راپۆرت
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟




Saturday, June 26, 2010
 
     

گه‌نده‌ڵیی‌ ‌و پاره‌خواردن، له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ پرۆسه‌ی‌ حه‌جدا جێبه‌جێده‌كرێن

به‌دواداچونی‌: عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌

به‌شێك له‌حاجیانی‌ كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كه‌موكوڕیی‌، گه‌نده‌ڵیی‌ ‌و پاره‌خواردن، له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ پرۆسه‌ی‌ حه‌جدا جێبه‌جێده‌كرێن ‌و مامۆستایه‌كی‌ ئاینیش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ پڕۆسه‌ی‌ حه‌جكردن به‌و دیاردانه‌وه‌ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌.  
هه‌ندێك له‌وانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌جیان جێبه‌جێكردوه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ دڵخۆشن به‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و سروته‌ ئاینییه‌، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا نیگه‌رانن به‌ بونی‌ گه‌نده‌ڵیی‌ ئیداریی‌ كه‌ دوچاری‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بوه‌ته‌وه‌.
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ره‌خنه‌ له‌ چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ پرۆسه‌كه‌ ده‌گرن، زۆربه‌یان خه‌ڵكی‌ خوێنده‌وار و رۆشنبیرن، بۆیه‌ دركیان به‌بونی‌ ئه‌و خاڵه‌ نێگه‌تیڤانه‌ كردوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ پرۆسه‌ی‌ حه‌جی‌ حاجییانی‌ كوردستاندا، كه‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقافی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ساڵانه‌ جێبه‌جێی‌ ده‌كات.
به‌ڵام ئایا زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ دی‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ رۆشنبیرییه‌كی‌ ئه‌وتۆیان نه‌بێت ‌و ته‌نیا چاویان له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌ركه‌ ئاینییه‌كه‌ بێت، ده‌شێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ خراپ ئیستیغلال نه‌كرێن یان به‌شێوه‌یه‌كی‌ نه‌شیاو پرۆسه‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كه‌ن؟
عارف عوسمان، یه‌كێك له‌وانه‌ی‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌جیان ئه‌نجامداوه‌ ده‌ڵێت: "كاتێك له‌ سه‌فه‌ره‌كه‌مدا له‌ حه‌ج روبه‌ڕوی‌ هه‌ندێك كه‌موكوڕیی‌ ‌و گه‌نده‌ڵیی‌ ده‌بومه‌وه‌، ده‌مكرد به‌ هه‌را‌و حاجییه‌كانی‌ دیكه‌ پێیان ده‌وتم (كاكه‌ گیان ئه‌وه‌نده‌ قسه‌مه‌كه‌ ‌و به‌ روی‌ رێبه‌ره‌كه‌ماندا هه‌ڵمه‌شاخێ‌، چونكه‌ حه‌جه‌كه‌ت به‌تاڵده‌بێته‌وه‌).
عارف ده‌ڵێت: "له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌جدا كه‌موكوڕیی‌ زۆره‌، سه‌ره‌ڕای‌ خواردنی پاره‌ی حاجییان، ئه‌گه‌ر بێت ‌و ئه‌و حاجیانه‌ وریا نه‌بن". وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقافی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش دان به‌ بونی‌ كمو كوڕیدا  ده‌نێت و هاوڕایه‌.  

ناوهاتنه‌وه‌ بۆ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج
سه‌ره‌تای‌ كه‌موكوڕییه‌كان له‌ ناوهاتنه‌وه‌ی‌ حاجییان بۆ سه‌فه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، كه‌ئێستا وه‌زاره‌تی‌ نوێ‌ له‌ڕێی‌ میكانیزمێكی‌ نوێوه‌ هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ر كردنیان ده‌دات.
 ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ وایكردوه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵیی‌ ‌و دیارده‌ی‌ به‌رتیل و كڕین و فرشتن بكه‌وێته‌ ناو پرۆسه‌كه‌وه‌.
هه‌ندێك كه‌س بۆ مسۆگه‌ركردنی‌ سه‌ره‌، په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر به‌رتیل، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ واسیته‌كردن، به‌ڵام ئایا په‌نابردنه‌ به‌ر رێگه‌ی‌ ناشه‌رعی‌ ‌و نایاسایی بۆ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ ئاینیی‌، كارێكی‌ شیاوه‌؟
كه‌سایه‌تی‌ ئاینیی ناسراو: مامۆستا حه‌سه‌ن شه‌مێرانی‌، رایده‌گه‌یه‌نێت، "گرتنه‌به‌ری‌ رێگه‌ی‌ نایاسایی وه‌ك واسیته‌ كاری‌ و كڕین و فرۆشتنی‌ ناوی حه‌ج و خزم خزمێنه‌ كارێكی‌ نه‌شیاوه‌ و له‌روی‌ شه‌رعییه‌وه‌ حه‌رامه‌".
ناوبراو ده‌ڵێت: هه‌ندێك كه‌س هاتنه‌لام ‌وتیان: "ده‌توانین بۆ مسۆگه‌ركردنی‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج بڕێك پاره‌ بده‌ین، چونكه‌ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌ مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین، منیش پێم وتن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كاره‌ دروست نییه‌، چونكه‌ ئه‌و پاره‌دانه‌ ره‌شوه‌یه‌ ‌و ئه‌وه‌ش حه‌رامه‌".
شه‌مێرانی‌ وتی: "هه‌ركه‌س له‌و رێگه‌یه‌وه‌ حه‌ج ده‌كات با نه‌یكات".
شه‌مێرانی‌ زیاتر رونی‌ ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ واده‌زانن ئه‌و پاره‌دانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌  بۆ حه‌جه‌، نه‌ك حه‌رام نییه‌، به‌ڵكو خێریشه‌، به‌ڵام من دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ كارێكی‌ حه‌رامه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌".
واسیته‌ و واسیته‌كاریی‌ له‌ ناوهاتنه‌وه‌ بۆ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج هه‌یه‌ و زۆركه‌س به‌هۆی‌ دۆستێكی‌ نزیكه‌وه‌ ناوه‌كه‌ی‌ دێته‌وه‌ ‌و ئه‌وه‌ش كه‌ كه‌س ناناسێت ده‌بێت چاوه‌ڕێ‌ بێت تا به‌خت ده‌بێته‌ یاوه‌ری‌.
مه‌ریوان نه‌قشه‌به‌ندی‌، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف، هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ ناردنی‌ خه‌ڵك بۆحه‌ج واسته‌ و واسته‌كاری‌ كڕین و فرۆشتن هه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "هه‌ندێك كه‌س واسته‌ ده‌كه‌ن هه‌ندێك كه‌س ناوه‌كانیان ده‌فرۆشن هه‌ندێك كه‌سیش سه‌ره‌ده‌كڕن"، به‌ڵام ناوبراو رونی‌ كرده‌وه‌ كه‌ "وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌ میكانیزمێكی‌ نوێ‌ له‌ ئه‌مساڵدا هه‌وڵیداوه‌ ئه‌و شتانه‌ نه‌مێنێت" هه‌رچه‌نده‌ نیگه‌رانی‌ خۆشی‌ نه‌شارده‌وه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ حاڵه‌ته‌ نه‌خوازراوانه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
ناوبراو وتی‌ "بۆ حه‌جی‌ ئه‌مساڵ ناوی‌ حاجیانی‌ سێ ساڵی‌ داهاتومان راكێشاوه‌، واته‌ بۆ سێ‌ ساڵ تر خه‌ڵك ناوی‌ چوه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌، به‌ڵام ته‌ماشا ده‌كه‌ین هه‌ندێكه‌س كه‌ ناویان ده‌رچوه‌ سه‌ره‌كه‌ی‌ خۆیان ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵكی‌ تر، ئه‌مه‌ش ئه‌و گومانه‌ی‌ لای‌ ئێمه‌ دروستكردوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ سه‌ره‌كه‌ی‌ خۆی‌ فرۆشتبێت هه‌ربۆیه‌ رێگریمان لێكردوه‌".
مه‌ریوان، نیگه‌رانی‌ و سه‌رسوڕمانی‌ خۆی‌ نیشاندا كه‌ چۆن له‌ ساڵانی‌ رابردودا وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف رێگه‌ی‌ به‌كڕین و فرۆشتنی‌ ناو داوه‌ و ئاسانكاری‌ بۆكردوه‌، وتیشی‌: "له‌وانه‌یه‌ نه‌یانزانیبێت كه‌ ناو گۆڕین كرین و فرۆشتنی‌ پێوه‌ ده‌كرێت".
مه‌ریوان جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ "ئێستاش ئه‌و هه‌وڵانه‌ هه‌ر هه‌یه‌ كه‌ ناو كڕین و فرۆشتنی‌ پێوه‌ بكرێت".

پشكی‌ به‌رپرسانی‌ باڵا
زۆریك له‌ به‌رپرسانی‌ باڵا پشكیان هه‌یه‌ له‌ ناردنی‌ هه‌ندێك خه‌ڵك بۆ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج، جاران حیزبه‌ بچوكه‌كانیش پشكیان هه‌بو له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌جدا، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا به‌رپرسه‌ باڵاكان، هه‌ر له‌ سه‌ركۆماری‌ عێراقه‌وه‌ تا سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ‌و تا ده‌گاته‌ پارله‌مانی‌ عێراق ده‌توانن خه‌ڵك بنێرن بۆ حه‌ج، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی‌ نا داموده‌زگایی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.
مه‌ریوان نه‌قشه‌به‌ندی‌، وته‌ بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف، جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌رپرسان واسته‌ بۆخه‌ڵك ده‌كه‌ن و وتی‌ "ئه‌و دیارده‌یه‌ ئێمه‌ی‌ هه‌راسان كردوه‌".  
مه‌ریوان وه‌ك وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ له‌رابردودا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كردوه‌ هه‌ر به‌رپرسێك ناویان بۆنێرێت ناوی‌ به‌رپرسه‌كه‌ بۆ میدیاكان ئاشكرا ده‌كات، به‌لام تائێستا ناوی‌ هیچ به‌رپرسێك ئاشكرا نه‌كراوه‌.
ئه‌و وتی‌: "ئێستا نامه‌ی‌ واسیته‌ بۆلای‌ من نایه‌ت ئیتر نازانم بۆكوێ‌ ده‌ڕوات".

ئه‌م نوكته‌یه‌
هه‌ر پارله‌مانتارێكی‌ عێراقی‌ بۆی‌ هه‌یه‌ ساڵانه‌ به‌ شێوه‌ی‌ تایبه‌ت دو كه‌س بنێرێت بۆحه‌ج به‌ پارله‌مانتاره‌ مه‌سیحی‌ و یه‌زیدیه‌كانیشه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ به‌رپرسه‌كانی‌ تری‌ ناو حكومه‌تی‌ عێراقی‌ به‌ كورد و عه‌ره‌ب و ئیسلامی‌ و عه‌لمانیه‌وه‌.
مه‌ریوان وتی‌: "من نازانم ئه‌و ئیمتیازه‌ له‌پای‌ چیه‌ و ئه‌و پارله‌مانتارانه‌ ئه‌و ئیمتیازه‌ چۆن به‌كاردێنن، ده‌یبه‌خشنه‌ خزم و كه‌سیان یان ده‌یفرۆشن".
مه‌ریوان ئه‌م نوكته‌یه‌شی‌ بۆ گێرامه‌وه‌: "جارێك پارله‌مانتارێكی‌ یه‌زیدیی‌ پێی‌ وتین من ئاماده‌م دو حاجی‌ موسوڵمانتان بۆ بنێرم بۆ حه‌ج، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی‌ ره‌جمی‌ شه‌یتان نه‌كه‌ن".

سه‌فه‌رێكی‌ پڕ مه‌سره‌ف
به‌ بۆچونی‌ هه‌ندێك له‌وانه‌ی‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌جیان ئه‌نجامداوه‌، ده‌كرێت تێچونی‌ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ زۆر له‌ئێستا كه‌متر ببێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بێت ‌و كۆمه‌ڵێك چاكسازیی‌ ‌و رێوشوێنی‌ نوێ‌ بگیرێته‌به‌ر، له‌وانه‌ سه‌فه‌ركردن به‌ "پاس" له‌بری‌ فڕۆكه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئێران هه‌یه‌.
ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ڵێن: عه‌ره‌بستانی‌ سعودی به‌و راده‌یه‌ له‌ ئێمه‌وه‌ دور نییه‌ كه‌ ناچاربین هه‌مو حاجییان به‌ فڕۆكه‌ بگوازینه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌توانین به‌ كۆمه‌ڵێك پاس كه‌ له‌ روی‌ خزمه‌تگوارییه‌وه‌ به‌رزبن ‌و هه‌مو هۆكارێكی‌ حه‌وانه‌وه‌ی‌ تێدابێت ئه‌و سه‌فه‌ره‌ ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ پێیانوایه‌: ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری‌ خه‌ج به‌ "پاس" بێت، ئه‌وا بۆ هه‌رێم ‌و بۆ حاجییانیش سودی‌ زۆره‌، چونكه‌ ئه‌وكات نه‌ك هه‌ر حاجییان پاره‌ی‌ كه‌متر ده‌ده‌ن، له‌هه‌مانكاتدا كاتێكی‌ كه‌متریش له‌ چون ‌و هاتنه‌وه‌ به‌سه‌رده‌به‌ن، هه‌رێمیش قازانج ده‌كات، چونكه‌ به‌وپێیه‌ی‌ كه‌ حاجییانی‌ هه‌رێم به‌ فڕۆكه‌ سه‌فه‌رده‌كه‌ن جگه‌ له‌وه‌ی‌ كرێی‌ بلیت زۆره‌، له‌هه‌مانكاتدا ناچارن زو بڕۆن ‌و دره‌نگ بێنه‌وه‌، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ خه‌رجییه‌كی‌ زیاتریان ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشان.  
 ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌ڵێن: "حاجییانی‌ هه‌رێم پێش هه‌مو كه‌س ده‌ڕۆن ‌و دوای‌ هه‌مو كه‌سیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌"، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌ ماندوبون ‌و چاوه‌ڕوانیی‌، خه‌رجییه‌كی‌ زیاتریان ده‌خاته‌ ئه‌ستۆیان، له‌كاتێكدا حاجییانی‌ ئێران ‌و زۆر شوێنی‌ دیكه‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستپێكی‌ مه‌راسیمه‌كان دێن ‌و دوای‌ ته‌واوبونیشی‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌".

هه‌رێم ته‌نیا به‌كاربه‌ره‌
به‌پێی‌ سه‌رنج ‌و گێڕانه‌وه‌ی‌ حاجییان، حكومه‌تی‌ هه‌رێم تائێستا هیچ جۆره‌ وه‌به‌رهێنانێكی‌ له‌ بواری‌ حه‌جدا نییه‌ و ته‌نیا به‌كارده‌بات ‌و خه‌رج ده‌كات.
ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ڵێن: "حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌توانێت كۆمه‌ڵێك پاسی‌ "نمره‌ به‌رز" بخاته‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه‌، به‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر حاجییان قازانج ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێته‌ بوارێكی‌ وه‌به‌رهێنانیش بۆ هه‌رێم، چونكه‌ ئه‌وكات ئه‌و پاسانه‌ خۆماڵین ‌و خه‌رجیی‌ هاتن ‌و چون دێته‌وه‌ گیرفانی‌ هه‌رێم".
ئه‌و كه‌سانه‌ نمونه‌ به‌ وڵاتی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران دێننه‌وه‌، كه‌ ئه‌م كارانه‌ی‌ كردوه‌.

ئێران له‌ هه‌مو بوارێكدا وه‌به‌رهێنانی‌ كردوه‌
 به‌پێی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ حاجییان، وڵاتی‌ ئێران به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر داموده‌زگایی ‌و رێكوپێك بواری‌ حه‌جی‌ رێكخستوه‌، كه‌ له‌ روی‌ ئابورییه‌وه‌ قازانجی‌ بۆ خۆی‌ هه‌یه‌، وه‌ك كڕینی‌ چه‌ند هۆتێلێك له‌ سعودیه‌ بۆ حاجییانی‌ خۆی‌، جگه‌ له‌ كڕینی‌ فڕۆكه‌ ‌و پاس بۆ چون ‌و هاتنی‌ حاجییه‌كانی‌، كه‌ دواجار هه‌مو خه‌رجییه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئێران خۆی‌.
حاجییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌ هه‌مو باس ‌و خواسێكیاندا نمونه‌ به‌ وڵاتی‌ ئێران ده‌هێننه‌وه‌ بۆ رێكوپێكیی‌ له‌ ئیداره‌كردنی‌ پرۆسه‌كه‌دا.

خراپیی‌ بارودۆخی‌ حاجییانی‌ هه‌رێم
حاجی‌ عارف، ده‌ڵێت: "له‌ سه‌فه‌ره‌كه‌مدا بۆ حه‌ج سه‌ردانی‌ ناسیاوێكی‌ خۆمم كرد، كه‌ له‌ وڵاتی‌ ئێرانه‌وه‌ هاتبو بۆ حه‌جكردن".
ئه‌و حاجییه‌ ده‌ڵێت: "بارودۆخی‌ ئه‌وم بینی‌ ئه‌وجا زانیم كه‌ ئێمه‌ی‌ حاجییانی‌ هه‌رێم له‌ چ بارودۆخێكی‌ نه‌گونجاوداین، ئه‌و جێگایه‌ی‌ ئه‌وی‌ لێبو زۆر زۆر جیاواز بو له‌و جێگا ناخۆشه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ لێبوین".
به‌پێی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ حاجییان: "حاجیی‌ هه‌رێم له‌ خزمه‌تگوزاریی‌ باش به‌هره‌مه‌ند نییه‌"، بۆ نمونه‌ "شوێنی‌ حه‌وانه‌وه‌ی‌ حاجییانی‌ هه‌رێم ناخۆش ‌و نه‌گونجاوه‌، هه‌ر ژورێك چه‌ندین حاجی‌ تێده‌كرێت ‌و به‌ په‌رده‌ نێوانی‌ حاجییانی‌ ژن ‌و پیاو جیاكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ ژوره‌كاندا، جگه‌ له‌ قه‌ره‌باڵغیی‌ ژوری‌ حاجییانی‌ هه‌رێم، شوێنه‌كانیشیان دوره‌ له‌ حه‌ره‌مه‌وه‌".  
وته‌بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ حاجیان ده‌خرێنه‌ ژورێكه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌  بۆ ئاسانكاری‌ كاره‌ ئیداریه‌كانه‌، ناوبراو هاورابو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ حاجیانی‌ هه‌رێم له‌ گوزه‌رانێكی‌ زۆر به‌رزدانین، به‌ڵام رای‌ وابو كه‌ "ئه‌گه‌ر كه‌سێك بچێت بۆ ئه‌نجامدانی‌ حه‌ج بیر له‌ خۆشگوزه‌رانی‌ ناكاته‌وه‌".
مه‌ریوان رایگه‌یاند: حاجیان له‌ مه‌ككه‌ له‌ روی‌  ئیداریه‌وه‌ ده‌كرێن به‌ سێبه‌شه‌وه‌ (زۆرباش، مامناوه‌ند و خراپ) حاجی‌ كورد له‌ سه‌ر و مام ناوه‌نده‌وه‌یه‌، به‌ڵام ناڵێم زۆرباشه‌.
ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ حاجی‌ كورد ده‌یدات بایی ئه‌وه‌نیه‌ كه‌ له‌ شوێنێكی‌ زۆرباش دابنێرێن؟ مه‌ریوان نه‌قشه‌به‌ندی‌ وتی‌: من ناتوانم ئه‌وه‌ حساب بكه‌م، ئایا ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ حاجی‌ كورد ده‌كرێت بایی پاره‌كه‌یه‌تی‌ یان نا، ئه‌وه‌ پێویستی‌ به‌ كه‌سی‌ پسپۆڕه‌.

رێبه‌ره‌كان ‌و حاجییان، نه‌بونی‌ متمانه‌
ئه‌وه‌ی‌ له‌ وته‌ ‌و گێڕانه‌وه‌ی‌ حاجیانه‌وه‌ بۆت رونده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حاجییان زۆركات متمانه‌یان به‌رێبه‌ره‌كانیان نییه‌، له‌كاتێكدا كاروبار و خه‌رجییه‌كانیان له‌رێی‌ ئه‌م رێبه‌رانه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.   
یه‌كێك له‌و حاجییانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ رێبه‌ره‌كه‌ی‌ توشی‌ كێشه‌بوه‌ ده‌ڵێت: "رێبه‌ره‌كه‌مان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی‌ ده‌دا پاره‌مان لێبكێشێته‌وه‌، هه‌ر له‌ بابه‌تی‌ "حه‌ج كڕین"ه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ غه‌رامه‌دان، له‌ هه‌مو ئه‌وشتانه‌دا پاره‌ی‌ زیادی‌ لێده‌سه‌ندین".
ئه‌و حاجییه‌ ده‌ڵێت: "زۆرێك له‌ حاجییان له‌ ترسی‌ به‌تاڵبونه‌وه‌ی‌ حه‌جه‌كانیان بێده‌نگن له‌ هه‌ر كه‌موكوڕیی‌ ‌و گومانێك كه‌ له‌ رێبه‌ره‌كانیانه‌وه‌ ده‌ربكه‌وێت".
ئه‌و حاجیه‌ نمونه‌یه‌ك دێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ كوردستان، رێبه‌ره‌كه‌مان پێی‌ وتین ده‌بێت غه‌رامه‌ی‌ ئه‌و حموله‌یه‌ی‌ كه‌ پێمانه‌ بده‌ین به‌ فڕۆكه‌خانه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ریه‌كه‌ 200 دۆلاری‌ لێسه‌ندین، كه‌ ژماره‌مان نزیكه‌ی‌ (8) كه‌سێك ده‌بو، به‌ڵام دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و له‌بری‌ هه‌مو غه‌رامه‌كه‌ی‌ ئێمه‌، ته‌نیا (200) دۆلاری‌ داوه‌ به‌ فڕۆكه‌خانه‌".
ئه‌و حاجیه‌ وتیشی‌: "من له‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌ قسه‌م ده‌كرد، به‌ڵام هاوڕێكانم ده‌یانوت قسه‌ مه‌كه‌ ‌و دڵی‌ رێبه‌ره‌كه‌ مه‌ڕه‌نجێنه‌، چونكه‌ حه‌جه‌كه‌ت به‌تاڵده‌بێته‌وه‌".

یه‌ك پاره‌ ‌و خزمه‌تگوزرایی‌ جیاواز
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ حه‌ج شوێنی‌ روت بونه‌وه‌ی‌ ئینسانه‌كان له‌ پله‌ و ئیمتیازات و جیاوازیی، به‌ڵام له‌ هه‌ندێك له‌ سه‌فه‌ره‌كانی‌ حه‌جدا، جیاوازی‌ له‌نێوان به‌رپرس ‌و كه‌سانی‌ دیكه‌دا كراوه‌، به‌رپرس ‌و پله‌ تایبه‌ته‌كان له‌ شوێن ‌و جێگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ ‌و زۆر باشتر له‌ حاجییانی‌ دیكه‌ ده‌مێننه‌وه‌. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ تایبه‌ته‌ ‌و ئه‌م جیاوازییه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ هه‌مو حاجییان هه‌ر "هه‌مان" پاره‌یان داوه‌.
به‌ڵام وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ شوێنی‌ تایبه‌تیان هه‌بێت ده‌بێت پاره‌ی‌ زیاتر بده‌ن و پاره‌كه‌یان وه‌ك ئه‌وانی‌ تر نیه‌.
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌بریارێكی‌ ئه‌مساڵی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا كه‌ سه‌فه‌ری‌ تایبه‌تی‌ نزیكه‌ی‌ 200 كه‌سیان ره‌تكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌غدا به‌نیازبوه‌ له‌ رێی‌ كوردستانه‌وه‌ بیاننێرێت و ئه‌و بڕیاره‌ی‌ به‌ "جێبه‌جێكردنی‌ عه‌داله‌ت" وه‌سفكرد.  

حه‌ج كڕین
حه‌ج كڕین بابه‌تێكی‌ فیقهییه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خراپ ئیستیغلال كراوه‌ بۆ كێشانه‌وه‌ی‌ پاره‌، بێئه‌وه‌ی‌ مورشید و رێبه‌ره‌كان هیچ هۆشیارییه‌ك بده‌نه‌ ئه‌و حاجیانه‌ی‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناو ئه‌م قۆڵبڕینه‌وه‌.
به‌پێی‌ سه‌رنج ‌و لێكدانه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ حاجییان جاری‌ وابوه‌ رێبه‌ر و مورشیده‌كان بونه‌ته‌ شه‌ریكی‌ ئه‌و قۆڵبڕینه‌ یان لانی‌ كه‌م بێده‌نگ بون لێی‌.
حه‌ج ده‌كڕدرێت، به‌ڵام به‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر، له‌ (500) دۆلاره‌وه‌ تاده‌گاته‌ (1000) دۆلار، كه‌ زۆرجاریش جگه‌ له‌ پاره‌كێشانه‌وه‌ شتێكی‌ دیكه‌ نییه‌، چونكه‌ فرت ‌و فێڵی‌ تێكه‌وتوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پاره‌ وه‌رده‌گرن، به‌و نیازه‌ی‌ حه‌ج بۆ كه‌سێكی‌ تر بكه‌ن، زۆركات حه‌جه‌كه‌ ناكه‌ن، چونكه‌ له‌ یه‌ك كاتدا پاره‌ی‌ حه‌جكردن له‌ چه‌ند كه‌سێك وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا پاره‌كه‌ ده‌به‌ن ‌و ده‌ڕۆن، چونكه‌ ناكرێت كه‌سێك له‌ یه‌ككاتدا حه‌ج بۆ دو سێ‌ كه‌س بكات.
به‌پێی‌ "فیقه"ی‌ ئیسلام كه‌سێك ده‌توانێت له‌بری‌ كه‌سێكی‌ تر كه‌ مردوه‌ یان حه‌جی‌ له‌سه‌ره‌ و ناتواتێت بیكات، حه‌ج ئه‌نجام بدات.
مه‌ریوان نه‌قشه‌به‌ندی‌، وتی‌ "ئێمه‌ ته‌نها بری‌ 1000دۆلار ده‌ده‌ین به‌ هه‌ر حه‌مله‌ دارێك كه‌ ته‌نها به‌شی‌ خه‌رجیه‌كانی‌ ده‌كات، كه‌چی‌ ساڵانه‌ بون به‌ حه‌مله‌دار داواكاری‌ زۆری‌ له‌سه‌ره‌ ئه‌مه‌ش گومانی‌ لادروست كردین".
مه‌ریوان له‌ درێژه‌دا ده‌ڵێت"ئاكامی‌ گومانه‌كانمان گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌ندێك له‌و حه‌مله‌دارانه‌ بازرگانی‌ به‌ سه‌فه‌ره‌كه‌وه‌ ئه‌كه‌ن له‌رێگه‌ی‌ "حج البدل"ه‌وه‌.
(حج البدل) له‌ فیقهی‌ ئیسلامیدا هه‌یه‌ و ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێك له‌ بری‌ كه‌سێكی‌ تر حه‌ج بكات، به‌ڵام به‌پێی‌ ئه‌و گێڕانه‌وانه‌ی‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ "حج البدل" یان "حه‌ج كڕین" هه‌یه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ پێویستی‌ به‌ پشكنین و چاكسازی‌ و ریفۆرمی‌ شه‌رعی‌ هه‌یه‌ تا له‌ ئیستیغلال و  بازرگانی‌ كردن ده‌رباز بكرێت.
وه‌ك حاجیان ده‌یگێرنه‌وه‌ و وته‌ بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقافیش ده‌ڵێت "ئێستا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ گه‌وره‌ترین بازرگانی‌ پێوه‌ده‌كرێت".
به‌پێی‌ گێڕانه‌وه‌كان "حه‌مله‌داری‌ واهه‌یه‌ پاره‌ی‌ 400 حه‌ج البدلی‌ له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتوه‌ كه‌ نرخی‌ هه‌ردانه‌یه‌ك  له‌ 300 دۆلاره‌وه‌ بۆ 1000 دۆلاره‌".
حه‌جكردنی موسوڵمانان، یه‌كێكه‌ له‌فه‌رزه‌ ئیسلامیه‌كان، كه‌ هه‌ر موسوڵمانێك یه‌ك جار له‌ ژیانیدا ده‌بێت وه‌كو ئه‌ركێكی ئاینی به‌جێی بهێنێت، ئه‌گه‌ر توانای مادی و ته‌ندروستی هه‌بێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
هاوری
 له خوای خۆم ده پاڕێمه وه که ئه و که سانه ی سه فه ری ماڵی خوای خۆیان ده که ن،ئا گایان له گیرفانی خۆیان بێت،،په نا به خوا،،پار و پێرار کورده کانیش که وتنه ته ڵه ی ئه و دزانه ی که له ماڵی خوا گیرفان ده بڕن،،،له خوای خۆیان نا ترسن و ده ڵێن،،>هذا من فظل ربی.
باوكى ئانيا
 سڵاو به‌ڕێزان، گومان له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ حه‌ج پیویسته‌ له‌سه‌ر موسڵمانان له‌ ته‌مه‌نیدا لانی‌ كه‌م یه‌ك جار ئه‌نجامی‌ بدات وه‌ك ه‌م نوسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌ ئماژه‌ی‌ پێداوه‌ به‌ بونی‌ ماددی‌ و لایه‌نی‌ ته‌ندروستی‌، ئیتر كێ گاڵته‌ی‌ پێ دێ و كێ شتی‌ ناقۆڵا ده‌نوسێ ئه‌وه‌ خوا هیدایه‌تی‌ بدات، به‌ڵام من ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم تا ئه‌وقاف ده‌ستی‌ نه‌خستبوه‌ ناو هه‌موو كارو بارێكی‌ ئایینیه‌وه‌ هیج شتێك گرفتی‌ نه‌بوو، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بۆ مه‌سیحیش بوایه‌ به‌ دڵنیاوه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم تا باره‌یه‌كی‌ زۆری‌ له‌هه‌ر تاكێك نه‌سه‌ندایه‌ ئه‌وا ناكرێت، به‌ كورتی‌ تا ئێمه‌ خاوه‌نی‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ شازه‌و ئه‌م ئه‌وقافی ئیقافی هه‌مووشته‌ ئاینیه‌ بین، نه‌حالی حه‌جمان له‌مه‌ باشتر ئه‌بێت به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، قور به‌سه‌ر ئه‌و به‌ناو مورشیدانه‌ش كه‌ ته‌نها بیر له‌ هه‌ڵواسینی‌ ره‌سمی‌ سه‌رۆك و باه‌ر خواردن ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ مه‌ككه‌.
Soran Baban
 ئه‌من کاته‌ک بیر له‌و حاجیانه‌ ده‌که‌مه‌وه‌،مێشکم ده‌ست به‌ ژان ده‌کا، که‌ .............نین.. که‌ ده‌چن ئه‌و پاره‌ زۆره‌ له‌ سعودیا هه‌ڵده‌ڕێژن، که‌چی خه‌ڵک هه‌یه‌ به‌ بۆنی مریشکی سورکراوه‌ سه‌رخۆش ده‌بێ و ناتونێ بیکڕی..نازانم ئه‌وه‌ی به‌ واسیته‌ ده‌چته‌ سعودیا ئه‌وه‌ گه‌نده‌ڵه‌ یان ..... ......‌؟
Awder
 Brrwa nakam la hamo jihany Islamida kas ba qad kurd dway ... Islam kawtbet, mn nazanm ch pewist akat Hkomat para bo Hajy sarf bkat?.. ama la hich jegayaky donyada nyaa. Tkaya kas leman rast nabetawaw shmsheraky dar benetw blet to Kafry, tkaya aw parayay daydan ba Hajw Hajy, la bry awa qotabxana bo mndalakanman drost bkan!..................
Edeby Kurd
 ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ساڵه‌كانی ١٩٨٠ تا ١٩٩٠ باسی گرنگی نێوان ئێران و سعودیه‌ بوو كه‌ بوویه‌ كوشتنی سه‌دان حاجی له‌ مه‌كه‌ و مه‌دینه‌ دا و گرژی نێوانیان.. ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌كه‌م پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی سعودیه‌ و ئیداره‌ی حه‌جه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌، به‌ڵام بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ بیڕووباوه‌ڕی من ئێستا له‌م قۆناغه‌دا كه‌ وڵات وێران و هه‌زاران لادێمان و شاره‌كانمان و فه‌قیرمان هه‌یه‌ ئه‌توانرێت به‌ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ێك یا كردنه‌وه‌ی ماڵێك یا یارمه‌تیدانی نه‌خۆشێك و یا قوتابێك بۆ خوێندن كه‌ مه‌به‌ستی یه‌كه‌می بۆ خوا بێت و قیامه‌تی ئه‌وه‌ به‌ حه‌ج ئه‌نووسرێت. به‌ ڕاستی ئه‌گه‌ر مه‌كه‌ یا ماڵی خوا له‌ كوردستاندا بوایا به‌ دڵنیایه‌وه یه‌ك‌ عه‌ره‌ب نه‌ئه‌هاته‌ كوردستان، شێعه‌كان ڕێگای خۆیان له‌ كه‌ربلا و مه‌شهه‌د و قوم دا دۆزیوه‌ته‌وه‌ و بۆ دژایه‌تی سونه‌یش ئه‌چنه‌ سعودیه‌ نه‌ بۆ حه‌ج... ئه‌گه‌ریش قودس ئازاد بكرێت به‌ دڵنیایه‌وه‌ ڕووناكه‌نه‌ كه‌عبه‌ و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ قبله‌ی یه‌كه‌می موسڵمانان.
به‌رهه‌م
 کارێکی نه‌شیاوه پرۆسه‌یه‌کی ئایینی وه‌ک حه‌ج ته‌ونی گه‌نده‌ڵی بیگرێته‌وه ، به‌ڕاستی جێگای شه‌رمه بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئاسانکاری بۆ بونی گه‌نده‌ڵیه‌که ئه‌که‌ن و بۆ ئه‌و به‌ناو موسوڵمانانه‌ش که له‌ڕێی واسته‌ و پاره‌وه ئه‌یانه‌وێت پێش موسوڵمانێکی دی بکه‌ون بۆ ماڵی خوا ، با دڵنیا بن حه‌جه‌که‌یان قبوڵ نیه و ئه‌و به‌رپرسانه‌ش که ئه‌و کاره‌ ئه‌که‌ن گه‌ر باوه‌ڕیان به خوا و قیامه‌ت هه‌یه با بزانن جه‌هه‌نه‌م مه‌نزڵگای هه‌تا هه‌تاییانه ، هه‌رچه‌ند به‌گومانم له‌وه‌ی باو‌ڕدار بن ، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ له مامۆستا به‌ناو ئایینه‌یه‌کانیشیان که بوونه‌ته بوکه شوشه به ده‌ست حزبه‌کانه‌وه !!!!
Sabah Yassin
 له‌ نووسینی سۆمه‌ریه‌کاندا نووسراوه‌ که‌ مرۆڤ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ بۆ ماڵی خواکانیه خۆیان چوون و شێوه‌یه‌ک له‌ هه‌دییه‌یان بۆ خواکان له‌و مه‌زرگایانه‌ بردووه‌، وه‌کاتێک که‌ یه‌هودیه‌کان له‌ ژێر ده‌ستی نه‌بوو خد نه‌سر رزگارکران، ئه‌وانه‌یان که‌ روویان کرده‌ کوردستان بۆ شاخی گۆتی 'جوتی' بۆ حه‌ج له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌و ده‌مانه‌دا ده‌چوون. به‌ڵام که‌ یه‌هودیه‌کان بۆ قودس گه‌رانه‌ حه‌جی خۆیان بۆ شاخی له‌ ئۆرشه‌لیم گوازته‌وه‌. له‌ داستانی خولقاندا که‌ پیش سۆمه‌ر هه‌بوو، باس له‌ دابه‌زین خۆ بۆ شاخ 'ئه‌رز' کراوه‌. ئه‌وه‌ که‌ دیار شاخ له‌ دوا چاخه‌کانی به‌سته‌ڵکدا جیگه‌یه‌ مانه‌وه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ بووه‌ و ئه‌وه‌ش سه‌رچاوی پیروزکردنیت. مه‌که‌ش وه‌ک جیگه‌ی پیروز هه‌ر به‌شێک له‌ به‌رده‌وامی نه‌ریتی شاره‌ دێرینه‌کان ناوچه‌که‌ چونکه‌ ماڵی خوا له‌مه‌که‌دا بووه‌ و مه‌که‌ش وه‌ک شاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌م ماڵی خواکه‌ی له‌سه‌ر یارمه‌تی خه‌لکی ناوچه‌که‌ ژیاوه‌. جا کاتێک که‌ ده‌بین مه‌زراگا سه‌رچاوه‌ی پیروزی خۆی له‌و بۆچوونه‌ نه‌ریته‌وه‌ وه‌رگرتووه‌. ئه‌و پیوست بوو له‌ سه‌ر پیاونی دین ئه‌مڕ، بیریان له‌ بنه‌مای دین وه‌ک لایه‌نه‌ ئه‌خلاقیه‌که‌ بکردایه‌وه‌ نه‌ک وه‌ک سه‌فر کردن بۆ مه‌زارگایه‌ک که‌ چ پیوستی به‌یارمه‌تی نیه‌. له‌مڕۆدا مه‌که‌ نه‌ک پیوستی به‌ یارمه‌تی نیه‌، به‌ڵکو مه‌که‌ شاریکه‌ له‌و شارانه‌ که‌ مانا به‌ ده‌سته‌ڵادارانی ئال سعود داو و ئه‌وانیش هه‌ر له‌شه‌ری گیتی یه‌که‌مه‌وه‌ ده‌ستیان هه‌بوو له‌ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت و کۆڵه‌نایز کردنی ناو چه‌که‌وه‌ و به‌رده‌وام دان به‌و شه‌رو ئاشوبه‌ی که‌ به‌ناو عارب و شیعه‌ و سونه‌وه‌ ده‌کرێت. به‌ڵام ئه‌و هه‌موو پیاوان که‌ به‌ناوی دینه‌وه‌ ئه‌و ناره‌وای ناوه‌ دین که‌ مه‌که‌ی چۆ په‌سند ده‌که‌ن و چ پاساویکی بۆ ده‌‌هێنه‌وه‌ ئاماژه‌ نه‌ک به‌ بێ ئیمانیان به‌ڵکو به‌ منافیقیزن ده‌کا و چۆن بۆ خۆینا له‌م دنیا رووبه‌ری خۆیان و له‌و دنیا رووبه‌رووی خودا ده‌بنه‌وه‌، ئه‌و باسێکه‌ چاوپوشی کردن لێ مانای وایه‌ ئه‌وان گاڵته‌ به‌ خۆیان و بڕواکه‌شیان ده‌که‌ن.
Soran
 سلاو به ريزان به لى به ته ئكيد كه وره ترين كه نده لى تيدايه من باوكم 8 ساله ناو ده نوسيت ناوى ده ر ناجيت كه سيك ده ناسم بو حه جى ئه م سال برى بينج ملوين ى داوه بوشيان كردووه ئه مه كه نده لى نيه ئه و ناوانه ى كه ده رجوون زوور ناياسايه ئه كه ر سه رنجتان دابيت 1 بو ئه م 3 ساله 2 ناو رحيمى تيدايه مصطفا ناوى هه رتيدا نية سوباس
omed issa
 دۆزه‌خ هه‌رگیز پڕنابیته‌وه‌ .په‌نده‌کی نه‌رویجی ،وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق وه‌ک په‌نده‌ دانیمارکیه‌که‌ ده‌ڵێ : حوشترالوک هه‌رچۆن ده‌ستی بۆ ببه‌یت دڕک له‌ ده‌ستت ده‌چه‌قی . هه‌رچۆن ده‌ست بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ببه‌ی دڕک له‌ ده‌ستت ده‌چه‌قی ،مه‌لا له‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌ قۆپیه‌ ده‌رده‌چن ، ئێوه‌ ڕۆژی تاقیکردنه‌وه‌ بڕۆن له‌ ژێر ره‌حڵه‌کان قۆپیه‌ خڕکه‌نه‌وه‌ ،خه‌ڵکانێک له‌ناو وه‌زاره‌ت وه‌ک ئاو و ئاگر وان له‌ خوتبه‌ی جومعه‌ش باسی برایه‌تی و ته‌بای ده‌که‌ن ،ئێستاکه‌ وای لێهاتوه‌ وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی نوستوه‌ گوناح ناکاتن ،ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ له‌ هه‌رێمی کوردستانی عیراق سه‌فه‌ری حه‌ج ناکا گوناح ناکاتن .
محمد سوله يي- ئةوقافى سليمانى
 ئه‌وقسوباسانی ‌لای‌ سه‌روه‌ نوسراوه‌ مشتیكه‌له‌خه‌رواریك به‌نده‌ی‌ مخلصتان سالی‌ بار جوم بوحه‌ج له‌كه‌ل ئه‌وكومه‌له ‌كوناهبارانه‌دا خوای‌ كه‌وره‌ به‌مه‌لا و شیخه‌وه‌ حه‌جی‌ لیقبول نه‌كردبن به‌كورتی‌ من بوتان بكیرمه‌وه‌ جونكه‌ بیلامانی‌ به‌دریزی‌ و به‌ سه‌دان لابه‌ره‌ ئه‌و كاره‌ساتانه‌م خستوه‌ته‌به‌رده‌می‌ جه‌نابی‌ وه‌زیرو حیزبی‌ حاكمیش و له‌وبیناوه‌شدا زوران بازی‌ زورم كردوه‌وتائه‌م ده‌قیقه‌یه‌ من بوم یه‌دوزمنی‌ هه‌مو ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ ج متعهده‌ ........... كه‌ 5 كه‌سن و بكوز و ببرخویانن و ج له‌كه‌ل بیاوه‌ده‌ست روشتوه‌كانه‌ ناووه‌زاره‌تا من زور هه‌ولم دا ئه‌و دزی‌ و حیزیه‌ نه‌یه‌لم جونكه‌ هه‌ر له‌ كرین و فروشتنا ئه‌و كاره‌ نه‌وه‌ستاوه ‌به‌ لكو جوه‌ته‌ ئاستیكی‌ ترسناكتر ئه‌ ویش (...........) ئه‌مه‌یان كاره‌ساته‌و به‌ وه‌زیریشم وتوه‌ و ئیستا من لای‌ ئه‌وكه‌سانه‌ دوزمنی‌ ده‌لره‌جه‌یه‌كم و هیوادارم له‌ سایتی‌ اسلام به‌یك و - ستاندر و - ریكای‌ ئیسلامدا دوا ره‌ن كردنه‌وه‌م داوه‌ و بزانن حه‌ج له‌ ج ئاستیكدایه‌ ئایا دروسته‌ كورد حه‌ج بكات یا حه‌رامه‌
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
   
  
بیروڕا :
   
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ