راپۆرت
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟




Friday, January 11, 2008
 
     

مایكڵ‌ رۆبین*
له‌سه‌ر ئاستی‌ سۆزداریی‌ (عاتفی‌) رووت، پشتیوانی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستانی‌ عێراق مه‌نتیقییه‌. له‌سه‌روبه‌ندی‌ جه‌نگی‌ یه‌كه‌می‌ جیهاندا، كورده‌كان هه‌لی‌ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تیان له‌ده‌ستچوو له‌كاتێكدا خه‌ڵكانی‌ تر سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ستهێنا. ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ن كه‌ وڵاتیان نییه‌. زۆریان به‌ده‌ستی‌ خه‌ڵكانی‌ تره‌وه‌ چه‌شتووه‌. له‌كاتێكدا هه‌لومه‌رجێكی‌ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌ت له‌كوردستانی‌ عێراق هاتۆته‌ئاراوه‌، به‌ڵام بێ‌ متمانه‌یی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ وایكردووه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كی‌ درێژخایه‌نی‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا‌و كورد كارێكی‌ ژیرانه‌ نییه‌. له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ ببنه‌ مه‌شخه‌ڵی‌ دیموكراسی‌، سه‌رانی‌ ئێستای‌ كوردی‌ عێراق واپێده‌چێت بیانه‌وێت نموونه‌یی‌ زۆرترین سه‌ركوتكاریی‌ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌. له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ ببنه‌ نیلسۆن ماندێلای‌ ناوچه‌كه‌، سه‌رۆكی‌ كورده‌كانی‌ عێراق مه‌سعود بارزانی‌ رێگایه‌ك ده‌نه‌خشێنێت بۆئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ یاسر عه‌ره‌فاتێكی‌ تر.

سه‌ره‌ڕای‌ قسه‌ی‌ شیرین له‌باره‌ی‌ گونجاوی‌ وه‌كو هاوپه‌یمانێك، كاره‌كانی‌ كوردستانی‌ عێراق ‌ده‌ریده‌خه‌ن دووره‌ له‌وه‌ی‌ متمانه‌ی‌ پێبكرێت.

كوردستانی‌ عێراق ره‌نگه‌ گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندی‌ ئازادكردنی‌ عێراق بێت. ئه‌مڕۆ كورده‌كانی‌ عێراق به‌رزترین پێوه‌ره‌كانی‌ ژیانی‌ وڵاته‌كه‌یان هه‌یه‌، ئاستی‌ سه‌رمایه‌گوزاریی‌ بیانی‌‌و ئاسایش. كه‌نارگیركردنی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆتایی‌ هاتووه‌. فڕۆكه‌ بارهه‌ڵگره‌ ئه‌وروپییه‌كان سه‌رنشین‌و ته‌نانه‌ت گه‌شتیاران له‌میونیخ‌و ڤیه‌نناوه‌ راسته‌وخۆ بۆ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر ده‌گوێزنه‌وه‌. هێزه‌ فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له‌ئوتێله‌كانی‌ دهۆك‌و هاوینه‌واری‌ دوكان ده‌حه‌سێنه‌وه‌‌و پشوو ده‌ده‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ نه‌وت له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و ئه‌وروپا پێشبڕكێ‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رنجی‌ كورده‌كان به‌لای‌ خۆیاندا رابكێشن. پیته‌ر گالبرێس باڵیۆزی‌ پێشووی‌ ئیداره‌كه‌ی‌ كلینتن به‌رده‌وامه‌ له‌كاری‌ لۆبی‌ له‌جیاتی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان‌و یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، ته‌نانه‌ت پێشنیازیكردووه‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازیی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه‌دا دروست بكرێت.

به‌ر له‌پێنج ساڵ‌، هه‌لومه‌رجه‌كه‌ ته‌واو جیاوازبوو. له‌كاتێكدا كورده‌كانی‌ عێراق سه‌ربه‌خۆییه‌كی‌ دیفاكتۆیان هه‌بوو له‌ 1991، نادڵنیایی‌ باڵی‌ كێشابوو به‌سه‌ر ژیانی‌ رۆژانه‌یاندا. كورده‌كانی‌ عێراق متمانه‌یه‌كی‌ كه‌میان به‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌بوو له‌وه‌ی‌ به‌غدا مه‌حكوم بدات یان له‌كاتی‌ هه‌ڵگرتنی‌ گه‌مارۆدا ره‌نگه‌ سوپای‌ عێراق به‌ره‌و باكوور بجوڵێت. له‌ 1975دا،  هێنری‌ كێسنجه‌ری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ قوربانی دا به‌ كورده‌كانی‌ عێراق له‌پێناو مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ سیاسه‌تی‌ واقیعیانه‌دا له‌گه‌ڵ‌ به‌غدا، كه‌سه‌دام حسێنی‌ جێگری‌ سه‌رۆك باڵاده‌ست بوو. كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بێده‌نگ بوو كاتێك حكومه‌تی‌ عێراق چه‌كی‌ كیمیاوی‌ له‌كوشتنی‌ هاووڵاتیانی‌ كورددا له‌ 1988 به‌كارهێنا. ئه‌مه‌ریكا شتێكی‌ وای‌ نه‌كرد كاتێك سه‌دام فه‌رمانی‌ دا به‌گاردی‌ كۆماری‌ له‌ 1996 هه‌ولێر داگیربكه‌ن، له‌كاتێكدا ئیداره‌ی‌ كلینتۆن ئه‌و كاره‌ی‌ مه‌حكوم كرد، دۆست‌و ناحه‌زان بینیان چۆن وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا شه‌رمنانه‌ بوو، ته‌نانه‌ت كاتێك گاردی‌ كۆماری‌ كه‌وته‌ ده‌ستگیركردن‌و له‌سێداره‌دانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ عێراق كه‌ له‌گه‌ڵ‌ واشنتۆندا كاریان ده‌كرد. له‌ 2000دا، هێزه‌كانی‌ عێراق رووبه‌ڕووی‌ سزای‌ كه‌م بوونه‌وه‌ كاتێك هێڵی‌ سی‌‌و شه‌شیان به‌زاند‌و كه‌وتنه‌ راوه‌دوونانی‌ پاسه‌وانه‌ كورده‌كان له‌ده‌وروبه‌ری‌ گوندی‌ باعه‌درێ‌.

وڵاتانی‌ خۆرئاوا‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌ئاشكرا تاكه‌ ناوچه‌ی‌ نیمچه‌ ئازادیان له‌عێراق پشتگوێخستبوو، له‌كاتێكدا نه‌ك ته‌نیا به‌ده‌ست گه‌مارۆی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ده‌یناڵاند به‌ڵكو گه‌مارۆیه‌كی‌ تری‌ له‌لایه‌ن رژێمی‌ سه‌دام له‌به‌غداوه‌ خرابووه‌سه‌ر، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵات درابووه‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوترس گالی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراك خواردن‌و ده‌رمان بۆ كوردستانی‌ عێراق دابین بكات. له‌كۆتایی‌ 2001دا، وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ ئاشكرایكرد كه‌ به‌پێی‌ مه‌رجه‌كانی‌ گه‌مارۆی‌ ئه‌مه‌ریكا‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نایاساییه‌ هاووڵاتییانی‌ ئه‌مه‌ریكا بچنه‌ كوردستانی‌ عێراق به‌پاسپۆرتی‌ ئه‌مه‌ریكییه‌وه‌.

هه‌لی‌ كوردستانی‌ عێراق
بڕیاری‌ یه‌كی‌ مارسی‌ 2003 توركیا به‌وه‌ی‌ به‌شداریی‌ نه‌كات له‌پرۆسه‌ی‌ ئازادكردنی‌ عێراقدا، پێگه‌یه‌كی‌ ستراتیژی‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوی‌ دایه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. له‌كاتێكدا هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ ‌و هه‌واڵگرییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ‌ میلیشیای‌ كوردی‌ (پێشمه‌رگه‌) ‌و سه‌ركردایه‌تی‌ كورد چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی‌ كاره‌ دوژمنكارییه‌كان، شه‌راكه‌تێكیان پێكهێنابوو، پلاندانه‌رانی‌ سه‌ربازیی‌ ئه‌مه‌ریكا پێشبینی‌ شه‌راكه‌تێكی‌ به‌هێزتریان له‌گه‌ڵ‌ توركیادا ده‌كرد. له‌شوباتی‌ 2003دا دیپلۆماته‌ ئه‌مه‌ریكی‌ ‌و توركییه‌كان‌و لێپرسراوانی‌ سه‌ربازی‌ یاداشتنامه‌یه‌كی‌ گشتگیریان بۆ هاوكاریی‌ ئه‌مه‌ریكا-توركیا له‌عێراق گه‌ڵاڵه‌كرد. بۆ قایلكردنی‌ لێپرسراوه‌ كورده‌كانی‌ عێراق كه‌ده‌ترسان له‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ‌ توركیا له‌پێشتر ده‌بێت له‌نیگه‌رانییه‌كانیان‌و هه‌ڵپه‌یان كرد له‌وه‌ی‌ رێگری‌ له‌وه‌بكه‌ن كه‌توركیا تێوه‌نه‌گلێت به‌ڵام بۆ سه‌رگرتنی‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌، یه‌كه‌م: پێنتاگۆن بوونی‌ توركیای‌ له‌چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی‌ دابینكردن له‌باكوری‌ عێراق دیاریكرد‌و دووه‌م به‌وه‌ی‌ كاره‌كانی‌ توركیا چڕده‌بێته‌وه‌ ته‌نیا له‌ناوچه‌كانی‌ باشور یان خۆرهه‌ڵاتی‌ تكریت-ناوچه‌یه‌كی‌ كار كه‌هه‌ولێر پێی‌ وابوو بۆ سنوورداركردنی‌ كاریگه‌ریی‌ توركیایه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ی‌ جێی‌ ناوكۆكی‌ كه‌ركوكه‌.
رێگه‌نه‌دان به‌به‌شداریكردنی‌ توركیا له‌هێزی‌ هاوپه‌یمانان به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌هێزی‌ ستراتیژی‌ توركیای‌ كه‌مكرده‌وه‌‌و بایه‌خی‌ ستراتیژی‌ هێزه‌ كوردییه‌كانی‌ بۆ ئامانجه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا زیاتر كرد. له‌جیاتی‌ په‌ڕینه‌وه‌ له‌توركیا، هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌په‌ره‌شوت له‌ئاسمانی‌ حه‌ریر له‌باكوری‌ هه‌ولێر دابه‌زین. له‌هه‌فته‌كانی‌ یه‌كه‌می‌ جه‌نگدا پێشمه‌رگه‌ زیاتر سه‌رقاڵی‌ تاڵان‌و بڕۆ بوو وه‌ك له‌شه‌ڕكردن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌مزی‌ به‌شداریكردنه‌كه‌یان بریتی‌ بوو له‌به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ فه‌رمانده‌یه‌كی‌ جێی‌ گومانی‌ ئه‌مه‌ریكا، زیاتر له‌وه‌ی‌ جیهان بینی‌ سه‌رانی‌ عه‌ره‌ب‌و خزمه‌كانیان له‌ناو ستافی‌ گشتی‌  له‌سه‌ری‌ راهاتوون وه‌ك له‌په‌رۆشی‌ بۆ نیگه‌رانییه‌كانی‌ كورد. رۆمانسیه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا‌و كوردی‌ به‌هێزتر كردبوو. كارێكی‌ زۆر قورس بوو بۆ زۆرێك له‌سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا كه‌هاوسۆز نه‌بن له‌گه‌ڵ‌ كورده‌كانی‌ عێراق. زۆربه‌یان ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ‌ كورده‌كانی‌ عێراقدا هه‌بوو له‌ 1991 كاتێك له‌میانی‌ پرۆسه‌ی‌ دابینكردنی‌ په‌ناگه‌ی‌ ئارام كۆچی‌ به‌كۆمه‌ڵ‌‌و برسیه‌تییان راگرت. به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ 12ساڵ‌ له‌وه‌وبه‌ر، بینیان ناوچه‌كه‌ گۆڕاوه‌، به‌هۆی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورده‌وه‌. وێڕای‌ زۆرێك له‌ ئاسته‌نگه‌كان.
نه‌ریتی‌ ناوخۆیی‌ كورد یارمه‌تیده‌ر بوو له‌دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌ریكا. دیپلۆمات‌و لێپرسراوه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ توركیا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ خۆیان به‌سته‌وه‌ به‌تێكدانی‌ پرۆتۆكۆله‌كه‌ له‌جیاتی‌ خۆشكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان. ژماره‌یه‌كی‌ كه‌می‌ دیپلۆماته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا خۆیان كردبوو به‌ده‌مڕاستیان. كورده‌كانی‌ عێراق له‌و نێوانه‌دا میوانداری‌ باشی‌ لێپرسراوه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان ده‌كرد‌و خوانی‌ رازاوه‌یان بۆ رێكده‌خستن،......

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان لێپرسراوه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانی‌ له‌میوانخانه‌كه‌ی‌ خۆی داده‌نا‌و لێپرسراوه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ سوپا دیارییان له‌ فه‌ڕشی‌ ئاوریشم‌و خشڵ‌‌و زێڕ ده‌درایه‌. له‌كاتێكدا زۆربه‌ی‌ لێپرسراوه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ماوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كاتی‌ هاوپه‌یمانان، ئه‌و دیارییانه‌یان ره‌تده‌كرده‌وه‌ هه‌ندێكی‌ تریان وه‌ریان ده‌گرت.

به‌هێزكردنی‌ كاریگه‌ریی‌ كورد له‌سه‌ر واشنتۆن له‌به‌كرێگرتنی‌ لێپرسراوانی‌ پێشووی‌ سه‌ربازیی‌‌و دیپلۆماتانی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆئه‌وه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تییان بكه‌ن، بۆنموونه‌ ده‌رده‌كه‌وێت. سه‌ركردایه‌تی‌ كورد گروپێكی‌ لۆبی به‌گه‌ڕخست كه‌ له‌لایه‌ن رۆبه‌رت  بلاكوێڵ‌ جێگری‌ راوێژكاری‌ پێشووی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ به‌ڕێوه‌ده‌برا بۆئه‌وه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیییه‌كانی‌ كورد له‌واشنتۆن بكه‌ن‌و دیداری‌ له‌گه‌ڵ‌ لێپرسراوه‌كانی‌ ئیداره‌ رێكده‌خست. هاری‌ شووت فه‌رمانده‌ی‌ پێشووی‌ به‌تالیۆنی‌ 404 كاروباری‌ مه‌ده‌نی‌ له‌هه‌ولێر نیشته‌جێ بوو، وازی‌ له‌ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی‌ هێنا بۆئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ راوێژكاری‌ نێچیره‌ڤان بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌. هه‌ردوو جه‌نه‌راڵ‌ جه‌ی‌ گارنه‌ر‌و دیك ناب كه‌سه‌ركردایه‌تی‌ ئیداره‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌به‌غدا‌و هه‌ولێر‌و به‌غدایان یه‌كلله‌دوایی‌ یه‌ك له‌دوای‌ جه‌نگ ده‌كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كوردستانی‌ عێراق بۆئه‌وه‌ی‌ چاودێریی‌ گرێبه‌سته‌كان بكه‌ن. قوباد تاڵه‌بانی‌ كوڕی‌ سه‌رۆكی‌ ی.ن.ك داوای‌ له‌كورد‌و هاوڕێی‌ كورده‌كانی‌ عێراق كرد بۆئه‌وه‌ی‌ پاره‌ بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ ئه‌و كۆنگرێسمانانه‌ ببه‌خشن كه‌هاوسۆزن له‌گه‌ڵ‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ كورددا.

به‌شداریكردنی‌ كورد له‌گه‌ڵ‌ هێزه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌دوای‌ ئازادكردنی‌ عێراقه‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌جیاتی‌ توركه‌كان وای‌ له‌سه‌ركردایه‌تی‌ كورد كرد كه‌داوای‌ پشتیوانی‌ بكات. له‌ 2003‌و له‌وه‌ڵامی‌ پرسیارێكی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كورده‌كان چاوه‌ڕوانی‌ چ پاداشتێك ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر پشتیوانیكردنیان له‌ئامانجه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان، مه‌سعود بارزانی‌ وتی‌: "داوای‌ سه‌ره‌كیمان له‌ئه‌مه‌ریكا‌و به‌ریتانیا پشتیوانیكردنمانه‌ له‌به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان". له‌وتارێكدا له‌ 2005 هه‌مان باسی‌ وروژاندووته‌وه‌، بارزانی‌ روونیكرده‌وه‌ "دوای‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا، پێشمه‌رگه‌كانمان دووه‌م هێزی‌ هاوپه‌یمانه‌كان بوون".


مه‌شخه‌ڵی‌ دیموكراسی‌

بۆچوونی‌ بوش وایكرد هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ‌ كوردستانی‌ عێراق ئاسایی‌ بێت. دیپلۆماسی‌ ناجێگیر‌و دیموكراتیزه‌كردن پێشه‌نگ بوون، لانی‌ كه‌م له‌به‌یاننامه‌كانی‌ سیاسه‌تی‌ كۆشی‌ سپی‌. لێره‌دا كوردستانی‌ عێراق وه‌كو مۆدێلێك ده‌رده‌كه‌وێت. دووساڵ‌ پێش رووخانی‌ سه‌دام، كارۆل ئۆلێری‌ پسپۆر له‌ناوه‌ندی‌ ئاشتی‌ جیهانی‌ له‌زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ كوردستانی‌ عێراقی‌ به‌ "بۆته‌ی‌ دیموكراسی‌‌و مۆدێلێك بۆ دوای‌ عێراقی‌ سه‌دام" وه‌سفكردووه‌. سڤێركه‌ر ئۆێدسۆن زانای‌ مێژوو له‌زانكۆی‌ لوند‌و ئۆلێ‌ شمیدت سیاسه‌تمه‌داری‌ سویدی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان-یان به‌ (مه‌شخه‌ڵی‌ دیموكراسی‌ له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست) له‌قه‌ڵه‌مدا. له‌ 2006 حكومه‌تی‌ هه‌رێم كوردستان ریكلامێكی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ له‌ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ كوردستانی‌ عێراقی‌ به‌"دیموكراتیزه‌كردن له‌ماوه‌ی‌ پتر له‌ده‌یه‌یه‌ك" وه‌سف ده‌كرد. له‌كاتی‌ ئه‌م زیاده‌ڕۆییه‌كردنه‌دا نه‌ پدك‌و نه‌ ی.ن.ك بواریان به‌هیچ ركابه‌رێكی‌ دیاری‌ هه‌ڵبژاردن نه‌دا به‌هاوشێوه‌ی‌ حوكمڕانی‌ سه‌دام له‌به‌شه‌كانی‌ تری‌ عێراق، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و سێ‌ پارێزگایه‌ی‌ كۆنترۆڵكرابوون له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی‌‌و سه‌ركرده‌ی‌ ی‌.ن.ك جه‌لال تاڵه‌بانی‌  ئازادیی‌ زیاتر هه‌بوو. به‌ڵام نه‌ بارزانی‌‌و نه‌ تاڵه‌بانی‌ دیموكراسی نه‌بوون. له‌ماوه‌ی‌ جه‌نگی‌ ناوخۆیی‌ نێوان 1994-97، به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ كورده‌كه‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤیان پێشێلكرد: نه‌یاران بێسه‌روشوێن كران‌و بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌ فه‌رمانیان دا به‌له‌سێداره‌دانی‌ ده‌ستگیركراوه‌كان. ئه‌مڕۆ، هه‌ڵسوڕاوانی‌ ئیسلامی‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كه‌وه‌ كۆنترۆڵكراون‌و مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت كه‌ سێ‌ هه‌زار زیندانی‌ كورد چاره‌نووسیان دیارنییه‌، به‌ڵام رێكخراوه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ هه‌رێمه‌كه‌ ده‌ڵێن كه‌سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ هه‌ر داكۆكیكردنێكی‌ له‌خێزانه‌ بێسه‌روشوێنه‌كان قه‌ده‌غه‌كردووه‌. له‌ماوه‌ی‌ دادگاییكردنی‌ سه‌دام له‌2006، زۆرێك له‌ڕووناكبیرانی‌ زانكۆكانی‌ هه‌رێمه‌كه‌‌و له‌چایخانه‌كان به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه‌ تێبینیان كرد كه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كوردی‌ عێراق زۆرێك له‌و تاوانانه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ ئه‌گه‌رچی‌ به‌هه‌مان قه‌باره‌ نییه‌‌و كیمیاوییان به‌كارنه‌هێناوه‌ كه‌ سه‌دامی‌ له‌سه‌ر دادگایی‌ ده‌كرا.

عێراق گۆڕاوه‌ به‌ڵام كوردستانی‌ عێراق وه‌كو خۆیه‌تی‌، دوای‌ رووخانی‌ سه‌دام زۆر له‌كورده‌كانی‌ عێراق چاوه‌ڕوانبوون كه‌ هه‌رێمه‌كه‌یان ئازاد ده‌بێت و ده‌بێته‌ مێرگی‌ ئازادی‌. له‌جیاتی‌ چاكسازیی‌، سیاسه‌تمه‌دارانی‌ هه‌رێمه‌كه‌ چه‌قیان به‌ستووه‌. بارزانی‌ وه‌كو دیكتاتۆرێك ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر پارێزگاكانی‌ دهۆك‌و هه‌ولێر، به‌هه‌مان شێوه‌ تاڵه‌بانی‌  باڵاده‌سته‌ له‌سلێمانی‌. له‌كاتێكدا ورد نییه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ كورد –لانی‌ كه‌م نیوه‌ی‌ ی‌.ن.ك- به‌خێڵه‌كی‌ وه‌سف بكرێت، هه‌ردوو پارته‌كه‌ پشت به‌ئه‌ندامی‌ بنه‌ماڵه‌ له‌كۆنترۆڵكردندا ده‌به‌ستن. بارزانی‌ برازاكه‌ی‌ كردووه‌ به‌سه‌رۆك وه‌زیران‌و كوڕه‌ 35ساڵه‌كه‌یشی‌ به‌سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ ئیستخباراتی‌. خزمه‌كانی‌ تر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیای‌  ته‌له‌فۆنی‌ هه‌رێمه‌كه‌‌و رۆژنامه‌‌و میدیایان كردووه‌.

هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌، هێرۆخان، به‌هه‌مان شێوه‌ ئیزگه‌یه‌كی‌ سه‌ته‌لایتی‌ ناوخۆیی‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات. كوڕێكیان سه‌ركرده‌ی‌ كرده‌وه‌ ئیستخباراتییه‌كانی‌ ی.ن.ك ده‌كات‌و هاوكات ئه‌وه‌كه‌ی‌ تریشیان نوێنه‌رایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات له‌واشنتۆن. كاتێك مه‌سه‌له‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ لێپرسراوێتی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ به‌غدا هاته‌ئاراوه‌، هه‌ردوو سه‌ركرده‌  كورده‌كه‌ بیریان له‌بنه‌ماڵه‌كانیان كرده‌وه‌. بارزانی‌ لێپرسراوێتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ دایه‌ خاڵی ‌‌و تاڵه‌بانی‌ وه‌زاره‌تی‌ سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی‌ دایه‌ یه‌كێك له‌ئاوه‌ڵزاواكانی‌‌و باڵیۆزخانه‌ی‌ چینیش به‌یه‌كێكی‌ تریان. وه‌ك ئینساف بۆ تاڵه‌بانی، ئه‌م دوو پیاوه‌ هه‌ردووکیان له‌ ڕووی پیشه‌ییه‌وه‌ شایسته‌ن .
هه‌ردووكیان بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌ ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر كۆمپانیاكاندا، هه‌ندێكیان بۆ كه‌سوكاره‌كانیان‌و به‌شه‌كه‌ی‌ تریشی‌ بۆ حیزبه‌كانیان. تاڵه‌بانی‌ له‌بواری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ وه‌كو سه‌ركرده‌ی‌ ی.ن.ك زه‌وی‌ حكومه‌تی‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر كه‌سوكاره‌كه‌ی‌‌و بازرگانی‌ پێوه‌ده‌كه‌ن. له‌مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ تائێستا به‌رده‌وامدا، نۆكان كۆمپانیای‌ گه‌وره‌ی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ كه‌ له‌چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه‌ به‌كارهێناوه‌ بۆ ده‌ركردنی‌ ئاواره‌كان له‌شوێنێكدا كه‌ حیزبه‌كه‌ی‌ خوازیاره‌ بیكاته‌ شوێنی‌ حه‌وانه‌وه‌و كاتبه‌سه‌ربردنی‌ ئه‌ندامه‌كانی. له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ردوولا پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ خۆیان ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ دادوه‌ریی‌ داده‌نێن، ئاواره‌كان‌و هاووڵاتیانی‌ ئاسایی‌ كه‌س گوێ‌ له‌سكاڵاكانیان ناگرێت.

له‌سه‌ردانێكی‌ ئاسایی‌ ده‌ستگیركراوه‌كاندا، چاودێرانی‌ مافی‌ مرۆڤ بۆیان ئاشكرابوو كه‌ چه‌ند بازرگانێك به‌بێ‌ تاوان ده‌ستگیركراون‌و ووتویانه‌ به‌فه‌رمانی‌ كوڕێكی‌ بارزانی‌ ده‌ستگیركراون دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌نه‌بوون شه‌ریكی‌ بازرگانه‌كانی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ بارزانی‌ بكه‌ن.
له‌كاتێكدا له‌پۆستن، بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌ سه‌رمایه‌كیان كۆكردووه‌ته‌وه‌ كه‌بڕه‌كه‌ی‌ 2ملیار‌و 400ملیۆن دۆلار یه‌ك له‌دوایی‌ یه‌ك. 

له‌كاتێكدا سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد جارێكیان پێكاهه‌ڵبژان له‌سه‌ر داهاتی‌ پۆسته‌‌و پوول، ئه‌مڕۆ داهاتی‌ هه‌رێَمه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ‌ پاره‌ی‌ حیزب‌و پاره‌ی‌ ناو جانتاكانیان تێكه‌ڵ‌ كردووه‌. له‌زه‌مینی‌ واقیعدا جیاوازییه‌كی‌ كه‌م هه‌یه‌ له‌نێوان سه‌رمایه‌ی‌ بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌‌و پارته‌ سیاسییه‌كانیان‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم. بارزانی‌ سه‌یرانگایه‌كی‌ گشتی‌ له‌سه‌ری‌ ره‌ش كردووه‌ته‌ چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك‌و ئه‌ندامانی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌‌و وه‌زیره‌كانی‌ ڤێلایان له‌نزیك زه‌وی‌ گشتییه‌وه‌ دروستكردووه‌.

دانوستاندنه‌كانی‌ ئێستای‌ نه‌وت شێواندنی‌ سیاسه‌تی‌ كوردی‌‌و كه‌شی‌ بازرگانی‌ ده‌رده‌خات. بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ سازشی‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ نه‌وت‌و گه‌شه‌پێدانی‌ له‌هه‌ولێر‌و دهۆك، پێویسته‌ كۆمپانیاكان به‌بێده‌نگی‌ شه‌ریكی‌ شه‌رێكێكی‌ ده‌ستنیشانكراوی‌ بارزانی‌ بكه‌ن. هه‌ندێ‌ لێپرسراوی‌ نزیك له‌دانوستاندنه‌ جۆراوجۆره‌كان ده‌ڵێن: شه‌ریكه‌كانی‌ بارزانی‌ داواده‌كه‌ن له‌داهاتوودا 10% داهاته‌كان بۆ شه‌خسی‌ بارزانی‌‌و هه‌مان رێژه‌ش بۆ حیزبه‌كه‌ی‌ بێت. خه‌زێنه‌ی‌ گشتیی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌پله‌ی‌ دووه‌م دێت، هه‌رچه‌نده‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ تیۆری‌ نه‌وت سه‌رچاوه‌ی‌ هه‌موو هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ ئه‌گه‌ر هی‌ عێَراق نه‌بێت. 

ئه‌م ململانێیانه‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ شتێكی‌ تازه‌ نییه‌. هه‌ندێ‌ به‌ڵگه‌نامه‌ كه‌دوای‌ رووخانی‌ سه‌دام ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌ باس له‌مامه‌ڵه‌ی‌ بازرگانی‌ نێوان نێچیره‌ڤان بارزانی‌‌و كوڕه‌كانی‌ سه‌دام ده‌كه‌ن. گه‌نده‌ڵی‌ به‌رده‌وام رۆده‌چێته‌ بنكه‌ی‌ خواره‌وه‌. به‌پێی‌ رێكخراوێكی‌ ناوخۆیی‌ ناحكومی‌ له‌هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ 2006دا گومان له‌سوتاندنی‌ ئه‌رشیفێكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایانی‌ ی‌.ن.ك ده‌كرێت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ وردبینی‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌دزی‌ له‌بودجه‌ی‌ یه‌كێتییه‌كه‌دا كراوه‌. هه‌روه‌ها زۆرێك له‌كورده‌كانی‌ عێراق ده‌ڵێن هیواخوازبووین كه‌ هاتنی‌ ئه‌مه‌ریكا گوڕ بدات به‌چاكسازیی‌، شه‌فافیه‌ت‌و هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی‌.

میكانیزمی‌ كۆنترۆڵكردن

كۆنترۆڵی‌ سیاسی‌ تادێت فراوانتر ده‌بێت. له‌مه‌سه‌له‌یه‌كدا كه‌قوربانییه‌كان له‌ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ره‌كه‌یان شت فێرده‌بن، هه‌ردوو پارته‌كه‌ هه‌مان میكانیزمی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ حیزبی‌ به‌عس پیاده‌ده‌كه‌ن. هه‌ردوولا پدك‌و ی‌.ن.ك نوێنه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن نه‌ك ته‌نیا بۆ كۆلیژه‌كان به‌ڵكو بۆ خوێندنگا ئاماده‌ییه‌كانیش. له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ وه‌كو ده‌سه‌ڵاتپێدراوێكی‌ حیزبی‌ ته‌مه‌ن چوارده‌ ساڵان‌و پانزه‌ ساڵان كارده‌كه‌ن: راپۆرت له‌سه‌ر پۆله‌كه‌یان‌و گفتوگۆ شه‌خسییه‌كان ده‌نووسن، كه‌ رێكخراوه‌ سیخوڕییه‌كانی‌ پدك‌و ی‌.ن.ك كۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌. دیارده‌ی‌ سیخوڕیكردن له‌زیادبووندایه‌‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان بووه‌ته‌ شتێكی‌ ئاسایی‌. هه‌ردوو پارته‌كه‌ لاسایی‌ حیزبی‌ به‌عس ده‌كه‌نه‌وه‌. له‌كاتێكدا هیچكامیان پابه‌ندنین به‌و یایدۆلۆجیایه‌ی‌ له‌سه‌ری‌ دامه‌زراون (ژماره‌یه‌كی‌ كه‌می‌ ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ی‌.ن.ك پره‌نسیپه‌كانی‌ سۆسیالیست ئینته‌رناشیۆناڵ‌ به‌جدی‌ وه‌رده‌گرن، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ی‌.ن.ك ئه‌ندامی‌ رێكخراوه‌كه‌یه‌)، به‌دیهێنانی‌ خواستی‌ ئه‌ندامه‌كان په‌یوه‌سته‌ به‌زانیاریدان له‌سه‌ر هاوڕێكانیان.

كورد مامه‌ڵه‌ی‌ جوانه‌ له‌گه‌ڵ‌ بیانییه‌كاندا به‌ڵام له‌ناو خۆیاندا له‌یه‌كتر به‌گومانن: شۆفێری‌ تاكسی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئوتێله‌كانی‌ سلێمانی‌ دامه‌زرێنراون راپۆرت بۆ ئیستخباراتی‌ ی‌.ن.ك ده‌نووسن. زۆرجار پدك بیانییه‌كان له‌میوانخانه‌كانی‌ سه‌ڵاحه‌دیندا داده‌نێت، له‌كاتێكدا رێكخستنی‌ میواندارییه‌كان وایلێكردوون پشت به‌شۆفێره‌كانی‌ حیزب ببه‌ستن (شۆفێرانی‌ تاكسی‌ ئاسایی‌ ناتوانن له‌و شوێنانه‌ نزیك ببنه‌وه‌). زۆرجار ئیستخباراتی‌ پدك فه‌رمان ده‌داته‌ شۆفێری‌ تاكسییه‌كان ئه‌و خه‌ڵكه‌ بیانییانه‌ نه‌گوێزنه‌وه‌ كه‌ مۆڵه‌تی‌ ئاسایشیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئیستخباراتی‌ پدك بۆ نه‌كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ له‌نێوان شارۆچكه‌كان هاتووچۆ بكه‌ن. ستافی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئوتێله‌كانی‌ هه‌ولێر، دهۆك‌و سلێمانی‌ پێویسته‌ ئه‌ندامی‌ حیزبه‌كان بن. هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان به‌ده‌زگا سیخوڕییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌‌و راپۆرتیان له‌سه‌ر میوانه‌كان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵیاندا كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ ده‌نووسن. له‌زانكۆی‌ دهۆك به‌رنامه‌ی‌ تایبه‌تی‌ له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ دانراوه‌ كه‌بیانییه‌كان به‌كاریده‌هێنن، ئه‌م كاره‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌زانكۆ ‌و كۆلیژه‌كانی‌ تردا ده‌كرێت.

 پاپه‌ندبوون به‌حیزبه‌وه‌ تا دێت قوڵترده‌بێته‌وه‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ی‌ ره‌خنه‌ له‌حیزب‌و سه‌ركردایه‌تی‌ حیزبه‌كان ده‌گرن ده‌خرێنه‌ لیستی‌ ره‌شه‌وه‌ له‌كاتی‌ دامه‌زراندن‌و هه‌لی‌ خوێندندا. له‌زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین بۆ نموونه‌، ئه‌و خوێندكارانه‌ی‌ نمره‌ی به‌رزیان هه‌یه‌‌و په‌یوه‌ندییان به‌ پدك-ه‌وه‌ نییه‌ وه‌كو خوێندكاری‌ زه‌یره‌ك‌و خاوه‌ن نمره‌ی‌ به‌رز مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ‌ ناكرێت.

بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌ په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر میكانیزمێكی‌ تر بۆ كۆنترۆڵكردن. پێشمه‌رگه‌ به‌ناو ئه‌وانه‌ن كه‌ڕووبه‌ڕووی‌ مردن ده‌بنه‌وه‌ كه‌متر وه‌كو هێزێكی‌ چه‌كداری‌ كوردستانی‌ عێراق خزمه‌ت ده‌كه‌ن له‌وه‌ی‌ میلیشیایه‌كن بۆ پته‌وكردنی‌ خواسته‌كانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كان. راستتر هه‌رچه‌ند به‌ناو ئیداره‌ی‌ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ كوردییه‌كه‌دا یه‌كیانگرتووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌یان جیاوازه‌. ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌گه‌نه‌ كۆیه‌، شارۆچكه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ناوچه‌ی‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی‌ ی‌.ن.ك دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ پارتی‌ به‌جێده‌هێَڵیت، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی‌ ی.ن.ك لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، هه‌ندێ‌ جار له‌هه‌مان كاتدا بۆ كاری‌ سیخوڕییه‌. ئه‌ندامانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاسایی‌ له‌سه‌روو یاساوه‌ن. له‌نوێترین رووداودا، پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ پارتی‌ له‌ترافیك لایتێكدا ته‌قه‌ی‌ له‌پۆلیسێكی‌ هاتووچۆ كرد. هاوڕێكانی‌ نه‌بادا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت ‌و بدرێته‌ دادگا شاردیانه‌وه‌. 

هیچ به‌دواداچوونێك نییه‌. ئازادیی‌ رۆژنامه‌وانی‌ تادێت به‌رته‌سك ده‌كرێته‌وه‌، له‌كاتێكدا له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان فراوانتر ده‌بێت. هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ وێستگه‌یه‌كی‌ سه‌ته‌لایتی‌ ناوخۆیی‌‌و گۆڤارێكی‌ هه‌یه‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ ره‌خنه‌ده‌گرن.

وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوو رۆژنامه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌كوردستانی‌ عێراقدا هه‌یه‌ –ئاوێنه‌‌و هاوڵاتی‌- به‌رده‌وام رێگیرییان لێده‌كرێت. هه‌ر دوو حیزبه‌كه‌ ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر دادگاكاندا بۆ ترساندن‌و نابووتكردن‌و ته‌نانه‌ت ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی‌ ره‌خنه‌ له‌ده‌سه‌ڵات‌و لێپرسراوه‌كانیان ده‌گرن. بۆ نموونه‌ ی‌.ن.ك سه‌رنووسه‌ری‌ هاووڵاتی‌ دایه‌ دادگا دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ی‌.ن.ك به‌خراپ به‌كارهێنانی‌ ده‌سه‌ڵات تۆمه‌تباركرد. نووسینگه‌ی‌ نێچیره‌ڤان بارزانی‌ سه‌رشێتانه‌ داواقه‌زاییه‌كان له‌دژی‌ نووسه‌رانی‌ بیانی‌‌و چاودێران به‌كارده‌هێنێت ئه‌وانه‌یان ئاماده‌نین ببنه‌ به‌شێك له‌پارته‌كه‌ی‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئاماده‌نین ببنه‌ ئه‌ندام لانی‌ كه‌م له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی‌ ئاسایشی‌ كورده‌وه‌ بێده‌نگ ده‌كرێن. له‌تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2006، دامه‌زراوه‌ی‌ نهێنی‌ پدك نووسه‌ری‌ نه‌مسایی‌ به‌ڕه‌گه‌ز كورد كه‌مال سه‌ید قادر-یان رفاند دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌وتارێكدا باسی‌ له‌گه‌نده‌ڵی‌ ناو ده‌سه‌ڵاتی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ بارزانی‌ كردبوو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ مه‌لا مسته‌فا بارزانی‌-سه‌ركرده‌یه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ده‌ستڕۆیشتوو‌و باوكی‌ بارزانی‌-‌و موساد ‌و كه‌ی‌ جی‌ بی‌ سۆڤیه‌ت بڵاوكردبووه‌وه‌. دوای‌ دادگاییكردنێكی‌ 15 ده‌قیقه‌یی‌، دادوه‌رێكی‌ پارتی‌ به‌30 ساڵ زیندانی‌ حوكمی‌ دا- حوكمه‌ دوای‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و مه‌حكومكردنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌. یاسای‌ كوردی‌ عێراق پشت به‌یاسای‌ عێراقی‌ ده‌به‌ستێت. ماده‌ی‌ 433ی‌ یاسای‌ تاوانی‌ عێراقی‌ كه‌ له‌لایه‌ن حیزبی‌ به‌عسه‌وه‌ دانراوه‌، هه‌میشه‌ ره‌خنه‌گرتنی‌ به‌تاوانی‌ ناوزڕاندن له‌قه‌ڵه‌مداوه‌. یه‌كێتییه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ رۆژنامه‌نووسان كه‌ده‌یانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕن رووبه‌ڕووی‌ تووڕه‌یی‌ بارزانی‌ بوونه‌ته‌وه‌. له‌كانوونی‌ دووه‌می‌ 2007، بارزانی‌ به‌په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ وت چاو به‌یاسایه‌ بخشێنێته‌وه‌ كه‌ یاسای‌ چاپه‌مه‌نی‌ سه‌رده‌می‌ به‌عس ده‌گۆڕێت‌و شه‌رعیه‌ت ده‌داته‌ ره‌خنه‌گرتن له‌حكومه‌ته‌كه‌ی‌.

هیچ رێكخراوێكی‌ ناحكومی‌ سه‌ربه‌خۆ نییه‌ له‌چالاكییه‌كانیدا. زۆربه‌ی‌ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌ كوردییه‌كان له‌ژێر چاودێریی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كورددا كارده‌كه‌ن. بۆ نموونه‌ رێكخراوی‌ مناڵپارێزی‌ كوردستان له‌ژێر چاودێری‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ تاڵه‌بانیدایه‌‌و زۆرتر بۆ ئامانجه‌كانی‌ حیزبه‌كه‌ كارده‌كات. كارمه‌ندانی‌ رێكخراوه‌ فریاگوزارییه‌كان ده‌ڵێن هه‌ردوولا پدك‌و ی‌.ن.ك سوورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ئه‌ندامانی‌ حیزبی به‌كرێبگرن ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو بكه‌ن كه‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ خۆجێیدا بكه‌ن. كاتێك فه‌رمانبه‌ره‌ بێلایه‌نه‌كان كار له‌ئاژانسه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌كه‌ن ئاماده‌نین ملكه‌چی‌ ریًنماییه‌كانی‌ ی‌.ن.ك ببن، لێپرسراوانی‌ ئاسایشی‌ ی‌.ن.ك راپۆرتیان له‌سه‌رداون‌و تۆمه‌تی‌ تێكدانی‌ ئاسایشیان له‌گه‌ڵ‌ ئاژانسه‌كه‌دا داونه‌ته‌ پاڵ‌، له‌زۆررباردا له‌كاره‌كانیان ده‌ركراون‌و كه‌سانی‌ سه‌ربه‌خۆیان داناوه‌. به‌كه‌مێك ئیستسناوه‌،  رێكخراوه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ –وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤ- جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی‌ له‌لایه‌ن رژێمی‌ سه‌دامه‌وه‌ ده‌رهه‌قیان كراوه‌ له‌جیاتی‌ پێشێلكارییه‌كانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ ئێستا.

له‌كاتێكدا كه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد‌و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی‌ وابڵاویده‌كه‌نه‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن له‌یه‌كتر دوورده‌كه‌ونه‌وه‌‌و خه‌ڵك زیاتر لێیان بێزارده‌بێت، زۆرێك له‌كورده‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن بێ‌ پشتیوانن. هه‌ستی‌ به‌رپرسیارێتی‌ نه‌ماوه‌، ته‌نانه‌ت كاتێك حكومه‌ت بڕیارێكی‌ ملهوڕانه‌ی‌ له‌و جۆره‌ ده‌دات كه‌ كاره‌بای‌ 24 سه‌عاتی‌ بۆ گۆڕی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خه‌زوری‌ تاڵه‌بانی‌ دابین بكات، له‌هه‌مان كاتدا كاره‌بای‌ ئاواره‌ كورده‌كان ده‌بڕرێت.

بڕیاری‌ پدك‌و ی.ن.ك بۆ به‌شداریكردن به‌هه‌مان له‌لیست له‌هه‌ڵبژاردندا به‌گشتی‌‌و دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كان به‌تایبه‌تی‌ كاریی‌ كرده‌ سه‌ر به‌شدارینه‌كردنی‌ دانیشتووان. كاتێك یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان –رێكخراوی‌ ناتوندوتیژی‌ برا موسڵمانه‌كان- ویستی‌ فشار دروست بكات، پدك منداڵ‌و هه‌رزه‌كارانی‌ هاندا باره‌گاكانیان له‌چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كدا بسووتێنن‌و لێپرسراوه‌كه‌یان له‌دهۆك كوشت(20).  هه‌رچه‌ند خۆیان ئاماده‌كردبوو نه‌چنه‌ پێشبڕكێوه‌، دیپلۆماته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا‌و كۆمیساریای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عێراق ئاشكرایانكرد كه‌پدك پێشێلكارییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ كردووه‌‌و ده‌نگدانه‌كه‌ی‌ له‌زۆربه‌ی‌ شار‌و شارۆچكه‌كاندا ساخته‌كردووه‌ ، پێشمه‌رگه‌ی‌ به‌كارهێناوه‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ده‌نگده‌ران‌و چاودێرانی‌ پارته‌كه‌ی‌ راسپاردووه‌ هه‌موو كارته‌كانی‌ ده‌نگدان پڕبكه‌نه‌وه‌. ساخته‌كردنه‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بوو، ئه‌وه‌ی‌ ده‌خسته‌ڕوو كه‌سه‌رچاوه‌‌و ماكینه‌ی‌ پارته‌كه‌ به‌سه‌ بۆ مسۆگه‌ركردنی‌ سه‌ركه‌وتن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌قه‌د رێژه‌ی‌ دیكتاتۆرێكی‌ ئیقلیمی‌ وه‌كو حوسنی‌ موباره‌ك‌و به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دیش نه‌بێت.


به‌عه‌قڵانیكردنی‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ كورد

كوردستانی‌ عێراق ره‌نگه‌ نه‌بێته‌ مه‌شخه‌ڵێكی‌ دیموكراسی‌ وه‌كو نوێنه‌ره‌كانی‌ ده‌ڵێن، به‌ڵام واقیعییه‌كان له‌نێویاندا دامه‌زراوه‌كانی‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ ناڕازین‌و ده‌ڵێن هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌رامبه‌ر دانیشتوان شتێكی‌ سه‌ره‌كی نییه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وام لایه‌نگریی‌ ئه‌مه‌ریكایه‌.

ئه‌م جۆره‌ لێكدانه‌وه‌یه‌ كورتبینانه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی‌ له‌هه‌ردوو سه‌ركرده‌ كورده‌كه‌ ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ ره‌فتاری‌ ناله‌باری‌ سه‌ركرده‌كانی‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌سیاسه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌. بۆڵه‌ بۆڵی‌ بێزاری‌ په‌ره‌ده‌سه‌نێت كاتێك  كورده‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی‌ خراپی‌ سه‌ركرده‌كانیان ده‌به‌ستنه‌وه‌ به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌: بۆ نموونه‌ له‌2006دا كاتێك حكومه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا داوای‌ شوێنێكی‌ تر بۆ نووسینگه‌ له‌سلێمانی‌، تاڵه‌بانی‌ بێ‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ پێشوه‌خت كۆلێژێكی‌ ته‌كنیكی‌ له‌و شوێنه‌ ده‌ركرد، جگه‌ له‌زه‌وره‌تی‌ ئه‌و كاره‌، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌دانیشتوانی‌ تووڕه‌كرد، هه‌روه‌ها كورده‌كان لێپرسراوانی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌تێوه‌گلان له‌ئه‌شكه‌نجه‌دان تاوانبار ده‌كه‌ن له‌بینایه‌كدا له‌نێوان تاسڵوجه‌‌و پیره‌مه‌گروون كه‌گومان ده‌كرێت له‌سه‌رده‌می‌ سه‌دامدا ناوه‌ندی‌ كار بێت. له‌كاتێكدا لێپرسراوانی‌ كورد خۆیان هه‌ڵده‌كێشن به‌وه‌ی‌ سیاسه‌ته‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی‌ دۆستایه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكاه‌، ئه‌م ئاراسته‌یه‌ به‌خێرایی‌ كاڵ‌ ده‌بێته‌وه‌. دژایه‌تیكردنی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌كوردستانی‌ عێراقدا په‌یدا بووه‌. ئێستا دركی‌ پێ ناكرێت‌و هیچ كارێك ناكرێت بۆ راستكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئاراسته‌یه‌ كه‌كاریگه‌ریی‌ خراپی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر هێڵه‌ ستراتیژییه‌كان.

له‌وانه‌یه‌ ستراتیژ داڕێژه‌رانی‌ ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ له‌بیربكه‌ن ئه‌گه‌ر كورده‌كان واپیشانبده‌ن كه‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئیقلیمییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا پێشده‌خه‌ن. به‌داخه‌وه‌ واناكه‌ن.

له‌كاتێكدا كورده‌كانی‌ عێراق رێگه‌یان دا به‌هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا كه‌ كۆببنه‌وه‌‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌میحوه‌ری‌ باشوور بكه‌ن له‌نیسانی‌ 2003 به‌هۆی‌ ئه‌و بۆشاییه‌ی‌ كه‌به‌هۆی‌ هه‌ره‌سی‌ سوپای‌ عێراقه‌وه‌ دروستببوو، هه‌ڵسوكه‌وتی‌ به‌رده‌وامی‌ كورد پرسیاری‌ زۆری‌ دروستكرد له‌باره‌ی‌ واقیعیه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ كودستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ ئه‌مه‌ریكایه‌.

له‌سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ مانگی‌ ته‌مووزی‌ 2003 یه‌كه‌ یه‌كی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا شاخه‌كانی‌ باكوری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ عێراقیان ده‌پاراست كه‌نزیكه‌ی‌ 3میل له‌سنووری‌ ئێرانه‌وه‌ دووره‌‌و خاڵێكی‌ پشكنینی‌ ده‌سه‌ڵاتپێدراوی‌ پدك ده‌ستی‌ ده‌گرت به‌سه‌ر پاره‌و پاسپۆرتی‌ ئێرانییه‌كاندا.

لێپرسراوانی‌ پدك ئه‌و خاڵه‌یان به‌كارده‌هێنا بۆ هاوكاریی‌ دزه‌كردن‌و رێگه‌یان به‌ئێرانییه‌كان دابوو، پاسپۆرتی‌ ئێرانی‌ بگۆڕن به‌ناسنامه‌ی‌ خۆجێیه‌تی‌ كوردی‌ له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا.

لێپرسراوه‌ كورده‌كان چاك ده‌یانزانی‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ زۆر ده‌گمه‌ن نییه‌. له‌سه‌ره‌تای‌ په‌لاماره‌ چه‌كدارییه‌كانی‌ ناو عێراق له‌ نیسانی‌ 2004، كوردستانی‌ عێراق ببوه‌ خاڵی‌ په‌ڕینه‌وه‌ بۆ ئه‌نسارولسونه‌: ئه‌ندامه‌كانیان ه‌ئێرانه‌وه‌ده‌چوونه‌ كوردستانی‌ عێراق به‌پێی‌ رێككه‌وتنێك به‌وه‌ی‌ چالاكی‌ له‌هه‌ر سێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ باكور نه‌كه‌ن‌و ره‌نگه‌ پاره‌شیان دابێتنێ‌ ده‌گوازرانه‌وه‌ بۆموسڵ‌.

مامه‌ڵه‌ی‌ دوولایه‌نه‌ی‌ كورد له‌گه‌ڵ‌ ئێرانییه‌كاندا تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌. له‌ 11 كانوونی‌ دووه‌می‌ 2007‌و 20ی‌ ئه‌یلولی‌ 2007، هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گاكانی‌ هه‌ولێر‌و سلێمانی‌، 6 ئێرانییان ده‌ستگیركرد كه‌ كاری‌ ئیستخباراتییان ده‌كرد.

له‌هه‌ریه‌ك له‌و مه‌سه‌لانه‌دا، لێپرسراوانی‌ كورد ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنه‌كان.
دوای‌ ئه‌ڵقه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌ستگیركردنه‌كه‌، نووسینگه‌ی‌ بارزانی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی‌: "باشتره‌ حكومه‌تی‌ كوردستان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ به‌رله‌وه‌ی‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن"، له‌حاڵه‌تی‌ دووه‌مدا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی‌ به‌نایاسایی‌ ناوبرد‌و وتی‌: "ئه‌و كاره‌ خزمه‌ت به‌كه‌س ناكات". 
بڕیاری‌ ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كورد شێتییه‌تی‌ دیپلۆماسی‌ نه‌بوو به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی‌ ئه‌زموون بوو، دیپلۆماتانی‌ ئه‌مه‌ریكا متمانه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كورد ناكه‌ن، زانیارییه‌ هه‌ستیارییه‌كان‌و جموجۆڵه‌كانیان پێناڵێن. ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كورد‌و لایه‌نگره‌كانیان له‌ناو پێشمه‌رگه‌‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ ئاسایش ئه‌وه‌ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ خۆیان هه‌ڵبواسن به‌هێزه‌ ئیقلیمییه‌كان یان به‌پله‌ی‌ دووه‌م بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن.

 ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ دواتری‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كورد له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و هۆشیار زێباری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌و خاڵی‌ بارزانی‌ كه‌ده‌ستنیشانكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ لیستێكی‌ دیپلۆماتی‌ گه‌ڵاڵه‌بكات كه‌ متمانه‌ی‌ هێزه‌ فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له‌ناو سه‌ركردایه‌تیی‌ كورددا كه‌مده‌كاته‌وه‌. ئه‌و لیسته‌ كه‌ هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ به‌نهێنی‌ بمێنێته‌وه‌ وا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات كه‌مۆركێكی‌ دیپلۆماتی‌ بداته‌ كرده‌وه‌كان. ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ كورد نائاماده‌ییان پیشان ده‌دات بۆ هاوكاریكردنی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ دزه‌كردنی‌ فه‌یلقه‌قی‌ پاسدارانی‌ شۆڕشی‌ ئێران.

گه‌مه‌كردن به‌كارتی‌ تیرۆر

لوتبه‌رزی‌ بارزانی‌ له‌به‌رامبه‌ر توركیا هه‌ر ئه‌گه‌رێكی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌ریكا نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌. هه‌ندێك له‌لێپرسراوانی‌ كورد سه‌یری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا وه‌كو گه‌مه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سفر ده‌كه‌ن: یان ئه‌وه‌تا واشنتۆن درێژه‌بدات به‌دۆستایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ولێر یان هاوپه‌یمانێتی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌نكه‌ره‌. زۆربه‌ی‌ لێپرسراوه‌كانی‌ كورد تێناگه‌ن له‌وه‌ی‌ كه‌هه‌ردوو په‌یوه‌ندییه‌كه‌ نا بێت دژ به‌یه‌ك بن. زۆرجار ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كورد به‌میوانه‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ كوردستانی‌ عێراق زۆر باشتر ده‌بێت له‌توركیا. نه‌ تێده‌گه‌ن له‌توندوتۆڵیی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا‌و توركیا‌و نه‌ له‌و داواكارییانه‌ی‌ كورده‌كان كه‌ واشنتۆن هاوپه‌یمانێتی له‌ڕێی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا ببه‌ستێت. بۆنموونه‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودیه‌‌و ئیسرائیل ره‌نگه‌ بخوازن كه‌واشنتۆن په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌كه‌ی‌ تردا كه‌م بكاته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ردوولایان قبوڵیانه‌ كه‌ئه‌وه‌ روونادات. بارزانی‌ مه‌یلێكی‌ ئاڵۆز‌و ئاشكرای‌ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كۆشكی‌ سپی‌ ناچاربكات له‌نێوان ئه‌نكه‌ر‌و هه‌ولێر یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت. ئایا ده‌بێت وابكرێت، سه‌ركردایه‌تیی‌ كوردی‌ عێراق تووشی‌ نائومێدی‌ ده‌بێت.

هیچ پاساوێكی‌ ته‌واو نییه‌ بۆ بارزانی‌ كه‌ لێدوانه‌كانی‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێزبن، بۆ نموونه‌ له‌كانوونی‌ دووه‌می‌ 2005 رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كه‌ركوكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت نه‌خرێته‌وه‌ سه‌ر ئیداره‌كه‌ی‌ له‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2007، ئه‌وا جه‌نگێكی‌ ئه‌هلی‌ له‌سه‌رانسه‌ری‌ عێراقدا به‌رپا ده‌كات. به‌م جۆره‌ له‌ نیسانی‌ 2007 هه‌ڕه‌شه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ چه‌كداره‌كانی‌ له‌ناو توركیادا كرد ئه‌گه‌ر ئه‌نكه‌ره‌ ملكه‌چ نه‌كات بۆ داواكه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ كه‌ركوكه‌وه‌.

ئه‌و كه‌ناڵی‌ راگه‌یاندنانه‌ی‌ كه‌له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌یه‌وه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ وروژاندن كارده‌كات كه‌ راگه‌یاندنی‌ فه‌له‌ستین له‌دژی‌ ئیسرائیل ده‌یكات له‌هاندانی‌ خه‌ڵك له‌دژی‌. له‌ژێر سێبه‌ری‌ په‌رله‌مانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا نه‌خشه‌ ده‌فرۆشرێن كه‌ ناوچه‌ی‌ كوردستانی‌ گه‌وره‌ پیشان ده‌دات‌و به‌ته‌واوی‌ درێژده‌بێته‌وه‌ بۆ ناو توركیا. رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ كوردستانی‌ باشوور ئاماژه‌ ده‌كه‌ن بۆ كوردستانی‌ عێراق، وا بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن كه‌ باشووری‌ خۆرهه‌ڵات راستتر باكوری‌ كوردستانه‌.جار جاره‌ وا بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن هه‌روه‌كو له‌گه‌ڵ‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فه‌له‌ستینی‌ روویدا، ئه‌و جۆره‌ مه‌یله‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ نفوزی‌ جه‌ماوه‌ریی‌ بانگه‌شه‌ ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنوور كه‌ كوردستانی‌ عێراق ده‌كاته‌ هێزێك بۆ ناسه‌قامگیریی‌، نه‌ك كه‌نارێك بۆ ئارامی‌.

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ بارزانی‌ له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان ئاسان نابێت، بارزانی‌ ره‌نگه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بێت، به‌ڵاو واقیعییه‌. په‌كه‌كه‌یه‌كی‌ به‌هێزی‌ ناوێت، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی‌ په‌ڵه‌یه‌كه‌ به‌بیریی‌ نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌ كورده‌وه‌ به‌ڵكو ده‌بێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤێك. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی‌ سه‌ركرده‌كه‌ ده‌یویست ببێته‌ پێشه‌نگی‌ ركابه‌ره‌ كورده‌ عێراقییه‌كانی‌. بارزانی‌‌و تاڵه‌بانیش وه‌كو ده‌ست یان قاچه‌كانی‌، به‌ڵام من سه‌ری‌ زل یان عه‌قڵی‌ سه‌ره‌كی‌" ئۆجه‌لان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ 1998 روونیكرده‌وه‌. له‌ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ 1990كاندا هه‌ردوو بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌ فه‌رمانیان دا به‌پێشمه‌رگه‌كانیان له‌دژی‌ په‌كه‌كه‌ بجه‌نگێن له‌هه‌ر شوێنێكدا ویستیان جێ پێیه‌ك بۆ خۆیان دروست بكه‌ن له‌ناوچه‌كانیاندا. له‌كاتێكدا بارزانی‌ داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ تاڵه‌بانی‌ كرد یارمه‌تیی‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ بدات‌و پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ گروپی‌ تیرۆریستی‌ ده‌كرد به‌پێی‌ هه‌ندێ‌ لێپرسراوی‌ ئیستخباراتی‌‌و دیپلۆماتی‌ توركیا. بارزانی‌ دركی‌ به‌وه‌ كردبوو هه‌ر په‌ناگه‌یه‌كی‌ په‌كه‌كه‌ دژی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ ده‌بێت‌و هه‌نگاوی‌ نا بۆ رێگه‌گرتن له‌وه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئۆجه‌لان‌و كاتێك په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ نه‌بوو بۆ باڵاده‌ستی‌ سیاسی‌، بارزانی‌ گروپه‌كه‌ی‌ گرته‌ خۆ بۆئه‌وه‌ی‌ وه‌كو فشارێك له‌دژی‌ توركیا به‌كاری‌ بهێنێت.

دوای‌ بڕیاری‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا له‌ 1ی‌ ئاداری‌ 2003 به‌وه‌ی‌ به‌شداریی‌ له‌هێزی‌ هاوپه‌یماناندا ناكات له‌دژی‌ سه‌دام،  بارزانی‌ زۆر متمانه‌ی‌ به‌خۆی‌ كرد له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ دۆستایه‌تیدا له‌گه‌ڵ‌ واشنتۆن‌و زۆ توند بوو له‌دژی‌ ئه‌نكه‌ره‌. پێشوازی‌ له‌سه‌رانی‌ په‌كه‌كه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كرد، به‌تایبه‌تی‌ له‌ناوچه‌ی‌ سێگۆشه‌ی‌ سنووری‌ ئێران، عێراق‌و توركیا.

له‌كاتێكدا بارزانی‌‌و وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم چه‌ند جارێك به‌ڵێنیاندا رێگه‌ له‌چالاكییه‌كان بگرن، له‌ڕاستیدا بارزانی‌ وه‌ك ستراتیژی‌ سه‌رۆكی‌ فه‌له‌ستینی‌ كۆچكردوو یاسر عه‌ره‌فات: تێوه‌گلانی‌ له‌گه‌ڵ‌ تیرۆریزم ره‌تده‌كرده‌وه‌‌و له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا ده‌یویست ئه‌وه‌بكاته‌ پاڵپشتێك بۆ ده‌ستكه‌وته‌ دیپلۆماسییه‌كان.
به‌دیپلۆماته‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كانی‌ ده‌وت هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ نامێنێت ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌نكه‌ره‌ سازشی‌ گه‌وره‌ بكات له‌مه‌سه‌له‌كانی‌ لێبوردنی‌ گشتی‌، په‌خش به‌زمانی‌ كوردی‌، چاكسازیی‌ ده‌ستوور، له‌هه‌مان كاتدا هانی‌ سه‌رانی‌ په‌كه‌كه‌ی‌ ده‌دا به‌رده‌وام بن له‌په‌لاماره‌كانیاندا‌و له‌ڕاستیدا ئاسانكاریی‌ بۆ كاره‌ تیرۆریستییه‌كانیان ده‌كرد.

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا ده‌ڵێن وێنه‌ی‌ فه‌رمانده‌ باڵاكانی‌ په‌كه‌كه‌یان لایه‌ كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كانی‌ هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن‌و له‌چێشتخانه‌كانی‌ نزیك نه‌خۆشخانه‌كاندا له‌گه‌ڵ‌ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ بارزانیدا كۆده‌بنه‌وه‌. له‌ڕێی‌ فرۆشتنی‌ خواردن‌و پێداویستییه‌وه‌، بارزانی‌ قازانجێكی‌ زۆری‌ كرد، كارێك كه‌ئه‌ندامانی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یشی‌ خه‌ریكی‌ بازرگانی‌ بوون‌و خوویان پێوه‌گرت. لێپرسراوانی‌ توركیا گومان له‌كوڕێكی‌ بارزانی‌ ده‌كه‌ن كه‌ چه‌ك به‌په‌كه‌كه‌ ده‌فرۆشێت. ئه‌م زانیارییانه‌ ئه‌نكه‌ره‌یان ناچاركرد كه‌ به‌توندی‌ له‌دژی‌ كوردستان بوه‌ستێته‌وه‌‌و لێپرسراوانی‌ ئه‌مه‌ریكای‌ قایلكرد پشتیوانی‌ لێبكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌كانی‌ توركیاش ئامانجه‌كانی‌ كوردی‌ عێراق بۆردومان بكه‌ن.

ئاینده‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا‌و كورد

كوردستانی‌ عێراق له‌ڕابردوودا ده‌ژی‌، مه‌له‌ له‌ناو نێوبانگێكی‌ هه‌ڵه‌دا ده‌كات‌و دابڕاوه‌ له‌واقیع به‌هۆی‌ پیاهه‌ڵدانی‌ لۆبیسته‌كان‌و راوێژكاره‌كانه‌وه‌. هه‌ردوو تاڵه‌بانی‌‌و بارزانی‌ پاساویان هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ شانازی‌ بكه‌ن: له‌كۆتایی‌ نه‌وه‌ده‌كاندا‌و پێش رووخانی‌ سه‌دام، كوردستانی‌ عێراق چیرۆكێكی‌ سه‌ركه‌وتوو بوو، دیموكراسیه‌تی‌ رێژه‌یی‌‌و به‌ره‌وپێشچوون هه‌بوو ته‌نانه‌ت له‌ژێر گه‌مارۆكانیشدا. كورده‌كان ره‌نگه‌ بیانوو بده‌نه‌ هه‌ڵه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانیان به‌هۆی‌ گه‌وره‌یی‌ قورسی‌ قۆناغه‌كه‌وه‌، به‌ڵام ئومێدیان به‌ئاینده‌ هه‌بوو.
له‌گه‌ڵ‌ ئازادبوون له‌سێبه‌ری‌ سه‌دام، به‌هه‌رحاڵ‌ كوردستانی‌ عێراق به‌ره‌و دواوه‌چوو. له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵگرتنی‌ گه‌مارۆكان گه‌نده‌ڵی‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌. مێژووی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ بارزانی‌ به‌دانیشتوانه‌وه‌ وه‌ك ویستی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوته‌ریبی‌ گه‌وره‌بوونی‌ نه‌وه‌ی‌ حاكمی‌ سعودیه‌یه‌ له‌عه‌ره‌بستانی‌ سعودیه‌: هه‌ردوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی‌ (1903-1979)و مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز بن سعود (1876-1953) نزیك له‌به‌های‌ خێڵه‌كی‌ كۆمه‌ڵگاكانیانه‌وه‌ مانه‌وه‌‌و به‌ڕاستی‌ رێزلێگیراوبوون. هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك كه‌گه‌وره‌ ده‌بوو زیاتر دابڕاوو گه‌نده‌ڵ بوو.

له‌كاتێكدا بارزانی‌ به‌سه‌رمایه‌گوزارانی‌ پلانه‌كه‌ی‌ ده‌ڵێت كه‌هه‌رێمه‌كه‌ بگۆڕن به‌دوبه‌یه‌كی‌ تر، نازانێت كه‌ئیداره‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی‌ رێگره‌ له‌سه‌ركه‌وتنێكی‌ وا. له‌گه‌ڵ‌ فراوانبوونی‌ كه‌لێنی‌ نێوان هه‌ژار‌و ده‌وڵه‌مه‌ند، هاوكات له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌ میكانیزمی‌ كۆنترۆڵكردن به‌كارده‌هێنن بۆ كپكردنی‌ نه‌یاران، پارته‌ ئیسلامییه‌كان جه‌ماوه‌ریان زیاتر ده‌بێت –له‌ده‌مێكه‌وه‌ كاریگه‌ریی‌ به‌رچاویان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌هۆی‌ بیروباوه‌ڕه‌كه‌شیانه‌وه‌ نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌كورده‌كان به‌تاكه‌ ئه‌ڵته‌رناتیڤی‌ "پاك"ی‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی‌ پ.د.ك ‌و ی.ن.ك-یان داده‌نێن. زۆربه‌ی‌ كورده‌كان خۆیان به‌دوورده‌گرن له‌موحافزكاری‌ ئایینی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی‌ جه‌ماوه‌رێتی‌ پارته‌كه‌ زیاتر ده‌بێت، ره‌خنه‌كانی‌ له‌سیاسه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا‌و تیۆری‌ پیلانگێرێی‌ سه‌باره‌ت به‌نیازه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا زیاتر ره‌گ داده‌كوتێت.

زۆربه‌ی‌ لێپرسراوه‌ كورده‌كانی‌ عێراق‌و هه‌ندێ‌ له‌موعه‌لیقه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا پێشنیارده‌كه‌ن كوردستانی‌ عێراق میوانداریی‌ هه‌بوونی‌ درێژخایه‌نی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا بكات كه‌ رێگه‌ده‌دات به‌هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق بكشێته‌وه‌ كه‌كه‌متر پێشوازییان لێده‌كرێت.

ده‌كرێت ئه‌مه‌ بژاره‌ (خه‌یار)ێك بێت، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وتی‌ بارزانی‌ وایكردووه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ژیرانه‌ نه‌بێت. له‌كاتێكدا بنكه‌یه‌ك له‌كوردستانی‌ عێراق له‌سه‌ر كاغه‌ز پێده‌چێت كه‌سوودی‌ ستراتیژی‌ بۆ پێنتاگۆن بێت، له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ به‌رپرسیارێتییه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ وا له‌بارزانی‌ ده‌كات-ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتی‌-په‌كه‌كه‌ی‌ تیرۆریست نه‌كات له‌دژی‌ توركیا، هه‌ربوونێكی‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌ قه‌ڵایه‌ك بۆ پاراستنی‌ كوردستانی‌ عێراق. بارزانی‌ ده‌یه‌وێت بنكه‌یه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه‌یدا جێگیربكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌یپارێزێت له‌هه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كی‌ توركیا. له‌ڕاستیدا دامه‌زراندنی‌ هه‌ر بنكه‌یه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌كوردستانی‌ عێراق كه‌ده‌سه‌ڵاتی‌ بارزانی‌ بپارێزێت ململانێیه‌كی‌ گه‌وره‌تری‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌. بارزانی‌ تۆڵه‌سێنه‌ره‌وه‌ نییه‌: له‌پشت كه‌تیبه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا خۆی‌ ده‌شارێته‌وه‌، له‌ڕاستیدا ئه‌و قه‌ڵاپارێزه‌ی‌ ده‌داتێ‌ كه‌ده‌یه‌وێت.

ئه‌گه‌ر پێنتاگۆن بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ دابمه‌زراندبایه‌ له‌كوردستانی‌ عێراق، ده‌بوایه‌ پێشبینبكردایه‌ هه‌ردوو كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌‌و ئیستفزازكردنی‌ وڵاته‌ دراوسێكان زیادی ده‌كرد. بارزانی‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی‌ حه‌ماس‌و فه‌تح كه‌ده‌یانه‌وێت چاودێرانی‌ ئه‌وروپی‌ به‌درێژایی‌ به‌ره‌ی‌ غه‌زه‌ ‌و ئیسرائیل دابنرێت، حیزبوڵا باوه‌ش بۆ هێزی‌ جیاكه‌ره‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باشووری‌ لوبنان ده‌كاته‌وه‌، هێزی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه‌یدا جێگیربكرێت. زیاد له‌وه‌ی‌ یاریده‌ده‌ره‌ له‌پاشه‌كشه‌كردنی‌ ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر بنكه‌یه‌ك له‌كوردستانی‌ عێراق له‌هه‌لومه‌رجی‌ ئێستا ململانێكان فراوانتر ده‌كات. دیكتاتۆره‌ ئیقلیمییه‌كان به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌یان كه‌ئاماده‌نین ده‌ستبه‌رداریی‌ تیرۆر ببن، هاوپه‌یمانێتییه‌كانی‌ لاوازكردووه‌.

ئه‌گه‌ر كوردستانی‌ عێراق ده‌بێته‌ هاوپه‌یمانێكی‌ باش، هێزێك بۆ سه‌قامگیریی‌‌و په‌رژێنێك له‌دژی‌ ئایدۆلۆژیا سواوه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌ عه‌ره‌ب‌و ئیسلامیسته‌كان، ستراتیژی‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ درێژخانه‌كان بكاته‌وه‌.

كوردستانی‌ عێراق له‌ڕووی‌ ستراتیژییه‌وه‌ گرنگه‌، فیدراڵییه‌ت ئاینده‌ی‌ عێراقه‌. له‌كاتێكدا زۆرێك له‌ڕۆشنبیران‌و له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی‌ عێراقییه‌كان ده‌ڵێن به‌په‌رۆشن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ پیاوی‌ به‌هێز، مۆدێلی‌ حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زی‌ بۆ عێراق، ئه‌و سیستمه‌ی‌ هه‌رگیز نه‌هاتۆته‌ ئاراوه‌: عێراق وڵاتێكی‌ ناجێگیریی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆیی‌ بووه‌ له‌نێوان 1961‌و 2003، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ عێراقییه‌كان به‌ره‌نگاریی‌ هه‌وڵكانی‌ به‌غدا بۆ سه‌پاندنی‌ ویستی‌ دیكتاتۆری‌ ده‌بوونه‌وه‌. سه‌ركردایه‌تییه‌كی‌ به‌هێز پێده‌چێت باش بێت، به‌ڵام عێراق وه‌كو وڵاتێكی‌ چاوه‌ڕوانكراوی‌ سه‌د جه‌نه‌راڵی‌ ماوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ر سه‌ربازێك.

پێویسته‌ واشنتۆن چاونه‌پۆشێت له‌تیرۆریزم. كوردستانی‌ عێراق هه‌نگاوی‌ گه‌وره‌ی‌ ناوه‌، به‌ڵام بارزانی‌ هه‌موو ده‌ستكه‌وتی‌ كورده‌كانی‌ عێراق له‌ڕێی‌ تێوه‌گلانی‌ له‌گه‌ڵ‌ په‌كه‌كه‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. هه‌ردوو پ.د.ك ‌و ی‌.ن.ك له‌په‌یوه‌ندیكردندان له‌گه‌ڵ‌ ئێران‌و ناپاكییان كرد له‌به‌رامبه‌ر متمانه‌پێكردنی‌ واشنتۆن. له‌كاتێكدا ئاساییه‌ هه‌ردوو پارته‌كه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ‌ دراوسێكانیاندا هه‌بێت، زانیاری‌ ده‌فرۆشنه‌وه‌‌و ئاسانكاریی‌ ده‌كه‌ن بۆ دزه‌كردن كه‌هۆكارێكی‌ قبوڵنه‌كراوه‌ بۆ خۆهه‌ڵواسینیان به‌دراوسێكانه‌وه‌.

به‌رپرسیارێتی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ نییه‌. سه‌ركردایه‌تی‌ به‌رپرسیاری‌ كورده‌كانی‌ عێراق كۆتایی‌ به‌ئیستفزاز ده‌هێنێت. دیماگۆگیه‌ت ره‌نگه‌ سیاسه‌تێكی‌ باش بێت‌و ره‌نگه‌ چاو بپۆشێت له‌مه‌سه‌له‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و به‌رپرسیارێتی‌ كه‌بارزانی‌ ده‌خوازێت خۆیان لێبدزێته‌وه‌، به‌ڵام ئیستفزاز ئه‌نجامێكی‌ پێچه‌وانه‌ ده‌دات به‌ده‌سته‌وه‌.

په‌خشكردنی‌ زمانی‌ كورده‌ كه‌پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كۆنترۆڵی‌ كردووه‌ ئاسایی‌ هه‌ستی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ ده‌خرۆشێنێت. به‌ته‌رخانكردنی‌ 25 خوله‌ك بۆ 30 خوله‌ك په‌خشی‌ هه‌واڵه‌كان بۆ داخوازییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ بۆ نموونه‌، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ‌ منداڵانی‌ خوێندنگاكان‌و وتنه‌وه‌ی‌ داخوازییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ده‌نگی‌ به‌رز- بارزانی‌ خۆی‌‌و هه‌رێمه‌كه‌ی‌ له‌ململانێ له‌گه‌ڵ‌ دراوسێكاندا نزیك ده‌خاته‌وه‌. وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ ئیستفزازی‌ هاوشێوه‌ی‌ ساڵانی‌ پێشووی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فه‌له‌ستینی‌ پشتگوێخست ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ قه‌واره‌كه‌ رووبه‌ڕووی‌ پشێوی‌ بكاته‌وه‌. پێویسته‌ هه‌مان هه‌ڵه‌ دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌ له‌پێناو ئامانجه‌ پراكتیكییه‌كان  له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئایا كوردستان خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌.

له‌و كاته‌ی‌ كه‌فڕۆكه‌كانی‌ توركیا بۆردومانی‌ باره‌گاكانی‌ تیرۆریسته‌كان له‌كوردستان عێراق ده‌كه‌ن، كاتی‌ ئه‌وه‌هاتووه‌ دووباره‌ واشنتۆن‌و هه‌ولێر بیر له‌سیاسه‌ته‌كانیان بكه‌نه‌وه‌. واشنتۆن چه‌ندین كارتی‌ هه‌یه‌. تێده‌گه‌ین له‌هاوسۆزی‌ له‌گه‌ڵ‌ كوردستان، به‌ڵام تادێت پشت به‌ئه‌فسانه‌ ده‌به‌ستێت. نیازی‌ باشی‌ ئه‌مه‌ریكا نابێت ببێته‌ راسپاردن: ره‌نگه‌ بارزانی‌ وه‌كو هاوپه‌یمانێك بمێنێته‌وه‌ به‌ڵام خۆی‌ ده‌رهاویشتووه‌ له‌هه‌ر شه‌راكه‌تێكی‌ گه‌وهه‌ری‌.

پێویسته‌ نه‌ یارمه‌تی‌‌و نه‌شه‌رعییه‌تی‌ دیپلۆماسی‌ هه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام كوردستانی‌ عێراق په‌ناگه‌یه‌كی‌ ئارام بێت بۆ په‌كه‌كه‌، ئاسایشی‌ ئه‌مه‌ریكا بفرۆشێت به‌وه‌ی‌ زۆرتر ده‌دات‌و چاكسازییه‌ دیموكراسییه‌كان له‌شوێنی‌ خۆیدا بمێنێته‌وه‌.


بۆ ده‌قی راپۆرته‌که‌ به‌ زمانی ئینگلیزی کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌ بکه‌:
http://www.aei.org/publications/pubID.27327,filter.all/pub_detail.asp

مایکل رۆبین: توێژه‌ره‌ له‌ په‌یمانگای ئینته‌رپرایزی ئه‌مریکی بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی گشتی.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
کارما
 سڵاو، پێموایه‌ وه‌رگێڕانه‌که‌ به‌ گشتی زۆر باشه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ندێک شوێنیش دا خوێنه‌ر هه‌ست بکات قورسه‌، ئه‌وه‌ به‌شێکی په‌یوه‌ندی به‌ قورسی وه‌رگێڕانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ زمانه‌ ئه‌وروپیه‌کانه‌وه‌ و به‌تایبه‌ت زمانی ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ هه‌یه‌... یه‌ک سه‌رنجی بچوک، له‌ په‌ره‌گرافی یه‌که‌م دا ده‌ڵێت: "كورده‌كان هه‌لی‌ دروستكردنی‌ ده‌وڵه‌تیان له‌ده‌ستچوو له‌كاتێكدا خه‌ڵكانی‌ تر سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ستهێنا". له‌ ئینگلیزیه‌که‌دا وشه‌ی people به‌کارهاتوه‌ له‌م سیاقه‌ده‌ ده‌کاته‌ گه‌ل یان نه‌ته‌وه‌ نه‌ک خه‌ڵک.
مه‌روان
 ده‌ست خۆشی له‌ سایتی سبه‌ی ده‌كه‌م، هیوادارم كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ وه‌رگێرانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ راگه‌یاندنه‌كانی رۆژئاوا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ینووسن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من تێبینم كرد له‌ وه‌رگێرانی ئه‌و بابه‌ته‌ی مایكڵ رۆبین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌رگێر هه‌ڵساوه‌ به‌ وه‌رێگرانی ووشه‌به‌ووشه‌ی راپۆرته‌كه‌‌ كه‌ ئه‌وه‌ش خوێنه‌ر ماندوو ده‌كات تا تێی ده‌گات یان هه‌ندێ جار هه‌ر تێی ناگات، من پێم باشه‌ مه‌به‌ست و مه‌فهومی رابۆرته‌كه‌ ئاماده‌ بكرێت نه‌ك وه‌رگێرانی ووشه‌ به‌ ووشه‌، سه‌ركه‌وتووبن...
ژاڵه‌
 باشه‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ ،هه‌رچی وتوه‌ ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی،میدیای ئێمه‌ نه‌یوتوه‌؟؟؟ ئه‌و نوسه‌ره‌ تاکتیکێکی گه‌وره‌ی نوسینی به‌کار هێناوه‌ که‌ ئه‌یه‌وێت سود له‌ هۆشی تاکی کورد وه‌رگرێ و ئاڵۆزییه‌کی جیهانی بۆکورد دروست کات هه‌رگیز له‌ دڵسۆزی نیه‌!!! بی بی سی ڕۆژانه‌ ریکلام بۆ سه‌دان کۆمپانیای تورکی و عه‌ره‌بی ئه‌کا،چه‌نده‌ها که‌سی به‌ره‌گه‌ز فارس ،عه‌ره‌ب> تورک له‌ بی بی سیدا کار ئه‌کا.به‌رژه‌وندی ئه‌وانیان ئه‌وی نه‌ک ئێمه‌.با سه‌کرده‌ بێ ڕه‌وشته‌کانمان گوی له‌ خۆمان بگرن،من تۆ هیچمان له‌و نوسه‌ره‌ که‌متر نیه‌ ،بۆ مادام ئه‌و بێگانه‌یه‌ زیتر گرنی پێ بده‌ین،با ئه‌و لقه‌ بێگانه‌ په‌رستیه‌ ببرینه‌وه‌ ،رێمان عومه‌ر زانیاری باشی نوسیوه‌ باشتره‌ به‌که‌م سه‌یری نه‌که‌ین
كارما
 ده‌ستان خۆش بێت بۆ ووه‌رگێرانی ئه‌م بابه‌ته‌... یه‌ک دئڕ ته‌رجه‌مه‌ نه‌کراوه‌ له‌و شوێنه‌دا که‌ چه‌ند خاڵێک له‌سه‌ر یه‌ک دانراوه‌. ئایا ئه‌مه‌ بۆ خۆلادانه‌ له‌ لێپێچینه‌وه‌ی دادگا؟ ئه‌گه‌رچی به‌شێکی زۆر له‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌یڵێت راسته‌، به‌لآم پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مریکا که‌ی و له‌ کوێ هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی له‌به‌ر ره‌فتاری سیاسی باشیان هه‌ڵبژاردوه‌ و له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوڕه‌ستدا که‌م نین ئه‌وانه‌ی که‌ زۆر له‌ پارته‌ کوردیه‌کان خراپتر و دیکتاتۆرترن: هه‌ر له‌ که‌نداوه‌وه‌ بیگره‌ بۆ میسر و ئوردن.
ئازاد
 ێه م راپورته و زۆر شتی تر بۆنی ئاش به تا لیکی تری لی دی.
فاخر تةلانى
  ده‌ست تان خوَش بوَ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌سووده‌ به‌رده‌وامبن له‌وه‌ركێڕانی‌ بابه‌تی‌ تردا
هونه ر
 به ڕاستی من هیج ڕه خنه یه کم نیه له و ڕاپۆرته ڕاستوو ڕه وانه، ئه وه نده ئه ڵێم زۆر جوان نهێنیه کانی هه ردوو بنه ماڵه ی خستوه ته ڕوو له گه ڵ ڕێزم بۆ سایتی سبه ی
بامۆ هه‌مه‌وه‌ندی‌
 ده‌ستانخۆش براده‌رانی‌ سبه‌ی‌ بۆ وه‌رگێڕانی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.
ئه‌رين
 به‌رای من ئه‌م رابورته‌ سه‌د له‌سه‌د واقیعی كوردستان جۆنه‌ ئاوا وه‌ك خوی‌ نه‌قلی كردوه‌ بێ هیج ته‌حه‌یزێك یان موباله‌غه‌یه‌ك با وه‌ك عه‌ره‌بمان لی‌ نه‌یه‌ وابزانین هه‌موو ئه‌وانه‌ی واقیعه‌كه‌مان باس ده‌كه‌ن دوزمنی ئومه‌ی كوردین. ئه‌ی ئه‌وه‌نیه‌ ئه‌م سه‌ر كردانه‌ هه‌موومانیان كردوه‌ به‌مه‌لای خه‌تی‌ و زوری نه‌ماوه‌ فتوای جه‌ماعی بده‌ین بلیین ئه‌وه‌ی دلی به‌ حوكمرانی كورد خوش نه‌بێ ته‌لاقی ده‌كه‌وێ.
سروشت عومه‌ر ساڵح
 سه‌یره‌ که‌ ناوی وه‌رگێڕی وتاره‌که‌ نه‌نوسراوه‌! وێڕای ده‌ستخۆشی ئه‌م تێبینیه‌ بچوکه‌م هه‌یه‌: له‌ باسی دامه‌زرندنی دوو ئاوه‌ڵزاواکه‌ی مام جه‌لال مایکڵ روبین ده‌ڵێ: " To Talabani's credit, both men are professionally qualified " . وه‌رگێڕ نوسیویه‌: ‎" متمانه‌ی تاڵه‌بانی‌ پێیان وایكردووه‌ هه‌ردووكیان به‌شایسته‌ بزانێت." بۆ هه‌ر که‌سێك ئینگلیزی بزانێت لای دیاره‌ که‌ ئه‌مه‌ وه‌رگێڕانێکی چه‌وته‌، ماناکه‌ی ته‌واو پێچه‌وانه‌ کردۆته‌وه‌. مایکڵ روبین ده‌ڵێ: "وه‌ك ئینساف بۆ تاڵه‌بانی، ئه‌م دوو پیاوه‌ هه‌ردووکیان له‌ ڕووی پیشه‌ییه‌وه‌ شایسته‌ن". سوپاس بۆ سبه‌ی بۆ وه‌رگێڕان و بڵاوکردنه‌وه‌ی نوسینی له‌م بابه‌ته‌ که‌ خوێنه‌رانی کورد هه‌ق وایه‌ لێی ئاگادار بن.
هیوا به‌کر
 هیوادارم ئه‌وه‌ سیاسه‌تێکی دبلۆماسیانه‌ی ( یاخود ته‌کتیکێکی کاتی ) نێوان یه‌کێتی و پارتی بێت ده‌نا هیچ گرنگیه‌ك له‌ به‌رگریه‌کانی پیته‌ر گالبرێس دا نابینم. دوا قسه‌شم ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌رچی یه‌کێتی و پارتی توانیان سه‌رنجی چه‌ند سیاسه‌ت مه‌دارێکی ئه‌مریکی بۆلای خۆیان ڕاکێشن ئه‌ویش به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی ئێراقه‌وه‌ ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌دا هه‌بو به‌ڵام من به‌ شكستی دبلۆماسیه‌تی کوردی ده‌زانم که‌ نه‌یان توانیوه‌ تا ئێستا بارته‌قای ئه‌وه‌ سه‌رنجی دپلۆمات و سیاسه‌ت مه‌داره‌ به‌ریتانیه‌کانیش بۆ لای خۆیان ڕاکێشن. ده‌ره‌ئه‌نجامیش ئه‌مه‌ی من ده‌یڵێم ته‌نها سه‌رنجێکه‌ و ڕه‌نگه‌ چه‌نده‌ها ڕاستی تر هه‌بێت که‌ له‌ پشت په‌رده‌وه‌ ده‌گوزه‌رێن و هێشتا کاتی ئاشکرا کردنیان نه‌هاتوه‌.
رێمان عومه‌ر ساڵح
 مایکل روبین به‌ ئاگاداری و زانیاریێکی زۆره‌وه‌ ره‌وشی ناوخۆی پارتی و یه‌کێتی و کوردستان و ناوچه‌که‌ی شی کردۆته‌وه‌. وا دیاره‌ عه‌یب و عاری ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان لای بێگانه‌ ته‌واو ئاشکران و رۆژ نیه‌ شتی له‌سه‌ر نه‌نوسن: بۆ نمونه‌ سه‌یری وتاری دوێنێی BBC بکه له‌ نوسینی که‌یت کلارك‌ به‌سه‌ردێری "گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستانی عێراقدا" له http://news.bbc.co.uk/2/hi/programmes/crossing_continents/7178820.stm . ‌ ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و زوڵموزۆری ئه‌و دوو حیزبه‌ له‌سه‌ر شان و گیانی ئێمه‌یه‌ شه‌رمه‌زار ده‌بین که‌ بێگانه‌ ئاوا باسی وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ن به‌ڵام زۆربه‌ی سه‌رانی کورد که‌ خۆیان زۆرجار دروستکه‌ری ئه‌و نه‌هامه‌تی و سکانداڵانه‌ن وا که‌وتوونه‌ته‌ ناو زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵی گیرفان و کورسی و سێکسه‌وه‌ (جا هه‌ر یه‌که‌یان به‌ شێوه‌یێك یان چه‌ند شێوه‌یێك) که بێشه‌رمانه‌‌ هه‌ر مێشیش میوانیان نیه‌ و وڵاته‌که‌مان له‌ خراپییه‌وه‌ به‌ره‌و خراپتر و ته‌نانه‌ت هه‌ڵدێر ده‌به‌ن. هه‌موو ئه‌مانه‌ راستن، به‌ڵام هه‌ق وایه‌ ئه‌وه‌ له‌ بیر نه‌که‌ین که‌ مایکڵ روبین نیازی له‌ به‌ده‌رخستنی ئه‌م هه‌قیقه‌تانه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان نیه‌. مایکڵ روبین، که‌ جه‌ماعه‌تی پۆل وۆلفه‌ڤیتزه‌ به‌ نیۆکۆنسێرڤاتیڤ ناسراون neo conservatives or neocons ))، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کار بوونی جۆرج بوشه‌وه‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ دیاریکردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا. مایکڵ روبین له‌ ده‌زگای میدڵ ئیست فۆروم (http://www.meforum.org/ ) به‌ قازانجی ئیسراییل دژی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب و هه‌موو شێوه‌کانی ئیسلامیزم کار ده‌کات. ئه‌مانه‌ له‌به‌ر خاتری ئیسڕاییل زۆر دۆستی تورکیان. له‌ ماوه‌ی نێوانی 2003-2005 تۆزێك له‌گه‌ڵ تورکیا سارد بوون له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی تورك له‌ 01/03/2003. ماوه‌ی ساڵێك زیاتره‌ به‌ قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیا و له‌ به‌ر ناهومێد بوونیان له‌ سه‌رانی کورد که‌ بتوانن رێخۆشکه‌ری بکه‌ن که‌ مۆدێڵیکی دیموکراسی مرۆڤدۆست و ئیسڕاییلدۆست له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی موسڵمان له‌ کوردستانی باشور بێته‌ دی ده‌ستیان کردووه‌ به‌ ناشیرینکردنی رووی کورد له‌ پێگه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا. هه‌ر بۆیه‌ش وتاره‌که‌ی که‌مال سه‌ید قادر له‌ میدڵ ئیست فۆروم له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی مه‌لا مسته‌فا به‌ که‌ی گی بی یه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ که‌مزانی نه‌بێت ئه‌وا به‌ڕای زۆر له‌ هوشیاران به‌ خیانه‌ت بۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت ( بۆ نمونه‌ بروانه‌ بۆچونه‌کانی مزگین له‌ بلۆگی راستیبین http://rastibini.blogspot.com/ ). مایکڵ روبین زانیاری فاکتی زۆری له‌سه‌ر کوردستان به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ و باشیشی به‌کار هێناوه‌. به‌ڵام له‌ روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیا و به‌ قازانجی فاشیستۆکه‌مالیسته‌کان نه‌ك گه‌لی کوردستان به‌کاری هێناوه‌. ئێمه‌ هه‌ق وا نیه‌ گله‌یی له‌و بکه‌ین که‌ چی پێباشه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسڕییل و ئه‌مه‌ریکا. ئێمه‌ کوشته‌ی ده‌ستی سه‌رکرده‌ گه‌نده‌ڵ و ناکارامه‌ و بێتاواناکانی خۆمانین که‌ نازانن سیاسه‌تکردنی نوێ رووی له‌ کوێیه‌ و ئه‌گه‌ر بیشیزانن تا به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حیزبی خۆیان هه‌بێ هه‌رگیز به‌ دڵسۆزی کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان ناکه‌ن. تێبینیێکی بچوك، مه‌رج نیه‌ مایکڵ روبین وه‌ك نوسه‌رێك هه‌موو فاکته‌کانیشی راست بن. ئه‌و ده‌ڵێ که‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌ندامی سۆسیالیست ئینته‌رناسیوناله‌. ئه‌مه‌ ته‌واو وا نیه‌. ی ن ك ئه‌ندامی ته‌واو ) full member ) نیه‌ ته‌نها ئه‌ندامی چاودێره‌ ( observer party) . ئه‌نجومه‌نی سۆسیالیست ئینته‌رناسیونال پار له‌ دوا کۆنگره‌یاندا ره‌زامه‌ندی پێشانداوه‌ که‌ ی ن ك بکرێ به‌ ئه‌ندامی راوێژکار ( consultative party) و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش له‌ ئه‌ندامی راوێژکاره‌وه‌ بکرێ به‌ ئه‌ندامی ته‌واو؛ بڕوانه‌ ( http://www.socialistinternational.org/2Members/who.html#observer ).
شالآو...س
 لەگەڵ بوونى چەند ڕاستیەک لەم ڕاپۆرتەدا بەڵام ناکرێت نوسەرو ڕاوێژکارو لوبى تورک و عەرەب و فارس لەبەرچاونەگرین کەئەوانیش بەردەوام لەهەوڵى ناشیرین کردن و سەرنەگرتنى تێکۆشانى میللەتى کوردن بۆ بەدەستهێنانى متمانەو هاوپەیمانى لەگەڵ زلهێزەکانى دونیا . بۆیە ئەگەر کورد بەم ماوەیە کەمە لە حوکمڕانى لەهەوڵى دروستکردنى لوبى بێت بۆ قەوارەکەى ، دەبێت ناحەزەکانى کە بەدەیان ساڵە حوکمڕان و خاوەن نفوزو سەرمایەى زۆرن دوور نییە زۆرێک لەو سەنتەرو ناوەندانە نزیک بەئەوانبن یاخود سەربەئەوان بن ، بۆیە بەدوورى نازانم خستنە ڕووى زۆرێک لەم ڕاپۆرتانە لەلایەن هەندىَ دەزگاى لەم شێوەیە بەمەبەستى ناشیرینکردنى ئەزموونى قەوارەیەکى کوردى بن و هیچى تر . لەگەڵ ئەوەى وەک لەپێشەوە ئاماژەمەم پێدا هەندێک ڕاستى دەبینرێت.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
   
  
بیروڕا :
   
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ