و به‌رده‌وام له‌سه‌ر عه‌ره‌به‌کانی تر دابنێ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی بپارێزێ، واژوو کردن و خێراکردن له‌سه‌ر ئیتفایه‌تی ستراتیژی نێوان حکومه‌تی عێراق و ئه‌مریکا زۆر به‌باشی ڕۆڵی کورد ده‌رئه‌خا له‌م پرۆسه‌یه‌داو داوا ئه‌کا له‌ڕێی کورده‌وه‌ عه‌ره‌به‌کانیش ڕازی ببن و چی زوتره‌ دوانه‌خرێ. له‌به‌رده‌م ئه‌م سه‌خاوه‌ته‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد له‌ به‌غدا ناتوانن یه‌ك قولانج بره‌و به‌ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 بده‌ن و که‌رکوك و ناوچه‌کانی تر بگه‌ڕێننه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم. ڕه‌مه‌زان زۆر ئه‌گرێ نۆبه‌ی شه‌شه‌ڵانه‌، سه‌رۆکی عێراق ئه‌گه‌ر چی له‌چاو هاوڵه‌کانی له‌ به‌غدا خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌ له‌ بواری پارێزه‌ریدا، ئه‌بوایه‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌للای بۆ به‌یاسا کردنی وڵات ببردایه‌و نه‌یهێشتایه‌ چی دی شتی نایاسایی ته‌شه‌نه‌ بسه‌نی، ئه‌وه‌تا به‌بۆنه‌ی هاتن و ته‌واوبوونی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ چه‌ندین که‌سی تاوانبار به‌ تاوانی جیا جیا له‌ زیندانه‌کان به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کا، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ نه‌ك هه‌ر سه‌رۆکی کۆمار به‌ڵکه‌ هیچ کام له‌وانه‌ی له‌ناوه‌ندی بڕیاردان یه‌ك ڕۆژیش به‌ ڕۆژوو نه‌بون له‌هه‌مو ژیانیاندا، پرسیار لێره‌دا ئایا بۆ له‌ وڵاتانی ئه‌ورۆپاو ئه‌مریکادا که‌ چه‌ندین بۆنه‌ی ئایینی له‌وانه‌ ‎(کرسمس و له‌دیك بوونی عیسا و ڤاڵانتانین ده‌ی و سانپترس ده‌ی چه‌ندینی تر) ته‌نها یه‌ك که‌س له‌ زنیندان به‌ر نه‌بوه‌؟ قادسیه‌، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك کۆمار که‌ به‌رده‌وام ناڕه‌حه‌تی خۆی له‌ئاست هه‌ردوو له‌ (پ ك ك وپژاك ) سه‌باره‌ت به‌ به‌کارهێنانی زه‌وی عێراق بۆ هێرشبردنه‌ سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ دوو دراوسێ دیموکرخوازه‌کانی تورکیاو ئێران ده‌رئه‌بڕێ، که‌چی له‌ئاست ئه‌و هه‌موو تۆپ باران کردن و هاتنه‌ ناو خاکی عێراق له‌لایه‌ن جه‌ندرمه‌ی تورك و دانانی چه‌ندین کامپ له‌ناو خاکی عیراقدا که‌چی نه‌ك هه‌ر هه‌ڵوێستێکی دیاری نیه‌ به‌ڵکو مێشیش میوانی نیه‌، ئاخر کڕینی فڕۆکه‌ی له‌ چه‌شنی ئێف 16 ته‌نها بۆ تاقی کردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئێسك وپروسکی (پ ك ك و پژاك) هه‌روه‌ك ئێمه‌ زۆرمان له‌ قادسیه‌ی قه‌عقاع و سه‌دام تێهه‌ڵتڕاندبێ و ئه‌یانه‌وێ ئه‌م جاره‌ قادسیه‌کی نوێ له‌کوردستان هه‌ڵبگیرسێنن. مێژووی سوپای پڕ چه‌کی عێراقی ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌سه‌لمێنێ که‌ زیاتر ئه‌م سوپایه‌ دژی کورد به‌کار هاتوه‌و نه‌هامه‌تی زۆریشی لێ که‌وتۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها کورد و کوێت مافی خۆیانه‌ بترسن له‌و هه‌وڵی پڕچه‌کردنه‌وه‌ی عێراق و پێوسته‌ هه‌ریه‌ک لای خۆیه‌وه‌ پرۆتۆستی بکا. ........ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رۆکی عێراق بۆ کڕینی فڕۆکه‌ی نوێ ته‌نها بۆ .........‌ له‌ ئاست ده‌سه‌ڵاته‌ فراوانه‌که‌ی مالکی، له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌یه‌وێ به‌ شیعه‌کان بڵێ که‌ منیش هه‌م و مافی خۆمه‌ چه‌ند گرێبه‌ستیه‌کی وا بکه‌م که‌ ڕه‌نگه‌ زیاتر خێرو بێری بۆ ئه‌و کوردانه‌ بێ که‌ پشکیان له‌م گرێبه‌ستیه‌دا ئه‌بێ و دواتر چه‌ند سه‌فقه‌یه‌ك واژوو ئه‌کرێ و پاره‌که‌ی وه‌ك برا دابه‌ش ئه‌کرێ، پرسیار لێره‌دا ئایا سه‌رۆك کۆمار داوا ئه‌کا چه‌ند له‌و فڕۆکانه‌ فڕۆکه‌وانه‌کانی کورد بن؟ وه‌یان هه‌روه‌ك ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ئیستا کورد له‌ سوپای عێراقدا یان ده‌رئه‌کرێ وه‌یان په‌راوێز ئه‌کرێ، مالکی ئه‌ڵێ ئه‌و ڕوتبانه‌ی ئه‌فسه‌رانی کورد هه‌ڵیان گرتوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریه‌وه‌ نانسرێته‌وه‌و فه‌لیشه‌، ئه‌م کۆماره‌ی ئێمه‌ هه‌ر یه‌ك بۆ خۆی له‌ئاوازێك ئه‌خوێنێ و که‌س .............. ‌هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌، هه‌ندێ جار پیاوی گه‌وره‌ کاری گه‌وره‌ ئه‌کاو هه‌ندێ جاریش هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌، سه‌رۆك کۆمار له‌م بڕیاروپێشنیاره‌یدا بۆ کڕینی جه‌ك و چه‌کسازی هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه‌ چونکه‌ ئه‌مڕۆ عێراق به‌ گشتی له‌ زۆر بواردا پێوستی به‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ هه‌یه‌، ئابووریه‌کی ژێرخان داته‌پیو‌، کاره‌باو ئاوو سیسته‌می خزمه‌تگوزاری ته‌واو وێران بوه‌، بۆیه‌ پێوسته‌ ئه‌و بودجه‌ته‌ی که‌ بۆ به‌رگری و سه‌ربازی و چه‌كکڕین دائه‌نرێ چ نیه‌ جگه‌ له‌ هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی تاکایه‌تی وبیرکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌، له‌بیرمان نه‌چێ که‌ سه‌دام له‌ %95 بودجه‌ی عێراقی بۆ بواری سه‌ربازی ته‌رخان ئه‌کردو عێراقی تووشی ئه‌و ناله‌باریه‌ کرد که‌ ڕه‌نگه‌ بۆ چه‌ندین نه‌وه‌ی داهاتوو له‌سه‌ری بکه‌وێ.
لوقمان
 به‌ ڕاستی کاتێ ........... قسه‌ده‌کات و لێدوان ده‌دات ده‌ستم له‌ سه‌ر دڵمه‌ و ئه‌ڵێم خوایه‌ ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵه‌ نه‌کات.نازانم ................................... .کاره‌ساته‌ بۆ کورد ................... له‌ گه‌ل رێزمدا
به رهه م
 به ڕاستی مرۆڤی کورد خه م دای ئه گرێت کاتێ لێدوانی له و جۆره له سه رکرده کانی کورد ئه بیستێ .. به ڕاستی ئه و لێدوانه تاوانه به رامبه ر کورد .. ته نها میلله تی کورده له تاوانی وا بێ ده نگ و هه ڵوێسته .. باشه جه نابی سه رۆک ، ئه گه ر سبه ینێ ئه و چه کانه له دژی کورد به کار هات به .............یان پێویستت به ته ماشای میلله ت نابێ و وه ک هه موو جارێکتان ................ سه یره میلله تی کورد که سه رکرده کانی به م ساویلکه یی یه بیر ئه که نه وه .. ئه م داوایه له داوای مه ڕێک ئه چێت که داوای کڕینی چه قۆیه ک بۆ قه ساب بکات تا سه ری ببڕێت .. به داخه وه, پێم وایه مام جه لال .................................
هه‌رێم
 پێش هه‌موو شتێ ئه‌بێ بزانین ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ کامانه‌ن که‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر عێراق بێگومان هیچ یه‌ک له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڕه‌شه‌ نین واته‌ ته‌نها تورکیاو ئێرانن که‌ نه‌ک2ملیار 20ملیاریش بدرێ به‌ چه‌ک ناتوانی روبه‌ڕوی ئه‌و 2 ده‌وڵه‌ته‌ ببێته‌وه‌ بۆیه‌ مه‌گه‌ر به‌ که‌ڵکی ئه‌وه‌ بێت کوردی پێ سه‌رکوتکه‌ن.
تاهر حاجی حه‌سه‌ن
 ڕه‌نگه‌ داواکه‌ی سه‌رۆک کۆمار له‌ جێی خۆیدا بیت، (..). ململانێ ناوخۆیه‌کانی ناو عێراق، له‌ مێژوودا ڕوونه‌ به‌تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی ئاینده‌ی خه‌ڵکی کوردستان، که‌ به‌ زۆر لکێندراون به‌ عێراقه‌وه‌، ئه‌مه‌ قابیلی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یه‌ که‌ له‌ ئاینده‌دا ڕوبدات و خه‌ڵکی کوردستان داوای جیا بونه‌وه‌ بکه‌ن له‌ عێراق. له‌م کاته‌دا سوپا ده‌بێت به‌ پێویسته‌ک بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و داوا ڕه‌وایه‌ی خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌گه‌ر نا سوپای عێراق به‌ ئه‌و بودجه‌ خه‌یاڵیه‌ی که‌ ڕژێمی پێشو بۆی ته‌رخان کردبوو، هه‌رهه‌موی به‌و چه‌کانه‌ درا که‌ له‌ دوا ساتدا ڕوو به‌ رووی خه‌ڵکی ئازادی خوزی عێراق به‌کار هێنرا. نه‌ تیجه‌ی ئه‌م چه‌ک کڕینه‌ی ئێستاش بۆ پڕ چه‌ک کردنی سوپا هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی دوێنێی لێدێ. عێراق له‌ مێژودا جێگایه‌ک بووه‌ بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ململانێکانی وڵاتانی چوارده‌ور و زلهێزانی جیهان. به‌ دیوێکی که‌دا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نوێی عێراق ده‌خوازێت خۆی بپارێزێت له‌ هێرشی ده‌ره‌که‌ی که‌ له‌ یاریه‌کی گاڵته‌ جارانه‌ ده‌چێت، نه‌ک له‌ ڕاستی، با بێن ئه‌و ده‌یان ملیارد دۆلاره‌ ته‌رخان بکه‌ن بۆ کڕینی سه‌دان کارگه‌ و محه‌ته‌ی ته‌ولیدی کاره‌با و پاڵاوگه‌ی ئا، دابین کردنی خزمه‌ت گوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌کان. ئه‌م که‌ره‌ستانه‌ ده‌بن به‌وه‌ڵامێکی دوست بۆ هه‌ر لایه‌نێک بیه‌وێت هێرش بکاته‌ سه‌ر خاکی عێراق، ئێستا خه‌ڵکی عێراق له‌ هه‌ژارترین نمونه‌ی خه‌لکی هه‌ژاری دنیان، سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاته‌ به‌وان چی؟ وه‌رن کار له‌م مه‌یدانه‌دا بکه‌ن، ئه‌م ئینسانانه‌ با هه‌قی ژیانی خۆیان پێبدرێته‌وه‌،نه‌ک به‌ خه‌ڵه‌تاندن و درۆی گه‌وره‌ ژیانیان بۆ دابین بکه‌ن، ئێستا له‌ عێراقی پڕ له‌ نه‌وتدا، هێشتا مرۆڤ موحتاجی پروه‌ نانێکه‌؟ ئیتر چه‌کت بۆچیه‌؟
omed issa
  zanisti syasi ,reform , hezaran pirs u grekore dekenewe ,begdad ,hewler,leskrek cekdaryan heye ,teror ru lekizye ew leskiret bo cie kone sedami u cas ,systemeke awehaye herdebe bianhenyewe naw rezi supa ,gendel+gendel=gendel,celaledin rumi delepiaweke wek piaw momeki bekar hena bo ewey roj bidozetewe.franklin d roosevelt dele eme bebe irade natwanin xebat bikeyn.disan dele yasabezeruret muqedes nye,belam prinicipe,birubawere,.destur reformdebe bikrene dirusmi hemu tako koy geli heremi kurdistani iraq.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
   
  
بیروڕا :
   
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ