راپۆرت
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان




Sunday, August 21, 2011
 
     

راپۆرت: ده‌شتی سالار

دوای چه‌ند ساڵێک له‌ خراپبونی بارودۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری ناوچه‌ دابڕاوه‌کان و ئاواره‌بونی کورده‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ و ئه‌و توندوتیژییانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌کرا، هه‌فته‌ی رابردو  دو لیوای هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و هه‌ردو ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌ جوڵێندران، له‌ئێستاشدا له‌ده‌وروبه‌ری خانه‌قین و به‌رزاییه‌کانی جه‌له‌ولا جێگیر کراون.

ئه‌وه‌ی له‌ئێستاشدا به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌، واده‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ و بڕیاری کشانه‌وه‌که‌یانه‌، به‌جۆرک ئایا هه‌مان سیناریۆکانی ساڵی 2008 دوباره‌ نابنه‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ش به‌ سازشکردن پێشمه‌رگه‌ به‌ له‌ده‌ستدانی چه‌ند شوێنێکی تر ناکێشنرێنه‌وه‌؟

له‌ده‌ستدانی هه‌لی مێژویی
به‌ بڕوای چاودێران و رۆشنبیران و ساڵی‌ 2003 وه‌ك ساڵێكی‌ مێژویی‌ له‌ عێراقدا تۆماركراوه،‌ به‌وپێیه‌ی‌ كۆتایی‌ به‌ حوكمی‌ دیكتاتۆری له‌عێراق هێنرا، به‌ڵام له‌و گۆڕانكارییه‌ گه‌وره‌یه‌دا کورد نه‌یتوانی‌ به‌شێك له‌ خاكه‌ دابڕاوه‌كه‌ی‌ خۆی‌ وه‌ربگرێته‌وه‌، كه‌ چه‌ندین كاره‌ساتی له‌و پێناوه‌دا به‌سه‌ر هاتوه‌، له‌ ئێستاشدا ئه‌و ناوچانه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی‌ به‌عه‌ره‌بكردندان و كوردیش چاره‌نوسی‌ ماف و خاكی‌ خۆی‌ داوه‌ته‌ ده‌ست ماده‌یه‌كی‌ ده‌ستوریی‌ و هیچی‌ تر، كه‌ به‌ بڕوای‌ چاودێران جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌سته‌مه‌.

له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش، دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غدا و به‌تایبه‌تیش سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به‌که‌مته‌رخه‌م داده‌نێن، له‌ئاست‌ کێشه‌کانی ئێستای ئه‌و ناوچانه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن، تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ کارێکی ئه‌وتۆ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ و خزمه‌تی پێویستیان بکه‌ن.

مه‌ترسییه‌کان 
له‌ئێستاشدا كێشەی ئەمنی كورد لە ناحیەكانی جەلەولا و سەعدییە، زەقتر بونه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێک لەدوای پرۆسەی ئازادیی عێراق و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، بەهەزاران ماڵ ‌و خێزانی کورد لەو ناوچانەدا كۆچیان بۆ سنوری ژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان كردوە، ئه‌مه‌ش بەهۆی خراپی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ڕوی ئه‌منی و خزمته‌گوزاری و وه‌ک دانیشتوانه‌که‌ی باسی لێوه‌ ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ فه‌رامۆش کراون، به‌نه‌ته‌ قوربانی له‌نێوان هه‌ردو حکومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمدا.

ناوچه‌ كوردیه‌كانی باكوری‌ دیاله‌، شارۆچكه‌كانی خانه‌قین، جه‌له‌ولا، سه‌عدیه‌، قه‌ره‌ته‌په‌، ده‌گرێته‌وه‌ و به‌هۆی‌ ئه‌و نائارامیه‌ سیاسی ‌و ئه‌منیه‌ی‌ له‌ دوای‌ ساڵی‌ 2003ه‌وه‌ باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه‌، هه‌زاران خێزانی كوردی ناچار به‌ هه‌ڵاتن كردوه‌.

مەترسییەكە زۆر بەزەقیی لە ساڵی (2008)‌ه‌وه‌، دوای كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەو جێگرتنەوەیان له‌لایه‌ن هێزەكانی سوپای عێراقه‌وه‌، دەركەوت ‌و بە كوشتاری كوردەكانی عەشیرەتی «زڕگوشی» لە سەعدییە، دەستیپێكرد،  که‌ به‌پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ زیاتر لە (300) كوردی سەر به‌و عەشیرەتە لەلایەن تیرۆریستانەوە كوژراون، هاوکات جەلەولاش بوە شوێنی دروستبونی گروپە چەكدارەكانی سنورەكەو تیرۆركردنی هاوڵاتیانی كورد.

دوباره‌بونه‌وه‌ی مێژو
له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كان بۆ ناردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ سنوری‌ ناحیه‌كانی‌ جه‌له‌ولاو سه‌عدییه‌، به‌ڵام گومان ده‌کرێت هه‌مان سینارۆیکانی ساڵی 2008 دوباره‌ ببێته‌وه‌، هه‌روه‌ک به‌رپرسانی‌ كوردیش له‌وسنوره‌ متمانه‌ی‌ ته‌واویان به‌جێگیر كردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ نییه‌و داواده‌كه‌ن، به‌ هه‌میشه‌یی‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و شارۆچكانه‌ جێگیر بكرێن.

ئه‌حمه‌د زڕگوشی،‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ سه‌عدییه‌ رایگه‌یاند: "پێشتر هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌عدییه ‌و جه‌له‌ولا جێگیر كرابون، ئه‌و كات ئه‌و مه‌ترسییه‌ی‌ ئێستا له‌سه‌ر ژیانی‌ كورده‌كان نه‌بو، چونكه‌ هاوسه‌نگی‌ هێز له‌ سنوره‌كه‌ هه‌بو".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ سه‌عدییه‌ ترسی‌ خۆی‌ له‌ دوباره‌ ده‌ركردنه‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌دوای‌ جێگیركردنه‌وه‌یان ده‌ربڕی‌، بۆ‌ (سبه‌ی)‌ وتیشی:‌ "له‌ ساڵی‌ 2008 به‌ بڕیارێكی‌ سیاسی‌ و رێككه‌وتنی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یان لێره‌ ده‌ركرد، ئێستاش هێچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه،‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه،‌ جارێكی‌ تر به‌بڕیارێكی‌ سیاسی و رێككه‌وتنێكی‌ تری‌ نێوان سیاسییه‌كان، ده‌رناكرێنه‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ رونکرده‌وه‌: به‌شێك له‌ توندوتیژییه‌كانی‌ عه‌ره‌به‌كانی‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌ دوای‌ ده‌ركردنی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ناحیه‌كان له‌ ساڵی‌ 2008، وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك بو بۆ جێگیركردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه ‌و ترسی‌ خۆی‌ له‌ دوباره‌ بونه‌وه‌ی‌ هه‌مان سیناریۆ ده‌ربڕی‌.

هه‌رله‌وکاته‌شدا، نێچیرڤان بارزانی، که‌ ئه‌وکات سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم بو، رایگه‌یاند، ئه‌رکی هێزی پێشمه‌رگه‌ ته‌واو بوه‌ و پێویست ناكات هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ و سنوری دیاله‌ بمێنێته‌وه.

چاودێرێکی سیاسی پێیوایه‌، ناردنی‌ هێز بۆ ناچه‌ دابڕێندراوه‌كان كارێكی‌ ئاساییه‌ كه‌ له‌ژێر چاودێری‌ ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی‌ عێراقدایه‌ و گڵۆپی‌ سه‌وز بۆ كورد هه‌ڵكراوه‌، به‌ڵام گه‌وره‌كردنی‌ له‌ رێگه‌ی‌ راگه‌یه‌ندنه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵك دوربكه‌وێته‌وه‌ له‌ داوای‌ چاكسازی‌.

د.کامه‌ران مه‌نتک ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: "جوڵاندنی‌ ئه‌م هێزانه‌ش بۆ سه‌ودای‌ سیاسیه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا روده‌ده‌ن كاریگه‌ریان نه‌بێت". 

ناردنی هێز
له‌ رۆژی 15ی ئابدا و پاش چه‌ندین روداوی کوشتن و راوه‌دونان و ئاواره‌کردنی کورده‌کان، هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و ناوچه‌کانی سه‌عدیه‌ و جوڵێنران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندرا له‌لایه‌ن کێوه‌ ئه‌و هێزانه‌ جوڵێنراون، به‌ڵام به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌ لێدوانی جیاوازیان له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاو ده‌کرده‌وه‌.

رۆژێک دوای جوڵاندنی هێزه‌که‌، جێگری‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ (سبه‌ی)‌ وتی: "سوپای‌ عێراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانای‌ پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیانیان نه‌ماوه ‌و ناتوانن ژیانی‌ كورده‌كانی‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌ بپارێزن، له‌کاتێکدا رۆژانه‌ روبه‌ڕوی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تیرۆر و له‌ناوچون ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ هێزمان به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ جوڵاندوه‌".

ئاشکراشیکرد: هێزه‌کانمان 2 لیوایه ‌و به‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌ردو ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدییه‌ جوڵاندومانن، له‌ئێستاشدا له‌ده‌وروبه‌ری خانه‌قین و به‌رزاییه‌کانی جه‌له‌ولا جێگیر کراون.

ئه‌وه‌ له‌کاتێکدایه،‌ جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه،‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاندبو: "ئێمه‌ ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ تائێستا هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ جوڵه‌ی‌ پێنه‌كراوه‌، به‌ڵكو بڕیار دراوه‌ لیوای‌ سێی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاماده‌باشی‌ دابن".

‌هه‌روه‌ک به‌پێی لێدوانی حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامی‌ هاوپه‌یمانی کوردستانی و نوێنه‌ری‌ پارێزگای‌ دیاله‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ته‌ئکیدی کرده‌وه‌، هێنانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ئاگاداری‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و نوێنه‌ران و كۆمار بوه‌ و به‌هیچ جۆرێك حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ئاگاداری‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ هێز به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ ناجوڵێنێت.

له‌هه‌مانکاتدا به‌ وته‌ی ئه‌فسه‌رێکی لیوای سێی پیاده‌ بۆ (سبه‌ی) که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرابکرێت، ته‌ئکیدی له‌وه‌ کرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌دا چه‌ند فه‌وجێکی سوپای عێراقیش هێنراونه‌ته‌ ناوچه‌که‌، باسی له‌وه‌شکرد، به‌هیچ جۆرێک رێگه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ نادرێت بێنه‌ناو سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولاوه‌.


پێشمه‌رگه‌ دو سه‌عات له‌ جه‌له‌ولا مایه‌وه‌
پاش دو شه‌و مانه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری خانه‌قین، هێزێکی 20 که‌سی پێشمه‌رگه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و به‌ چاودێری ئه‌مه‌ریکییه‌کان چونه‌ ناو هه‌ردو شاری جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ ته‌نها بۆ ماوه‌ی دو سه‌عاتیش مانه‌وه‌‌، ئه‌نوه‌ری‌ حاجی‌ عوسمان، جێگری‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: "تائێستا هێزه‌كانمان له‌ ده‌وروبه‌ری‌ ناحیه‌كانی‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ن و هیچ هێزێكی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌و دو ناحیه‌یه‌ جێگیر نه‌كراون". 

ناوبراو بۆ (سبه‌ی) رونیكرده‌وه‌، ئه‌و هێزه‌ی‌ نێردراوه‌ته‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ له‌ میانی‌ ده‌ورییه‌ی‌ هێزێكی‌ هاوبه‌شی‌ سوپای‌ عێراق و پێشمه‌رگه‌دا بوه‌، كه‌ له‌ ژێر چاودێری‌ هێزه‌كانی‌ قاعیده‌ی‌ كوبرای‌ ئه‌مه‌ریكیدا بون،‌ كه‌ باره‌گاكه‌ی‌ له‌ حه‌مرینه‌.

ئه‌وه‌ له‌کاتێکدایه‌ به‌ وته‌ی جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ چونی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ تموحی ئه‌واندا نییه‌ و ده‌یانه‌وێت هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ببه‌نه‌ سه‌نته‌ری‌ شاره‌كان و جێگیریان بكه‌ن، سه‌باره‌ت به‌ڕێگرییه‌كانیشیان وتی‌: "نه‌ سوپای‌ عێراق رێگرمانه ‌و نه‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو ئه‌مانه‌وێت پابه‌ند بین به‌و رێككه‌وتننامانه‌ی‌ له‌نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم و حكومه‌تی‌ ناوه‌نددا هه‌یه‌ له‌ باره‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌".

سه‌ركردایه‌تی‌ كورد و كه‌مته‌رخه‌می‌ 
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر ‌کردنه‌، دواکه‌وتنی به‌ئاگاهاتنی سه‌رکردایه‌تی کورده‌ به‌رامبه‌ر گوزه‌رانی کورده‌کانی ئه‌و ناوچانه‌، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌و هێزه‌ی به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ جوڵێنراوه‌، به‌وپێیه‌ی به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ جوڵاندنی هێزه‌که‌دا لێدوانی پێچه‌وانه‌یان ده‌دا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌نێوان هه‌ردو حکومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمدا بونه‌ته‌ قوربانی، هاوکات دو ئیداره‌یی ده‌سه‌ڵاتی کوردیش به‌شێکی دیکه‌یه‌ له‌ کێشه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌، کاروان ساڵح ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت: له‌ساڵی‌ رابردوه‌وه‌ وه‌كو فراكسیۆنی‌ گۆڕان یاداشتمان له‌سه‌ر مه‌ترسی ئه‌و كێشانه‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان داوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ت بكه‌وێته‌ خۆی‌ بۆ چاككردنی‌ ره‌وشی‌ ئه‌و ناوچانه‌، له‌پێناو ئه‌وه‌ی‌ نه‌گاته‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ ئێستا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی تائێستا دو هێزی‌ ناوخۆی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشی‌ هه‌یه،‌ بۆیه‌ پاشماوه‌ی‌ دوئیداره‌یی له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هه‌ستی‌ پێده‌كرێت و به‌م شێوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

پێشیوایه‌، هه‌ردو حیزبی پارتی‌ و یه‌كێتی‌ هۆكارن له‌و دۆخه‌ی‌ ئێستا له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هه‌یه‌، چونكه‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ مالیكی‌ و لایه‌نه‌كان پێكهاتون نه‌ك داواكاری‌ گه‌لی‌ كورد.

له‌باره‌ی جێبه‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق، که‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی که‌رکوک و ئه‌و ناوچانه‌یه‌، به‌بڕوای ئازاد چالاک ئه‌ندامی خولی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد بێ به‌رنامه‌ن و مه‌سه‌له‌ی‌ پۆست و ئاشتكردنه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌كان و پرۆسه‌ سیاسیه‌كان، ئه‌وله‌ویاتی کارکردنیان بوه‌. 

له‌کاتێکدا ده‌بو ماده‌ی‌ 140 و داخوازییه‌كانی‌ كورد پێش ئاشتكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ بوایه،‌ واته‌ به‌جۆرێک ئه‌وه‌ مه‌رج بوایه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كورد له‌پرۆسه‌ سیاسییه‌كه‌ش به‌شدار بێت.

به‌ئاگاهاتنه‌وه‌یه‌کی دره‌نگوه‌خت
چاودێرانی سیاسی و هاوڵاتیانی سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا ره‌وانه‌کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ئێستادا بۆ ناوچه‌کانیان به‌ دره‌نگ وه‌خت له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، له‌کاتێکدا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌ و به‌ سه‌دان خێزان ئاواره‌بون و ده‌یان کوردیش کوژراوه‌.

به‌پێی ئامارێکیش که‌ ده‌ست سبه‌ی که‌وتوه‌، تا رۆژی 10ی ئابی 2011، نزیكه‌ی 240 هاوڵاتی‌ كورد له‌ ناحیه‌ی‌ سه‌عدیه‌ و 200ی‌ تر له‌ جه‌له‌ولا كوژراون، هه‌روه‌ها 800 خێزانی ناحیه‌ی‌ سه‌عدییه‌ و 500 خێزانی‌ جه‌له‌ولا ماڵ و شوێنی خۆیان جێهێشتوه‌.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌ وته‌ی، عامر ره‌فعه‌ت، ئه‌ندامی‌ پێشوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕو، ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كانی‌ ئه‌و سنوره‌، قه‌ره‌بوی‌ ماده‌ی‌ 140یان وه‌رنه‌گرتوه ‌و به‌هۆی‌ خراپی گوزه‌رانی ژیانیشیانه‌وه‌، له‌ 1350 خێزانی‌ كورد ناحیه‌ی‌ سه‌عدیه ‌و جه‌له‌ولا به‌جێهێشتوه‌ و له‌ ناویشیاندا 15 خێزان هه‌ن، كه‌ پێشتر له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ئاواره‌ی‌‌ رومادی‌ بوبون، ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و پارێزگایه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌كرد: له‌ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولاو له‌ گه‌ڕه‌كی جه‌له‌ولای‌ نوێ،‌ كه‌ زیاد له‌ 1000 خێزانی‌ عه‌ره‌بی‌ هاورده‌ن، له‌لایه‌ن ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه‌وه‌ که‌ ناوه‌که‌ی لای سبه‌ی پارێزراوه‌، پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ كاره‌با و ئاویان بۆ كراوه‌، که‌چی گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كان هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كیان نیه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
harem jamal
 tanha yak sht dazanm esta dazanm panjakan yaktre dashkenn har penj 7ezba kordstanyaka male kord dakan ba qora t6anha xareke shkandne yaktren
karox
 من ناحه‌قی ده‌سه‌ڵات ناگرم وا ئێستا موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه‌ ده‌کات و باس له‌ سه‌عدیه‌و جوله‌ولا ده‌کات..ساڵی 2007 له‌ لە ئەنجامی ململانێی یەكێتی و پارتی لە سەعدیە كە هەریەكەیان مورەشەحێكیان هەبو بۆ مودیر ناحیە عەرەبێكی توندڕەو بو بە مودیر ناحیە..بەڵام ئیستا كوردایەتی بە خەڵك ئەفرۆشنەوە...كێشەكە لەوەدایە راگەیاندنی كوردی ئەوەی لە بیر نییە، باشم لە بیرە ئەو كاتە زۆری لەسەر نوسرا، بەڵام بەداخەوە كەس نییە ئێستا ئەوەیان بداتەوە بە چاودا و بڵێت بەسیەتی موزایەدەكردن بە كوردەوە، هەر ئێوە نەبوون دوو پارێزگاتان بۆ كەركوك هەبوو، هەر سەرۆكی هەرێم نەبوو لە ساڵی 1991 لە گەرمەی راپەڕین ناوچەی زەنگابادی دایەوە بە بەعس......!!!!!!
ئارام10
 نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌بێ له‌م کاته‌دا قسه‌ی هه‌بێ ،به‌ تایبه‌تی دووایی ئه‌وه‌ی که‌ دوای خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێم کۆمه‌لی قسه‌و کرده‌وه‌ی بێزراوی کرد و نواند.ئه‌بێ ئه‌و ئه‌وه‌ بزانێ به‌ بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌کی فراوانی دژ به‌ ده‌سه‌لاتی کوردی قسه‌ی ئه‌و له‌ بالوێز و وڵاتاندا گاریگه‌ری ئه‌بێ،ئیتر کاتی ئه‌وه‌ش هاتوه‌ که‌ خۆمان بڕیار بده‌ین و چاوه‌ڕیی بریارو کرداری سه‌ره‌ سه‌ره‌خۆره‌کانی کورد نه‌بین ،ئه‌بێ کاک نه‌وشیروان داوا بکا که‌ پێشمه‌رگه‌ جێ به‌ عه‌ره‌بی تیرۆریست و سوپای عێراق له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌کاندا لێژ کات،ئه‌بی داوا بکا که‌ په‌که‌که‌ سنوره‌کان بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ په‌لاماری مالی جه‌نه‌راله‌ تورکی ئێرانیه‌کان بدا، ئه‌بێ نه‌وشیروان داوا کات خه‌لکی دیاربه‌کر فرۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازی تورک له‌و شاره‌دا بسوتینن،داوا بکا که‌ خه‌لک له‌ باکوری کوردستاندا ڕاپه‌رینی هاوشیوه‌ی لیبیا بکه‌ن،کورد به‌ ڕاستی له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ ڕاپه‌رین له‌ هه‌ر چوار پارچه‌دا به‌س ته‌نها پێویسی به‌ سه‌رکرده‌یه‌کی بریارده‌ر هه‌یه‌ تا هه‌موو لایه‌ک له‌ ژێر یه‌ک چه‌تردا کۆببنه‌وه‌ ،پرسیاره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ر کابرایه‌کی گله‌یی چییه‌ یان سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی؟
fuad
 ewe delyn berprsyky puk awo karebay bw 1000, male areb dawe ka nawy aw kasa lay eweye,agar rast dekn bw nawy baben ta kelky kurdistan aw chashe bnasy. tw bly aw kare ka aw masola krdwyty nerwate xaney chashyety?
saman
 یه‌کیتی و پارتی هیج کاتی خانقین و که‌رکوک و ته‌نها هه‌موو کوردستانیان به‌خیال نایت ته‌نها شه‌ر بۆ ده‌سه‌لاتی خۆیان ئکه‌ن و بۆ سامانی خۆیان وا ده‌زانن که‌ ئه‌م میلله‌ته‌ ئه‌بیت تاکو مردنیان سۆپاس کوزاریان بیت
ده نكى خانه قين
 به ريزم ده ستت خؤش بيت سه عديه و جه له ولا ناوى دوو شارى كوردستانى ته عريب كراون كه له راستيدا ناويان قزره باته و قه ره خانه ... باله خانه ى باشايانى جاف له ناو جه ركه ى شارى قزره باتدا كوردستانيتى ئه و شاره ده سلمينى كه تاوه كو حه مرين مولكى باشايانى جاف بووه. به راستى ئه بيت هيزى بيشمه ركه به ته واوى له وى جيكر بكه ن , جونكه ئه وه سنورى كوردستانه. ده نكى خانه قين
دارولمولکی بابان
 سیناریۆیەکە بۆ خۆ دزینەوە لەو دەردەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرۆکی دیکتاتۆر و حکومەتە مافیاییەکانی گرتووە و یەک بە دوای یەکدا فڕێ ئەدرێنە زبڵدانی مێژوەوە، ئەمان ئەوەیان بە خەیاڵدا هاتووە کە بە میللەت بڵێن فڕێمان مەدەنە زبڵدانەکەوە چونکە ئێمە نەبین دوژمنان ئەمانخۆن لە کاتێکدا لەگەڵ دوژمناندا هەرخۆیان لە یەک بەرەدان ئیتر نازانین بە کام دوژمنان ئەڵێن.
omed issa
  terry josephsonدەڵێ: بەسە بیربکەیەوە لە شێوەی ،فۆڕمی، تەقەیود، بەستنەوە، وە دەستپێکە بیربکەیەوە لە شێوەی مومکین. دەسەڵات دەیەوێ لە قەیران ڕابکا مومکینەکانی کردە نامومکین ھەرچەند ئامراز ھەن کە پاڵەپەستۆ بەو نامومکینانە بھێندرێ.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
   
  
بیروڕا :
   
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ