راپۆرت
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌




Tuesday, December 11, 2007
 
       راگه‌یاندنی‌ كوردی‌ لاسایی‌ راگه‌یاندنی‌ به‌عس ده‌كاته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین ده‌زگایه‌كی‌ ئازاد و سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌ین


*سه‌ركرده‌ی‌ پێشووی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌: وازم له‌ یه‌کێتی هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووم له‌ گۆڕینی له‌ حیزبی که‌سایه‌تیه‌کانه‌وه‌ بۆ حيزبی موئه‌سه‌ساتی

دوای‌ سی‌ ساڵی‌ به‌رده‌وام كاری‌ سیاسی‌ و خه‌باتی‌ چه‌كداریی‌ له‌ ریزه‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كوردستان كه‌ یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌ره‌كانی‌، له‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ رابردوودا سیاسه‌تمه‌داری‌ دێرینی‌ كورد نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین بڕیاریدا واز له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ وه‌ك جێگری‌ سكتێری‌ حیزبه‌كه‌ی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سبه‌تاڵ بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ده‌زگایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ راگه‌یاندن كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ رۆژنامه‌یه‌كی‌ رۆژانه‌ و سایتێك و كه‌ناڵێكی‌ ئاسمانی‌ كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا ده‌كه‌وێته‌ كار له‌پاڵ ئه‌نجامدانی‌  لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ستراتیژی‌ بۆ خزمه‌ت به‌  مه‌سه‌له‌ی‌ كوردی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌.

رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌ت  له‌ باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌زگاكه‌ی‌ ئه‌و كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ گرده ‌به‌رزه‌كان له‌ ناوجه‌رگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌ به‌دارستان ده‌وره‌دراوه‌ گفتوگۆیه‌كی‌ له‌گه‌ڵدا كرد سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كه‌ی‌ كه‌ به‌ ناوی‌ (وشه‌)وه‌یه‌ و سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری‌ جیابوونه‌وه‌شی‌ له‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ دیكه‌ش.

به‌ پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌ مه‌به‌ست له‌ ناوی‌ ده‌زگاكه‌ی‌ ده‌ستمان پێكرد ‌و له‌وه‌ڵامدا وتی‌: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو كارێك له‌ ژیاندا به‌ وشه‌ ده‌ستپێده‌كات كۆمپانیای‌ وشه‌ش ده‌زگایه‌كی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌ڕووی‌ سیاسی‌ و داراییه‌وه‌  جیاوازه‌ له‌ هۆكاره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ راگه‌یاندنه‌كان كه‌ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی‌  كوردستاندا هه‌ن كه‌ یان حیزبین یان حكومه‌تین، ئه‌وه‌ی‌ زانراوه‌ كه‌ گۆڕه‌پانی‌ كوردستان و عێراق بێبه‌شن  له‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌ربه‌خۆ ئه‌مه‌ش به‌ كه‌موكورتیه‌كی‌ گه‌وره‌ داده‌نرێت سه‌باره‌ت به‌  وڵاتێك كه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و دیموكراسی‌ و ئابووری‌ ئازاد ده‌نێت، به‌ڕای‌ من ناتوانرێت سیستمێكی‌ دیموكراسی‌ بنیات بنرێت یان گه‌شه‌ به‌ ئابووری‌ ئازاد و پته‌و و دوور له‌ راگه‌یاندنی‌ ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بدرێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ڕێگای‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌وه‌ ده‌زگایه‌كی‌ راگه‌یاندنی‌ ئازاد و سه‌ربه‌خۆ دروستبكه‌ین له‌و هه‌لومه‌رجه‌ سیاسیه‌ی‌ له‌ كوردستاندا هه‌یه‌".

 سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كه‌ی‌ چی‌ تازه‌ی‌ پێیه‌، نه‌وشیروان وتی‌: "هه‌ندێك رۆژنامه‌ی‌ هه‌فتانه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌كوردستاندا هه‌ن، به‌ڵام میدیای‌ سه‌ربه‌خۆ بوونی‌ نییه‌،  ئیمه‌ش هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین".

له‌باره‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ كوردیشه‌وه‌ وتی‌: "پێشتر ‌و چه‌ندین جار و له‌ چه‌ندین بۆنه‌دا وتومه‌ راگه‌یاندنی‌  كوردی‌ تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆر لاسایی‌ راگه‌یاندنی‌ پێشووی‌ به‌عس ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش خۆی‌ لاسایی‌ ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ له‌ كۆماره‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ سۆڤیه‌تی‌ پێشوو و ئه‌وروپای‌ خۆرهه‌ڵاتدا هه‌بوو كه‌ راگه‌یا‌ندن له‌لایه‌ن حیزبه‌وه‌ قۆرخكرابوو وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئێستا له‌ میدیاكانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێردا هه‌یه‌، هه‌رحیزبێك هۆكاری‌ راگه‌یاندنی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌ربه‌خۆ بوونی‌ نه‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌گوتاری‌ راگه‌یاندنی‌ ده‌زگاكه‌ی‌ وتی‌: "كاتێك سایته‌كه‌مان له‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزی‌ پێشوودا ده‌ستی‌ به‌ په‌خش كرد له‌وێوه‌ بنه‌ما تایبه‌ته‌كانی‌ ده‌زگاكه‌مان بڵاو كرده‌وه‌، وتمان كه‌ ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین كار بكه‌ینه‌ سه‌ر رای‌ گشتی‌ كورد به‌ئاراسته‌ی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زیاتری‌ شه‌فافیه‌ت و دیموكراسی‌ و ئازادییه‌ كه‌سیه‌كان و به‌ئاراسته‌ی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت و چالاككردنی‌ رۆڵی‌ ده‌زگا حكومییه‌كان و پته‌وكردنی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ دادگا و به‌هێزكردنی‌ رۆڵی‌ پارله‌مان له‌ كوردستاندا، ئه‌مه‌ش هێڵه‌ گشتییه‌كانی‌ گوتاری‌ راگه‌یاندنمانه‌ كه‌ هه‌ڵقوڵاوه‌ له‌ باوه‌ڕمانه‌وه‌ به‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ شه‌ڕی‌ پارتیزانی‌ و هاتنه‌ كایه‌ی‌ كات و سه‌رده‌می‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی كه‌ پێویستی‌ به‌ راگه‌یاندنی‌ ئازاد هه‌یه‌،  به‌تایبه‌ت كه‌ ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ رای‌ گشتی‌ كوردی‌ ده‌توانێت كاربكاته‌ سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ كورد به‌ئاراسته‌ی‌ به‌ده‌ستهاتنی‌ زیاتری‌ دیموكراسی‌ و شه‌فافیه‌ت و دژایه‌تی‌ كردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ دارایی‌ و ئیداری‌ و سیاسی‌ كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ كوردستان به‌شێكه‌ له‌ عێراق ‌و گیرۆده‌یه‌ به‌ده‌ست گرنگترین دوو كێشه‌وه‌ كه‌ تیرۆر و گه‌نده‌ڵییه‌، بۆ خۆشبه‌ختی‌ ئێمه‌ له‌ كوردستان به‌ده‌ست تیرۆره‌وه ‌ناناڵێنین، به‌ڵام بۆ به‌دبه‌ختی‌ ده‌ناڵێنین به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵییه‌وه،‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ ‌و له‌ هه‌لومه‌رجێكی‌ ئاوادا ‌و له‌وڵاتێكی‌ وه‌كو وڵاته‌كه‌ی‌ ئێمه‌، ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ راگه‌یاندنی‌ ئازاد ئاشكراكردنی‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ سیستمی‌ سیاسی‌ ‌و خراپه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ئیداریی‌ ‌و دارایی‌ ‌و سیاسییه‌.

وتیشی‌: "گوتارمان ئاراسته‌ی‌ گه‌لی‌ كورده‌ به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م ‌و دواتر پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ گه‌لی‌ عێراق ‌و ده‌ست وه‌رناده‌ینه‌ كاروباری‌ گه‌لانی‌ تری‌ ناوچه‌كه‌".

له‌باره‌ی‌ ئاستی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ راگه‌یاندنی‌ كوردی‌ له‌دروستكردنی‌ رای‌ گشتی‌ نه‌وشیروان وتی‌: "به‌دڵنیاییه‌وه‌ راگه‌یاندنی‌ كوردی‌ توانیویه‌تی‌ رایه‌كی‌ گشتی‌ له‌ كوردستان دروستبكات، كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن جه‌ماوه‌ر ئاماده‌ ‌و هانده‌ده‌ن به‌شداریی‌ له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا بكه‌ن كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام بۆچی‌ ده‌ستنیشانی‌ نه‌خۆشی‌ ‌و كه‌موكوڕیییه‌كان ناكه‌ن؟ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان حكومه‌تێكی‌ هاوپه‌یمانییه‌ ‌و هه‌موو حزبه‌ كوردییه‌كان به‌شداریی‌ تێداده‌كه‌ن، به‌و مانایه‌ی‌ هیچ ئۆپۆزسیۆنێكی‌ حیزبی‌  له‌ پارله‌ماندا نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ سروشتییه‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن بكه‌ونه‌ ستایش ‌و پشتیوانیكردنی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئه‌ركی‌ حزبایه‌تییانه‌وه‌".

 له‌باره‌ی‌ ئه‌و پێوه‌رانه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كادیره‌كانیدا ره‌چاوی‌ ده‌كات، وتی‌: "ره‌چاوی‌ پیشه‌گه‌ریی‌ ‌و شاره‌زایی‌ ‌و نێوبانگی‌ باش ده‌كه‌ین ‌و به‌هیچ جۆرێك گوێ‌ ناده‌ین به‌ئینتیمای‌ حزبی‌، په‌خشی‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كه‌مان كه‌ تائێستا ناومان نه‌ناوه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ داهاتوودا ده‌ستپێده‌كات ‌و جیاواز ده‌بێت له‌و كه‌ناڵانه‌ی‌ ئێستا له‌ گۆڕه‌پانی‌ راگه‌یاندنی‌ كوردیدا هه‌ن ‌و ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌واڵ ‌و شیكردنه‌وه‌ی‌ سیاسی‌ ‌و به‌رنامه‌ی‌ دیكۆمێنتاری‌ ده‌كاته‌وه‌، به‌و مانایه‌ی‌ كه‌ناڵێكی‌ هه‌واڵی‌ ده‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌سه‌رچاوه‌ی‌ دارایی‌ دامه‌زراوه‌كه‌ی‌، نه‌وشیروان وتی‌: "له‌سه‌ره‌تای‌ كاره‌كانمانه‌وه‌ توانیومانه‌ هه‌ندێ‌ سه‌رمایه‌ به‌ده‌ستبهێنین كه‌خراپ نییه‌ بۆ بنیاتنانی‌ ژێرخان ‌و ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ند ‌و خاوه‌ن كاری‌ كوردیش به‌ڵێنیان پێداوین پاره‌ بۆ دامه‌زراوه‌ ‌و پرۆژه‌كه‌مان خه‌رج بكه‌ن، ئه‌وه‌ش لانی‌ كه‌م به‌شی‌ 2 بۆ 3ساڵ‌ ده‌كات".

له‌باره‌ی‌ هۆكاری‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كوردستان كه‌ خۆی‌ یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌، نه‌وشیروان وتی‌: "هه‌وڵمدا له‌ڕێی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ناوخۆیی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانییه‌وه‌، پێكهاته‌كه‌ی‌ له‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ كه‌سایه‌تییه‌وه‌ بگۆڕم بۆ حیزبی‌ دامه‌زراوه‌یی‌ ‌و چه‌سپاندنی‌ شه‌فافیه‌ت ‌و كردنی‌ به‌ پێڕه‌ویی‌ سیاسی‌ ‌و هه‌ڵبژاردن ئامرازێكی‌ سه‌ره‌كی‌ بێت بۆ گۆڕینی‌ دامه‌زراوه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ‌و كادیره‌كانی‌، به‌ڵام له‌و هه‌ڵمه‌‌ته‌دا شكستمهێنا  بۆیه‌ بڕیارمدا له‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان جیاببمه‌وه‌".

له‌باره‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ سیاسه‌تی‌ كوردی‌، نه‌وشیروان وتی‌: "بێزاری‌ هه‌یه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا له‌سه‌ر زۆر شت ‌و منیش یه‌كێكم له‌ بێزاره‌كان، به‌وته‌یه‌كی‌ تر ده‌توانین بڵێین كه‌سیاسه‌تی‌ كوردی ‌و سه‌ركردایه‌تی‌ كورد به‌ئاراسته‌یه‌كی‌ هه‌ڵه‌ ده‌ڕوات".

له‌باره‌ی‌ دیدی‌ خۆی‌ بۆ ئاینده‌ی‌ سیاسی‌ كوردستانی‌ عێراق، وتی‌: "پێموایه‌ لێپرسراوانی‌ كورد له‌ كوردستان له‌هه‌مان كاتدا به‌رپرسیارن له‌ڕه‌وشی‌ ئێستای‌ عێراق، له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ هه‌موو هاووڵاتییه‌كی‌ كورده‌ له‌هه‌ر شوێنێك بن پاڵپشتی‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ بكه‌ن ‌و پشتیوانی‌ بن ‌و بیانوو ‌و پاساو نه‌ده‌نه‌ دوژمنان دژایه‌تی‌ ئه‌م ئه‌زموونه‌ بكه‌ن، پێشموایه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد پێویسته‌ جه‌خت بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌سپاندن ‌و به‌هێزكردنی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ‌و ئه‌مه‌ بكاته‌ ئامانجێكی‌ سه‌ره‌كی‌".

له‌باره‌ی‌ ئه‌گه‌ریی‌ جێبه‌جێكردنی‌ مادده‌ی‌ 140ی‌ تایبه‌ت به‌ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ ره‌وشی‌ كه‌ركوك، نه‌وشیروان وتی‌: "مه‌حاڵه‌ له‌و واده‌یه‌ی‌ له‌خشته‌به‌ندی‌ جێبه‌جێكردنه‌كه‌یدا ماوه‌ جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌ هه‌ڵه‌كانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد بوو به‌وه‌ی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و مادده‌ ده‌ستوورییه‌ی‌ له‌واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆی‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ فه‌رامۆش كرد، ره‌نگه‌ به‌شدار ‌و به‌رپرسیاربم له‌و هه‌ڵه‌یه‌ به‌هه‌مان شێوه‌، دان به‌ به‌رپرسیارێتی‌ خۆم له‌و رووه‌وه‌ ده‌نێم ‌و له‌ به‌رپرسیارێتی‌ هه‌ڵنایه‌م".

سه‌رچاوه‌ : (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
د.محمد حاجی/به‌ریتانیا
 چه‌ند نیشانه‌و هه‌نگاوێکی گرنگ ده‌بینم له‌ ووته‌کانی کاک نه‌وشێروان، که‌ به‌ڕاستی هه‌ندێکیان تازه‌و نامۆن به‌ که‌لتووری سیاسی کورد. 1- کاک نه‌وشێروان یه‌که‌م سیاسه‌تمه‌داری کورده‌ که‌ به‌ ڕاشکاوی بڵێ له‌ مه‌سه‌له‌یه‌کدا شکستمهێنا. که‌ ئه‌وه‌ نه‌ک هه‌ر جێی ده‌ستخۆشیه‌ به‌ڵکو سه‌ره‌تایه‌کیشه‌ بۆ هه‌ستانه‌وه‌وخۆئاماده‌کردن بۆ ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی تر. خۆزگه‌ سه‌رکردایه‌تی کوردیش ئاوا دانی به‌ شکست وکه‌م و کوڕیه‌کانی خۆی ئه‌هێناو بیریشی له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ یان ڕاسته‌ڕی ببێت، یان ئه‌گه‌ر توانای ڕاسته‌ڕێ بوونی نیه‌ ده‌ست له‌ جڵه‌وی سه‌رکردایه‌تی به‌ربدات. 2- دان پیانان به‌ لێپرسراوێتی له‌ مه‌سه‌له‌ گرنگ وچاره‌نوسسازه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، که‌ دیسان ئه‌مه‌شیان تازه‌یه‌. هه‌رچه‌نده‌ سه‌رکردایه‌تی کورد دانی یپیابنێت یان نا، خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر ئه‌وانی به‌ لێپرسراوی یه‌که‌م ده‌زانێت له‌ هات و نه‌هاته‌کان. 3- دان پیانان به‌وه‌ی که‌ سیاسه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد و ئه‌و ڕێیه‌ی که‌ گرتوویه‌تی هه‌ڵه‌یه‌. که‌ دیسان ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌کی هه‌ستپێکراوه‌وله‌و کاته‌ی به‌ڕیز کاک نه‌وشێروان له‌ لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئاماژه‌مان به‌و ڕاستیه‌ کردووه‌، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی کورد ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌. 4- کاک نه‌وشیروان له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی داوا له‌ کورد بکات که‌ پشتگیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ی که‌ خۆی له‌م دیداره‌دا باسی ده‌کات. ده‌بوایه داوا له‌ خه‌ڵکی کوردستان بکات که‌ کاربکه‌ن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌ دیموکراسی کردنی سیسته‌می سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان ، که‌ ئه‌و کاته‌ش بێگومان‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش حکومه‌تێکی به‌هێزو به‌توانا ده‌بێت. ناکرێ له‌یه‌ک کاتدا به‌خه‌ڵک بڵێین حکومه‌ت گه‌نده‌ڵه‌و پشتگیریشی بکه‌ن. ‌5-ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی کاک نه‌وشیروان هه‌نگاوی ئیجابین، به‌ڵام به‌س نین. هه‌نگاوی گرنگتر و کاریگه‌رتر ماون که‌ پێویسته‌ بنرێن بۆ گۆڕینی واقیعی سیاسی کوردستان و ڕاسته‌ڕێ کردنی به‌ ئاڕاسته‌یه‌کی به‌رهه‌مدار. پێویسته‌ هه‌موومان بیر له‌ چاره‌سه‌رێکی عه‌مه‌لی بکه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌مڕۆی کوردستان و هه‌وڵی دروست کردنی به‌دیلێک بده‌ین که‌ بتوانێ هیچ نه‌بێ لایه‌کی ئه‌و باره‌ قورسه‌ بخاته‌ سه‌رشانی. یه‌کگرتووی ئیسلامی توانی ئه‌و بۆشاییه‌ پڕبکاته‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامی تێکچوونی شیرازه‌ی هێزه‌ ئیسلامیه‌کانی کوردستان دروستبوبو، بۆ ناکرێ هێزێکی عیلمانی دروست ببێ ئه‌و که‌ڵێنه‌ پڕبکاته‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تی چه‌وتی لایه‌نه‌ عیلمانیه‌کانی کوردستان دروست بووه‌؟
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
   
  
بیروڕا :
   
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ