راپۆرت
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن




Thursday, April 16, 2009
 
     

كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان: له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن

راپۆرت: سۆران پاڵانی‌
سه‌نگه‌ر هادی‌، گه‌نجێكی‌ ده‌رچوی‌ زانكۆیه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری‌ به‌ر شاڵاوی‌ ئه‌نفال كه‌وتون‌و ئێستا له‌ ناحیه‌ی‌ رزگاری‌  نیشته‌جێیه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ پێویست بو حكومه‌ت له‌گه‌ڵ‌ هێنانه‌وه‌ی‌ روفاتی‌ كه‌سوكاریاندا كاری بۆ ئه‌وه‌ بكردایه‌ كه‌ تاوانبارانی‌ ئه‌نفال به‌ سزای‌ خۆیان بگه‌ن پاش ئه‌وه‌ی‌ دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی‌ عێراق سزای‌ داون.

له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ بڕیاری دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كان له‌ عێراق به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی‌ تاوانی‌ ئه‌نفالدا حوكمی‌ كۆتایی وه‌رگرتوه‌، به‌ڵام تائێستا ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ سزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێنه‌كراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی‌ سزای‌ تاوانبارانی‌ ئه‌نفال له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ كه‌ تائێستا جێبه‌جێنه‌كراوه‌، له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج، نوسه‌رو شاره‌زا له‌ بواری‌ ئه‌نفال، له‌و بڕوایه‌دایه‌ كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم فشاری‌ زیاتر بخاته‌ سه‌ر حكومه‌تی‌ به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی‌ سزای‌ ئه‌نجامده‌رانی‌ تاوانی‌ ئه‌نفال، كه‌ دو ساڵه‌ بڕیاری‌ دادگاییان بۆ ده‌رچوه‌‌و جێبه‌جێنه‌كراوه‌‌و  ده‌ڵێت: "چۆن شیعه‌كان له‌سه‌ر (148) كه‌سی‌ دوجه‌یل سه‌دامیان له‌سێداره‌ دا، به‌ڵام ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ تائێستا ئه‌نجامده‌رانی‌ سزاكه‌یان جێبه‌جێناكرێت". 

ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ دیكه‌ كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ تاوانی‌ ئه‌نفال‌و دانیشتوی‌ هه‌رێمن له‌تیف فاتیح وتی‌: "ئێمه‌ به‌رده‌وام داوا له‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كه‌ین بچێته‌ ژێر به‌رپرسیارێتی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌وه‌، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی‌ عێراق له‌ 24/6/2007ه‌وه‌ داوای‌ ئه‌و مسته‌شارانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێت دادگایی‌ بكرێن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ته‌سلیمیان ناكات".

دوای‌ (21) ساڵ‌ له‌ تێپه‌ڕبونی‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال، ئاسه‌واره‌كانی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ له‌سه‌ر زیانلێكه‌وتوان‌و قوربانیانی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ ماوه‌و تائێستاش پاشماوه‌و زیانلێكه‌وتوانی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ قه‌ره‌بو نه‌كراونه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ نزیكه‌ی‌ دو ساڵیشه‌ ئه‌نجامده‌رانی‌ ئه‌و تاوانه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كانی‌ عێراقه‌وه‌ سزایان بۆ ده‌رچوه‌، به‌ڵام  جێبه‌جێنه‌كراوه‌.

د. جه‌بار قادر، شاره‌زای‌ بواری‌ مێژو ‌و مامۆستای‌ زانكۆ، پێیوایه‌ ئه‌جێندای‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ به‌عسی‌ سه‌دامه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و روانگه‌و بیرو بۆچونه‌ی‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ به‌عس له‌ عێراق هه‌یانبو، به‌وه‌ی‌ كه‌ عێراق یه‌ك ره‌گه‌زو تاك نه‌ته‌وه‌ بێت‌و نه‌یانده‌ویست به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیموكراتی‌ بێت، له‌وباره‌وه‌ وتی‌: "به‌رپرسانی‌ به‌عس روانگه‌یان وابو كه‌ ده‌بێت عێراق تاك نه‌ته‌وه‌ بێت، بۆیه‌ هه‌ستان به‌ پاكتاوكردنی‌ ره‌گه‌زه‌كانی‌ دیكه‌و ته‌نیا عه‌ره‌ب مایه‌وه‌، یه‌كه‌م به‌ربه‌ستی هه‌ره‌ گه‌وره‌ش له‌به‌رده‌میاندا كورد بو، بۆیه‌ نه‌یانتوانی‌ هه‌مو كورد به‌ یه‌كجار له‌ناوبه‌رن، به‌ سیستماتیك‌و ستراتیژ به‌و كاره‌ هه‌ستان".

 سه‌باره‌ت به‌ ستراتیژییه‌كه‌شیان وتی‌: "ئه‌وه‌ بو هه‌ندێك بكه‌ن به‌ عه‌ره‌ب، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ مه‌ترسییان نییه‌ بۆیان بۆ دوایی‌ بمێنێته‌وه‌، ئه‌و گوندانه‌ی‌ كه‌ چه‌كداره‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازی‌ كوردی‌ تێدا بو، به‌عس نه‌یده‌توانی‌ به‌ته‌واوی‌ كۆنترۆڵی‌ بكات، هه‌ربۆیه‌ به‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال له‌ناوی‌ برد".

گوڵناز عه‌زیز، نوێنه‌ری گه‌رمیان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌و بڕوایه‌دایه‌ كه‌ كێشه‌ی‌ زیانلێكه‌وتوانی‌ ئه‌نفال به‌ پرۆژه‌یه‌ك‌و پارچه‌ زه‌وییه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێت، ده‌بێت قه‌ره‌بویان بكرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌، له‌و كارانه‌ش رازی نه‌بو كه‌ تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ئه‌نجامیداوه‌.

د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان‌و قوربانیان‌و سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، له‌باره‌ی‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتوانی‌ ئه‌نفال به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: "نزیكه‌ی‌ دو ساڵه‌ خه‌ریكی‌ ئاماده‌كردنی‌ پرۆژه‌یه‌كین به‌تایبه‌ت بۆ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال‌و كیمیاباران‌و راپه‌ڕین، ده‌مانه‌وێت ئه‌وانه‌ی كه‌ زه‌ره‌رمه‌ندبون  له‌ڕوی‌ مادییه‌وه‌، قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه‌.

وتیشی‌: "پرۆژه‌كه‌ دو قۆناغی‌ بڕیوه‌و سێ‌ مانگیشه‌ له‌گه‌ڵ‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ لیژنه‌یه‌كمان دروست كردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانین زه‌ره‌رمه‌ندان چه‌ندیان بۆ دیاریبكرێت".

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان‌و قوربانیان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا پرۆژه‌ یاسای‌ شه‌هیدانیش له‌ په‌رله‌ماندایه‌ ئه‌گه‌ر بێت‌و په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه‌ خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌ بنه‌ماڵه‌و پاشماوه‌ی‌ ئه‌نفاله‌كان ده‌كات، چونكه‌ شه‌هیدانی‌ ئه‌نفالیش هه‌مو مافێكی شه‌هیدی‌ سه‌نگه‌رو بیرو باوه‌ڕیان بۆ له‌به‌رچاو گیراوه‌.

 د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان‌و قوربانیان له‌باره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ قه‌ره‌بوه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ رۆژنامه‌ راگه‌یاند:  ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ماڵیان داگیركراوه‌ یان تێكچوه‌، له‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌ك دروستده‌كرێت‌و ئه‌و لیژنه‌یه‌ زه‌ره‌ری‌ مادی‌ به‌گوێره‌ی‌ پێویست دیاریده‌كات، ئه‌وكات ده‌درێته‌ پارێزگا بۆ جێبه‌جێكردن.

وتیشی‌: "چه‌ندین كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردوه‌، داوامان لێكردون كه‌ ژیانی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان باشتربكه‌ن".

 به‌ڵام سامی‌ ئه‌تروشی‌، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، پێیوایه‌ ئه‌و قه‌ره‌بوه‌ ده‌كه‌وێته‌ ساڵی‌ داهاتو به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران پاره‌ سه‌رف ناكات، له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ كه‌ په‌رله‌مان ده‌یدات، ئه‌گه‌ر هات‌و پێویستی‌ به‌ پاره‌بێت، ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بڕیاری‌ له‌سه‌ر بدات، بڕیاری‌ ترمان بۆ ناردون كه‌ پێویستی‌ به‌ پاره‌ هه‌بوه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌، وتویانه‌ پاره‌مان نییه‌ خه‌رجی بكه‌ین، بۆیه‌ من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ساڵی‌ داهاتو.

به‌رزان كه‌ریم، وته‌بێژی‌ رێكخراوی‌ (14- 4) كه‌ رێكخراوێكه‌ له‌ ناحیه‌ی‌ رزگاری‌ له‌لایه‌ن پاشماوه‌ی‌ ئه‌نفاله‌كانه‌وه‌ دامه‌زراوه‌و له‌و بواره‌دا كارده‌كات به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: ئه‌و خزمه‌تانه‌ی‌ كه‌ بۆ پاشماوه‌ی‌ ئه‌نفاله‌كان كراوه‌ زۆر كه‌مه‌ به‌ دروستكردنی‌ خانوه‌كانیشه‌وه‌ هه‌ندێك به‌رپرس موزایه‌ده‌ی‌ پێوه‌ده‌كات، چونكه‌ هه‌ر كارێك حكومه‌ت ده‌یكات خێر نییه‌ به‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفاله‌كان، به‌ڵكو فه‌رزه‌ له‌سه‌ری‌ بیكات".

كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال كه‌ له‌ ساڵی‌ 1988 حكومه‌تی‌ به‌عس به‌ هه‌شت قۆناغ له‌ ناوچه‌كانی‌ كوردستاندا ئه‌نجامیدا، زۆرترین قوربانییه‌كانی‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ گه‌رمیان بون‌و نزیكه‌ی‌ (182) هه‌زار كه‌سی‌ تێدا بوه‌ قوربانی‌، ئه‌ڵقه‌یه‌كی‌ ترسناك بو له‌و سیاسه‌ته‌ی‌ كه‌ رژێمی‌ به‌عسی‌ له‌سه‌ر ده‌رۆشت بۆ سڕینه‌وه‌ی‌ ناسنامه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ عێراقدا.

 د. جه‌بار قادر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "حكومه‌تی‌ عێراق هه‌ر له‌ ساڵی‌ 1987 كاتێك هه‌ستا به‌ سه‌رژمێری‌ دانیشتوانی‌ عێراق  ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئه‌نفالی‌ كردن، ناونوس نه‌كرابون‌و خستبونییه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هاوڵاتیبون له‌ عێراقدا، بۆیه‌ ئه‌نفال ئه‌و مۆدێله‌ بو كه‌ به‌عس بڕیاریدا جێبه‌جێی‌ بكات بۆ له‌ناوبردنی‌ كورد ئه‌گه‌ر شه‌ڕی‌ كه‌نداو نه‌هاتایه‌ته‌ پێشه‌وه‌، به‌عس به‌رده‌وام ده‌بو له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی‌، تا ره‌گه‌زی‌ كورد له‌م به‌شه‌دا له‌ناوبه‌رێت.

ئه‌گه‌ر چی‌ له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عێراق له‌ ساڵی‌ 2003 په‌رله‌مانی‌ عێراق تاوانی‌ ئه‌نفالی‌ وه‌كو جینۆساید ناساندوه‌، به‌ڵام د. جه‌بار ده‌ڵێت: "دوای‌ ساڵی‌ 1991  به‌هۆی‌ ئه‌و كێشه‌و ململانێ‌ سیاسیانه‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌رێمدا هه‌بو، وایكرد حكومه‌تی‌ هه‌رێم نه‌په‌رژێته‌ سه‌ر ئه‌نفال، شوێنه‌واره‌كانی‌ ئه‌و كارانه‌ش كه‌ كراوه‌ زیاتر له‌ فیستیڤاڵ‌ چوه‌ تا كاری‌ جدیی‌".

ئه‌و مامۆستایه‌ی‌ زانكۆ له‌و بڕوایه‌دایه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك هه‌وڵ‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ به‌ سیستماتیك‌و به‌وه‌ی‌ كه‌ ستراتیژی‌ بۆ دانرابێت نابینێت‌و ده‌ڵێت: "ده‌بێت ئه‌و هه‌وڵانه‌ به‌ پلانه‌وه‌بن‌و ئاماری‌ تایبه‌ت‌و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی‌ كه‌ كراوه‌و له‌ داهاتودا ده‌بێت بكرێت، مۆزه‌خانه‌ی‌ تایبه‌ت دروستبكرێت، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌شداری‌ ئه‌و كاره‌ساته‌یان كردوه‌ كێن‌و چه‌ندن به‌وردی‌ هه‌ڵسه‌نگێنرێت، ئه‌مه‌ش پێویستی‌ به‌ كۆنفرانسێكی‌ تایبه‌ت هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت حكومه‌ت بیكات.

گوڵناز عه‌زیزی‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانیش، سه‌باره‌ت به‌ دادگایی‌ مسته‌شاره‌كان وتی‌: "ئێمه‌ له‌لایه‌ن كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه‌ دو یاداشتمان وه‌رگرتوه‌ كه‌ ئیمزای‌ (50) هه‌زار كه‌سی‌ پێوه‌یه‌، داوا ده‌كه‌ن كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم مسته‌شاره‌كان ته‌سلیم به‌ دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كان بكات، له‌ هه‌مانكاتیشدا ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ بڕیاری‌ سزادانیان بۆ ده‌رچوه‌ به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێبكرێت".

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
omed issa
 پیره‌ که‌متیاره‌کانی ناسیونالیزمی فاشی به‌عس له‌سه‌ر که‌لاکی تۆپیویی فیودالیزم ده‌ژیا دوێنی مرۆڤه‌ پیرۆزه‌کانی ئه‌نفال نه‌یانتوانی شه‌ڕی براکوژی ڕاگرن،دیسان دوێنی حزبه‌کان له‌سه‌ر که‌لاکی تۆپیوی فیودالیزم ڕسکان وا زیاتریش ده‌ڕسکێن ،من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دان نیم ،به‌ڵام ده‌بێ پیره‌که‌متیره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عیراقیش بهێندرێنه‌ ناو قه‌فه‌زی دادگا ،دادگایه‌ک ماف بۆ مافخوراو.
لوقمان كلارى
  كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال شتێكی‌ ئاواساده‌نی‌ یه‌بتوانین به‌ئاسانی‌ بیروڕای خۆمانی‌ له‌سه‌ربنووسین بۆیه‌ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنێكی‌ بابه‌تیانه‌و وردی‌ له‌سه‌ربكه‌ین به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ ئه‌نفال له‌لای حكومه‌تی‌ ئێمه‌وه‌كو پێویست ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌ !! به‌ڵكو بچوكیش كراوه‌ته‌وه‌ ته‌نها له‌كاتی‌ یاده‌كانی‌ ئه‌نفالدا باسی ده‌كریت وبه‌ڵێن به‌كه‌س وكاری‌ ئه‌نفاله‌كان ده‌درێت كه‌چی دوای‌ ئه‌وه‌جێ‌ به‌جێ‌ ناكرێت ده‌بوایه ‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌وڵی بدایه‌ به‌جینۆسایدناساندنی‌ ئه‌نفال له‌هه‌مووجیهاندا وه‌ك چۆن هۆلۆكۆستی‌ جوله‌كه‌كان كرابه‌جینۆسایدتائێستاش حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانیا قه‌ره‌بوویان ده‌كاته‌وه‌كه‌چی ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ ئه‌وان زۆرله‌ئه‌نفال كراوه‌كانی‌ خۆمان كه‌متربوون. بۆئه‌وه‌ی‌ له‌وێوه‌هه‌وڵ بدرایه ‌قه‌ره‌بووی‌ ئه‌نفال كراوه‌كان بكرایه‌ته‌وه‌؟ كه‌م ته‌رخه‌می‌ یه‌كی‌ تری‌ حكومه‌ت وحیزبه‌كانی‌ كوردستان بوونی‌ ناوی‌ ئه‌و(264)مسته‌شاره‌یه ‌كه ‌دادگای عێراق داوایان ده‌كات كه‌چی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم نایان دات به‌دادگا !!!ده‌بێت نهێنی‌ ئه‌م كاره‌چی‌ بێت .بۆیه‌واباشه‌حكومه‌ت خۆی به‌خاوه‌نی‌ ئه‌نفال كراوه‌كان نه‌زانێت چی‌ ترباسیان نه‌كات یان سه‌رۆك جاشه‌كان ته‌سلیم به‌دادگابكات به‌ڕای‌ من زۆر گرنگتره ‌له‌هێنانه‌وه‌ی‌ ڕوفاتی‌ ئه‌نفاله‌كان
كاوه‌
 سڵاو. كه‌سوكاری "ئه‌نفال"كراوه‌كان خۆیان به‌ته‌نها له‌و پاشماوه‌ و ڕوفاتانه‌ ده‌گه‌ن. هاتنه‌وه‌یان مانایه‌كی تری هه‌یه‌ وه‌ك له‌وه‌ی لێره‌ به‌راورد ده‌كرێت. گومانی تیا نییه‌ ده‌بوو زۆر پێشتر له‌و كاره‌ سزای تاوانباران و جاشه‌ خۆفرۆشه‌كان بدرایه‌، ده‌بوو چه‌ندساڵێك پێش ئێستا په‌رله‌مان یاسای بۆ دادگاییكردنی كوردفرۆشه‌كان و چاككردنی گوزه‌رانی ئه‌و كه‌سوكاره‌ جێماوه‌یان ده‌ربكردایه‌. نه‌ك چاوه‌ڕوان بن خه‌ڵك بچێت بۆ دادگا و داوای سزای تاوانبار و به‌ناو موسته‌شاره‌ كورده‌كان بكات، له‌كاتێكا هه‌موو ده‌بینین كه‌ خاوه‌ن ئه‌نفالێك قوتی ڕۆژانه‌ی پێ په‌یدا ناكرێت و كاكی موسته‌شاریش له‌ سایه‌ و سێبه‌ری فڵان لایه‌ن و فیسار حیزبدا بووه‌ به‌ به‌مقاول، بووه‌ به‌ لێپرسراو، بووه‌ به‌ مشه‌خۆرێكی نوێ له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی كوردی دا. ئیدی چۆن ئه‌نفالكراوێكی داماو ده‌توانێ داوای دادگایی كردنی بكات، بۆخۆی كێشه‌ی كه‌مه‌ تا دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆنه‌ موسته‌شارا دروست بكات؟!. ئه‌نفالكراوێك چۆن هه‌ناسه‌یه‌كی ڕه‌حه‌ت ئه‌دات كه‌؛ جه‌رگی سووتاوه‌ تاوانباریش ئیستا لێپرسراوییه‌تی، خانووبه‌ره‌ و مووچه‌ داوی ده‌ردی ئه‌و ئه‌نفالكراوانه‌ نادات به‌ته‌نها، به‌ڵام جێی خۆیه‌تی كه‌ حكومه‌ت بڕیارێكی باوكانه‌ بدات و هه‌موویان بحه‌وێنێته‌وه‌. جێی خۆیه‌تی ئاماربكرێن و بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكرێت... كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه‌ ناوی تاوانباره‌كان به‌ڕاشكاوی ڕابگه‌یه‌نرێت و ڕوویان ڕه‌ش بكرێن، گه‌ر له‌سێداره‌ش نه‌درێن ببنه‌ په‌ند بۆ مێژوو و ناویان هاوشانی ناوی علی‌كیمیاوی بنوسرێته‌وه‌. مه‌خابن ئێمه‌ "حیزب" حوكمڕانیمان ده‌كات كه‌ته‌نها له‌خه‌می پاره‌ و پله‌ی به‌رزدایه‌ بۆ خۆی و ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی، سامانی میلله‌ت به‌هه‌ده‌ر ده‌به‌ن، كه‌سیش بۆی نیی پییان بڵێ هه‌ڵه‌ن. كه‌من له‌شارا بێكار و بێ ئاو بێ كاره‌با بم ئیتر چۆن ئه‌نفالكراوێك له‌ گوندێكا كه‌مترین خزمه‌تی پێده‌گات؟ كه‌ ئه‌وان بیر له‌ پاره‌ی به‌غا و نه‌وت و غازی كوردستان بكه‌نه‌وه‌ به‌چ بۆنه‌یه‌ك ئاوڕ له‌من ئه‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ من ته‌نها سه‌ر ئێشه‌ بم و بیری خه‌م و ناخۆشییان بخه‌مه‌وه‌؟ به‌داخه‌وه‌ ده‌نگمان بۆ ئه‌وانه‌ دا، په‌شیمانم ده‌نگم بۆ كه‌سێك دا نوێنه‌رایه‌تیم بكات به‌ڵام ئه‌و بۆخۆی خه‌ریكی دیبلۆم و دكتۆرا بوو، په‌شیمانم ده‌نگم بۆ حیزبێك دا به‌ڵام ئه‌و ته‌نها خه‌می مووچه‌ی خۆی و پرۆژه‌ی نه‌وت و غاز بوو. له‌گه‌ڵ ڕێزمدا.
هيمن/هةولير
  سوپاس بو ئه‌و راپۆرته‌ جوان و به‌ پیزه‌ من ده‌مه‌وی‌ بیرو رای‌ خوم له‌م دوو خاله‌ كورت بكه‌مه‌وه‌ 1-ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و مستشارانه‌ی‌ كه‌ ناویان هاتووه‌ محكمه‌ بكرین ئه‌وه‌ شتیكی‌ مستحیله‌ چونكه‌ ئه‌وانه‌ معزز ومكرم له‌ لایه‌ن هه‌ردوو حزبه‌وه‌ پاریزگاریان لی‌ ده‌كری‌ وه‌ هه‌موشیان باره‌و معاشی‌ زور باشیان بو براوه‌ته‌وه‌ گه‌لی‌ له‌ هی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوه‌كان باشتره‌ 2- به‌ نسبه‌ت كه‌یسی‌ هه‌له‌بجه‌ كه‌ محكمه‌ی‌ جنایاتی‌ عیراقی‌ زور دادپه‌روه‌رانه‌ حوكمی‌ له‌ سیداره‌دانی‌ ده‌ركردووه‌ بو تاوان باره‌كان ئه‌وه‌ زیاتر بو سالیك ده‌چیَ‌ جێبه‌جی‌ نه‌كراوه ‌به‌لام ماوه‌ مام جلال توقیعی‌ له‌سه‌ر بكات بو ئه‌وه‌ی‌ بچیته‌ بواری‌ جێبه‌جیَ‌ كردن به‌لام داخه‌كه‌م....... چونكه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندی‌ كونه‌ به‌عسی‌ سونه‌ هه‌ره‌شه‌ی‌ لیكراوه‌ ................................. ......
بختیار مه‌حمه‌د به‌ریتانیا
 هیچ حزبێک له‌کوردستان ئامادی تیانیه‌و ده‌ست پیش خه‌ریش ناکات بۆ ته‌سلیم بۆنی جاشه‌کان له‌ کوردستان به‌دادگا یان با. ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانش هێزی به‌ سه‌ر ئه‌و بریاردا ناشکی ناتوانیت بریارش بات چونکه‌ په‌رله‌مانی حزبیه‌ له‌ ژیر سیبه‌ری حزبه‌کان خۆیان حه‌شارداوه‌ لێردا شتێک هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بیت و پارتی جاشه‌کان ته‌سلیم به‌دادگا نه‌ کات که‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ ئه‌نفال یه‌کیتیش نای کات ئه م‌ پیویستی به‌ داوا کردن نیه‌ پیویستی به‌ هه‌ستانی که‌س وکاری ئه‌نفالکانه‌ تۆڵی خویان که‌نه‌وه‌ گه‌ربه‌راپه‌رینش بێت چونک دژ یاسا نیه‌... چونکه‌ یاسا له‌ کوردستان بۆ گه‌نده‌ڵ جاشه‌کان نیه‌ که‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ ئه‌نفالدا ‌ بۆتۆله‌ سه‌ننه‌وه‌ش نابێت هه‌بێ
فريدون احمد
 سلاوتان ليبيت......... تا كو تاوان باراني به نا و ئه نفاله كان ته سليم نه كريت به دادكاي عيراق من كه سم ئه نفال نيه ده نك نا ده م به و دوو بنه ما له يه وا ده زانم ئيستا ئه ....... ئه نفال ده كه ن بويه ده نك نا ده م ............. هه ر كه سيك خه مي ئه نفاله كان نه خوات كورد نيه زورله كورده جاشي صدامي خوين ريژه ........ سه راني كورد نا يانه ويت هه له بجه و ئه نفاله كان به ره سمي بناسرين حه زده كه ن ئه و فايلانه وون ببن ........ ئه م وتانه م بو يه كه يه كه ي ئه ندامان و لايه ن گراني .......كه س نه ليت من ده نگ ده ده م بيان چونكه كورد په روه رن باشه ئه ي بو سه راني ئه نفال چيه كان نا ده نه ده ست دادكا جواب بده نه وه .......ئه ى دوستاني دوو بنه ما له ...بو بيده نگن له ئاستي ئه و تا وانه دا بو ده نگتان نايه ت له بينا و ى كوردستاندا قات و فر كران ........ من ته نها دوعايه ك ده م ((( حسبيه الله ونعم الوكيل )))...... داواكارم كي زانيارى هه يه نا وي سه رك جاشه كان بلاو بكاته وه به نا و خه لكي كوييه و لاي چ لا يه نيكه با خه لكي له وه زياتر چه وا شه نه كريت تكايه داوا كه م جيبه جي بكه ن من زانياريم نا زانم ......... هه ر كوره هه له بجه بوو يان كوري ئه نفاله كان بوو ئيوه ي چه يانده ئه م روژه
Sabah Yassin
 که‌س وکاری ئه‌نفاڵکراوه‌کان و ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌ به‌هیوان ژیان وه‌ک شارستانی و مرۆڤ بوون مانا هه‌بێت. ئه‌و ده‌بێت بیر له‌ دارشتنی وشه‌کان بکه‌نه‌وه‌. بۆ نمونه‌ ئه‌نفاڵ که‌ مانای شره‌خۆری ده‌گه‌ێنت و تا ئه‌مڕۆ مرۆڤ ئیسلام ئه‌و وشه‌ و ئایه‌تان نه‌ک هه‌ڵ نه‌سه‌نگێن به‌ڵکو بیر له‌ ماناکه‌شی ناکه‌نه‌وه‌. هه‌روه‌ها وشه‌ی شه‌‌هید له‌ عاره‌بیه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌نفاڵی خه‌لافه‌تی ئیسلامی داهاتوو، ئه‌وسای عارب وه‌ک ده‌گیرکه‌ر و پیاوکوژ به‌ ناوی دینه‌وه‌ هاتوون. هه‌ربۆیه‌ تا ئه‌مرۆ نه‌ که‌سوکاری خوێنرژاوه‌کان و بێ ناونیشان کراوه‌کان ده‌برین ته‌واویان بۆ ئه‌و هوکاره‌ نیه‌ که‌ کورد تا ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستی عاره‌بی ئیسلام و فارسی ئیسلام و تورک ئیسلال خوینی ده‌رێژریت و له‌ ئیستاشدا زه‌م به‌ خوینه‌کانه‌وه‌ ده‌کریت و باس له‌ قه‌ربووی خۆینی رژاو ده‌کرێت. ئه‌و باسانه‌ وئه‌و وشانه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنیت که‌ مرۆڤ ئێمه‌ و ناوچه‌که‌ تا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خۆیاندا راستگۆنین و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنت که‌ مرۆڤه‌کان ئه‌نفال و کوشتن ره‌د ناکه‌نه‌وه‌ و تێگه‌یشتنێکی مرۆڤی له‌ ناو کولتور و مرۆڤه‌کاندا دانه‌مزرێنراوه‌ و مه‌ترسی خۆین رشتن و ئه‌نفاڵ هه‌ر ده‌مێن و مرۆڤیش نزخی له‌ سه‌ر خۆینی یه‌کتر داده‌نێن و پیاوه‌ ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی کورد و عارب و فارس و تورکیش به‌یه‌که‌وه‌ نویژ و مه‌شروب ده‌خۆنه‌وه‌ و مرۆڤه‌ ئاسایش به‌ ناوه‌ی شه‌هیده‌وه‌ خۆیانیان ده‌ڕێژرێت. بۆیه‌ مڕۆڤی کورد پێوسته‌ بیر له‌ داڕشتنی و وشه‌و چه‌مکه‌کان بکاته‌وه‌ و گفتوگویه‌کی مرۆڤانه‌ له‌ به‌ینی جه‌لاد و قوربانیه‌کاندا دامه‌زریت و له‌وه‌ رێگه‌یه‌وه‌، ریگه‌ له‌ گه‌شه‌ جه‌لاد و قوربانی دان بگێرێت.
سیا نەریمان
 ئەم لێپرسراوی حیزبی(حکومیانە) لای خۆمان پەتیان پساندووە و هەمیشە خەریکی ئابڕووبردنی کارەساتەکان، ئەگینا وەکو چۆن ئاهەنگی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەهۆڵی قازی محەمەد دەگێڕن، هەمان شت هاتوون تەرمی ئەنفالکراوەکانیان بەئاڵایەکەوە پێچاوە کەڕەمزی (وحدە عربیە اشتراکیە) ن و دەقی نوسینەکە (اللە اکبر) لەبەیانی کۆماری عێراقی ڕووخاودا هاتووە کەخودی سەدام حوسێن ئەوەی خستۆتە سەر. دیارە جۆری نوسینی وشەی اللە اکبـــــر لای لایەنەکان دەگۆڕێت. ئەوانەی سونەن و تەوژمی ئیسلامی و عەرەبە شۆڤینیەکان بەشێوە خەتی (ڕووقعە) دەینوسن وەهەرچی برادەرانی شیعە و ئەوانە بەشێوە نوسینی (کوفی) دەینوسن. لەهەندێک شوێنیش لەڕوومادی بەشێوی (ثـــلث) نوسراوە. ئەمانە گەر تنۆکێک وەفایان یان هەستی ئینسانێکی دروستیان لابا، خۆ لەسەر ڕووفاتی ئەنفال و کیمیابارانەوە بوون بەخاوەنی ملیارە دۆلارەکان. ڕۆژی وەرچەرخان نزیکە و هاکا بەدەردی هەموو ئەوانەی پێش خۆیان تەفروتونا بوون. بەڕاستی ئافەرم بۆ ئەندازەی ڕووتانەوە. ئەوەی گیانلەبەر بوو کردتانە قوربانی و ئەنجا ئێستا بەناوی کۆمپانیای ...... و ...... و ئەمانەوە لەقادرکەرەم و نەوجول و گورگەیی عاز و نەوتەکەشی دەبەخشنەوە. بەڕاستی ئافەرم!! لەکوردستانی نوێ ڕاپۆرتێکی لەسەر بڵاوکراوەتەوە، ئەندازیارەکە نوسیوتی کەلەو گەرمیانە ژیان قورسە و پێداویستی کەمە، بۆیە هەر تاکێک موچەی 30 دۆلاریان بۆ داناون بۆ نانخواردنی ڕۆژانە. بەڕاستی سەیرە، لەنیۆرکدا نانخواردنی ئینسانێک بۆ سێ ژەمە تەنها 18،52 دۆلار بێت بەڵام لەقارکەرەمێکی کاول بوو 30 دۆلارە. لەملاشەوە ئەگەر بیدەن، موچەی مانگێکی خێزانێکی بێدەرامەتی ئەنفال بۆ مانگێک تەنها 80 دۆلارە. شێخ ڕەزا ئەگەرمێ: بەتەحریکی تەلێ سەد نەفسـی دابەکوشت ئەم ڕیشە ڕەئیسی حیلەکارانە، شای قوماربازانە ئەم ڕیشە
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
   
  
بیروڕا :
   
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ