راپۆرت
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات




Saturday, March 15, 2008
 
     

راپۆرتی: هیوا ڕه‌حیم

شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ یه‌كێك له‌ شاره‌ گه‌وره‌‌و گرنگه‌كانی‌ كوردستانی‌ باشور ده‌ژمێردرێت. ده‌كه‌وێته‌ نێوان  هێڵی‌ درێژی‌ (46) پله‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵات‌و هه‌ر دوو دوو بازنه‌ی پانی‌ (35-36) پله‌ی‌ باكور و (83) كم باشوری‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ شاری‌ سلێمانیه‌وه‌. ڕووبه‌ره‌كه‌ی‌ (1599) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌، له‌ 9،39% ڕووبه‌ری‌ هه‌موو پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێكهێناوه‌. تێكڕای‌ باران بارین له‌ساڵدا (550) ملم ه‌، واته‌ به‌ ناوچه‌ی‌ مسۆگه‌ری‌ باران ناوده‌برێ‌. له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵات‌و باشوره‌وه‌ ، به‌چیاكانی‌ هه‌ورامان‌و شنروێ‌‌و باڵامبۆ ده‌وره‌دراوه‌. به‌درێژایی‌ (75) كم هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا. ده‌شتی‌ شاره‌زوور كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ ده‌شته‌ به‌پیت‌و ناوداره‌كانی‌ جیهان ده‌ناسرێت ، به‌شێكی‌ گه‌وره‌ له‌ ڕووبه‌ری‌ ئه‌م قه‌زایه‌ی‌ پێكهێناوه‌. ده‌شتی‌ شاره‌زوور به‌ ڕۆژئاوای شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست پێده‌كات‌و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناحیه‌ی‌ سورداش كۆتایی‌ دێت، درێژییه‌كه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ (100) كم ده‌بێت. ئه‌م ده‌شته‌ بژێوی‌ زۆربه‌ی‌ دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ پێكهێناوه‌. ڕێژه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ دۆنمێك له‌ دانه‌وێله‌‌و به‌روبومی‌ هاوینه‌‌و سه‌وزه‌‌و میوه‌ هات. 

په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و بازرگانی‌‌و جوگرافی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی‌ كوردستانی‌ ڕۆژهه‌ڵات، وه‌كو شاره‌كانی‌ (نه‌وسود، پاوه‌، باینگان، مه‌ریوان). شوێنه‌واره‌ به‌ناوبه‌نگه‌كانی‌ ناوشاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌‌و ده‌وروبه‌ری‌ : (باخی‌ میر ، قه‌یسه‌ری‌ حامید به‌گ ، مزگه‌وتی‌ پاشا ، مزگه‌وتی‌ جامعه‌ ، مه‌رقه‌دی‌ پیر محه‌مه‌د ، كارێزی‌ حاجی‌ ناجی‌ ، ئاشتی‌ مه‌حمودی‌ یاروه‌یسی‌ ، فره‌ خه‌زێنه‌ ، تووه‌ وشك ، كانی‌ شێخ ، گوڵان ، كانی‌ حه‌مه‌و غان ، كانی‌ سۆفی‌ خدر ، كۆڵه‌ بۆز ، مۆردانه‌، كانی‌ نواڵه‌ ، كانی‌ زارا) .

مێژووی‌ دروستبوونی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ :

گومان له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ ئێستا له‌ سه‌رده‌می‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌ توركه‌كاندا دروستكراوه‌، یه‌كڕابوونێك له‌وه‌دا هه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دوای ساڵی‌ (1700) ز دروستكراوه‌. عه‌شیره‌تی‌ جاف دروستكه‌ر‌و بنیاتنه‌ری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ن . ورده‌ ورده‌ ئه‌م شوێنه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هۆی‌ ناوداری‌ شوێنه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ ئه‌ڕوانێت به‌سه‌ر ده‌شتی‌ شاره‌زووردا ، زیاتر ئاوه‌دان بۆته‌وه‌ و ته‌نها (خێله‌كانی‌ جاف) ی‌ تێدابووه‌ كه‌ زیاتر له‌    (12) هه‌زار خێزان ئه‌بن ، مه‌ركه‌زی‌ ئاوه‌دانی‌ شاره‌زوور بووه‌ , پاشان خه‌ڵكی‌ تر هاتوون و پاڵیان داوه‌ به‌ هۆزه‌كانی‌ جافه‌وه‌ و زیاتر ئاوه‌دان بۆته‌وه‌ . 

ده‌ڵێن، عه‌شیره‌تی‌ جاف له‌ ناوچه‌ی‌ جوانڕۆ سه‌ریان بۆ كه‌س دانه‌نه‌واندووه‌ ، پاشان میرێكی‌ ئه‌رده‌ڵان ته‌ماع ده‌كاته‌ ئاو و زه‌وی‌ و زاره‌ به‌پیته‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ و ده‌یه‌وێ‌ به‌ تۆپزی‌ ژێر ڕكێفی‌ خۆیان بخات ، ئه‌وانیش ملی‌ بۆ كه‌چ  ناكه‌ن و له‌ ئه‌نجامدا جه‌نگێك ده‌قه‌ومێت و دوو سه‌ره‌ك عێلی‌ جاف  ده‌كوژرێن و ئه‌وه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ پاش ماوه‌یه‌ك ڕووه‌و شاره‌زوور ڕوو له‌ میرنشینی‌ بابانه‌كان ده‌نێن و له‌ ناوچه‌ی‌ (بانی‌ خێڵانی‌ ) ده‌ربه‌ندیخان نیشته‌جێ‌ ده‌بن ، ئه‌و كاته‌ ژماره‌ی‌ جافه‌ هه‌ڵهاتووه‌كان سه‌د ڕه‌شماڵێكه‌ و داوا له‌ میرنشینی‌ بابان ده‌كه‌ن كه‌ مافی‌ نیشته‌جێ‌ بوون و گه‌رمیان و كوێستانیان بده‌نێ‌ , ئه‌وانیش ڕێیان پێ‌ ده‌ده‌ن. به‌هۆی‌ چه‌ند بارودۆخێكی‌ ناله‌باره‌وه‌، وه‌ك چه‌سپاندنی‌ هێڵه‌كانی‌ سه‌رسنور به‌ شێوه‌یه‌كی‌ قایمتر وای‌ له‌ ئێلی‌ جاف كرد به‌ شوێن ڕێگا چاره‌یه‌كی‌ تردا بگه‌ڕێن و بڕیاریان دا واز له‌ كۆچه‌رایه‌تی‌ بهێنن و نیشته‌جێ‌ بن . له‌ هه‌موو ڕویه‌كیشه‌وه‌ گوزه‌ران له‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا گونجاو بوو ، بۆیه‌ بڕیاریان دا ده‌ست به‌ دروستكردنی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن . ژماره‌یه‌كی‌ زۆر سه‌رچاوه‌ و مێژوونوس له‌وه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌زاران ساڵ پێش زایین بوونی‌ ژیان و قه‌ڵه‌مڕه‌وی‌ بچوك و گه‌وره‌ ، كوردی‌ و بێگانه‌ ، له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بوون ، وه‌ك (ئاشوریه‌كان ، بیشداییه‌كان ، میدییه‌كان ، هه‌خامه‌ییه‌كان ، ئه‌سكه‌نده‌ر له‌ سه‌ده‌ی‌ چواری‌ پێش زایین، ئه‌شكانی‌، ساسانیه‌كان، هاتنی‌ ئیسلام ( 21 ی‌ ك . 643 ز)، روادییه‌كان، سلجوقییه‌كان، ئه‌تابه‌كه‌كان، ئه‌ییوبی‌، مه‌غۆلی‌، جه‌لائیری‌ مه‌ڕه‌سپی‌، ته‌یموری‌ له‌نگ ( 1400 ز)، ئه‌رده‌ڵان و سه‌فه‌وییه‌كان، بابانه‌كان، عوسمانی‌، ئینگلیز، شێخ مه‌حمود، حكومه‌تی‌ عێراق، حكومه‌تی‌ كوردی‌ ( حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ). 

له‌ ساڵه‌كانی‌ كۆچی‌ جوله‌كه‌ بۆ عێراق و ئێران و كوردستان، ناوچه‌ی‌ شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ندین خێزانی‌ جوله‌كه‌ ڕووی‌ تێده‌كه‌ن و نیشته‌جێ‌ ده‌بن و له‌ پاڵ خێڵه‌كانی‌ جاف دا په‌نا ئه‌درێن ، كاروباری‌ بازرگانی‌ ئه‌كه‌ن له‌و سنوره‌دا ، به‌مه‌ش زیاتر ئه‌بێت به‌ مه‌ركه‌زێكی‌ بازرگانی‌ و ئاڵوگۆڕ له‌و سنوره‌دا.
 
هه‌ڵه‌بجه‌ بازارێكی‌ بازرگانی‌ گه‌رمی‌ هه‌بوو شارۆچكه‌یه‌كی‌ كورد نشینی‌ قه‌ره‌باڵغ بوو، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ 60 هه‌زاركه‌س زیاتر بوو. 

ناوچه‌كانی‌ هاوسنووری‌ هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی‌ ئێران‌و توركیا هاوشێوه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كام له‌و ناوچانه‌ هاوشێوه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نین‌و له‌ بواری‌ ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ردا وه‌ك ئه‌و خزمه‌تیان به‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد نه‌كردووه‌.

ڕیش سپیان‌و پیاوه‌ دێرینه‌كانی‌ شار هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ، یه‌كه‌م خانوو له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌گه‌كانی‌ (شیوه‌كه‌ڵ) دروستیان كردووه‌‌و پاشان نه‌وه‌كانیان له‌وێدا نیشته‌جێ‌ ده‌بن، كه‌ ئه‌مانیش (حه‌مه‌ چاوه‌ش)‌و هه‌رسێ‌ كوڕه‌كه‌ی‌ (پیرۆت‌و سڵێمان‌و عه‌بدوڵڵا) ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ خۆیاندا بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ تر دێنن ، كه‌ ئه‌مانه‌ بوون، (حه‌مه‌ پیرۆت) موختاری‌ تورك بووه‌، (ئه‌حمه‌دی‌ پیرۆت)‌و (سڵێمان) یش ئه‌م منداڵانه‌ی‌  هه‌بووه‌ (حاجی‌ محه‌مه‌د)، (قادر)، (حاجی‌ فه‌ره‌ج)، (ئه‌مین)‌و (عه‌بدوڵڵا)ش كه‌ ئه‌م منداڵانه‌ی‌ هه‌بووه‌ (ئه‌وڕه‌حمان، ئه‌حمه‌د، مه‌حمود،سه‌عید، ئه‌مین، حه‌مه‌ ساڵح) به‌پێ‌ی‌ ئه‌م بۆچوونه‌ یه‌كه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ دروستكردبێ‌ ئه‌م ماڵانه‌ بوون كه‌ ئێستا له‌ناو خه‌ڵكی‌ شار به‌ (13) سیانزه‌ ماڵه‌ ناسراون.

هه‌ڵه‌بجه‌ جاران دوو قه‌یسه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌  هه‌بوو (قه‌یسه‌ری‌ پاشا‌و قه‌یسه‌ری‌ حامید به‌گ) كه‌ له‌ ساڵی‌ 1934 دروستكراوه‌، بینا‌و سه‌را‌و پۆلیسخانه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ساڵی‌ 1930 دروستكراوه‌، یه‌كه‌م قوتابخانه‌ ساڵی‌ 1925 و ساڵی‌ 1929 بوو به‌خاوه‌نی‌ نه‌خۆشخانه‌ ، ساڵی‌ 1940 ئامێری‌ كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌وته‌ گه‌ڕ. له‌ساڵی‌ 1929 پرۆژه‌ی‌ ڕه‌سمی‌ ئاوی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واو بوو، له‌ساڵی‌ 1924 ته‌له‌گراف خانه‌ دامه‌زاوه‌، له‌ناو شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نها یه‌ك ئۆتۆمبێل هه‌بووه‌ پێیان وتووه‌ (لۆریه‌كه‌ی‌ عه‌زه‌)  ئه‌م لۆرییه‌ به‌ دوو ڕۆژ ئه‌مسه‌ر‌و ئه‌وسه‌ری‌ ئه‌كرد له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بۆ سلێمانی‌ له‌ساڵی‌ 1950.

ناوی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌چیه‌وه‌ هاتووه‌؟ 

له‌سه‌ر ناوی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بیروڕای جیا جیا هه‌ن:
*ئه‌ڵێن كابرایه‌ك له‌و شوێنه‌دا له‌كۆنه‌وه‌ بێچوه‌ (هه‌ڵۆ)یه‌كی گرتووه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ناوی‌ لێنراوه‌ (هه‌ڵۆ به‌چه‌) پاشان بووه‌ به‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

*هه‌ندێكی‌ تر ده‌ڵێن، ئه‌و شوێنه‌ زۆر دڵگیر بووه‌ به‌هۆی‌ باغ‌و بێستان‌و ئاو شیناییه‌وه‌ پێیان وتووه‌ (عه‌جه‌ب جا) له‌ زمانی‌ فارسیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، پاشان گۆڕاوه‌ به‌ (هه‌ڵه‌بجه‌)، واته‌ جێیه‌كی‌ سه‌ڕسوهێنه‌ر.
*هه‌ندێكی‌ تر ئه‌ڵێن ، كابرایه‌ك پێش هه‌موو كه‌س هاتووه‌‌و ئاوه‌دانی‌ كردۆته‌وه‌‌و ناوی‌ (هه‌ڵۆ به‌گ) بووه‌ ورده‌ ورده‌ ئه‌و ناوه‌ به‌هۆی‌ گه‌شه‌كردن له‌زمانی‌ كوردیدا بوو به‌ (هه‌ڵۆجا) یان (هه‌ڵه‌بجه‌).

* ئه‌ڵێن ئه‌و ناوچه‌یه‌ باغ‌و بێستانی‌ هه‌بووه‌‌و دره‌ختی‌ (هه‌ڵوژه‌ی‌) زۆر بووه‌، به‌هۆی‌ گۆڕانكاری‌ له‌زمانی‌ كوردیدا بووه‌ به‌ (هه‌ڵه‌بجه‌).

ڕیوایه‌تێكی‌ تر ئه‌ڵێت، له‌ ساڵه‌كانی‌ 1600 تا 1615 هه‌ڵۆخانی‌ ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ ئاوه‌دان كردۆته‌وه‌ هه‌ربه‌ناوی‌ خۆیه‌وه‌ ناوی‌ ناوه‌ (هه‌ڵۆچه‌)پاشان بووه‌ به‌ (هه‌ڵه‌بجه‌).

*هه‌ندێكی‌ تر ده‌ڵێن، كاتێك خه‌ڵكی‌ ناوچه‌ی‌ كرماشان له‌ڕێگه‌ی‌ بازرگانیه‌وه‌ ڕۆیشتوون به‌ره‌و (حه‌ڵه‌ب)ی‌ سوریا بینیویانه‌ كه‌وا ئاو هه‌وای‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌هی‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌چێت، ئه‌وان ناویان لێناوه‌ (حه‌له‌بجه‌) ، واته‌ (حه‌ڵه‌بی‌ پچوك).

 به‌ڵام هه‌ندێكی‌ تر پێیان وایه‌ كه‌ (ئه‌ڵه‌بجه‌) له‌ (ئه‌ڵه‌ب ئه‌رسه‌لان) ه‌وه‌ هاتووه‌ ، كه‌ میرێكی‌ ده‌وڵه‌تی‌ سه‌لجوقیه‌كان بووه‌،له‌كاتی‌ سه‌ردانیدا بۆ كوردستان ، به‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا گوزه‌ری‌ كردوه‌‌و ناوی‌ لێناوه‌ (ئه‌ڵه‌ب جا) ، واته‌ شوێنی‌ (ئه‌ڵه‌ب ئه‌رسه‌لان)، مامۆستا جه‌مال بابان ئه‌م ڕایه‌ی په‌سه‌ند كردووه‌.

شاعیر‌و نوسه‌ر‌و ئه‌دیبه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ سنوری‌ هه‌ڵه‌بجه‌:

1. ئیبن سه‌لاح شاره‌زووری‌
2. مه‌لا ئه‌لیاس شاره‌زووری‌
3. مه‌ولانا خالیدی‌ نه‌قشبه‌ندی‌
4. شێخ عوسمان سه‌راجه‌دین نه‌قشبه‌ندی‌
5. شێخ عه‌بدوڵڵا خه‌رپانی‌
6. حه‌زره‌تی‌ مه‌وله‌وی‌ شاعیری‌ گه‌وره‌ی‌ كورد
7. نالی‌ شاعیری‌ شاره‌زووری‌
8. عه‌بدوڵڵا گۆران
9. شێخ نجم الدین نه‌قشبه‌ندی‌
10. شێخ حسامه‌دین
11. شێخ عه لادین
12. ئه‌حمه‌د موختار جاف
13. تاهیر به‌گی‌ جاف
14. قانع كه‌ زۆربه‌ی‌ ژیانی‌ له‌م سنووره‌دا به‌سه‌ر بردووه‌
15. مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس
16. شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی‌
17. مه‌لا حه‌سه‌ن قازی‌
18. شێخ حه‌مه‌ ئه‌مین كاردۆخی‌
19. حلمی‌ عه‌لی‌ شه‌ریف
20. محه‌مه‌دی‌ مه‌لا كه‌ریم
21. ساڵح هه‌ژار
22. ساڵح شاره‌زووری‌
23. مه‌لا مسته‌فای‌ زه‌ڵمی‌
24. شێخ ئه‌مین نه‌قشبه‌ندی‌
25. حه‌مه‌ ئه‌مین هه‌ورامی‌
26. عوسمان هه‌ورامی‌
27. مه‌حمود یاروه‌یسی‌
28. عادله‌ خانم
29. وه‌لی‌ دێوانه‌
30. بابا ڕه‌سوڵی‌ عه‌بابه‌یلێ‌
31. شێخ مسته‌فای‌ موفتی‌
32. نامیق
33. تایه‌ر به‌گ
34. ساڵح هه‌ژار
35. ع.ع. شه‌ونم
36. ئه‌ژی‌ گۆران
37. جه‌فایی‌‌و كاردۆخی‌‌و عه‌زیزی‌ فتاح‌و مامۆستا هیوا حیلمی‌ و شاره‌زووری‌ ...هتد.

گرنگترین هاوینه‌ هه‌واره‌كانی‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌

1. هاوینه‌ هه‌واری‌ ئه‌حمه‌د ئاوا
2. سه‌رچاوه‌ی‌ زه‌ڵم
3. گوڵان
4. كانی‌ شێخی‌ بامۆك
5. ته‌وێڵه‌
6. ئاوێسه‌ر
7. بیاره‌
8. سه‌ركه‌ن
9. سه‌رای‌ سوبحان ئاغا
10. مێشله‌
11. باوه‌كۆچه‌ك
12. دێی‌ هاوار
13. كانی‌‌و باخی‌ وه‌زگێل
14. كانی‌‌و باخی‌ زه‌له‌كێ‌
15. ناو ناحیه‌ی‌ خورماڵ.

 

شاخ‌و لوتكه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ قه‌زاكه‌:

1. شاخی‌ هه‌ورامان
2. شاخی‌ سورێن
3. شاخی‌ باڵانبۆ
4. شاخی‌ شنروێ‌
5. شاخی‌ شرام
6. شاخی‌ لوتكه‌ی‌ مه‌گر
7. شاخی‌ ملله‌ی‌ داری‌ ته‌موره‌ زمان
8. شاخی‌ زه‌واڵی‌
9. شاخی‌ سه‌ید صادق
10. شاخی‌ئه‌حمه‌د برنده‌
11. قه‌ڵای‌ شه‌مێران
12. قۆپی‌ به‌رده‌به‌ل
13. شاخی‌ به‌رده‌ دوو كون
14. شاخی‌ نێرگزه‌ جار
15. مله‌ قۆنه‌ره‌
16. له‌هه‌وراماندا هه‌ندێ‌ به‌رزایی‌ تر هه‌یه‌ ناوی‌ "گۆزندار، هه‌سون، هه‌واره‌ به‌رزه‌" له‌نێوان ته‌وێڵه‌و بیاره‌دایه‌.
17. شاخی‌ په‌روێنی‌
18. مله‌ هوومڵه‌
19. هێلانه‌ چه‌رخ
20. كونه‌ گورگ

دانیشتوان:

ژیانی‌ خه‌ڵكی‌ ناوشاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌:  دانیشتوانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر به‌ كاروباری‌ دوكانداری‌، بازرگانی‌،  كشتوكاڵی‌،  كارمه‌ندی‌ حكومه‌ت، ئاژه‌ڵداری‌، ئیشوكاری‌ سه‌رپێی‌ ‌و هاتوچۆی‌ مه‌رز‌و سنوره‌كانی‌ ئێران، ڕاوه‌ ماسی‌ به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. هه‌ردوو ئایینی‌  ئیسلام ، كاكه‌یی‌  ئاینی‌ سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ی‌ پێكهێناوه‌. به‌پێی‌ ئامارێك كه‌له‌ ژماره‌ 27 ڕۆژنامه‌ی‌ پێشكه‌وتن بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، سه‌رجه‌می‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 6509 كه‌س بووه‌ به‌م جۆره‌ به‌ سه‌ر ڕه‌گه‌زه‌ جیاوازه‌كانی‌ شاره‌كه‌دا دابه‌شبووه‌ ، 2249/پیاو ، 2103 /ژن ، 1051/كچ ، 1106/كوڕ سه‌رجه‌می‌ خه‌ڵكی‌ شاره‌كه‌ی‌ پێكهێناوه‌ .

به‌پێی‌ سه‌رژمێری‌  فه‌رمانگه‌ی‌  ئامار له‌ ساڵی‌ 1977  كه‌چوار گه‌ڕه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ (بامۆك، پاشا، سه‌رای‌، پیر محه‌مه‌د) سه‌رجه‌می‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ (22411) كه‌س بوو ، ژماره‌ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و چوار گه‌ڕه‌كه‌یان پێكهێناوه‌ ، (3850) خێزان بووه‌ ، واته‌ دانیشتوانی‌ شاره‌كه‌ 37% ی‌ سه‌رجه‌م دانیشتوانی‌ سنوری‌ ئیداری‌  قه‌زاكه‌ی‌ پێكهێناوه‌. ژماره‌ی‌ خانوبه‌ره‌ دروستكراوه‌ ئه‌هلی‌‌و ده‌وڵه‌تیه‌كان (3628) و له‌ڕووی‌ خزمه‌تگوزاریه‌ گشتیه‌كانه‌وه‌ (17) خوێندنگاو (2) نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ تیابووه‌ ،  به‌ڵام له‌ ئاماری‌ ساڵی‌ 1987 سه‌رجه‌م دانیشتوانی‌ سنووری‌ ئیداری‌ قه‌زاكه‌ (115299) كه‌س بووه‌، كه‌ئه‌مه‌ش 12،11% ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێكهێناوه‌، واته‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ 1977 تا 1988 ڕێژه‌ی‌ زۆربوون‌و گه‌شه‌كردنی‌ دانیشتوان 3،3% بووه‌. به‌پێ‌ی‌ هه‌مان ئامار له‌و ساڵه‌دا ژماره‌ی‌ خانوبه‌ره‌ دروستكراوه‌ ئه‌هلی‌‌و ده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ ناو شار(6008) یه‌كه‌ بووه‌ ، له‌و ژماره‌یه‌ (5506) خانووه‌ ،له‌ڕووی‌ خزمه‌تگوزاری‌ گشتیشه‌وه‌ (61) خوێندنگاو (2) نه‌خۆشخانه‌و (1) بنكه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ تیابووه‌.

سنووری‌ ئیداری‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌:
 
هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ساڵی‌ 1889 كراوه‌ به‌ قه‌زا، واته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دوای‌ (نه‌جه‌ف) به‌دووه‌م قه‌زا له‌عێراقدا داده‌نرێت . تا ساڵی‌ 1930 هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نها له‌ (پێنج سه‌د) ماڵ تێنه‌ده‌په‌ڕی‌ , ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه‌م بوو بۆ شارێك، له‌به‌رئه‌وه‌ ته‌نها سێ‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌شاردا هه‌بوون (پاشا) كه‌ ئێستا سه‌نته‌ری‌ شاره‌، پیر محه‌مه‌د‌و كانی‌ عاشقان كه‌ مێژووی‌ دروستبوونی‌ زۆر كۆنه‌، پاشان هه‌ڵه‌بجه‌ ئاوه‌دان بووه‌‌و كاروباری‌ تێده‌هات‌و ئاوو ئاوه‌ڕۆكه‌ی‌ رێكخرا، گه‌ڕه‌كی‌ (سه‌را) ش ئاوه‌دان بووه‌وه‌ ، پاشان گه‌ڕه‌كی‌ (كانی‌ قوڵكه‌) ، كه‌ ئێستا  یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ گه‌وره‌كانی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌، ساڵی‌ 1945-1946 شوێنی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ڕه‌ی‌ ئێستا كۆتایی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ ،له‌ دوای‌ ساڵه‌كانی‌ په‌نجاوه‌ خواروی‌ (پیر محه‌مه‌د) یش دروستكراوه‌، له‌ساڵی‌ 1957 به‌ ته‌واوی‌ ئاوه‌دان بوه‌وه‌، به‌ڵام گه‌ڕه‌كی‌ (شێخ سمایل) دوای‌ ساڵی‌ 1963 ئاوه‌دان كرایه‌وه‌، له‌وبه‌ر (پردی‌ پیرۆزه‌) تاك تاك نه‌وڕۆڵی‌‌و ئیمامیه‌كان نیشته‌جێ‌ ده‌بوون ، تا له‌ساڵی‌  1970دا ئه‌ویش به‌ ته‌واوی‌ ئاوه‌دان بوه‌وه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ش ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ بوون كه‌ پێش سه‌رده‌می‌ كۆماریی‌ هه‌بوون هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كی‌ جوله‌كان‌و مامۆستایان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ن.

دوای‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق له‌ساڵی‌ 1920 هه‌ڵه‌بجه‌، وه‌ك  قه‌زایه‌كی‌ ناودار سنورێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بووه‌، ڕووبه‌ره‌كه‌ی‌ 5000 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌، نزیكه‌ی‌ 375 دێ‌ی‌ هه‌بووه‌ . ناوچه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان سه‌ربه‌ناحیه‌ی‌ وارماوه‌ بووه‌ ، وارماوه‌ش سه‌ربه‌قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ ، واته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی‌ سه‌نگاودا هاوسنوور بووه‌ ناحیه‌ی‌ (پێنجوێن) یش سه‌ر به‌هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ ، دوای‌ هاتنی‌ سه‌رده‌می‌ كۆماری‌ ساڵی‌ 1959 كرایه‌ قه‌زا‌و جیابۆوه‌. قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ڕووی‌ ئیدارییه‌وه‌ له‌ساڵه‌كانی‌ 1950 بریتی‌ بووه‌  له‌ ناحیه‌كانی‌ سیروان‌و شاره‌زوور‌و پێنجوێن‌و خورماڵ و وارماوه‌. له‌ساڵی‌ 1977 جگه‌ له‌ مه‌ركه‌زی‌ قه‌زا‌و ناحیه‌كان پاش جیاكردنه‌وه‌ی‌  قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان‌و پێنجوێن لێی‌ ، ژماره‌ی‌ گونده‌كانی‌ سه‌ر به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 216 گوند بووه‌، به‌ڵام له‌سه‌رژمێری‌ گشتی‌ ساڵی‌ 1987 له‌كۆی‌ 216 دێ‌ پاش كاولكردن‌و ڕاگواستنی‌ ته‌نها 18 دێ‌ له‌سه‌رانسه‌ری‌ قه‌زاكه‌ مایه‌وه‌.

دوا گۆڕانكاری‌ ئێستای‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سێ‌ ناحیه‌ پێكهاتووه‌، ئه‌وانیش ناحیه‌ی‌ سیروان: سنووری‌ 93 دێ‌ی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ گرتۆته‌وه‌، ناحیه‌ی‌ خورماڵ: پێكهاتووه‌ له‌ 41 دێ‌ ساڵی‌ 1932 كراوه‌ به‌ ناحیه‌ .
ناحیه‌ی‌ هه‌ورامان (بیاره‌): له‌ 19 دێ‌ پێكهاتووه‌ .
 
ڕوبارو سه‌رچاوه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌:  

1. ڕوباری‌ سیروان
2. زمكان
3. ڕوباری‌ تانجه‌رۆ
4. ڕوباری‌ زه‌ڵم
5. چه‌می‌ ڕیشین
6. چه‌می‌ چه‌قان
7. چه‌می‌ ئێڵان قۆز
8. چه‌می‌ دۆمان
9. چه‌می‌ بێستانی‌ سوور
10. خڕی‌ بیاره‌
11. ده‌ڵێن
12. سه‌رچاوه‌ی‌ گه‌نجان
13. ئاور شه‌ڵم
14. ئاوی‌ لێڵه‌

ئێستا دانیشتوانی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 55 هه‌زار كه‌سه‌، به‌ كۆی‌ هه‌موو ناحیه‌كان ‌و دێهاته‌كان 98 هه‌زار كه‌سه‌.



ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی بوَ ئه‌م راپۆرته‌ سودیان لێوه‌رگیراوه‌:
1. هه‌ڵه‌بجه‌، گۆڤارێكی‌ ڕوناكبیری‌ وه‌رزییه‌ خاوه‌نی‌ ئیمتیازو، ب.ڕ، سه‌رنوسه‌ر كه‌مال هه‌ورامی‌.
2. لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ مێژووی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 1700-1958 نوسینی‌ به‌كر حه‌مه‌ صدیق عارف 1997.
3. كاره‌ساتی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 1988 كورته‌ باسێكی‌ جوگرافی‌- ئابوری‌- كۆمه‌ڵایه‌تی‌- سیاسی‌ ، شه‌وكه‌تی‌ حاجی‌ مشیر.
4. ئه‌نفال‌و ئافره‌تی‌ كورد ، عه‌داله‌ت عومه‌ر صاڵح 2002.
5.  مێژووی‌ كوردو كوردستان ، محمد مه‌ردۆخی‌ كوردستانی‌ .              
                    

 

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ديارى
 داخه‌كه‌م بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌وا بێ‌ ڕێزكراوه‌ ده‌ستت خۆش كاك هیوا بۆ ئه‌م ڕاپۆرته‌.
دیار به‌كر بێلایه‌ن
  ده‌ستان خۆش بۆ ئه‌و هه‌موو زانیاریانه‌ی كه‌ نوسراوه‌, به‌ راستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ پێش سلیمانیش دا دروست بووه‌ كه‌چی ئیستا هه‌ر به‌ قه‌زا ماوه‌ته‌وه‌, به‌ داخه‌وه‌ ده‌بوایه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ببوایه‌ ته‌ جوانترین و خۆش ترین پارێزگا له‌ هه‌موو عراق چونكه‌ ئه‌و غه‌دره‌ی كه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌ڵكانی هه‌ڵه‌بجه‌ كراوه‌ له‌ هیچ شوینێكی دنیا نه‌كراوه‌ له‌ دوای شه‌ری جیهانی دوو كه‌ له‌ ساڵی 1945 كۆتایی پێهات, وه‌ ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵكانی عراق و ئێرانیشه‌ مه‌منوونی هه‌ڵه‌بجه‌ بن, چونكه‌ گه‌ر كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌بوایه‌ ئه‌مركا و به‌ریتانی شه‌ری ئیران و عراق نه‌ ده‌وه‌ستان كه‌ له‌ به‌ر مه‌رامه‌كانی ئه‌و دوو زل هێزه‌ دا بوو به‌رامه‌ر به‌ ِئێران به‌لاَم ئه‌وه‌بوو شه‌ره‌كه‌ خۆیان نه‌یان كرد به‌ خه‌ڵكی نه‌گبه‌تی كوردو عراقیان كرد, ده‌بێت ئه‌مركا و به‌ریتانیا مه‌منوونی گه‌لی كورد و عراق بن بۆ بێ هێز كردنی ئیران نه‌ك خه‌ڵكانی عراق مه‌منوونی ئه‌مریكا بنن ده‌بێ سه‌ركرده‌كانی كوردو عراق ئه‌وه‌ باش بزانن و بیده‌نه‌وه‌ به‌ چاوی ئه‌مریكیه‌كاندا كه‌ گه‌لی كورد وعراق چیان كردوه‌ به‌ ماڵو به‌گیان گه‌لی كورد و عراق له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا بووین ده‌بێ ئه‌وان پاداشتمان به‌نه‌وه‌ نه‌ك ئیمه‌ ده‌بێت ئه‌وان مه‌منوونی گه‌لی كورد و عراق بنن, وه‌ گه‌ڵی كورد و عراقیش ده‌بێ مه‌منوونی خه‌ڵًكانی هه‌ڵه‌بجه‌بن چونكه‌ گه‌ر كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌ بوایه‌ ئه‌و شه‌ره‌ كاولكاریه‌ نه‌ ده‌وه‌ستێنرا, چونكه‌ باش بلاَو به‌ونه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ كه‌ هه‌موو جیهانی هه‌ژاند, من لێره‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌ی سبه‌ی كه‌ سوپاسیان ده‌كه‌م و په‌یامی خۆم بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌لكانی به‌شه‌ره‌فی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌نێرم رێزو نه‌وازش بۆ هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ به‌ بێ گوناه شه‌هید بوون.
به‌ختیار شاکه‌لی
 ...زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ڕاپۆرته جوان و گرنگه‌... له ساڵی 1983 تا 1985 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ژیاوم و به‌ماڵی دووه‌می خۆمی ده‌زانم ...له‌کاتی پێشمه‌رگایه‌تیش هه‌ر له‌و ده‌ورو به‌ره‌بووم/ به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی سورێن . دوباره‌ ده‌سخۆش
کامه‌ران
 راپۆرتێکی جوانه‌... سه‌یرکه‌ن هه‌ره‌ شاعیره‌ گه‌وره‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بوون، به‌ڵام ئێمه‌ حورمه‌تی که‌سمان لا نه‌ماوه‌ چ جای شاعیرانمان.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
   
  
بیروڕا :
   
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ