راپۆرت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌




Monday, November 19, 2007
 
     

 

راپۆرت: هه‌ستیار قادر

هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ توركیا بۆ ئه‌نجامدانی‌ له‌شكركێشی‌ بۆناو سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زه‌نگێكی‌ ئاگاداركه‌ربوو بۆ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كورد سه‌باره‌ت به‌ گرنگی‌ پێكهینانی‌ ده‌زگایه‌كی‌  ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌  به‌ به‌شداری‌ كه‌سانی‌ پسپۆڕی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ‌و دوور له‌ حزبایه‌تی‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ پارله‌مانی‌ كوردستان ئاشكرایكرد كه‌ له‌دوایین دانیشتنی‌ داخراوی‌ پارله‌مانی‌ كوردستاندا سه‌رۆكی‌ هه‌رێم پێشنیاری‌ پێكهێنانی‌ ده‌زگایه‌كی‌ كردووه‌ به‌ هاوشێوه‌ی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كه‌ وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌تێك تیایدا كێشه‌ی‌ نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ش له‌گه‌ڵ‌ وڵاتانی‌ ده‌وروبه‌ردا یه‌كلایی‌ بكرێته‌وه‌ و هه‌ندێك له‌  پارله‌مانتارانیش پێیان باش بووه‌ خودی‌ پارله‌مان ببێته‌ ئه‌و مه‌رجه‌عیه‌ته‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ندێك له‌ چاودێرانی‌ سیاسی پێیانوایه‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ نه‌ك ناتوانێت ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان بپارێزێت، به‌ڵكو بووته‌ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر خودی‌ ئه‌و ئاسایشه‌. 

نوری‌ تاڵه‌بانی‌ ئه‌ندامی‌ پارله‌مانی‌ كوردستان پێیوایه‌ كه‌ به‌هۆی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌و كاره‌سات ‌و رووداوانه‌ی‌ به‌سه‌ر كورددا هاتووه‌ ده‌بوو سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زوو بیری‌ له‌ پێكهێنانی‌ ده‌زگایه‌كی‌ له‌و شێوه‌یه‌ بكردایه‌ته‌وه‌، نوری‌ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد جگه‌ له‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ ئێستای‌ توركیا پێشتر گه‌لێك شتی‌ تری‌ وا روویداوه‌ و له‌ ئاینده‌شدا رووده‌ده‌ن، وتیشی‌: «ده‌بوو ئه‌و گۆڕانكاری‌ ‌و هه‌ڕه‌شانه‌ وای‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد بكردایه‌ بیر له‌ پێكهێنانی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بكاته‌وه‌»، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ پارله‌مانی‌ كوردستان به‌دووریشی‌ زانی‌ پێكنه‌هێنانی‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ تائێستا له‌ ئه‌ستۆی‌ پارله‌ماندا بێت، نوری‌ تاڵه‌بانی‌ وتی‌: «پێموایه‌ ده‌بوو حكومه‌ت بیر له‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ له‌و جۆره‌ بكاته‌وه‌ و پێشكه‌ش به‌ ئه‌ندام پارله‌مانانی‌ بكات».

مێژووی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ زانسته‌ سیاسییه‌كاندا مێژوویه‌كی‌ نوێیه‌ و له‌دایكبوونی‌ به‌ چه‌مكه‌ ئه‌منییه‌ ره‌هاكه‌یه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوای‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ دووه‌م، له‌ساڵی‌ 1974یشه‌وه‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا پێكهێنراو له‌وساته‌وه‌  ئه‌و چه‌مكه‌ به‌شێوه‌ جیاجیاكانی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ له‌ نێو سه‌رجه‌م جیهاندا په‌ره‌یسه‌ند، دواتر چه‌مكه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ئابووری‌ ‌و كشتوكاڵی‌ ‌و ژینگه‌یی‌ ‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئایدۆلۆژی‌ ‌و فیكری‌  له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یدا ته‌وزیفكراو بوونه‌ته‌ به‌شێكی‌ دانه‌بڕاو لێی‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ جێگای‌ نیگه‌رانیی‌ پسپۆڕانی‌ ئه‌و بواره‌یه‌ تائێستا ئه‌و چه‌مكه‌ به‌ شێوه‌ دامه‌زراوه‌ییه‌كه‌ی‌ له‌ كوردستاندا بوونی‌ نییه‌ و پێیانوایه‌ ئه‌وه‌ش زیانێكی‌ زۆری‌ به‌ ئه‌زموون ‌و ئه‌دای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم گه‌یاندووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا. 

د.جه‌زا تۆفیق تاڵیب پسپۆڕ له‌ بواری‌ جیۆپۆله‌تیك ‌و ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌، ئاشكرایكرد كه‌ ده‌بوایه‌ سیاسییه‌كانی‌ كورد زووتر بیریان له‌ پێكهێنانی‌ ده‌زگایه‌كی‌ له‌و شێوه‌یه‌ بكردایه‌ته‌وه‌ بۆ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌، د.جه‌زا تۆفیق پێیوابوو پێكنه‌هێنانی‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ له‌ دوای‌ ساڵی‌ 1991ه‌وه‌ زه‌رووره‌تێكی‌ مێژوویی‌ بووه‌ به‌و پێیه‌ی‌ له‌و ساته‌وه‌ له‌ڕووی‌ جیۆپۆله‌تیكه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی‌ به‌ره‌و روو بووه‌ته‌وه‌ و ده‌ور و پشتی‌ هه‌مووی‌ دراوسێی‌ دوژمنه‌، ئه‌و وتی‌: «دروستنه‌كردنی ئه‌و ده‌زگایه‌ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و سیاسییانه‌ی‌ كه‌ ئاماده‌ نه‌بوون تا ئه‌و ده‌زگایه‌ دروستبكه‌ن ‌و ئێستا بیری لێده‌كنه‌وه‌ كه‌  كوردستان تووشی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ بووه‌»، هه‌روه‌ها وتیشی‌: «حكومه‌ت له‌ كوردستاندا هه‌ر حزبه‌ و جیاواز نین ‌و ئه‌وه‌ی‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ پێكنه‌هێنانی‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن».
له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت هۆكاره‌ بابه‌تییه‌كان به‌ پاساو داده‌نێن بۆ دواكه‌وتنی‌ دروستكردنی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان.

محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی‌ سكرتێری‌ یاسایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌یه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ پارتی‌ ‌و یه‌كێتی‌ هه‌بوو، دواتر بوون به‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌ ‌و  ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئیداره‌ی‌ هه‌ولێر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا ئاشكرایكرد له‌ ئێستادا هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو ده‌زگای‌ ئاسایشه‌كه‌ و پێكهێنانی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌رێم پێكبهێنرێت كه‌ ده‌بنه‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان، هه‌روه‌ها وتیشی‌: «به‌ڵام ده‌زگای‌ پاراستنی‌ پارتی‌ ‌و زانیاریی‌ یه‌كێتی‌ وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ و یه‌كناگرن، چونكه‌ حزبین».
   
هه‌ندێ‌ له‌ به‌رپرسانی‌ حزبه‌ كوردستانییه‌كان پێیانوایه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بیر له‌ پێكهێنانی‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ ناكاته‌وه‌ تاوه‌كو قه‌یران یان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ جددی‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌و كات ده‌كه‌ونه‌ خۆیان، له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌همه‌ن حسێن ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ حزبی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: «هه‌ندێك جار رووداوه‌كان رامان ده‌چڵه‌كێنێت ‌و گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ توركیا  گوشارخستنه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستانیش بێت بۆ دروستكردنی‌ به‌ربه‌ست سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی‌ (140)، ناكرێت به‌رگری‌ له‌ خۆمان نه‌كه‌ین».

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌و رووداوانه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ نێوان توركیا و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێك له‌و واقیعه‌ ده‌جوڵێنێت بۆ پێكهێنانی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌، به‌همه‌ن وتیشی‌: «پێشتریش هه‌ندێك مه‌ترسی‌ وایكرد هه‌ردوو  ئیداره‌ یه‌كبخرێته‌وه‌».
راوبۆچوونی‌ جیاواز هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ ناونانی‌  ئه‌و ده‌زگایه‌  كه‌ ئایا ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بێت یان نیشتیمانی‌ له‌ ژێر كاریگه‌ری‌ واقیعی‌ فره‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ‌و جیهانگیری‌ ‌و تێڕوانینه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ هه‌ندێك له‌ پاره‌ته‌ سیاسییه‌كان ‌و له‌سه‌روو هه‌مووشیه‌وه‌ راگرتنی‌ باری‌ واقعی‌ كوردستان ‌و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ دروستكردنی‌ حه‌ساسیه‌ت له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ دراوسێوه‌، به‌ڵام تێكڕای‌ چاودێران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكۆن كه‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ ناتوانێت به‌رگری‌ له‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ هه‌رێم بكات، به‌ڵكو بگره‌ هه‌ندێكیان خودی‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ به‌ مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.

ئه‌بو تارا  ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ حزبی‌ شیوعی‌ كوردستان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد پێكهێنانی‌ ده‌زگایه‌كی‌ له‌و جۆره‌ له‌ كوردستاندا ئه‌گه‌ر ناویشیبنێن ئاسایشی‌ نیشتیمانی‌ جه‌وهه‌ره‌كه‌ی‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد ده‌گه‌ڕێـته‌وه‌ و له‌م بارودۆخه‌ی‌ ئێستادا بۆ ئه‌وه‌ی‌ بارگرانی‌ لێنه‌نێین‌و حه‌ساسییه‌تی‌ رژێمه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ر له‌ كورد به‌رنه‌ده‌ین ‌و هاوكێشه‌و گوشاره‌كان رابگیرێت ده‌كرێت به‌ناوی‌ ئاسایشی‌ نیشتیمانییه‌وه‌ ناوبنرێت، به‌ڵام وه‌زیفه‌كه‌ی‌ بۆ كوردستان بێت نه‌ك عه‌ره‌بستان.

به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌  نوری‌ تاڵه‌بانی‌ پارله‌مانتار پێیوایه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ نه‌ك هه‌ر ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان ناپارێزێت، به‌ڵكو بووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌كیش بۆسه‌ری‌، ئه‌و وتی‌: «له‌ رووداوه‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌دا حكومه‌تی‌ عێراقی‌ به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانییه‌وه‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌یاندا كه‌ گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و مافانه‌ی‌ كورد كه‌ له‌ ده‌ستووری‌ عێراقدا چه‌سپاوه‌ كه‌می‌ بكه‌نه‌وه‌ و دوور نییه‌ ئه‌وه‌ی‌ سوریاو توركیا و ئێران ناتوانن بیكه‌ن  له‌ دژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ ‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ نێو ئه‌و حكومه‌ته‌ی‌ بكه‌ن».

دروستكردنی‌ ده‌زگایه‌كی‌ ئاسایشی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ڕووی‌ یاساییه‌وه‌ ناته‌با نییه‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستووری‌ عێراقیدا وه‌كو هه‌ندێ‌ كه‌س باسی‌ ده‌كه‌ن، له‌وباره‌یه‌وه‌ سیروان زه‌هاوی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنی‌ یاسایی‌ پارله‌مانی‌ كوردستان ئاشكرایكرد بوونی‌ ده‌زگایه‌ك بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ هه‌رێمی‌  كوردستان له‌ گه‌ڵ‌ ده‌ستووری‌ عێراقدا ناكۆك نابێت‌و زۆر ئاساییه‌، به‌ڵام كێشه‌كه‌ی‌ له‌ ناونانه‌كه‌یدایه‌ كه‌ نابێت پێیبوترێت ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ‌و ئه‌و كاره‌ ناواقعی‌ ‌و نا ده‌ستووری‌ ده‌بێـت به‌و پێیه‌ی‌ له‌ ده‌ستووردا دان به‌وه‌دا نراوه‌ كه‌ عێراق فره‌نه‌ته‌وه‌یه‌ و له‌ كوردستانیشدا ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد نییه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و ده‌زگایه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌غدا هه‌یه‌ به‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ ناوده‌برێت.

هه‌ندێ‌ له‌ به‌رپرسه‌ حزبییه‌كانی‌ كوردستانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات ترسیان له‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ كاتی‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌زگایه‌كی‌ له‌و شێوه‌یه‌دا یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ مۆنۆپۆلی‌ بكه‌ن بۆ خۆیان ‌و بۆ مه‌به‌ستی‌ سیاسی‌ ‌و حزبی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان به‌كاریبهێنن.
ئه‌بو تارا له‌ حزبی‌ شیوعی‌ كوردستان وتی: « له‌ كوردستاندا ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ تائێستاش چوارچێوه‌ی‌ خۆی‌ وه‌رنه‌گرتووه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت به‌ عه‌قڵێكی‌ كراوه‌وه‌ كار بۆ پێكهێنانی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بكرێت ‌و پاوان نه‌كرێت له‌ نێوان تێڕوانینی‌ ته‌سكی‌ حزبایه‌تی‌ ‌و پێویسته‌ لایه‌نه‌كانی‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ پارله‌مان ‌و حزبه‌كانیش به‌شدار بن تیایدا».

له‌ دوای‌ راپه‌رین له‌ كوردستاندا هه‌نگاونرا بۆ پێكهێنانی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌، به‌ڵام شه‌ڕی‌ ناوخۆ بووه‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م پێكهێنانی‌ ئه‌و ده‌زگایه‌دا. 
عومه‌ر عه‌لی‌ له‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان وتی‌: «تائێستا نازانین ئێمه‌ ده‌وڵه‌تین یان نا سه‌ربه‌خۆین یان نا فیدراڵه‌تین یان خودموختاری‌ ‌و له‌ كوردستاندا هه‌ر حزبێك به‌ جۆرێك گوزارشت له‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ده‌كات»، هه‌روه‌ها وتی‌: «تائێستاش فۆڕمێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ نییه‌ كه‌ كوردی‌ تیا فۆڕمه‌كه‌ بووبێت».

له‌ڕووی‌ ئه‌كادیمییه‌وه‌ پێكهێنانی‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ پێویستی‌ به‌ چه‌ند بنه‌ماو ستراكچه‌رێكی‌ گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئاستی‌ پێویسدا بێت ‌و كاری‌ گرنگ ئه‌نجام بدات.
د.جه‌زا تۆفیق تاڵیب به‌گرنگی‌ زانی‌ كه‌سانی‌ پسپۆڕ و شاره‌زای‌ بواری‌ جیۆپۆله‌تیك ‌و سه‌ربازیی‌ ‌و ئه‌منی‌ ‌و ئابووری‌ ‌و كه‌سانی‌  ئه‌كادیمی‌   ببنه‌ ئه‌ندامی‌  ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌  كاربكه‌ن بۆ به‌رنامه‌ی‌ ستراتیژییه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ‌و جۆره‌ گره‌نتی‌ ‌و دبلۆماسییه‌تێك دروستبكه‌ن ‌و پڕ نه‌كرێت كه‌  كه‌سانی‌ سه‌ربازیی‌ نه‌شاره‌زا.

به‌همه‌ن حسێن  له‌ حزبی‌ زه‌حمه‌تكێشان پێی‌ وایه‌ له‌دوای‌ راپه‌ڕینه‌وه‌ تائێستاش كورد هێزێكی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌  یه‌كگرتووی‌ نییه‌ و دوو وه‌زاره‌ت هه‌یه‌ بۆ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌و بوونی‌  دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ به‌رگری‌ كه‌ر له‌ كوردستان بۆ پاراستی‌ ئاسایشی‌ ‌و به‌رگریكردن له‌ كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی‌  ده‌زگای‌ ئاسایشی‌  نه‌ته‌وه‌ییدا كارێكی‌ گرنگه‌ كه‌ له‌پاڵ‌ ره‌هه‌نده‌كانی‌ تری‌ ئاسایشی‌ خۆراكی‌ ‌و كشتوكاڵیدا رۆڵده‌بینن.

عومه‌ر عه‌لی‌ له‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ پێیوایه‌ كه‌ ئێستا حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ بێهێزه‌ و گه‌ر به‌ هێزبێت یه‌كه‌م كاری‌ كۆسپ خستنی‌ به‌رده‌م ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌  كوردستان ده‌بێت ‌و ئێستاش باشترین قۆناغه‌ كه‌ كورد  ئه‌و ده‌زگایه‌ دروستبكات ‌و گه‌ر پشتیوانی‌  خه‌ڵكی‌ له‌گه‌ڵ‌ نه‌بێت ناتوانێت له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌غدادا خۆی‌ رابگرێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ببوره‌، هیچ بیرو ڕایه‌ک نه‌نێردراوه‌
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ