راپۆرت
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!




Tuesday, June 29, 2010
 
     

راپۆرتی‌: چاوان عه‌لی‌ - شێنێ‌ جه‌لال

به‌ پاساوی نه‌بونی به‌ دیارده‌، په‌رله‌مانی كوردستان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای له‌شفرۆشی ره‌تده‌كاته‌وه‌ ‌و به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانیش هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌ به‌پێویست ده‌زانن.

رۆژی‌ یه‌كشه‌مه‌ی رابردو، (20/6) له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا پڕۆژه‌یه‌ك خرایه‌ڕو بۆ هه‌مواركردنی یاسای‌ ژماره‌ (8)ی‌ ساڵی‌ (1988)ی یاسای‌ له‌ناوبردنی‌ له‌شفرۆشی، به‌ڵام لیژنه‌ی‌ یاسایی داوای‌ ره‌تكردنه‌وه‌یان كرد، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی بونی‌ نییه‌، له‌كاتێكدا یاسای سزادانی‌ عێراقی‌ سزای‌ بۆ ئه‌م كارانه‌ داناوه‌.

ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان، پێیانوایه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ شوێنی‌ ره‌سمیی‌  نییه‌ ‌و نه‌بوه‌ته‌ دیارده‌، پێویستی به‌یاسا نییه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌شفرۆشی‌ دیارده‌یه‌ ‌و زیندانه‌كانیش هاوكارن بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی‌، هه‌ربۆیه‌ نابێت به‌پاساوی‌ پاراستنی‌ ناوبانگی‌ هه‌رێم، ئه‌م پڕۆژه‌ یاساییانه‌ ره‌تبكرێنه‌وه‌.

په‌رله‌مان، چاوه‌ڕوانه‌ له‌شفرۆشی‌ به‌ئاشكرا ببینرێت، تا یاسای بۆ ده‌ربكات

گۆران ئازاد، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ده‌ڵێت: "پڕۆژه‌كه‌ زۆر به‌ گه‌وره‌یی‌ باسی‌ له‌شفرۆشی‌ كردوه‌ كه‌ بوه‌ته‌ دیارده‌ له‌ كوردستان، به‌ڵام وه‌ك لیژنه‌ی یاسایی‌ پێمانوایه‌، حاڵه‌ته‌كه‌ نه‌بوه‌ته‌ دیارده‌، راسته‌ شوێنی‌ نهێنی‌ هه‌یه‌ ‌و له‌ هه‌مو  وڵاتێكیشدا ئه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا له‌ كوردستان شوێنی‌ ره‌سمیی‌ بۆ له‌شفرۆشی‌ نییه‌ ‌و له‌سه‌ر كوچه‌ ‌و كۆڵانه‌كان نه‌مانبینیوه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌ڵێین، نه‌بوه‌ته‌ دیارده‌".

له‌به‌رامبه‌ردا، د. به‌شیر خه‌لیل، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رونیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ركردنی‌ یاسا بۆ سزادانی‌ كه‌سانێك كه‌ به‌ له‌شفرۆشی‌ هه‌ڵده‌ستن، په‌یوه‌ندیی‌ به‌وه‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌شفرۆشی‌ نه‌بوه‌ته‌ دیارده‌ ‌و شوێنه‌كانی ئه‌وكاره‌ ئاشكرابن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ دیارده‌یه‌ك زۆر به‌ربڵاوبو، ئینجا یاسای‌ بۆ ده‌ربكرێت، چونكه‌ ئه‌و كات یاسا ناتوانێت به‌سه‌ریدا زاڵ‌ بێت.

له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا، راپۆرته‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌، له‌ كۆی‌ (11)ئه‌ندام ته‌نیا ئیمزای‌ (6)ئه‌ندامی‌ له‌سه‌ره‌ كه‌ دوانیان تێبینییان له‌سه‌ری‌ هه‌بوه‌، ئه‌مه‌ش به‌ وته‌ی‌ ناسك تۆفیق، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ به‌رگریی‌ له‌ مافی‌ ئافره‌ت، ئه‌وه‌ نیشانده‌دات كه‌: "له‌ نێو لیژنه‌ی‌ یاسایشدا، خۆیان هاوڕانین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌شفرۆشی‌ دیارده‌ نییه‌ و حاڵه‌ته‌".

به‌پێچه‌وانه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌، بونی‌ دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ دانی‌ پێدانراوه‌ و رێوشوێنی بۆ گیراوه‌ته‌به‌ر.

په‌یمان عیزه‌دین، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕو: لیژنه‌ی‌ یاسایی،‌ به‌جۆرێك راپۆرتی‌ له‌سه‌ر دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ به‌رزكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ مایه‌ی‌ كاره‌ساته‌، چونكه‌ به‌ڕێوبه‌رێتییه‌كانی‌ چاكسازیی‌ له‌ هه‌رسێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێمی‌  كوردستان، بێبه‌ش نین له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ له‌شفرۆشییه‌وه‌ سزادراون ‌و به‌ڵگه‌كانیش ده‌یسه‌لمێنن كه‌ دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی بونی‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بۆیه‌ نابێت به‌ پاساوی‌ پاراستنی‌ ناوبانگی‌ هه‌رێم، ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایانه‌ ره‌تبكرێنه‌وه‌.

دكتۆر به‌شیر خه‌لیل،  مه‌به‌ست له‌ زیندانیكردن له‌ روی‌ یاسا ‌و شه‌رعه‌وه‌، چاككردنی‌ مرۆڤه‌، تا جارێكی‌ دیكه‌ تێكه‌ڵی‌ كۆمه‌ڵگا ببێته‌وه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ له‌ ئێستادا زیندانه‌كان وه‌ك پێویست نه‌بن، چونكه‌ به‌ وته‌ی ئه‌و: "كه‌ سه‌ردانی زیندانه‌كانمان كردوه‌، بینیومانه‌ كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌ زینداندا توشی‌ باند هاتوه‌ و لێیانه‌وه‌ فێربوه‌"، ئه‌مه‌شی به‌ "كاره‌سات" وه‌سفكرد.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دكتۆر رێباز فه‌تاح، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ (جا بۆ بازرگانی‌ بێت یان كارێكی‌ ئاره‌زومه‌ندانه‌)، به‌ زه‌قی‌ بونی‌ هه‌یه‌ ‌و وتیشی: "له‌ماوه‌ی‌ كاركردنم له‌ نه‌خۆشخانه‌، رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌و حاڵه‌تانه‌ هاتونه‌ته‌ رێگه‌م كه‌ بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كراون، بنكه‌كانی‌ پۆلیس ‌و زیندانه‌كانیش شاهیدی‌ ئه‌وه‌ن كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌شفرۆشی‌ به‌رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو بونی‌ هه‌یه‌".

په‌رله‌مانتاران، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن كه‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایه‌ك، یان دانانی یاسایه‌كی نوێ‌ بۆ رێگرتن له‌وكاره‌، چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی نییه‌. 

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ناسك تۆفیق، ده‌ڵێت: "ره‌نگه‌ چاره‌سه‌ری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ نه‌بێت، چونكه‌ ئێستا یاسای ژماره‌ (8)ی‌ ساڵی‌(1988) هه‌یه‌ كه‌ له‌ عێراق ده‌رچوه‌ و كاری پێده‌كرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی‌ واقیع جێبه‌جێ ناكرێت وه‌ك ده‌یان یاسای‌ دیكه‌ كه‌ له‌ كوردستان هه‌ن ‌و له‌ دۆڵابه‌كانی‌ دادگادا گیریانخواردوه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ جێبه‌جێبكرێن".


 
بۆ له‌ كوردستان دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ په‌رده‌ پۆش ده‌كرێت؟
زیندانه‌كان ‌و مه‌حزه‌ری‌ پۆلیسخانه‌كان ‌و مه‌زبه‌ته‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی كوردستان له‌دژی ماڵه‌ له‌شفرۆشه‌كان ‌و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌ توخماتێریه‌كان... جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆته‌ دیارده‌.

رۆشنیران ‌و زانایانی‌ ئاینی‌ ‌و توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، كۆكن له‌سه‌ر بونی‌ دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان ‌و ئه‌و بۆ چونه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌شفرۆشی‌ نه‌بۆته‌ دیارده‌ له‌ كوردستان.

مامۆستا نیازی‌ هه‌ورامانی‌، زانای‌ ئاینی‌ و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس، پێی‌ وایه‌ كه‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌گه‌ر نییه‌ كه‌واته‌ هه‌مو ئه‌و رۆژنامه‌ و گۆڤار و ماڵپه‌ر و بڵاوكراوانه‌ی‌ كه‌ رۆژانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌نوسن ،هه‌مو "درۆیان "كرد، به‌ڵام دیارده‌كه‌ بونی‌ هه‌یه‌ و واقعه‌ و ئه‌وه‌ی‌ قابیلی‌ قسه‌له‌سه‌ركردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بونه‌كه‌ له‌چ ئاستێكدایه‌ و له‌ روانگه‌ی‌ دینیه‌وه‌ ده‌بێت مه‌نتقیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بكه‌ین چونكه‌ ئێمه‌ به‌ڵگه‌ و ده‌قی‌ پیرۆزمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌.

لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ بیانوی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ دیارده‌ نیه‌ و حاڵه‌ته‌ ره‌تیانكرده‌وه‌ كه‌ هه‌مواری‌ یاسایه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی له‌شفرۆشی بكرێت، به‌ڵام ئه‌ڤین ئیبراهیم فه‌تاح، توێژه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و نوسه‌ر، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌شفرۆشی‌ حاڵه‌ت نییه‌ و گرفتێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌، كه‌ ناكرێت نكۆڵی‌ له‌ بونی‌ بكرێت له‌ كوردستان.  
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ هه‌مو دنیادا هه‌یه‌ و  هه‌ر وڵاتێك و كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ پێی‌ ستراتیجی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام ناكرێت بشارێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌ كوردستان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م گرفته‌ پشتگوێده‌خرێت و چاوپۆشی‌ لێده‌كرێت، سه‌ره‌تایه‌كی‌ ترسناكه‌ و بێبه‌رنامه‌ش نییه‌ و ته‌نیا ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ده‌ڵێن لێی‌ نازانین، به‌ڵكو به‌ بۆچونی‌ من ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ چاوپۆشی‌ لێده‌كه‌ن سودمه‌ندن له‌ بارودۆخه‌كه‌ و به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ده‌ستیان تێیایدا هه‌یه‌.

ئه‌م بۆچونه‌ ئاماژه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیداره‌ كه‌ هه‌مان ئه‌و بۆچونه‌ دوپاتده‌كاته‌وه‌ كه‌ خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا، خاوه‌نی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ ئۆقیانوسێك له‌ تاوان، له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ (سبه‌ی‌) بڵاو بۆته‌وه‌ باسی‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌شفرۆشی‌ دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرای بێپه‌روای بێسه‌روبه‌ره‌یه‌ له‌كوردستان روده‌دات. من له‌توێژینه‌وه‌كه‌مدا بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی به‌پله‌ی یه‌ك له‌م بازاڕه‌دا كڕیارن، به‌رپرسن ‌و به‌رپسه‌ قه‌ڵه‌وه‌كانیش، ئه‌وانه‌ی شوێن‌ و سه‌یاره‌ و خزمه‌تكاری زۆر له‌به‌رده‌ستیاندایه‌".

له‌ درێژه‌ی‌ وتاره‌كه‌یدا خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو كه‌  نزیكه‌ی 10 ساڵ خه‌ریكی كاركردن بوه‌ له‌گه‌ڵ گرتوخانه‌كانی ژناندا، زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌هاتنه‌ بنه‌كه‌كانی گرتن ‌و گواستنه‌وه‌ به‌ماده‌ی 3‌و 4ی له‌شفرۆشی ده‌هاتنه‌ ئه‌وێ، له‌ توێژینه‌وه‌كه‌مدا نه‌مشاردۆته‌وه‌، چه‌ندین به‌رپرس‌و نوسه‌ر كه‌فاله‌تیان بۆ ده‌كردن‌و ئازادیان ده‌كردن! ئایا له‌ په‌رله‌مانیش دۆسێكه‌ هه‌روا بائاسانی داده‌خه‌ن؟ 
بڵاو بونه‌وه‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ باسی‌ لێوه‌ده‌كرێت مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌كرێت كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ نهێنی‌ و بێ سزا بمێنێته‌وه‌، ئه‌وا له‌ چه‌ند ساڵی‌ داهاتودا ژماره‌ی توشبوانی نه‌خۆشیه‌ توخماتێریه‌كانی وه‌ك ئایدز و سیفلیس‌ و چه‌ند دانه‌یه‌كی تر به‌ڕێژه‌ی به‌رز بڵاوده‌بنه‌وه‌.

ئه‌ڤین ئیبراهیم، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌ ئێستادا چه‌ندین راپۆرت هه‌ن باس له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ وه‌ك ئایدز ده‌كه‌ن، كه‌ به‌هۆی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌م دیاردانه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌شارێنه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی په‌رله‌مان نابێت له‌ئاستیدا بێده‌نگ بێت و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ خه‌ته‌نه‌ی‌ مێینه‌كه‌ لێبكه‌ن كه‌ ده‌یانوت "په‌رله‌مان پێی‌ شه‌رمه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بكات".

به‌ وته‌ی‌ ئه‌و توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ په‌رله‌مان پێویسته‌ وا یاساكه‌ی‌ 1988 هه‌مواربكاته‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ سزا بۆ ئافره‌تی‌ له‌شفرۆش ‌و ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ نێوانیاندا بوه‌ (الوسيط) ، ئه‌وكه‌سه‌ش سزا بدرێت كه‌ له‌شكڕه‌، چونكه‌ ناكریت له‌شفرۆش سزابدرێت و زیندانی‌ بكرێت و له‌شكڕه‌كه‌ ئازاد بكرێت.

تائێستادا رونه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌شفرۆشه‌كان تاوانبارن یان تاوانلێكراو، چونكه‌ هه‌ندێك پێیان وایه‌ له‌شفرۆشه‌كان، قوربانین و به‌هۆی‌ خراپی‌ ژیان و بۆ لایه‌نی‌ مادی‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام مامۆستا نیازی‌ به‌ توندی‌ ئه‌و بۆچونه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ و وتی‌: "ئه‌گه‌ر بیانو بۆ له‌شفرۆشه‌كان بهێنرێته‌وه‌، كه‌ له‌به‌ر لایه‌نی‌ مادی‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ بیانویه‌كی‌ بێبنه‌مایه‌ بۆ شه‌رعیه‌ت دان به‌م دیارده‌یه‌ و سوكایه‌تی‌ كردنه‌ به‌ قیه‌م و ئیتیكی‌ كورده‌واری‌، چونكه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ و جیاوازه‌ له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ تیایاندا بۆته‌ پیشه‌ و باجیان هه‌یه‌ و رێگه‌ پێدراون، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ رێگه‌ی‌ پێبدرێت له‌ كوردستان ئه‌وا كاره‌سات روده‌دات".  

له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و بۆچونانه‌ی‌ كۆكن له‌سه‌ر بونی‌ له‌شفرۆشی‌ وه‌ك واقعێك له‌ كوردستان، حكومه‌تی‌ هه‌رێم یش ئه‌و توێژژینه‌وه‌یه‌ی‌ خه‌ندان محه‌مه‌د كه‌ به‌ناوی‌ ئۆقیانوسێك له‌ تاوان بو و باسی‌ دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ ده‌كرد خه‌ڵات كرد.

خه‌ندان ده‌نوسێت: ئه‌و خه‌ڵاته‌ی داتانه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی من، بۆ چاوبه‌ست بو یان ته‌نیا مه‌زاجێكی مۆدێرنانه‌؟... به‌شێكی گه‌وره‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌مان سه‌راپا به‌ پرسی له‌شفرۆشی ته‌ڕبون ئیتر بۆ شه‌رم بكه‌ین باسی بكه‌ین؟

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
karo
 baray mn bet yasa darkan basha zor choonka baxwa ama bo ganjek jwan nakret ka paraw dasallaty nabet ballkw bo awanaya ka pir u dawllamand u dasallat darn baxwa bawkm yasaka habet zor zor bashtra
haval
 hewadarm ba zwtren kat aw derada nashrenw qeza wna la kurdstanda namenet chwnka hamw xalk aw rastea dazann ka ba shewaeakae eakjar zor lash froshe la kurdstanda blaw botawa la bedaeata la araba iraqeakanawa daste pe krd tawakw gaeshta kurdakane lay xoshman
که‌مال
 له‌ کاتێکدا له‌ زوربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپادا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیمه‌ی بێکاری و بیمه‌ی کرێخانوو و پاره‌ی مناڵانیشیان بۆ گه‌له‌کانیان دابین کردووه‌.ئه‌م دیارده‌یه‌ ڕێگه‌ پێدراوه‌ به‌مه‌رجی چاودێری ته‌ندروستی و باجدان،له‌ هه‌رێمی کوردستانی له‌مه‌ڕ خۆماندا کاتێك ده‌توانن مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه‌ کۆنترۆڵ بکه‌ن ده‌بێت له‌ پێشی پێشه‌وه‌ لانی که‌م ئه‌و سێ بیمه‌یه‌ بۆ تاک به‌ تاکی کۆمه‌ڵگای کوردی دابین بکه‌ن به‌ پێی یاسا ئه‌وجا بیر له‌ داڕشتنی یاسایه‌ك بکه‌نه‌وه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ مه‌ترسیه‌کانی نه‌ك یاساغکردنی.
ئازاد دوَسكى
  رێكخستنی‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی‌ مروَف چ به‌ ئه‌نجام دانی‌ كارێم بێت یان ئه‌نجام نه‌دانی‌ كارێك ئه‌وه‌ له‌ رێگایی‌ ده‌قه‌ شه‌رعیی‌ و یاسایی‌ ده‌بێت، دیاره‌ له‌ روویی‌ یاسایی‌ وه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ باس بكرێت گرنگی‌ خوَی‌ هه‌یه‌ كه‌ ئایا ئه‌م دیارده‌یه‌ ئه‌چێته‌وه‌ ژێر تاوانه‌كانه‌وه‌ یان نا، ئه‌توانین استناد له‌ سه‌ر ماده‌یی‌ (1) یاسایی‌ سزدانی‌ عێراقی‌ ژماره‌ 111 سالی‌ 1969 بكه‌ین ( لا جریمه‌ و لا عقوبه‌ الا به‌ نصی‌) له‌ به‌رامبه‌ر نه‌صی‌ شه‌رعی‌ ( وما ارسلناك الا رحمه‌ للعالمین) مشرعی‌ عێراقی‌ (قانونی‌ مكافحه‌ بغا ْ) ژماره‌ (8) سالی‌ 1988 دارشت ئه‌م یاسایا زوَر كه‌م و كوری‌ تێدایه‌ زوَر جار كه‌سانی‌ یاسایی‌ له‌ جیاتی‌ به‌ یاسایی‌ نه‌هێلانی‌ له‌ش فروَشی‌ ناوببه‌ن به‌ یاسایی‌ هاندانی‌ له‌ش فروَشی‌ به‌ ناوی‌ ده‌به‌ن، كه‌وا ته‌ به‌رێزان وه‌كو ئاشكرایه‌ له‌ روویی‌ شه‌رعه‌وه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ نه‌ حلاله‌ و نه‌ مندوب و نه‌ مكروهه‌ كه‌واته‌ وه‌كو ئاشكرایه‌ حه‌رامه‌ وه‌ گه‌وره‌ترین سزایی‌ هه‌یه‌ له‌ لایی‌ په‌روه‌ردگار ، بویه‌ ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ لێره‌دا باس بكرێت په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌ ئه‌و یاسایه‌ سه‌راست بكات ، چونكه‌ به‌راستی‌ ئه‌م دیاره‌ده‌یه‌ زوَر ترسناكه‌ زوریش به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌ستی‌ پێناكه‌ین به‌لام كه‌س ناتوانێت نكولی‌ له‌ نه‌بوونی‌ بكات، وه‌ مه‌ترسی‌ هه‌یه‌ بوَ سه‌ر به‌رژوه‌ندی‌ گشتی‌ كومه‌لگا و گه‌نجانی‌ ولات مان،
kosar
 baray mn dyarday lash froshy buny hayaw zahmata regay le bgire bataybaty la kurdistan chwnka bashtrin mushtary chawr lera haya ba parayaky xayale
freea amin
 zoor trsnaka bo gally kurd . ema natwanen controly tandrowsty kurdstain bkaeen ba Asany. bashtra am cara Qadaga ba tondy bkret .freea
Lauko la narwij
 agar lashfroshi qadaxa bkret yan na awa shmuli ........... nakat !!
asokurdi
 من وه‌کوگه نجیک زۆرحه که م ئه م دیارده ی انه منیت 1زۆرگوناحکی گه وره 2بۆکوردستان زۆر خراپه خراپی توش بون به ئادز یان کشی ته لاق زۆر ئه بیت ئه مه ی کورد زۆری هه ره زۆر موسلمانین ئه م کار زۆر زوه که په رلمان یان حکومه ت دنگ لگ سه ربه ت هه رولات که ئه ک دیاره زۆر بو ئه وا خوای گه وره به لی گه وره به سه رئه هینت
ئازاد غه‌ریب که‌ریم
 چاونوقان له‌ دیاریده‌ی له‌شفرۆشی مه‌ترسی بۆژیانی سێکسی نه‌وه‌کانی دوای هه‌یه‌ گوێمان داخه‌ین، چاومان بنوقێنین وده‌میشمان بدروین دیاریده‌ی له‌شفرۆشی هه‌یه‌و به‌به‌ر چومانه‌وه گه‌شه‌ده‌کات به‌مه‌ش مه‌ترسییه‌ ترسناکه‌ کانی بۆسه‌ر ژیانی سێکسی نه‌وه‌یه‌ک هه‌یه‌که‌ له‌ داهاتووتدا وه‌ک نارنجۆک ده‌ ته‌قێته‌وه‌. نه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌و نه‌ سزا و تۆقاندن مه‌ترسییه‌کانی ناڕه‌وێته‌وه‌، پێویسته‌وه‌ک له‌ وڵاتانی (خواپێداو) که‌ عه‌قڵیان به‌کار ده‌هێنن بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کان فێربین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ( گرفتێک هه‌یه‌و ده‌ بێت چاره‌سه‌ری ژیرانه‌ی بۆ به‌ کار بهێنرێت‌ ، پشتبه‌ست به‌ زانست) نکۆڵی کردن ڕاکردنه‌ له‌ به‌رپرسیارێتی مێژوویی. به‌ڵێ له‌ کوردستان دیاریده‌ی له‌شفرۆشی هه‌یه‌،به‌رگری بکه‌ن له‌ فراوان بوونی، به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی زیانه‌ ته‌ندروستییه‌کانی بۆ‌ سه‌ر ده‌زگای زاوزێی مرۆڤ،زیانه‌ ده‌رونییکانی هه‌روه‌ها زیانی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردستان چۆن؟ 1-بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ مه‌ترسییه‌کانی(ته‌ندروستی،ده‌رونی،کۆمه‌ڵایه‌تی) ئه‌م دیاریده‌یه‌ به‌ ناو خه‌ڵکا بێ هیچ شه‌رمێک. 2-سزادانی هه‌ر که‌س و باندێک که‌ بازرگانی ده‌کات به‌ له‌شفرۆشانه‌وه‌. 3-ئاگادارکردنه‌وه‌ی له‌شفرۆشان له‌ مه ترسی زیانه‌کانه‌کانی ته‌ندروستی و ده‌رونی ئه‌مکاره‌ بو سه‌ر خۆیان ،به‌ شێوه‌یه‌کی مرۆڤانه‌ ‌ به‌ بێ ڕووشکاندیان یان نزم سه‌یرکردنیان. دیاریده‌که‌ به‌رده‌وامه‌و کاریگه‌ری خراپی له‌ سه‌ر باری ته‌ندروستی و ده‌رونی خه‌ڵکی کردووه‌، ده‌سه‌ڵات ده‌بێت خه‌می چاره‌سه‌ری ده‌رئه‌نجامه‌کانی بخوات چۆن؟ 1-پشکنینی زانستانه‌ له‌ خه‌ستخانه‌کاندا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی (جنسی) بوون ، چاره‌سه‌رکردنیان و ڕێگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌کرن و گوێزانه‌وه‌ی نه‌خۆشییکه‌ له‌ کۆمه‌ڵگادا. 2-دانانی ده‌زگایه‌کی توێژه‌ره‌ ی ته‌ندرۆستی که‌بتوانێ له‌سه‌ر بنچینه‌ و به‌ڵگه‌ کۆمه‌ڵگا ئاگادار بکاته‌وه‌ له و نه‌ خۆشییه‌ (جنسی) یانه‌ی که‌ بڵاون. 3-وانه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر زانیاری سێکس ونه‌خۆشییکانی له‌ خوێندگاکاندا. به‌داخه‌وه‌ کاتیێکی زۆر بۆوانه‌ی مێژوو دانراوه‌ که‌ زۆربه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌یه‌و سوودی تایبه‌تی بۆ لاوان نییه‌ که‌چی زانستی سێکس که‌ به‌شێکی زۆرگرنگی ژیانه‌ هیچ کاتی بۆ دانه‌نراوه‌.
به‌رهه‌م
 نه‌ک بۆته دیارده بگره بۆته مۆده و عاده‌ت ، وای لێهاتووه به‌داخه‌وه له بری خوێندن و کار و کاسبی و هونه‌ر و وه‌رزش مێشکی هه‌موو لاوانی کورد به‌س به( سێکس ) ه‌وه سه‌رقاڵکراوه ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی خێزانیشن ( خێزاندار ) زۆری ئه‌وانیش هه‌ر هه‌ڵپه‌ی لای له‌شفرۆشیانه و باسکردنی و خۆبادان پێوه‌ی له بری ئه‌وه‌ی نه‌نگی بێت بۆته ئازایه‌تی ،، له هه‌موو دنیادا دیارده‌ی له‌شفرۆشی هه‌یه و له سه‌دا سه‌د پێشی لێناگیرێت ،، به‌ڵام به‌م به‌ر بڵاویه‌ی له کوردستاندا بوونی هه‌یه ،، زۆر بێ وێنه‌یه ... .........
omed issa
 ده‌بوایه‌ چاوه‌کتان به‌ لاپه‌ڕه‌ی world healht organization بخشاندبایه‌ به‌تایبه‌تی توندووتیژی، ته‌ندروستی مافی مرۆڤ. لاپه‌ڕه‌که‌ به‌شی عه‌ره‌بی هه‌یه‌ ، یه‌کێک ده‌توانی ببیته‌ پارێزه‌ری مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مان ،ده‌ستی نه‌بی له‌ تاوان ،به‌ته‌ڵاق دانی بوکه‌که‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچه‌ هه‌ژار بوو ، پاشانیش بوک زگی هه‌بوو ،پێیان له‌بار برد ،ئه‌و پیاوه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ خۆی پێویستی به‌ چاکسازیه‌ ،نه‌ک بۆ چاکسازی دابندرێ .ئه‌و توندو تیژیه‌ی به‌رامبه‌ر ژن و منداڵ ده‌کرێ ،له‌ پرسه‌ گه‌وره‌کانه‌ ،ده‌بی پڕۆگرامه‌کی ئابوری سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دابندرێ ،مادام په‌رله‌مه‌نتاره‌کان شه‌رمیان ده‌کرد پرسی له‌شفرۆشی باس بکرێ با له‌مه‌و دوا به‌ پێچه‌و عه‌بای بچنه‌ ناو په‌رله‌مان ئه‌وانه‌ی شه‌رم ده‌که‌ن .
Rasty
 Ba ray mn lash frosh ba hich shewayak nabe pasawi bo bbinretawa. Hich shtek la dnia nabe wa la mrov bka xoyw xwasti xoi barambar chand qazanjechi maya puch bfroshe. Nabuni datwanre ba hazaran shewa charasar bkre, ballam lash froshi ba hich shewayak hal nia. Zor zahmata tasawri awa bkay ka chon kasek datwane shtek bda ka nayawe?!!!
هه لكةوت
 من تیناكه‌م بوجی ئازادی‌ به‌خه‌لك ناده‌ن ؟؟؟؟ با جاودیری بزیشكی هه بیت به‌لام هه‌ركه‌س ئازاده جی ده‌كات من تیناكه‌م بوجی ماج تانوانه‌ ؟ بوجی ساتیك له‌كه‌ل خوشه‌ویسته‌كه‌ت بیت حه‌رامه‌ ؟؟ ئه‌كه‌ر هه‌ندیك عادات و تقالیدی نامروفانه‌ی كوردی نه‌بیت له‌وانه‌ كبت كردنی مروف ، ئیتر كه‌س به‌نا بو له‌شفروشی نابات ئه‌كه‌ر ماج تاوان نه‌بیت كی‌ باره‌ی‌ بی ئه‌دات ؟؟؟؟؟ نازانم بو كاكی......حه‌قی جواری هه‌یه‌ جونكه‌ باره‌ی دنیا وه‌ره‌كریت به‌لام كه‌نجی وه‌كو ئیمه‌ ومانان باره‌مان نیه‌ كه‌واته‌ ئافره‌ت و زیان حه‌رامه‌ ؟؟؟ من ته‌مه‌نا ئه‌كه‌م روزیك بیت كه‌ مروف ئازاد بیت به‌لام به‌سنور من قه‌ت داوای به‌ره‌لایه‌تی ناكه‌م به‌لام له‌هه‌مان كاتدا نه‌فره‌ت له‌هه‌مو عادات و قانونیك ئه‌كه‌م كه‌ ته‌نانه‌ت ماجیكی عاشقانه‌ش حه‌رام ئه‌كه‌ن
Yousif Chawshin München
  په‌رله‌مان یاسایه‌ک ده‌رناکات، ئه‌گه‌ر بزانێت به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌که‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌. ئه‌گه‌رچی دیارده‌ی له‌شفرۆشی کارێکی نه‌شیاوه‌، به‌ڵام هه‌رهه‌شبوه‌ و ڕێگری لێناکرێت۰ به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌وبه‌ڕه‌ڵاییه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان که‌به‌ڕاستی ئه‌من نازانم تاکه‌ی ئه‌و به‌ڕه‌ڵایی یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. ژیان له‌منداڵیه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات، به‌ڕای من پێویسته‌ به‌رله‌هه‌موشتێک ژیانی منداڵان هه‌رله‌ له‌دایکبونیانه‌وه‌ دابین بکرێت که‌ئه‌وه‌ش بونی به‌رنامه‌یه‌کی باشی ده‌وێت که‌حکومه‌تی هه‌رێم نایه‌وێت خۆیلێبدات و له‌وئاسته‌ ڕۆشنبیریه‌دا نیه‌و ڕێگاش به‌خه‌ڵکی پسپۆڕو شاره‌زاناده‌ن که‌گۆڕانێک له‌سیسته‌می ژیانی ئه‌مڕۆی کوردوستاندا بکه‌ن. سه‌رباری ئه‌وهه‌موو بودجه‌ زه‌به‌لاحه‌ نه‌یانتوانیوه‌ کارکردنی منداڵان بنبڕبکه‌ن، ئه‌ی توخوا من شێتنیم باس له‌یاسا بۆ له‌شفرۆشی بکه‌م؟ دیارده‌ی له‌شفرۆشی له‌نێوان کڕیارو فرۆشیاره‌. ده‌باشه‌ ئه‌گه‌ر کڕیاڕ به‌رپرسه‌ قه‌ڵه‌وه‌ به‌پاره‌کنبن، ئه‌ی باشه‌ کێ یاسی بنبڕکردنی ده‌ربکات؟
ئاشنى هةوليرى
 برا جوانه‌كه‌م بۆ كه‌س تیناكات ئه‌وه‌ شتیكی‌ روون و ئاشكرایا ئه‌كه‌ر یاسای‌ له‌شفروشی‌ ده‌ركه‌ن ئه‌ی‌ ........به‌جی‌ خۆیان........... ئه‌وه‌تا ........ و ....... بربوه‌ له‌ مه‌رقه‌س كه‌ هه‌زاره‌ها شتی تیدا ده‌كری‌ و هه‌مووشمان باش ده‌زانین و موشته‌ریه‌كانیشیان باش ده‌ناسین
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
   
  
بیروڕا :
   
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ