راپۆرت
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق




Thursday, November 6, 2008
 
     


    
راپورتێك له‌ ئینستیتوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ستراتیژییه‌كان
وه‌رگێڕانی: خالدی حاجی ئه‌حمه‌د

هه‌ڵسه‌نگاندنی ستراتیژییه‌كانی تاران
لێپرسراوانی ئه‌مه‌ریكا، ئێران به‌وه‌ تاوانبار ده‌كه‌ن گوایه‌ له‌ بریتی خۆی جه‌نگێكی له‌ عێراقدا خستوه‌ته‌گه‌ڕ دژ به‌ هێزه‌ ئه‌مه‌ریكی‌و به‌ریتانییه‌كان. له‌ ساڵی 2007دا ئه‌مه‌ریكا سوپای پاسدارانی خسته‌ ریزی گروپه‌ تیرۆریسته‌كانه‌وه‌، گومان نییه‌ له‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌دوای روخانی رژێمی سه‌دام حسێنه‌وه‌ له‌ عێراقدا له‌ ساڵی 2003وه‌ ستراتیژیه‌كی جێگۆڕو روخێنه‌ری گرتوه‌ته‌به‌ر، كه‌ شوێن پێهه‌ڵگرتنی كارێكی گرانه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سروشتی جموجۆڵ‌‌و مه‌به‌سته‌كانی له‌ عێراقداو دیسانه‌وه‌ شێوازی ره‌تكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌ر هه‌وڵێك كه‌ مه‌به‌ست لێی سه‌قامگیریی عێراق بێت، چه‌ندین بیروڕای جیاوازی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

به‌و هۆیه‌وه‌ی ئێران ستراتیژیه‌تی خۆی له‌ رێگه‌ی تۆڕه‌ نهێنییه‌كانییه‌وه‌ ده‌باته‌ پێشێ‌و نكۆڵی ده‌كات له‌ یارمه‌تیدانی گروپه‌ چه‌كداره‌كان، مه‌وداو سنوری چالاكییه‌كانی به‌ ئاسانی ناناسرێنه‌وه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌تیشه‌ مه‌به‌سته‌ درێژخایه‌نه‌كانی ستراتیژیه‌كه‌ی په‌ی پێببرێت، به‌وهۆیه‌وه‌ یارمه‌تیی هێزگه‌لێكی زۆر به‌ربڵاو ده‌دات كه‌ هه‌ندێك له‌وانه‌ له‌ كێبڕكێیه‌كی توندان له‌گه‌ڵ‌ یه‌كتردا، سه‌رباری هه‌مو ئه‌مانه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ سه‌ركرده‌كانی ئێران ده‌یانه‌وێت عێراق به‌مشێوه‌یه‌ لاواز بمێنێته‌وه‌، ئه‌و چالاكیانه‌ی ئێران یارمه‌تیده‌ریانه‌ باری ئاسایش له‌به‌رچاو ناگرن‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌كی زۆریش ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ عێراقێكی سه‌قامگیر بخولقێنن.
جه‌نگی نێوان ئه‌مه‌ریكییه‌كان‌و ده‌مڕاسته‌كانی ئێران له‌ عێراقدا، ده‌شێت به‌ پله‌یه‌ك چڕبێته‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌قامگیریی ته‌واوی ناوچه‌كه‌ بكات، كرده‌ تێكده‌رییه‌كانی ئێران له‌ عێراقدا شتێكی نوێ‌ نییه‌، له‌ ساڵه‌كانی 1980وه‌ ئێران چه‌ندین تۆإی نهێنی پێكهێناوه‌ بۆ كوشتن‌و كارگه‌لی تر له‌ دژی رژێمی سه‌دام له‌ رێی (سوپای به‌در)ه‌وه‌، ئه‌م سوپایه‌ كه‌ له‌ روكه‌شدا باڵی سه‌ربازیی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامیی عێراقه‌ (له‌م دواییه‌دا ناوه‌كه‌ی گۆڕی به‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق)، له‌ راستیدا دروستكراو‌و ده‌ستنیشانده‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌، ئه‌و سوپایه‌ی سه‌ره‌تا بۆ راگرتنی ئاسایشی ناوخۆو پاراستنی شۆڕش له‌ كوده‌تا دروستكرابو، له‌ ساڵانی 1980-1988ی جه‌نگی عێراق- ئێراندا ده‌ستی كرد به‌ ناردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئێراندا.

سوپای قودس كه‌ باڵێكی میلیشیانه‌ی سوپای پاسدارانه‌، به‌مه‌به‌ستی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی بیروڕاكانی شۆڕشی ئیسلامی‌و راسته‌وخۆ له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی باڵادا، به‌رپرسیار بو، كه‌وته‌ په‌یوه‌ندی دروستكردن له‌گه‌ڵ‌ شیعه‌و كورده‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له‌ عێراقدا، تا ساڵی 2003 سوپای قودس مه‌شقی به‌ سوپای به‌در ده‌كرد بۆ چالاكیی نهێنگرانه‌ له‌ عێراقدا‌و ئه‌ندام وه‌رگرتن له‌و ده‌یان هه‌زار شیعه‌یه‌ی له‌لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه‌ به‌ده‌ر نرابون له‌كاتی جه‌نگی عێراق- ئێراندا، یان دیله‌كانی جه‌نگ‌و ئه‌و شیعانه‌ی باشور كه‌ له‌ جه‌نگی كه‌نداودا له‌ ساڵی 1991دا به‌ره‌و ئێران هه‌ڵهاتن.

له‌ ساڵی 2003وه‌ سوپای قودس ئه‌و تۆڕه‌ نهێنیانه‌و سوپای به‌دری به‌كارده‌هێنا بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی خاڵه‌ لاوازه‌كانی باشوری عێراق‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی سوپای عێراقی كۆن له‌ تۆڵه‌ی جه‌نگه‌كه‌دا، به‌ڵام دیسانیش كه‌وته‌ یارمه‌تیدانی چه‌ندین ره‌گه‌زی سوپای مه‌هدی كه‌ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ پێكهێنرابو، له‌كاتێدا ئه‌فسه‌ره‌كانی به‌در پله‌وپایه‌ی ناوخۆی حكومه‌ت‌و هێزه‌كانی ئاسایشیان له‌ ئاستی ده‌وڵه‌ت‌و پارێزگاكادا گرته‌ ده‌ست، سوپای پاسداران حیزبوڵڵای لوبنانیان رێكخست تا مه‌شق به‌ سوپای مه‌هدی بكات، دوای ئه‌وه‌ی سوپای مه‌هدی له‌ به‌رهه‌ڵستكارییه‌كه‌ی 2004دا زیانێكی زۆریان لێكه‌وت, سوپای پاسداران یارمه‌تییه‌كانی بۆ زیادكردن، ته‌نانه‌ت جۆره‌ چه‌كی كوشنده‌ی دژه‌تانكی پێدان، له‌ 2005ه‌وه‌ حیزبوڵڵا له‌ ئێراندا مه‌شق به‌ ئه‌ندامانی سوپای مه‌هدی ده‌كات، كاركردن له‌ رێی سوپای مه‌هدییه‌وه‌ نه‌ك له‌ رێی سوپای به‌دره‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی درێژی له‌گه‌ڵ‌ ئێراندا هه‌یه‌، باشیی خۆی هه‌یه‌، سوپای مه‌هدی ده‌توانێت روبه‌ڕوی هێزی هاوپه‌یمانان ببێته‌وه‌ بێئه‌وه‌ی پێگه‌ی سوپای به‌درو باڵه‌ سیاسییه‌كه‌ی (ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق) بخرێته‌ ژێر پرسیار كه‌ به‌شداره‌ له‌ حكومه‌تدا.

سه‌ره‌تای 2005 به‌یان جه‌بر، سه‌ركرده‌یه‌كی دێرینی سوپای به‌در بوه‌ وه‌زیری ناوخۆ له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ریدا، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌یان جه‌بردا وه‌زاره‌ت‌و بإێكی زۆری هێزه‌كانی‌و له‌وانه‌ش پۆلیس ئاخنران له‌ پله‌دارانی سوپای به‌در له‌ پله‌كانی سه‌ره‌وه‌دا‌و سوپای مه‌هدی وه‌ك ده‌ره‌جه‌دارو پله‌ ناوه‌ندییه‌كان، تێكخزانی چه‌كداران له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆو هێزی پۆلیس، كاریگه‌رییه‌كی قوڵی هه‌بو له‌سه‌ر بارودۆخی ئاسایش له‌ عێراقداو زۆر له‌ یه‌كه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه‌ به‌شداربون له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی جه‌نگی تایه‌فه‌گه‌ریدا، كاتێك نوری مالیكی له‌ به‌هاری 2006دا بوه‌ سه‌رۆك وه‌زیر، توندوتیژیه‌كی به‌ربڵاوی تایه‌فی به‌ڕێوه‌بو, كه‌ بوه‌ هۆی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ له‌ پایته‌خت‌و ئه‌و ناوچانه‌ی تێكه‌ڵبو له‌ تایه‌فه‌ جۆراوجۆره‌كان.

پێكهێنانی (گروپه‌ تایبه‌ته‌كان)
كه‌ مالیكی ده‌ستبه‌كاربو, هه‌وڵه‌كانی سوپای قودس- حیزبوڵڵا بۆ رێكخستنی گروپه‌ چه‌كداره‌كان كه‌وتبونه‌گه‌ڕ، كه‌ راسته‌وخۆ  له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای پاسداراندا بون، به‌و شێوازه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌یه‌ی حیزبوڵڵا له‌ لوبناندا ده‌ستی پێكردبو، سوپای قودس‌و حیزبوڵڵای لوبنان‌و پیاوانی ئێران ده‌ستیان كرد به‌ وه‌رگرتن‌و رێكخستن‌و مه‌شق پێكردن‌و پڕچه‌ككردن‌و پاره‌ پێدانی (گروپی تایبه‌ت)، به‌مه‌به‌ستی خوڵقاندنی پشێویی‌و كوشتنی چه‌كدارانی ئه‌مه‌ریكی‌و عێراقی. به‌پێی قسه‌ی هاوپه‌یمانان‌و راپۆرته‌ میدیاییه‌كان، مه‌شقكردن له‌ ناوچه‌ ئارامه‌كانی عێراق‌و سێ‌ سه‌ربازگه‌ی نزیك تاران ئه‌نجام ده‌دران، تێیدا سوپای قودس‌و حیزبوڵڵا كۆرسێكی شه‌ش هه‌فته‌ییان به‌ڕێوه‌ ده‌برد، له‌م دواییانه‌دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی لایه‌نگریی عه‌ره‌به‌كان بۆ پشتگیریكردن له‌ چه‌كداره‌ شیعه‌كان‌و ترسی وه‌رچه‌رخانێك له‌ سیاسه‌تی دراوسێ‌ عه‌ره‌به‌كانییه‌وه‌ دژ به‌ ئێران، بڕێك له‌و مه‌شق پێكردنانه‌ گوێزراوه‌ته‌وه‌ بۆ لوبنان، گروپه‌ تایبه‌ته‌كان پسپۆإییان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ نیشانه‌گرتنه‌وه‌‌و به‌كارهێنانی تۆپ‌و قازیفه‌‌و چه‌كی دژه‌تانكدا، ئه‌ندامه‌كانیان له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌ موچه‌یان پێده‌درێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامه‌كانیشیان له‌ ریزی هێزه‌كانی  ئاسایشدا وه‌رگیراون، كه‌ له‌لایه‌ن میلیشاكانه‌وه‌ خزێنراونه‌ته‌ ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه‌‌و له‌م رێیه‌وه‌ موچه‌ له‌ حكومه‌تی عێراق وه‌رده‌گرن، ئێران به‌رده‌وام له‌ رێی قاچاخ له‌ سنوره‌كانه‌وه‌ ئه‌م گروپانه‌ پڕچه‌ك ده‌كات، ته‌نانه‌ت به‌ قازیفه‌‌و چه‌كی دژه‌تانك.

 پێكهێنانی گروپه‌ تایبه‌ته‌كان‌و خۆخزانه‌ ناو هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌درو سوپای مه‌هدییه‌وه‌، یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره‌ بو بۆ سوپای پاسداران تا سودێكی زۆر له‌ توندوتیژییه‌ تایه‌فییه‌كانی 2006- 2007 وه‌ربگرێت، گروپه‌ تایبه‌تییه‌كان ده‌سته‌ی پیاوكوژانه‌یان پێكهێنابو و ده‌ستێكی باڵایان هه‌بو له‌ پاكتاوی تایفه‌یی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غداداو كامپینێكی كوشتن‌و فڕاندنیان خستبوه‌ڕێ‌ بۆ پاكتاوكردنی ته‌كنۆكراته‌كان كه‌ پایه‌ی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تن‌و ئه‌و سه‌ركرده‌ عێراقیانه‌ی دژ به‌ ئێرانن‌و رێگریی له‌ میلیشا چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن، خۆبخزێننه‌ ناو وه‌زاره‌ت‌و ده‌زگا حكومییه‌كانه‌وه‌، سه‌رباری كه‌سه‌ پسپۆڕه‌كانی وه‌ك پرۆفیسۆرو دكتۆره‌كان.
زۆر له‌ عێراقییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان به‌شێك له‌و توندوتیژیانه‌ پلانێكی راسته‌وخۆی سوپای پاسداران بو بۆ له‌باربردن‌و له‌ رێلادانی په‌رچه‌كرداری شیعه‌كان دژ به‌ كوشت‌و بڕه‌كانی قاعیده‌، هێزه‌كانی ئاسایش‌و گروپه‌ تایبه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنران بۆ گۆڕینی باری دیمۆگرافی به‌غداو رێگرتن له‌ سوننه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له‌ به‌ربه‌ره‌كانیكردنی ئیسلامییه‌ شیعه‌كاندا، تا ئێستا ئه‌وه‌ دیارنییه‌ كه‌ سوپای پاسداران پلانێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ‌ قاعیده‌دا هه‌بوبێت بۆ حۆشكردنی ئاگره‌كه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ گروپه‌ تایبه‌تییه‌كان سودێكی زۆریان له‌و پشێوییه‌ وه‌رگرتوه‌و رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تیان گێڕا له‌ پاكتاوكردنی تایفیدا.

هێماكانی وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌ی دژه‌ ئێران
كرده‌ی گروپه‌ تایبه‌تییه‌كان‌و هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه‌كانی ئاسایش له‌ به‌غدای 2006دا، زۆر له‌ سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كانی هێنایه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌إه‌ی كه‌ ده‌بێت به‌ر به‌ كاریگه‌ری ئێران‌و هێزه‌ میلیشاكان بگیرێت، فڕاندن‌و كوشتنی پێنج سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ كه‌ربه‌لا له‌ كانونی دوه‌می 2007دا، هۆكارێك بو بۆ به‌گژداهاتنه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان دژ به‌ گروپه‌ تایبه‌تییه‌كان. له‌ ئازاری 2007دا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا قه‌یس خه‌زعه‌لی‌و له‌یس خه‌زعه‌لی‌و عه‌لی موسا ده‌قدوقیان له‌ به‌سره‌ ده‌ستگیركرد، ئه‌و داتایانه‌ی له‌ جێدا دۆزرانه‌وه‌‌و ده‌قی لێكۆڵینه‌وه‌كان روناكی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر كرده‌وه‌كانی سوپای پاسداران‌و حیزبوڵڵا له‌ عێراقدا، قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌ر به‌ سه‌در، سه‌رۆكی گروپێكی تایبه‌ت بو له‌ عێراقدا كه‌ روداوه‌كه‌ی كه‌ربه‌لای به‌ئه‌نجام گه‌یاندبو، ده‌قدوق ئه‌ندامێكی حیزبوڵڵای لوبنانی جێگری خه‌زعه‌ل‌و به‌رپرسی په‌یوه‌ندی بو به‌ سوپای پاسدارانه‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ نهێنگرییه‌كان بونه‌ هۆی كوشتن‌و ده‌ستگیركردنی بڕێكی زۆر له‌ لێپرسراو ئه‌ندامانی گروپه‌ تایبه‌تییه‌كان‌و دۆزینه‌وه‌ی چه‌رده‌یه‌كی زۆریش چه‌ك‌و پاره‌، هاوپه‌یمانان كه‌سانێكی زۆری سوپای قودسیشیان كرده‌ نیشانه‌ كه‌ له‌ژێر ناوی دیپلۆماتدا ده‌هاتن‌و ده‌چونه‌ ده‌رێ‌ له‌ عێراق.

خاڵێكی تر شانبه‌شانی هه‌وڵی هاوپه‌یمانه‌كان زیادبونی ویستی ئه‌ندامانی حكومه‌ت‌و سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق بو بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گروپه‌ تایبه‌تییه‌كان‌و میلیشاكان، له‌ 2007دا كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌لاماری گرتن‌و پشكنینیان ده‌ستپێكرد بۆ به‌گژداهاتنه‌وه‌ی توندوتیژه‌ تایفییه‌كان، حكومه‌تی عێراق رێگه‌یدا به‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان‌و سوپای عێراق تا په‌لاماری میلیشاكانیش بده‌ن، هه‌روه‌ها كه‌وته‌ هه‌وڵی ریفۆرم له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆو هێزه‌كانی پۆلیسدا، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دا كه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی‌و كاربه‌ده‌سته‌كانی (به‌در) رێگه‌ خۆشكه‌ربون بۆ چونه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی سوپای مه‌هدی بۆ ناو هێزه‌كانی ئاسایش، ئه‌ندامانی به‌در له‌ خودی هێزه‌كانی ئاسایشدا له‌ كێشه‌و كێبڕكێدا بون له‌گه‌ڵ‌ سوپای مه‌هدیدا.

ئه‌مڕۆ یارمه‌تییه‌كانی ئێران بۆ سوپای مه‌هدی  په‌ره‌پێدانی سێله‌ تایبه‌تییه‌كان ده‌نگۆی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی‌و ره‌گه‌زه‌ ناسیۆنالیسته‌كانی ناو ره‌وتی سه‌در بگه‌نه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ كرده‌ی ئێرانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی لاوازهێشتنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی وڵاته‌كه‌یانه‌‌و نه‌ ته‌نها شیعه‌ به‌ره‌وڕوی سوننه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵكو له‌ هه‌وڵی خولقاندنی كێشه‌دایه‌ له‌نێو خودی شیعه‌شدا، ئه‌وا پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك دژ به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران، هه‌لێكی گونجاوی بۆ ده‌خولقێت.

هه‌ستی جه‌ماوه‌ریی له‌نێو شیعه‌ عێراقییه‌كاندا دژ به‌ كرده‌وه‌كانی ئێران له‌ گه‌شه‌دایه‌، نائاسایی نییه‌ گوێت له‌ سه‌ركرده‌ شیعه‌ عێراقییه‌كان بێت كه‌ بڵێن (داگیركه‌ری راسته‌قینه‌ی عێراق... ئێرانه‌)، ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ی ده‌ستیان له‌گه‌ڵ‌ ئێراندا تێكه‌ڵ‌ كردوه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوچه‌ییه‌كانی هاوینی داهاتودا كه‌م تا زۆر بدۆڕێن، ئه‌وا ئه‌م ره‌وته‌ لایه‌نگیرییه‌كی زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

له‌كاتێكدا بإێكی زۆر له‌ توێژه‌ شیعه‌كان ده‌ستی ده‌ره‌وه‌یی ئێرانییه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆری سوننه‌كان قاعیده‌یان ره‌تكرده‌وه‌، زۆرێك له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ونه‌ ژێر گوشاره‌وه‌ تا هه‌مان كار ره‌چاو بكه‌ن.
ره‌نگه‌ ه‌تكردنه‌وه‌ی سوپای پاسداران‌و ئه‌و بزواندنه‌ تایفی‌و گه‌رمكردنی دوبه‌ره‌كی نێوخۆیی شیعه‌، پێویستییه‌ك بن بۆ راوێژێكی سیاسیانه‌ كه‌ بنه‌مای سه‌قامگیرییه‌كی دررێژخایه‌ن بن له‌ عێراقدا، هه‌رچۆن بێت كاریگه‌ریی ئێران به‌ به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه‌‌و تاران له‌ رێگه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه‌ سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری خستوه‌ته‌گه‌ڕ له‌ عێراقداو به‌تایبه‌ت له‌ باشوردا، ره‌نگه‌ ئه‌و پرۆژه‌ گه‌ورانه‌ی  به‌سره‌و كه‌ربه‌لا مه‌به‌ست لێیان بردنه‌ پێشه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بێت، هه‌روه‌ك ده‌ستێكی به‌هێزو ئاڵۆزی پڕوپاگه‌نده‌ی گه‌شه‌ پێسه‌ندوه‌‌و ده‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر ده‌نگ‌و لێكدانه‌وه‌كاندا بگرێت، ده‌سه‌ڵاتی خۆشی به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندام‌و حیزبه‌ سیاسی‌و میلیشیانه‌دا به‌كارده‌هێنێت كه‌ له‌ غوربه‌ت‌و له‌ ئێراندا گه‌شه‌یان كردوه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی باڵاو به‌در، زۆرێك له‌ ئه‌فسه‌ره‌ عێراقییه‌كان له‌ ئێران گه‌وره‌بون‌و خێزانیان هه‌یه‌ له‌و وڵاته‌دا، بڕێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ یارمه‌تیی ئێران ده‌ده‌ن به‌ر به‌ ریفۆرمی هێزه‌كانی ئاسایش بگرێت‌و به‌رگریی له‌ ئه‌ندامانی سوپای پاسداران ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت به‌رپه‌رچی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ كارده‌كه‌ن دژ به‌ سوپای پاسداران‌و پیاوه‌كانی له‌ حكومه‌تدا.

ستراتیژی ئێران
یه‌كێك له‌ لێكدانه‌وه‌كان بۆ چالاكییه‌كانی ئێران له‌ عێراقدا، شێوازه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌تی له‌ چاوه‌ڕوانیی سیناریۆیه‌كدا كه‌ ئه‌مه‌ریكی‌و به‌ریتانی‌و هێزگه‌لێكی تر سنوری خۆرهه‌ڵات‌و خۆرئاوایان لێ ته‌نیوه‌، پاش سه‌رنگونكردنی رژێمه‌كانی ئه‌فغانستان‌و عێراق، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ نهێنگرییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌م دوایانه‌دا ده‌ڵێن ئێران به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ ساڵی2003وه‌ راگرتوه‌، هێشتا ئێران ده‌ترسێت له‌وه‌ی لێپرسراوه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ لێدوانه‌كانیاندا لێدانی سه‌ربازیی دژ به‌ ئێران هه‌میشه‌ وه‌ك ئه‌گه‌رێك باس لێده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ‌ گوشارو ئابڵوقه‌ی نێوده‌وڵتیدان، بۆیه‌ ستراتیژیه‌تی ئێران بریتییه‌ له‌ نقومكردنی هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان له‌ عێراقدا تا هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك بۆ سه‌رنگونگردنی رژێمه‌كه‌ی به‌ رێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی بیری لێنه‌كرێته‌وه‌.

یارمه‌تیدانی ئێران بۆ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق‌و ئه‌فغانستان، ده‌كرێت وه‌ك به‌رهه‌ڵستكردنیش چاوی لێبكرێت، ئه‌وه‌ به‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ده‌كرێت شێوازێك بێت له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌ربازیانه‌ له‌ رێی ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانییه‌وه‌، هه‌ندێكیش به‌م جۆره‌ی ده‌بینن كه‌ ئێران مه‌به‌ستی خولقاندنی زۆنێكی فیزیكییه‌ له‌نێوان خۆی‌و هێزی هاوپه‌یماناندا له‌ خاكی عێراقداو له‌ مه‌ودایه‌كی درێژخایه‌نیشدا وه‌ك به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌ك دژ به‌ سوپای ژیاوه‌ی عێراق، ئه‌وه‌ش ته‌نها ترس نییه‌ له‌ گورزێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو یادكردنه‌وه‌ی جه‌نگی عێراق- ئێرانیشه‌، كه‌ پاڵپشتی له‌و ده‌شتپێشكه‌رییه‌ به‌رگرییه‌ی سیاسه‌تی ئێران ده‌كات، هه‌رچۆن بێت هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتگیرانه‌ بۆ سه‌رجه‌م مه‌ودای چالاكییه‌كانی ئێران له‌ عێراقدا پێویستی به‌ لێوردبونه‌وه‌یه‌كی فره‌لایه‌ن هه‌یه‌، پێده‌چێت سه‌رۆكی رۆحی ئێران ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ئه‌و پشێوییه‌ی دوای رژێمی سه‌دام وه‌ك بوارێك ببینێت بۆ دیاریكردنی سروشتی عێراقی داهاتو، ئێران مۆدێلێكی پێ‌ باشه‌ كه‌ گروپێكی وه‌ك حیزبوڵڵای لوبنان نوێنه‌رایه‌تی بكات كه‌ له‌لایه‌ن سوپای پاسداران‌و هێزی قودسه‌وه‌ له‌ 1982دا دروستكرا.

نمونه‌ی حیزبوڵڵا هاوشێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ یارمه‌تیی ئێران بۆ گروپه‌ تایبه‌تییه‌كانی عێراق، كه‌ مه‌به‌ست لێیان نزم راگرتنی حكومه‌تی عێراقه‌ له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندیشی به‌ خودی حكومه‌ته‌كه‌و حیزبه‌ شیعه‌كانیشه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌مپێیه‌ ئێران خوازیاری حكومه‌تێكی ئیسلامیی شیعی لاوازه‌ له‌ به‌غدادا كه‌ هه‌میشه‌ پێویستی به‌ یارمه‌تیی ئێران هه‌بێت، مه‌عقولیش نییه‌ وابزانین هه‌مو كاریگه‌رییه‌كانی ئێران له‌ عێراقدا نادیارو شاراوه‌یه‌، ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ سوپای پاسداران‌و حیزبوڵڵا ئاگرخۆشكه‌ری توندوتیژی‌و رێگربون له‌ هه‌مو هه‌وڵێك بۆ سه‌قامگیریی له‌ عێراقدا، شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئێران له‌ پرۆژه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا، ئاماژه‌یه‌ به‌وه‌ی ئێران له‌ هه‌وڵی خۆگونجاندندایه‌ له‌گه‌ڵ‌ گوشاری نێوده‌وڵه‌تیدا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پره‌نسیپه‌كانی ئێران جۆرێكن له‌ خۆگونجاندن‌و هه‌وڵدان بۆ راگرتنی چالاكییه‌كانی له‌ عێراقدا ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ گه‌ره‌نتی وه‌رگرتن بۆ مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ئاسایشی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر ئێران سوربێت له‌سه‌ر سه‌پاندنی مۆدێلی حیزبوڵڵا به‌سه‌ر عێراقدا، چاوه‌ڕوانییه‌كان لێڵ‌و تاریك خۆده‌نوێنێت، ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ئه‌مإۆ له‌ یارمه‌تیدانی ئێراندا بۆ میلیشاكان ده‌بینرێت، ره‌نگه‌ ئاماژه‌یه‌كی باش‌و گونجاوبێت، له‌ به‌رامبه‌ریشیدا ده‌شێت لێكدانه‌وه‌یه‌ك بێت وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكی حساب بۆكراوی ستراتیژی‌و ده‌كرێت به‌ خێرایی بخرێته‌وه‌گه‌ڕ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر گوشارێكی نێوده‌وڵه‌تی‌و ترسێك له‌ ئه‌مه‌ریكا.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
aram
 كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق هێنده‌ زۆره‌ وه‌ك خۆر دیاره‌ من به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی رێم كه‌وته‌ ئێران، وه‌فدێكی ره‌سمی بوین له‌وێ‌ كه‌سایه‌تی گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتدارمان بینی كه‌باسی حكومه‌تی مالكیان ده‌كرد وه‌ك سه‌ره‌ك وه‌زیرانی وڵاتیكی تر باسیان نه‌ده‌كرد به‌ڵكو وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك له‌وه‌زاره‌تی خارجی خۆیان بێ‌ ئاوا باسیان ده‌كرد، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی امریكا ئه‌وه‌بو پێش گوڕانكاری له‌ سیتمی سیاسی ئێران عێراقیان روخاند ده‌بوایه‌ پێچه‌وانه‌كه‌یان بكردایه‌ بۆیه‌ ئێستا گیرۆده‌ بون نه‌ك هه‌ر ئێران واخه‌ریكه‌ عێراقیشیان له‌ده‌ست بچێت، ئه‌وه‌ی امریكا له‌عێرا ق كردی پێشكه‌شكردنی عێراق بو به‌ئێران له‌سه‌ر سینیه‌كی ئاڵتون، ئه‌مریكا ئه‌و په‌نده‌ كوردیه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ‌ ده‌بێ‌ كه‌ده‌ڵێت (كه‌ر كردی و گا خواردی)
حه‌مه‌ سوسه‌یی
 که‌ ئه‌ڵێن کۆماری ئیسلامی ئێران واته‌ کۆماری ئیسلامی شیعه‌ مه‌زهه‌ب، وه‌ که‌ ئه‌ڵێن شیعه‌ واته‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کێشه‌و قه‌یرانه‌کانی دوای مردنی محه‌مه‌د ، بۆ ئیستا ئه‌م کێشه‌یه‌ ئه‌کرێ 2 بۆچوونی جیای بۆ بکرێ، یه‌که‌مینیان وه‌ك کێشه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی ئێستا که‌ ئێران خه‌ریکی ناردنی ڕۆڵی مه‌زهه‌بی شیعه‌ی هه‌یه‌ بۆهه‌موو جیهانی ڕۆژهه‌ڵات و دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگایه‌وه‌ بتوانێ پارسه‌نگی سه‌ربازی دروست بکاو ڕۆڵی خۆی به‌به‌رچاوی پیشان بداو دواتر جۆرێ له‌ قورسایی سیاسی و بخاته‌ ناو گۆڕه‌پانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌، هه‌رچی لایه‌نی 2 وه‌مه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی دوورو درێژتر که‌ مێژوه‌که‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌ره‌تاکانی ئایینی ئیسلام و دواتر، سینارێۆکه‌ش به‌م جۆره‌یه‌، له‌په‌رتوکی ئه‌و دۆکیومێنته‌ نهێنیانه‌ی له‌سه‌ر ژیانی محه‌مه‌د نوسراون باس له‌وه‌ ئه‌کا، که‌ یه‌کێ له‌ وته‌کانی محه‌مه‌د خۆیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌گرێ که‌ گوایا محه‌مه‌د خه‌ڵکی دێیه‌که‌ به‌ناوی (نبط الکوثی) که‌ 40 کیلۆمه‌تر له‌ باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری (قوم)ه، له‌سه‌ر چه‌ند ڕوداوێکی نائاشکرا ئه‌و کاته‌ له‌و شوێنه‌وه‌ دێنه‌ شاری مه‌ککه‌ که‌ گوایا شوێنی بازرگانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تیا بووه‌،دیاره‌ بازرگانه‌کان بۆ کار ئاسانی خۆیان زیاتر له‌ چه‌ند زمانێك په‌یڤیوون، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك بازرگان و قاچاخچیه‌کانی سه‌رسنووره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان لانی که‌م به‌ 2 زمان ئاخافتن ئه‌که‌ن،، واته‌ لای ئێرانیه‌کانی ئه‌مڕۆ ئه‌م محه‌مه‌ده‌ی که‌ عه‌ره‌ب شانازی به‌ عروبه‌کردنیه‌وه‌ ئه‌که‌ن ئه‌مان به‌ شێوه‌یه‌کی تر پێناسه‌ی بۆ ئه‌که‌ن،، وه‌ پاساوی گرێدانی مناڵه‌کانی عه‌لی و خۆبه‌ستنه‌وه‌یان به‌ ژنه‌ فارسه‌کانه‌وه‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ن که‌ هه‌رله‌و ساوه‌ شیعه‌ محه‌مه‌د به‌ عه‌ره‌ب نازانێ وبۆیه‌ هه‌ر له‌کۆنه‌وه‌ ڕق و کینه‌ی عه‌ره‌ب به‌رانبه‌ر فارس و ئێران له‌ هه‌ڵاوسانه‌. پوخته‌ی سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئه‌که‌ن که‌ ئێران داوای گواستنه‌وه‌ی قیبله‌ ئه‌که‌ن له‌ مه‌ککه‌وه‌ بۆ شاری قوم ی ئێرانی، ئه‌مه‌ نه‌ك هه‌ر به‌مافی خۆیانی ئه‌زانن به‌ڵکه‌ با کارێکی دینیشی ئه‌زانن و هه‌وڵی زۆریشی بۆ ئه‌ده‌ن، دیاره‌ سعودیه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌م ترسه‌ی لا هه‌یه‌و بۆیه‌ هه‌رده‌م دژایه‌تی ئێران و شیعه‌ ئه‌که‌ن،به‌هه‌مان پێوه‌ریش ئێرانیش هه‌مان دیدگای هه‌یه‌و له‌و مافه‌ زه‌وتکراوه‌ ئایینیه‌ی خۆی خۆش نابێ، هه‌ربۆیه‌ کاری ئێران ده‌ست تێوه‌ردانه‌ له‌ هه‌موو وڵاتێ که‌ ئیسلامی تیا بێ، گه‌ر ئه‌و وڵاته‌ سوننه‌ مه‌زهه‌ب بوون ئه‌وا دژایه‌تیان ئه‌کاو خۆ ئه‌گه‌ر شێعه‌ش بوون ئه‌وا هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵدا مۆرئه‌کاو پشتگیریان لێ ئه‌کا.
Jaff Sassani
 The elected President of the USA will face the threat of Iran directly. The Islamic republic of Iran is challenging the USA in the Middle East. The current US Government policy in Iraq, Afghanistan and the rest of the Middle East failed to accomplish any meaning full result. Now new President will have to choice between the failed doctrine of supporting thieves, corrupt politician in the region for their support or have meaning full plan to support people in the region for Peace and prosperity. The US Government could support the Aryan (Iranian) Economic Union (AU) similar to the Europeans Economic Union (EU) after world war II which our group proposed to help Iranian people for accomplishing such a Union which could lead to the Economic and democratic Union of Aryan people and Turkish people in one large Economic Union to balance Russian, Chinese and the Arab Economic Union. The AU will be friendly to the USA, Europe and Israel thinking instead of Islamic Republic of Iran (IRI) terrorist ideas. If IRI get what they want by negotiation or force the USA out of Middle East then the people in the region will be terrorized by the Islamic Shitte and Islamic Sunni extremist which in the end will pull in the Europe and the USA to war too. The new President has to face War and peace in the region now or later.
Asokurd / Berlin
 خه‌مڵاندنێک و شیکارکردنێکی لۆگیکانه‌یه‌ ، پێئه‌چێت به‌م جۆره‌ی ئێران ده‌ست داوه‌تێ ، به‌ (زلهێزه‌کان ، تورکیا ، ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌ سوننه‌کان ، یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا ، ئیسرائیل ،ئازه‌ریه‌ تورکه‌کانی ناو ئێران) هه‌رس نه‌کرێت ، بۆیه‌ پێئه‌چێت ئێران له‌ پارچه‌ پارچه‌ بون نزیک بێته‌وه‌ ، تورکیا و ئازه‌ربایجان و تورکمانه‌کانی ناو ئێران که‌ زۆرینه‌ن (نز‌یکه‌ی28 ملێۆنن) کاری خه‌ستوخۆڵ ئه‌که‌ن بۆ جیابونه‌وه‌ی ئازه‌ریه‌کانی ئێران که‌ هاوڕه‌گه‌زن .
omed issa
 latinyekan gotytian le rojhelat runaki de.gya leser binci xoy derwetewe.hemn aydiologi heman regaw u hengawe xo nuri maliki socialdemokrat,yan libral, ta %100 ser be rojawa be seqy zemane qederhenay.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
   
  
بیروڕا :
   
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ