راپۆرت
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟




Monday, March 15, 2010
 
     

راپۆرتی‌: به‌رهه‌م عومه‌ر

له‌سه‌ر بانگێشتی ره‌سمی لیستی هاوپه‌یمانی، رۆژی (شه‌ممه‌) 13/3 ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی قه‌واره‌ی ئه‌لعراقیه‌ به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێر، له‌ كوردستانیش له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی (سه‌رۆكی هه‌رێم) و جه‌لال تاڵه‌بانی (سه‌رۆك كۆماری عێراق) پێشوازی لێكرا.

له‌ راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و دو حیزبه‌وه‌ راسته‌وخۆ باس له‌وه‌ ده‌كرا كه‌ (سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار) پێشوازیان له‌و كه‌سایه‌تیه‌ كردوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌و گومانه‌ی دروست ده‌كرد كه‌ ئاخۆ یه‌كێتی و پارتی به‌ ته‌نها نماینده‌ی ئیراده‌ی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن له‌ به‌غدا، یان به‌هۆی ئه‌و پۆسته‌ فه‌رمیانه‌ی پێیان دراوه‌، ئیراده‌ی خۆیان فه‌رز ده‌كه‌ن به‌سه‌ر رای گشتی هه‌رێمی كوردستاندا.

به‌كر حه‌مه‌ سدیق، كاندیدی یه‌كگرتو له‌ شاری سلێمانی بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌و زه‌مانه‌ به‌سه‌رچوه‌ كه‌ له‌ دیدی یه‌كێتی و پارتیه‌وه‌ بڕوانرێته‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، چونكه‌ ته‌نها ئه‌وان نماینده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی كورد ناكه‌ن، به‌ڵكو چه‌ند لیستێكی تر و چه‌ند قه‌واره‌یه‌كی تر هاتونه‌ته‌ پێشه‌وه‌ و به‌شێكی ئه‌و ئه‌ركه‌یان گرتوه‌ته‌ ئه‌ستۆ، له‌به‌رئه‌وه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌ مافی راسته‌قینه‌ بده‌ن به‌و لیستانه‌ی كه‌ ده‌نگی راسته‌قینه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌.

ناوبراو پێی وابو كه‌ پێویسته‌ زلهێزه‌كانی‌ هه‌رێم ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ (گۆڕان و یه‌كگرتو كۆمه‌ڵ) فه‌رامۆش نه‌كه‌ن كه‌ له‌ په‌رله‌ماندا كورسییان هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ به‌لای‌ ئێمه‌ قبوڵ نیه‌، ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن له‌ داهاتودا نابێت چاوه‌ڕێی‌ هیچ هاوكاری‌ و ته‌باییه‌ك بكه‌ن له‌ ئێمه‌، چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ته‌نها یه‌كێتی‌ و پارتی‌ نماینده‌ی‌ ناكه‌ن.

ماڵپه‌ڕی زاگرۆس، كه‌ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتیه‌وه‌ به‌ڕوێوه‌ ده‌برێت، له‌ هه‌واڵێكی  رۆژی 13/3 دا نوسویانه‌: "سه‌رۆكی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی قه‌واره‌ی ئه‌لعێراقیه‌.ده‌كات"! و له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا وته‌یه‌كی مه‌سعود بارزانی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ " لەمەڕ هاوپەیمانی بەستنیش له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كاندا ئێستا لە قۆناغی راوێژکردنداین".

هاوكات سه‌عدی پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: سه‌رۆكی كۆمار و سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌ر سه‌رۆكی یه‌كێتی و پارتین، زۆر ئاساییه‌ له‌ ئێستادا له‌ دۆسته‌كانی پێشوی خۆیان بپرسنه‌وه‌ و بزانن به‌ر له‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان چ پێشنیار و ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان بزانرێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هاوپه‌یمانێتی پێكده‌هێنرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی له‌ كوردستاندا ململانێ و مونافه‌سه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و جیاوازین له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری، به‌ڵام بۆ كاركردن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نیشتمانیه‌كانی كوردستان له‌ به‌غدا، ده‌بێت به‌هاوبه‌شی كاربكه‌ین و به‌ر له‌ سازكردنی هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك، ده‌بێت دانیشتنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت بۆ دیاریكردنی چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش.

سه‌عدی پیره‌ به‌پێویستیشی زانی هێزه‌ كوردیه‌كان به‌رله‌وه‌ی هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك سازبكه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا، پێشتر له‌ كوردستان پێكه‌وه‌ دابنیشن و چه‌ند هێڵێكی گشتی بۆ قۆناغی ئاینده‌ی سیاسی كوردستان دابڕێژن و ره‌نگبداته‌وه‌ له‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كاندا و وتی: چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و دانیشتنه‌ نه‌كرێت كورد به‌ته‌نها له‌ به‌غدا ناتوانێت: له‌لایه‌ك خه‌ریكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانی بین له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وه‌مان نه‌دابێت كه‌ ماڵی خۆمان رێكخستبێت، بۆیه‌ ئه‌و گفتوگۆ هاوبه‌شه‌ ده‌كرێت و بارودۆخه‌كه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت و گوێ له‌ هه‌مو لایه‌ك راده‌گیرێت له‌سه‌ر داخوازیه‌كانی هاوپه‌یمانێتیكردن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا یه‌كێتی و پارتی، به‌رده‌وام ئه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نن كه‌ ته‌نها پاڵێوراوێكیان هه‌یه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئه‌ویش: (جه‌لال تاڵه‌بانی)ه‌، به‌ڵام سوننه‌كانی عێراق داوای ئه‌و پۆسته‌ ده‌كه‌ن و تاڕاده‌یه‌كی زۆر لیستی هاوپه‌یمانی، یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌یان كردوه‌ته‌ چه‌قی ئه‌و داواكاری و كێشانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هێزه‌ شیعی و سونییه‌كاندا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ندێك له‌ سیاسه‌تمه‌داران پێیان وایه‌ ئه‌و پۆسته‌ بۆ قۆناغی ئاینده‌ی سیاسی كوردستان هیچ سودێكی نیه‌، به‌ڵام مكوڕیی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ بۆ خۆی (كه‌ ئه‌وه‌ش به‌پێی رێكه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی دراوه‌ به‌ یه‌كێتی نه‌ك وه‌كو زه‌روره‌تێكی مێژویی و نیشتمانی).

به‌شێكی تر له‌ چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی، له‌ ئێستادا هێنده‌ی كارده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئیش بۆ كه‌سێكی دیاریكراو، هێنده‌ كارناكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستێكی سیاسی كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لانی كه‌می چوار ساڵی ئاینده‌ی حكومه‌تی عێراقی گرنگ بێت و به‌شێكی زۆری داخوازیه‌ نیشتمانیه‌كان بهێنێته‌ دی.

مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ لێدوانێكیدا بۆ ژماره‌ (105) (روداو) له‌ 15/3/2010 ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار مافی ڤیتۆی نه‌مابێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌و تۆی نه‌مابێت و نه‌توانێت هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كورد كه‌مبكاته‌وه‌، سودی ئه‌و پۆسته‌ له‌قۆناغی ئاینده‌دا بۆ كورد چییه‌؟.

لیستی گۆڕان كه‌ قه‌واره‌یه‌كی سیاسیه‌ و بۆیه‌كه‌مجار به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عێراقدا كرد له‌ 7/3دا و پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كورسی‌ به‌ده‌ست بهێنێت و وه‌كو دوه‌م هێزی سیاسی له‌ كوردستاندا ده‌ركه‌وتوه‌، دیدگایه‌كی نوێی پێیه‌ بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقیه‌كان و داخوازیه‌كانیشی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌خاته‌ڕو.

حه‌مه‌ تۆفیق ره‌حیم، وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: له‌ چه‌ندین بۆنه‌ی جیاوازدا وتومانه‌ كه‌ پێوه‌ر بۆ هاوپه‌یمانێتی دروستكردن له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پلانێكی سیاسی ئاشكرا و هه‌ڵوێستی ئیجابی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، وه‌كو مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و پێشمه‌رگه‌ و بودجه‌ و گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كان.

چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ش به‌ بنچینه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كانی لیستی گۆڕان ده‌زانرێت، دور له‌ هه‌ڵپه‌كردن بۆ مۆنۆپۆڵكردنی پۆسته‌ سیاسیه‌ باڵاكان، حه‌مه‌ تۆفیق وتیشی: كورد پێویسته‌ پێداگیری بكات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ سیاسیه‌كان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ كوردستانه‌وه‌ نه‌ك ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌پله‌ و پۆسته‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ حكومه‌تی داهاتوی عێراقدا.

وته‌بێژه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه‌ لایه‌نه‌ به‌شداره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان به‌رله‌وه‌ی هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا ساز بكه‌ن، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ نیشتمانیه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵی بنه‌ڕه‌تی رێك بكه‌ون و گفتوگۆی پێداویستیه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی میلله‌تی كورد بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هێزه‌ نیشتمانیه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، له‌ ئێستاوه‌ كه‌وتونه‌ته‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا، به‌رله‌وه‌ی بزانن كه‌ سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان چۆنه‌ و چۆنیش ده‌بێت.

به‌كر حه‌مه‌ سدیق، له‌ یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، وتی‌: پابه‌ندكردنی‌ حكومه‌تی عێراق به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستانه‌وه‌ یه‌كێكی تره‌ له‌و خاڵانه‌ی ده‌بێت له‌ قۆناغی ئاینده‌دا كورد ده‌بێت له‌ به‌غدا كاری له‌سه‌ر بكات، چونكه‌ ئێستا ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، كه‌ له‌ راستیدا نابێت به‌و جۆره‌ بێت، چونكه‌ كورد ده‌ستی وێرانكه‌ره‌ی حكومه‌تی عێراقی بینیوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ به‌غداوه‌ قه‌ره‌بوی‌ هه‌رێم بكرێته‌وه‌.

به‌كر حه‌مه‌ سدیق پێی وابو كورد به‌رله‌وه‌ی باسی مه‌رجه‌كانی خۆی بكات ده‌بێت ده‌ستنیشانی ئه‌وه‌ بكات كه‌ له‌كوێوه‌ هه‌نگاو هه‌ڵبنێت بۆ دروستكردنی ئه‌و جۆره‌ هاوپه‌یمانێتییانه‌، ده‌ستپێشخه‌ریكردنی هه‌ر گروپێكی كوردی به‌ یه‌كگرتوی ئیسلامیشه‌وه‌ شتێكی نه‌ویستراوه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تادا ماڵی‌ كوردی‌ یه‌كبخرێته‌وه‌، نه‌ك پێشتر بچین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عه‌ره‌به‌كان گفتوگۆ بكه‌ین.



لینكه‌ پێویسته‌كان بۆ ئه‌م راپۆرته‌:
1* لێدوانی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=25257&cat=1
2* لێدوانی به‌كر حه‌مه‌ سدیق: http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=25250&cat=2
3*سایتی زاگرۆس: http://www.zagrostv.com/viewEntry.php?lid=2&id=25463

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
كامیار ابراهیم
 كاتێ كه‌ كورد به‌ لیستی هاوپه‌یمانی له‌ په‌رله‌مانی پێشوو بایكۆتی قانونی محافه‌زاتی كرد و هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ ............به‌ڵام مه‌خابن براده‌رێكی لیستی هاوپه‌یمانی به‌ ناوی (....) ووتی بامن بمێنمه‌وه‌ بزانم برا عه‌ره‌به‌كانمان چی ئه‌كه‌ن.........................!!!!!!!!!!!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ كه‌ مایه‌وه‌ له‌ ژووره‌وه‌ قانونه‌كه‌ عبوری كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی نصابی قانونی وه‌رگرت به‌ هۆی نه‌چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی كاكی لێزانمان به‌ مه‌سه‌له‌گرنگه‌ كوردیه‌كه‌مانه‌وه‌كه‌ چۆن ئه‌توانن هه‌میشه‌ كورد سه‌رخه‌ن به‌ره‌و لوتكه‌ی نه‌هامه‌تی .......ئافه‌رین بۆ خیانه‌ته‌كانتان كه‌ به‌ڕاستی (استاذ)ن و(موعه‌لیمن).....................
عةربةتي
 پیویسته‌ لیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات مه‌رجی شفاف له‌سه‌ر ده‌سه‌لات دابنین بۆ ئه‌وه‌ی چی تر ریككه‌وتنی ژیربه‌ژیر ئه‌نجام نه‌دریت له‌گه‌ل لایه‌نه‌ عیراقیه‌كان بۆ به‌دی هینانی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و شه‌خسی به‌لكو فشار دروست بكریت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و گرنگتر له‌وه‌ ریكخستنه‌وه‌ی مالی كوردیه‌ به‌شیوه‌یه‌ك چ له‌ هه‌ریم و چ له‌ به‌غدا گرنگی بدریت به‌ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات نه‌ك (شێرم له‌ ماڵه‌وه‌ و رێویم له‌ كۆڵان) با ده‌سه‌لاتی كوردیش شێر نه‌بیت له‌ كوردستان و تنازول نه‌كات بۆ لایه‌نه‌ كوردیه‌كان و رێوی بیت له‌ به‌غدا و هه‌موو تنازولیك بكات بۆ لایه‌نه‌ عه‌ره‌به‌كان به‌ شیعه‌ و سوننه‌.
garmian
 pewiste chi tr gorran rega nadat partiu yaketi bbna dem spi kurdu ba karamatu ayinday kurd yari bken ba taybet hich rega nadret jalal talabani bkreta saroki komari iraq chunka talabani tanha xmati arabi krduwa law maway raburduy ka saroki iraq bu.mn alem arab araba hich jyawazi nya la newan ayad alawiu nuri malikiu yan kaseki tr,boya kurd abet hamisha mtmana ba arab nakat.
ase
 mn waku hawlatiek pem waya la lay hardu sarkrdayati P.U.K & P.D.K gring trin babat tanha postu paraya enja khalk chon birdakatawa kayfi khoyatee !!!!!!!! balam hiwa darm tozek bakhoyan da bchnawa
ابراهیم
 به‌ بۆچوونی من هه‌رچه‌نده‌ له‌ كاتی پرو پاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن گرژی و ناخۆشی كه‌وته‌ نیوان چه‌ند لایه‌نه‌كی كوردی به‌لام پیویسته‌ ئه‌مه‌ به‌لا بنریت و هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌ك بگرن به‌رامبه‌ر به‌ عه‌ره‌ب ، یه‌كخستن و یه‌ك ده‌نگی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران پیگه‌ی كورد به‌هیزتر ده‌كات ده‌بیته‌ هۆكاریك بۆ به‌ ده‌ست هینانی مافه‌كانی كورد . چونكه‌ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بیه‌كان هه‌رچه‌نده‌ ئیستا سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن و داوایی هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ن به‌لام كه‌ جی له‌ دوایی جیگیربوونیان و دلنیا بوون له‌ پیگه‌ی خۆیان ئه‌وا پشت له‌ كورد ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی كورد و به‌ره‌نگاری مافه‌ ره‌واكانی ده‌بنه‌وه‌ . ده‌بنه‌ كۆسپییك له‌ به‌رده‌م به‌ ده‌ست هینانی مافه‌كانمان. بۆیه‌ كورد پیویسته‌ به‌ یه‌ك ده‌نگ بچیته‌ به‌غدا و نوینه‌رایه‌تی ئه‌م میلله‌ته‌ بكه‌ن كه‌ ده‌نگیان پی داون و سیقه‌یان پی كردوون.
هاوری
 خۆزگه سه رکرده کانمان سه فه ر ی خێزانی و سه فه ری دبلوماسیان جودا ده کرده وه،،نه وه کو بۆ هه موو سه فه رێکی ئه وروپا و ئه مریکا کور و برازا و ئاموزا دوای خۆیان بخه ن ،سیاسه ت و دبلوماسیه ت و شیوه ی فه رمانره وایی به خۆ گیف کردنه وه و هه ره شه ناکرێ،له کوردستانا به شی خۆمان سیاسه ت مه دارمان هه یه که ڕاوێژیان پێ بکرێ،چونکه به بڕوای من ئه مجا ره مه صیریه بۆ کورد ،ئه بێ گفتوگۆ له گه ل دوژمنه کا نی دوێنی ی کوردیشدا بکرێ.
SHaBaZ
 wako bochoni xom pem basha hamo qawara kurdastaniyakan yak bgran la baxa bas ba shartek kompanyai washa GoraN saroki qawarakan be la baxa zor mohim abe chonka parlamantarani goran chawnatrsan hamoi lawan ba azari xalk azanan tanajol bo hich layanek nakan har sarkawto ban hamo kurdw kurdastan
بژیان نوری عومه‌ر/ نه‌مسا
 ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵخوازانی کورد نه‌بوونایه‌، ڕۆژمان به‌م ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌ نه‌ده‌گه‌یشت. با ئه‌م بسووتێ ئه‌و ببێ به‌ خۆڵ، ئه‌م به‌ قاورمه‌ ئه‌و به‌ شيپه‌ی چۆڵ، چی له‌وه‌ مێزی رازاوه‌ی ده‌وێ، ده‌ستکاته‌ ملی قه‌دباريک شه‌وێ.
NOORI Omar
 جێگه‌ی داخه‌ سه‌رانی ده‌سه‌لات ده‌ست له‌ کرداری چاوچنۆکی وه‌ خۆويستی هه‌ڵناگرن. به‌راستی پێشينیان جوانیان ووتوه‌ : "خووی شيری، ته‌رکناکرێ به‌پيری" بائه‌وانه‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورد بکه‌نه‌ قوربانی کورسی و پایه‌ و گيرفانی خۆیان و مال و مندالیان، با هه‌ر سه‌رۆکبن، شه‌ره‌فمه‌ندانيش بۆ جه‌هه‌ننه‌م. نوری عومه‌ر / نه‌مسا
diar azad
 mn ram waya la pesh hamu shtek drust krdni hawpaimayaky kurdistania ka lista kurdiyakan ba hamu jyawazyakanawa kobkatawa lasar yak barnamay kurdistany..dawashm la listy gorrn awaya bataidaty kak nawshirwan baraw gftu go bche ba shewayaky garm u gurtr laway esta chunka ema abe shtekman bir bet ka nayari rastaqina layani kudi nya ema hamu kudin u brain,,amawe awash bxama ru ka la esta da grngtrin post bo kurd aw postaya ka xzmaty dozy natawaiman akat nak sarok komari be dasalat..hiwam waya hamu layana kurdiyakan sudi shaxsy u 7izbi wala bnen u bir lam milata sar barza bkanawa..
h
 با میلشیای‌ برازاكانی تاله‌بانی‌ جاوه‌روانی‌ دادكایی‌ بكه‌ن جونكه‌ وه‌ك كوره‌كانی‌ عۆجه‌ ده‌رئه‌كه‌وتن, ئێستاش جاوه‌روانی‌ كۆران ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ بێته‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار ناوی‌ زل و دێ‌ وێران. بۆئه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی‌ سه‌رۆك بۆ دزایه‌تی‌ هه‌لسوراوانی‌ كۆران به‌كار بهێنی‌ تكایه‌ له‌كوران ده‌كه‌م هه‌ڵه‌نه‌كات به‌قسه‌ی‌ ئه‌م .........‌ بكات ..............
hasan
 DAWA LA FRAKSUONE MQARAZA DAKAM BA HECHSHAWAYAK LAGAL HAWBAEMANYE KURDSTAN RYIK NABN CHWNKA LA KURDSTAN ZOUR NASHRENAN MAMALAYAN LAGAL AKRDEN BATABATE YAKETE BANASHRENTREN SHHE TAQYAN BANW XLKDA AKRD BAXWA TAWARYA KONAKNE BAQS ACHWN
شاسوار که‌مال
 ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ گرنگه‌ بۆ لیستی گۆڕان و خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یه‌ که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق !!
Sabah Yassin
 کاک به‌رهه‌م ریزم بۆ لێکدانه‌وه‌ و ناوبردنی ئه‌و به‌رپرسارانه‌ که‌ ناوت هێناون، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسان بۆ خۆیان ده‌زان که‌ ئیستا له‌ ناو قه‌واره‌یه‌کدا کار ده‌که‌ن که‌ ناوی عیراقی لێنراوه‌ و ئه‌و ناوه‌ و میکانیزمی مانه‌وه‌ ئه‌م عیراقه‌ داهێنانی ئه‌وان نه‌بوو و ئه‌وان وه‌ک به‌ریوه‌به‌ری ده‌رجه‌ دوو له‌ پشتی به‌رده‌وه‌ گه‌مه‌ به‌ ده‌نگی مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن که‌ به‌زۆر له‌ناو ئه‌م قه‌واره‌یدا دانراوه‌ن. بویه‌ ئه‌م وشانه‌م نووسی تا هه‌رکاتێک که‌ باس له‌م قه‌وارانه‌ ده‌که‌یت، چاکه‌ که‌ میژوو ده‌سته‌ڵات وه‌ک توانا داهینه‌ری یان مشه‌خۆر پیشچاوی خوینده‌ره‌کانیت بخه‌یت.
xerib
 min divèt bèjim ko kurde divèt xo èk biket beri hawpeymani digel listeka di hawpeymani cèbiket ya bash awe digel shia bit neko digel sina bit conki sine herdem dojmin boyne digel kurda heta noke hividarim kur berjewendiya kurda n bi parèzit
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
   
  
بیروڕا :
   
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ