راپۆرت
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت




Sunday, February 10, 2008
 
     

راپۆرتی‌: دیه‌ فازل


وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عێراق به‌پێی‌ خه‌ملاندن و نوێكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رژمێری‌ ساڵی‌ 1987 و سه‌رژمێری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ كگرتوه‌كان 1997 بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌ 13% دیاری‌ كرد و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش سه‌ره‌رای‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ ته‌ئكید له‌سه‌ر دیاری‌ كردنی‌ رێژه‌ی‌ 17%ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌ به‌مه‌رجێك ئه‌و رێژه‌ له‌دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ سه‌رژمێریه‌كی‌ نوێ‌ زیادبكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا چاودێرانی‌ سیاسی ره‌شبینن به‌رامبه‌ر به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و داواكارییه‌ و پێیان وایه‌ كه‌ گوشاره‌كانی‌ كورد له‌ به‌غدا به‌ره‌و لاوازی‌ ده‌چن. 

پاش ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ دابینكردنی‌ رێژه‌ی‌ 17%ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن زۆربه‌ی‌ كوتله‌ سیاسیه‌كانی‌ نێو په‌رله‌مانی‌ عێراق، لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ ئه‌وه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ سه‌رژمێری‌ سالاَنی‌ رابردوو رێژه‌ی‌ هه‌رێم له‌ بودجه‌ی‌ عێراق دیاری‌ بكرێت، هه‌ربۆیه‌ پێشنیاری‌ كرد كه‌ سه‌رژمێرییه‌كی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ له‌ عێراقدا بكرێت و ئه‌ندامی‌ سه‌رژمێرییه‌كه‌ هه‌رچۆنێك بێت قبوڵی‌ ده‌كه‌ن، به‌مه‌رجێك تا ئه‌وكاته‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم وه‌ك خۆی‌ بمێنێته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشنیاره‌ی‌  لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ عه‌لی‌ بابان وه‌زیری‌ پلاندانانی‌ عێراق پێشنیاری‌ كرد كه‌  سه‌رژمێری‌ 1987 نوێبكرێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌  رێژی‌ گه‌شه‌ و زیادبونی‌ دانیشتوان و ئه‌وناوچانه‌ی‌ له‌ كاتی‌ ئه‌و سه‌رژمێریه‌دا له‌ سه‌ر كوردستان  ئه‌ژماریان بۆنه‌كراوه‌ و به‌پشت به‌ستن به‌ كۆبونی‌ خۆراك و ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌كانی‌ عێراقی‌ بۆ زیادبكرێت، به‌لاَم سه‌رژمێرییه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان كه‌ سه‌ره‌تا به‌شێكی‌ زۆر له‌ په‌رله‌مانتارانی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ پێی‌ گه‌شبینبون كه‌ رێژه‌ی‌ پێویست بۆ هه‌رێم دابینده‌كات، رێژه‌ی‌ كوردستانی‌ له‌ بودجه‌ی‌ عێراق به‌ 13% دیاری‌ كردووه‌ به‌لاَم بێئه‌وه‌ی‌ كه‌ نوێكردنه‌وه‌ خرابێته‌ سه‌ر سه‌رژمێریه‌كه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌  د سه‌عدی‌ به‌رزنجی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ئاشكرایكرد  به‌ پێی‌ ده‌ستور  ده‌بێـت نوێكردنه‌وه‌ بۆ سه‌رژمێریه‌كه‌ بكرێت و رێژه‌ی‌ (بێبه‌شبون) بخرێـته‌ سه‌ر بودجه‌ی‌ هه‌رێم ئه‌مه‌ش  رێژه‌ی‌ بودجه‌كه‌ زیاتر ده‌كات و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ شدا كه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ی‌ به‌پێی‌ بێ به‌شبوون ده‌خرێته‌ سه‌ر بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌ماندا دیاری‌ ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا هیچ ئالیه‌ت و پێوه‌رێك نییه‌ بۆ دیاری‌ كردنی‌ رێژه‌ی‌ بێ به‌شبون له‌ پارێزگاكانی‌ عێراقدا.

كێشه‌كانی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی‌ سوننه‌ و شیعه‌ی‌ نێو په‌رله‌مان ماوه‌یه‌كه‌ په‌ره‌ی‌ سه‌ندووه‌، ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ له‌17%ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمیش به‌ وته‌ی‌ مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری‌ عێراقی‌ له‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌،  شۆڤینیه‌تی‌ عه‌ره‌ب له‌ به‌غدا ورده‌ ورده‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات و سوننه‌ و شیعه‌كان له‌ ئاست داواكاریه‌كانی‌ كوردا یه‌كیان گرتووه‌ و دژایه‌تی‌ كورد ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ لیسته‌ سوننه‌ و شیعه‌كانی‌ نێو په‌رله‌مانی‌ عێراق سه‌ركردایه‌تی‌ كوردی‌ نیگه‌ران كرد، فازل میرانی‌ سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ پێی‌ وایه‌ كاتی‌ ئه‌وه‌هاتووه‌ كوردیش وه‌لاَمی‌ عه‌ره‌به‌كان بداته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌وباوره‌دان كه‌ رێژه‌ی‌ دانیشتوانی‌ هه‌رێم كه‌متره‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ رێژه‌ی‌  17%ی‌ بودجه‌ی‌ بۆ دابینبكرێت ئه‌وا پێویسته‌ كوردیش گومانه‌كانی‌ بخاته‌ روو له‌وه‌ی‌ كه‌ رێژه‌ی‌ دانیشتوانی‌ عێراق به‌ 30 ملیۆن بێت، چونكه‌ هیچ سه‌رژمێرییه‌كی‌ نوێ‌ له‌به‌رده‌ستدانیه‌ ته‌نها ئه‌و رێژه‌یه‌ نه‌بێت كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق  له‌ به‌رنامه‌ی‌ نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ خۆراك و بۆ كۆبونی‌ خۆراك ته‌سلیمی‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی‌ كردووه‌ كه‌  سه‌دان هاولاَتی‌ به‌ زیاد تێدا نوسراوه‌ و سه‌رژمێرێكی‌ دروست نییه‌. 

له‌ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و گوشارانه‌دا لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌  به‌ توندی‌  به‌رگری‌ له‌ رێژه‌ی‌ 17%ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات و ێی‌ وایه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌  ئه‌و رێژه‌یه‌ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ ده‌ركردنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ هه‌یه‌، چونكه‌  رێژه‌ی‌ 17%ی‌   بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌یاد عه‌لاویدا بڕیاری‌ له‌سه‌ر دراوه‌ و ئه‌و كاته‌ش به‌ پێی‌ یاسای‌ ئیداره‌ی‌ كاتی‌ عێراق حكومه‌ت هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایدانان و بریاردانی‌ هه‌بووه‌، چونكه‌  په‌رله‌مانی‌ شه‌رعی‌ نه‌بووه‌ و به‌ وته‌ی‌ ئیسماعیل شوكر جێگری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌،"كه‌مكردنه‌وه‌ یان ده‌ستكاری‌ كردنی‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ی‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دیاریكراوه‌ پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی‌ دانانی‌ یاسایه‌كی‌ نوێوه‌ بكرێت، كه‌ له‌ ئێستادا كارێكی‌ ئاسان نییه‌".

دیاری‌ كردنی‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ بۆ هه‌رێم له‌ سالاَنی‌ رابردوودا به‌پێی‌ رێكه‌وتنی‌ سیاسی‌ بووه‌ و له‌ نوێترین لێدوانیشدا، مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند سه‌ركردایه‌تی‌ كورد به‌رێككه‌وتنێكی‌ سیاسی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقیه‌كاندا ئه‌وه‌ی‌ قبوڵكردووه‌ كه‌ رێژه‌ی‌ 17%ی‌ بودجه‌ی‌ عێراق بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌رخانبكرێت تا ئه‌وكاته‌ی‌ سه‌رژمێری‌ دانیشتوان له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وكاته‌ پێویسته‌ رێژه‌كه‌ زیادبكرێت، چونكه‌ به‌وته‌ی‌ بارزانی‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ پێداویستیه‌كانی‌  هه‌رێم كه‌متره‌ به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ قبوڵیان كردووه‌ چونكه‌ ته‌نها تا كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ سه‌رژمێری‌ كاری‌ پێده‌كرێت، پێشیان باش نییه‌ كه‌ په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌ دوابكه‌وێت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌  پرۆسه‌ی‌ گه‌شه‌پێدان له‌ گشت عێراقدا ده‌وه‌ستێنێت نه‌ك ته‌نها له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نجومه‌نی‌ بالاَی‌ ئیسلامی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌گه‌ڵ كوردا هه‌یه‌، به‌لاَم ئه‌وانیش دژی‌ دانانی‌ رێژه‌ی‌ 17%ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم بوون ئوسامه‌ نجێفی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجه‌ومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ لیستی‌ ئه‌لعێراقیه‌ ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ "رێژه‌ی‌ 17% بۆ هه‌رێم له‌ بودجه‌ی‌ عێراق زۆره‌ و له‌ رێژه‌ی‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ زیاتره‌ و ته‌نها 13% به‌سه‌"،ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌  ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ 100% كورد له‌م كێشه‌یه‌وه‌  به‌ په‌یوه‌ندی‌ و  هاوپه‌یمانێتیه‌كانیدا له‌گه‌ڵ سوننه‌ و شیعه‌كاندا بچێته‌وه‌، به‌ حه‌زه‌ره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییه‌كاندا بكات،له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر په‌رله‌مانتار له‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌وبڕوایه‌دایه‌ كه‌ به‌و پێیه‌ی‌ ئه‌و لایه‌نه‌نانه‌ هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كوردا راستگۆنین هیچ هه‌ڵوێستێكی‌ فعلیان نه‌بووه‌ له‌ پشگیری‌ كردنی‌ كوردا له‌و مه‌سه‌لانه‌ی‌ له‌ بۆ كورد گرنگن و له‌لاین لیسته‌كانی‌ دیكه‌وه‌ ره‌تده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌وا پێوبیسته‌ سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ كورد به‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كانیدا بچێته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا  شیعه‌كان گه‌ شبینن به‌رامبه‌ر به‌ ئاینده‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان كورد و شیعه‌،  پێیانوایه‌ هاوپه‌یمانی‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كورد و شیعه‌ له‌ ئاستێكدایه‌ كه‌ به‌و  كێشانه‌ بێهێز  نابێت. حه‌مید ره‌شید موعله‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌سه‌ر لیستی‌ ئیئتلافی‌ شیعه‌ پێی‌ وایه‌ كه‌ هاویه‌یمانی‌ نێوان كورد و شیعه‌  مێژوویه‌كی‌ دووروو درێژی‌ هه‌یه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ سته‌ملێكراوی‌ و هه‌ستكردن به‌ به‌ر پرسیارێتی‌ له‌ به‌رێوه‌بردنی‌ عێراقدا بونیاد نراوه‌ و نه‌كێشه‌ی‌ بوجه‌ و نه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی‌ تر لێره‌ و له‌وێ ئه‌و رێكه‌وتن و په‌یوه‌ندیانه‌ی‌ نێوان كورد و شیعه‌ بی َهێز ناكات. 

   له‌باره‌ی‌ ئاستی‌ كاریگه‌ری‌ كارته‌كانی‌ گوشاری‌ كورد بۆ هێنانه‌دی‌ خواسته‌كانی‌ له‌ به‌غدا به‌تایبه‌ت رێژه‌ی‌ 17%ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم، چاودێران له‌وبڕوایه‌دان كه‌ كارته‌كانی‌ گوشاری‌ كورد له‌به‌غدا كه‌من و به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه‌ش ده‌رۆن، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سه‌رۆكی‌ سه‌نته‌ری‌ لێكۆڵیه‌نه‌وه‌ی‌ ستراتیژی‌ كوردستان ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ روو ئه‌گه‌ر  ئێستا  گه‌وره‌ترین كارتی‌ گوشاری‌ كورد سه‌رۆك كۆمار بێـت كه‌ كورده‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوو دا ئه‌و پۆسته‌ش به‌ده‌ست كورده‌وه‌ نامێنێت  و ئێستا كورد كارمه‌ندی‌ عێراقه‌وه‌  و بودجه‌ له‌ عێراق وه‌رده‌گرێت و حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیش ده‌توانێت  ئه‌و بودجه‌یه‌ كه‌م بكاته‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر رێژه‌ی‌ 17% بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق په‌سه‌ندنه‌كرێت، ئه‌وا كێشه‌یه‌كی‌ ئه‌وتۆنییه‌، چونكه‌ به‌ وته‌ی‌ خالد شوانی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ گره‌نتیان له‌ سه‌رۆك كۆمار وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌ كاتی‌ ره‌وانه‌كردنی‌ بودجه‌كه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار مافی‌ ڤیتۆ به‌كارده‌هێنێت و ره‌تی‌ ده‌كاته‌وه‌، بێگومان له‌ دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌شی‌ بۆ په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ 3/2 په‌رله‌مانتاران ده‌نگی‌ بۆده‌ن كه‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ مه‌حاڵه‌، به‌لاَم د.فوئاد مه‌عصوم سه‌رۆكی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ هیوای‌ وایه‌ خواست مه‌سه‌له‌كه‌ له‌ په‌رله‌مان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ و نه‌گاته‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار، چونكه‌ لانی‌ كه‌م 6 مانگ په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌ دواده‌كه‌وێت كه‌ بێگومان زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌ بواری‌ گه‌شه‌پێدانه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ گشت عێراق ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك ته‌نها هه‌رێمی‌ كوردستان.

زیاتر له‌ مانگێك به‌سه‌ر ساڵی‌ نوێدا تێپه‌ڕیوه‌ و هه‌ولێر و به‌غدا تا ئێستا له‌سه‌ر بودجه‌ رێكنه‌كه‌وتوون و په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش چاوه‌ڕوانی‌ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ تا بودجه‌ی‌ هه‌رێم په‌سه‌ند بكات و كێشه‌كانی‌ دابه‌شكردنی‌ به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا ده‌ستپێبكات.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
aram
 پڕ به دل حه ز ده كه م بودجه كه نه ك هه ر كه م بكرێته وه به ڵكو نه دری‌ چونكه هیچی بۆ ره شو روتی ئه م میلله ته نه گبه ته نیه ئه مانه بودجه ی ئه مه ریكاشیان بده یتی‌ (...................... .................) ئارام
گۆران
 بودجه‌ی‌ هه‌رێم مانگێكه‌ كێشه‌ی‌ له‌سه‌ره‌ و حكومه‌تی‌ عێراق و لیسته‌كان كێشه‌ له‌گه‌ڵ كورد دروست ده‌كه‌ن،كه‌چی‌ كورد به‌ چه‌پله‌رێزان و به‌ ئاماده‌بونی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ئالای‌ عێراقیان له‌ كوردستان هه‌ڵكرد بۆی‌ دڵی‌ شیعه‌ و سوننه‌كان رازی‌ بكه‌ن،توخوا پێم بلێن ئه‌م لێبوردنه‌ تاكه‌ی‌؟بۆ؟له‌پێناو چی‌؟من له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد تێناگه‌م بۆ ئه‌وه‌نده‌ له‌به‌رده‌م عه‌ره‌بدا (.............) بۆ بۆ بۆ بۆ...؟؟؟
سۆران-بریتانیا
 حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌موو شته‌كانی‌ به‌ عه‌شایه‌رانه‌ده‌كات،نه‌یتوانیوه‌ داواكاری‌ و پێویستیه‌كانی‌ بكاته‌ یاسا و بیچه‌سپێنێت،هه‌موو كات هه‌ر پشت به‌ قسه‌ی‌ سه‌ر خوانه‌كان ده‌به‌ستێت كه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاری‌ به‌رێوه‌بردنی‌ حكومه‌تدا نه‌گونجاوه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ 17% و 71%یشیان به‌نی‌ هه‌ر بۆ گیرفانی‌ (...)،له‌به‌رئه‌وه‌ پێویست ناكات خه‌ڵك خۆه‌ی‌ پێوه‌ مه‌شغولبكات
هاوبیر عه‌بدول- به‌ریتانیا
  ده‌بێت میلله‌ت بڵێت ساڵ به‌ ساڵ خۆزگه‌م به‌ پار، چونكه‌ عه‌ره‌به‌كان دژی‌ داواكارییه‌كانی‌ كورد ده‌وه‌ستنه‌وه‌،به‌هێز ده‌بن، به‌ڵام مادام مه‌سه‌له‌كه‌ پاره‌یه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد وا به‌ ئاسانی‌ وازناهێنن، له‌وانه‌یه‌ شه‌ڕیش له‌ دژی‌ به‌غدا بكه‌ن.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
   
  
بیروڕا :
   
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ