راپۆرت
خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان




Saturday, May 17, 2008
 
     


راپۆرت: دیه‌ فازل

رۆژنامه‌ی‌ (ئیندیپێندت)ی‌ به‌ریتانی‌ له‌ راپۆرتێكدا كه‌ ده‌رباره‌ی‌ تاوانی‌ شه‌ره‌ف له‌ كوردستان بلاَویكردۆته‌وه‌، به‌ناوی‌ ( وێنه‌كانی‌ مۆبایل چۆن تاوانی‌ شه‌ره‌ف له‌ كوردستان په‌ره‌پێده‌دات) باس له‌وه‌ ده‌كات  كه‌ ته‌نها له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2007 به‌پێی ئاماره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان لانی که‌م 255 ژن به‌ پاساوی ناموس پارێزی له هه‌رێمی‌‌ كوردستان كوژراون.
به‌گوێره‌ی‌ ئیندیپێندنت خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل  هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كی كوشتنی‌ ژنانه‌ له‌ كوردستان. ئاماژه‌ بۆ نه‌بونی‌ یاسایه‌ك ده‌كات بۆ رێكخستنی‌ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل و نه‌بونی‌ سزا بۆ خراپ به‌كارهێنانی‌.

بڕیاروایه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دانیشتنێكی‌ تایبه‌ت بۆ پرۆژه‌یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل سازبكات.

سه‌باره‌ت به‌ سزاكانی‌ نێو  پرۆژه‌یاسای خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل به‌ تایبه‌تی‌ و  گشت ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌ كوردستان، ره‌شاد ئه‌حمه‌د ئیبراهیم سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ شاره‌وانییه‌كان و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ رۆژنامه‌ باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ سزای‌ توند دانراوه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایله‌وه‌، ده‌بنه‌ هۆی‌ كوشتنی‌ ئافره‌ت له‌سه‌ر تاوانی‌ شه‌ره‌ف، به‌وه‌ی‌ كه‌ سزای‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كوشتنی‌ كه‌سێك به‌هۆی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ یان گفتوگۆیه‌ك هه‌مان سزای‌ بكوژی‌ ئه‌و ژنه‌ی‌ ده‌بێت.

هه‌رله‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا كه‌ له‌ 6 ماده‌ پێك هاتووه‌، كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ په‌یوه‌ندی‌ مۆبایلیش پابه‌ند كراون به‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌بێت ناسنامه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ تۆماربكرێن كه‌ سیمكارت ده‌كڕن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نه‌درێت له‌ بازاڕه‌كاندا سیمكارت بفرۆشرێت بێگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كۆمپانیا و تۆماركردنی‌ ناسنامه‌ی‌ كڕیار، له‌ كاتی‌ سه‌رپێچیشدا سزایه‌كی‌ مادی‌ بۆ كۆمپانیاكان دانراوه‌.

پرۆژه‌ یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل له‌ 5/11/2007 خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ كراوه‌و له‌ دانیشتنی‌ رۆژی‌ 19ی‌ ئه‌م مانگه‌ی‌ په‌رله‌مانیش دا بڕیاروایه‌ گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ بكرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری‌ ده‌ركردنی‌ یاسایه‌كی‌ له‌و جۆره‌  عه‌ونی‌ به‌زاز جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: هۆكاری‌ ده‌ركردنی‌ یاسایه‌كی‌ له‌و جۆره‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌   ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ گشتی‌ و مۆبایل به‌ تایبه‌تی‌ كه‌ زۆركات به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵك كوژراوه‌ و كێشه‌ی‌ تایه‌فه‌گه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌.

عه‌ونی‌ به‌زاز وتیشی‌ : له‌و یاسایه‌دا دوو جۆر سزا دیاری‌ كراوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ رێگه‌ی‌ مۆبایله‌وه‌ قسه‌ی‌ ناشیرین و سوكایه‌تی‌ به‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆماوه‌ی‌ ساڵێك تا 5ساڵ زیندانی‌ ده‌كرێن یاخود غه‌رامه‌ده‌كرێن به‌ ملیۆنێك تا پێنج ملیۆن دینار، ئه‌وانه‌شی‌ كه‌ ئامێری‌ په‌یوه‌ندیكردن بۆ بێزاركردنی‌ هاووڵاتیان به‌كارده‌هێنن به‌ 6 مانگ زیندانی‌ سزاده‌درێن.

لیژنه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌ مافی‌ ئافره‌تانیش له‌ په‌رله‌مان به‌نیازن له‌و دانیشتنه‌ی‌ په‌رله‌ماندا جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی‌ مافی‌ ژنان و رێگرتن له‌ ئانجامدانی‌ توندوتیژی‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌رامبه‌ریان به‌ هه‌ر بیانویه‌ك بێت و داوای‌ توندكردنی‌ ئه‌و سزایانه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هۆیه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردنی‌ نوسرا و بینراو و بیستراو به‌ تایبه‌ت مۆبایل بۆ ناوزڕاندنی‌ كه‌سێك یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ خێزانه‌كان به‌كارده‌هێنن و به‌ هۆیانه‌وه‌ له‌سه‌ر شه‌ره‌ف ژن ده‌كوژرێت.

له‌ نێو پرۆژه‌ یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هیچ رێنماییه‌ك نیه‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ مۆبایلی‌ جۆری‌ كامێراو تۆماركردنی‌ ده‌نگ و ره‌نگ ده‌فرۆشن، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئێستاو دوای‌ زیادبونی‌ كوشتنی‌ ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف له‌ دهۆك كه‌ زۆربه‌ی‌ به‌هۆی‌ مۆبایله‌وه‌ ئاشكرابوو بوو، رێگه‌ له‌ فرۆشتنی‌ مۆبایلی‌ كامێرا گیرا له‌و شاره‌.

پێویسته‌ رێنماییه‌كیش بۆ خاوه‌ن دوكانه‌كانی‌ فرۆشتنی‌ ئامێری‌ مۆبایل هه‌بوایه‌،به‌ڵام به‌وته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ شاره‌وانییه‌كان و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی‌ په‌رله‌مان ئه‌و خاڵه‌ له‌ یاساكه‌دا نییه‌،به‌ڵام ده‌كرێت له‌ كاتی‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مان وه‌ك پێشنیاز بخرێته‌ نێو پرۆژه‌كه‌وه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
KARWAN KAREM
 به‌رای من به‌كارهێنانی موَبایل له‌ كوردسان له‌ ئاستی پێوستدا نیه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌رئاستی روَشنبیری هاولاتیه‌كه‌ خوَی
كوڕی‌ كورد
 به‌ بوجونی من ده‌ركردنی یاسایه‌ك بو خراب به‌كارهینانی موبیل زور كرنكه‌ بو روژێكی‌ وه‌ك ئه‌مڕوَ كه‌ ئێمه‌ تێیدا ئه‌ژین. به‌ رای‌ من تاوانباری‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ن كه‌ خوَیان ده‌ده‌نه‌ ده‌ست ئه‌و پیاوه‌ نفس نزمانه‌ كه‌ ئاوا سوكایه‌تیان پێ‌ ده‌كه‌ن.هیوادارم كه‌ ئافره‌تانی‌ كورد فراوانتر بیر بكه‌نه‌وه‌و سوود له‌و رووداوانه‌ وه‌رگن كه‌ رووده‌دن و ده‌بێته‌ هوَی‌ گیان له‌ ده‌ست دانیان....
بوار-فینلاند
 جێگه‌ی‌ خۆیه‌تی‌ كه‌ یاسایه‌ك دابنرێت بۆ خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل به‌ڵام كوڕه‌ مه‌نسوله‌كانیش بگرێته‌وه‌، كه‌ به‌چاوی‌ خۆم بینیومه‌ خه‌تێكی‌ تایبه‌ت به‌م شتانه‌ هه‌بووه‌ ناشبێت هه‌موو كات گه‌نجه‌كانمان تاوانباربكه‌ین به‌ڵكو ده‌بێ‌ ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌كچه‌كانمان خۆیان وا ده‌كه‌ن كه‌ ویێنه‌‌و ڤیدۆیان بڵاوبكرێته‌وه‌ ده‌نا وابزانم كه‌س ناتوانێت به‌زۆر ته‌سویر‌و ره‌سم بگرێت، هیوادارم هه‌موو كه‌سێك سود له‌مۆبایل وه‌ربگرێت نه‌ك ببێت هۆی‌ كوشتنی‌ كه‌سێكی‌ بێتاوان.
رێنساس
 منپێموایه‌ سیستمی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیمان خراپه‌ ده‌بێت بیگۆڕین ..........
مخلص - ڕانیه‌
  له‌ وڵاتی‌ ئێمه‌ زۆر به‌كارهێنانی‌ مۆبایل له‌لای‌ گه‌نجانه‌وه‌یه‌ به‌بێ‌ هۆ به‌تایبه‌ت گه‌نجی‌ كوڕ ئه‌مه‌ش به‌ڕه‌ئی‌ من هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی‌ ئیش و كار و په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ تۆكمه‌ له‌ناو لاوانماندا له‌و هه‌رێمه‌ ، وه ‌هه‌ر وه‌ها په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ مرۆیی‌ نوێ‌ پێویسته‌ له‌ وڵاتی‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گه‌نجه‌كانمان به‌ منیشه‌وه‌ ئیصلاحی‌ جه‌سته‌یی‌ و روحی‌ تێدا دروست بكرێ‌ ، نه‌وه‌ك به‌فیڕۆدانی‌ كات سه‌رباری‌ هه‌مووشیان به‌كوشتندانی‌ ئافره‌تان چونكه‌ تا ئێستا ئافره‌ت له‌ وڵاتی‌ ئێمه‌ ئه‌زموونی‌ تێكه‌ڵبوونی‌ لاوازه‌ ، ئه‌مه‌ش وای‌ كردووه‌ كه‌ زوو له‌ خشته‌ ببرێو به‌ئاقارێكی‌ نادروست بشكێته‌وه‌ به‌لای‌ ئه‌و دا . بۆیه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ مووبایل زۆر پێویسته‌ .
ره‌وه‌ز هیوا
 من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که‌ مۆبایل هۆکارێکی سه‌ره‌کیه‌ له‌ کوژرانی چه‌ندین كچ له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوو دا. به‌س ئه‌وه‌ی من لێی ده‌ترسم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م یاسایه‌ به‌کاربهێنرێت بۆ ڕیگرتن له‌ ڕای تاکه‌ که‌س. ‌هه‌ر بۆ نموونه‌ دوای ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌ له‌ سه‌نگه‌سه‌ر جه‌نده‌ها گه‌نج گیراون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌یان به‌ حکومه‌ت وتووه‌. باشه‌ له‌ چ وڵاتیکدا قسه‌ وتن به‌ حکومه‌ت تاوانه‌؟ ئه‌م یاسایه‌ پێویستی به‌ ورد کردنه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ نه‌گرئته‌وه‌ که‌ ئامانجی یاساکه‌ نیه‌.
هه‌ورامان هه‌ولێری‌
 رێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤ، ئافره‌تان و ژنان و ....هتد، چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ مۆبایل ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سیسته‌م بگۆڕدرێت...............
سه‌رهه‌نگ كه‌ریم قه‌ره‌نی‌
 به ریزان هه مو گوران كارییه ك له ناو كومه لدا سوودو زیانی تایبه تی‌ خوی‌ هه یه به داخه وه رژیمی‌ كور به كوری‌ بیشو هه مو بیشكه وتن و حه زاره تیكی‌ دور خسته وه له میلله تی‌ عیراق تا راده یه كی‌ گه وره ئه م میلله ته مه حروم بو له شتی‌ تازه و پیشكه وتو له م شتانه ئینترنیت-سه ته لایت - موبایل- دوای‌ روخاندنی‌ رژیمی‌ كون ئه م شته حه زارییانه كوتو بر بلاو بووه وه له ناو كومه لدا به بی‌ ئه وه ی‌ خومان ئاماده بكه ین بو ئه وه ی‌ بگونجیین له‌گه‌ل ئه م گورانكارییه گه وره یه دا . هه روه ها هه مو پیشكه وتنو گوران كارییه ك به كوتو بری‌ ئه نجامی‌ خراپی‌ ده بیت . به رای‌ من هه رچه نده توندو تیژی‌ وه دانانی‌ سزای‌ قورس له وانه یه كه میك له م كیشه یه كه مكاته وه به لام بنه ره تی‌ ناكات مه شغولكردنی‌ په رله مان و حكومه ت به م كیشه یه وه نامان كه یه نیته ئه نجام مانای من ئه وه یه به دانانی‌ سزای‌ گه وره . شتیكی‌ بیگومانه هه رچی كیشه یه ك دیته پیشه وه چاره سه ری‌ زه حمه ته به هه ولدان له گه ل كیشه كه به لكو چاره سه ری‌ ئه وه یه بگه ریین بو هوی‌ دروست بوونی‌ ئه و كیشه یه . بو نمونه حكومه تی‌ عیراق له به غدا چه ند چه كی‌ قورس و ژماره ی‌ سه رباز زوركات بو نه هیشتنی‌ ئیرهاب و راوه روت قه ت ئه نجام ناهینیت ئه بیت بگه رین بلین بوچی‌ ئه م ئیرهابیانه دروست بون هوی‌ چییه , له وبه ری‌ قه ناعه تام هوی‌ سه ركی‌ كه ئه م كه سانه ئه بن به ئیرهابیو دز وه خه لك كوزتن هوی‌ بی‌ ئیشیو زه حمه تی‌ و كه مو كوری‌ زیانه . موله تم بده نی‌ با نمونه یه كی‌ اوروباتان بو باس بكه م له اوروبا هه ر كه سه ی‌ كه نه یتوانی‌ ئیش بكات به هه رجی‌ هویه ك بیت ئه وا حكومه ت كری‌ خانوی‌ بو ده دات وه معاشی‌ مانكانه شی‌ بو دابین ئه كات وه یار مه تی‌ ئه دات هه تاك و ئیش ئه دوزیته وه له به ر ئه وه قه ت ناجیت خه لك بكوزیت وه دزی‌ بكات جونكه ئه كه ر یه كیك خویو خیزانو مناله كانی‌ برسیبن له وا نه یه بجیته سه ر جاده وه دزیو جه رده هی بكات مه به ستی‌ قسه كه م ئه وه یه كه هه مو شتیكی‌ خراب و ناره وا هوی‌ خوی‌ هه یه ئه بیت ئیمه بكه ریین بو هوی‌ ئه وه ی‌ كه ئه م خه لكه موبایل به م جوره خرابه به كار دینیت ئایا هوی‌ ئه وه یه كه كه نجه كانمان له به ر كه موكوری‌ و سه ختی‌ زیان ئیمكانیه تی‌ ئه وه یان نییه كه هاوسه ریان هه بیت وه خیزان دروست بكه ن یان بی‌ ئیشیان وه دابین نه كردنی‌ كار بویان بوته هوی‌ ئه م كاره خرابه یان كه م ته رخه می‌ ئاموزكاری‌ خیزانی‌ به هوی‌ كیشه ی‌ كه مو كوری‌ زیانه وه كه به ر ئه وه ناكه ون ئاموزكاری‌ بكه ن یان كه م ته رخه می‌ دام و ده زكای‌ به روه رده و ده زكا یعلامییه كانه بو روشنبیری‌ كومه لكا , بیم وایه ئه مانه هه موی‌ هوی‌ سه ره كین بو جاره سه ركردنی‌ ئه م كیشه یه . برای‌ به ریز خه لكه كه یان توشی‌ عامیلی‌ كه بت و بی‌ هیواهی‌ و بی‌ ئیشی‌ كردووه بویه وای‌ لی‌ هاتووه . لومه ی‌ خه لك مه كه نو سزایان بو دامه نین خوتان جاك بكه ن وریكایان بو دابنین. هه روه ها:- یه ك شتی‌ یه قین هه یه كه هه مو بیشكه وتنو جمو جولیك وه كو زنجیره یه ك وایه به یوه ندی‌ به یه كه وه هه یه ئینجا ئه و شتانه ئه بیت به یه كه وه برون به ره و بیشكه وتن , له به ر ئه وه ئه ركو بیویسته له به رله مان لجنه یه كی‌ اختصاصی‌ ( تایبه ت ) بیك بینیت وه لی‌ كولینه وه و دراسه ت بكات بو هوی‌ دروست بوونی‌ ئه م كیشه یه , نه ك دانیشیت بو دانانی‌ سزا جونكه جه ند مه حه كه مه و سزا داده نین بو ئه م هه مو زماره زوره ی‌ كه موبایل به شیوه یه كی‌ خراب به كار ده هینن من سه د سالتان بو داده نیم بو جاره سه ركردنی‌ به م شیوه یه ی‌ كه باسی‌ ده كه ن ئه مه هه موی‌ خو هه ل خه له تاننه وه مه شغول كردنی‌ بی‌ ئه نجامی‌ خه لكه . به ریزان بچن جاره سه ری‌ كیشه سه ره كییه كان بكه ن .........
عومه‌ر كه‌مال
  یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل شتێكی‌ باشه‌ و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی‌ لێ بكه‌ین.
هه‌ورامان هه‌ولێری‌
 پێش داهێنانی‌ مۆبایل ژن له‌ كوردستان هه‌ر ده‌كوژرا بونی‌ مۆبایلیش ئاسان كاری‌ بۆ كوشتنی‌ ژنان كردووه‌، به‌لام خودی‌ كه‌سه‌كان سه‌رچاوه‌ی‌ تاوانه‌كانن.
ره‌وه‌ز كرو
 دانانی‌ یاسا بۆ خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه‌ ناگۆڕێت، له‌ كورده‌واریدا ده‌ڵێت، من ده‌ڵێم نێره‌ ئه‌و ده‌ڵێت بیدۆشه‌
ئومێد عیسا
  خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل ده‌بوو چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بكرایه‌، تاكو ئه‌ندام پارله‌مانه‌كان بزانن چی‌ بڵێن چی‌ بڕیار بده‌ن، ئه‌وه‌ی‌ مۆبایل خراپ به‌كار ده‌هێنێت له‌شكرێك گه‌نجه‌ كه‌ له‌ بێزاری‌ خۆیان له‌ حكومه‌تێكی‌ گه‌نده‌ڵ وا ده‌كه‌ن.
شان
 شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ كۆمه‌لگه‌ری‌ كوردی‌ له‌بری‌ سود وه‌رگرتن له‌ ئامێره‌كان بۆ خراپه‌كردنی‌ یه‌كتر به‌كاری‌ ده‌هێنن و له‌ 2008دا ژن له‌سه‌ر ره‌سمی‌ مۆبایل بكوژرێت، به‌داخه‌وه‌ خه‌لكی‌ لای‌ ئیمه‌ خواهه‌لناگرێت ئه‌وه‌نده‌ به‌ خیرایی‌ پێشكه‌وتنه‌كانی‌ دنیا ده‌یانگاتی‌ فریا ناكه‌ون به‌ یاسا رێكبخرێت... به‌رای‌ من كۆمه‌لگه‌ری‌ كوردی‌ به‌ تایبه‌ت گه‌نجان هه‌موویان نا به‌شێكیان تێك چون ناتوانن له‌م ئازادی‌ و پێشكه‌وتنه‌ تێبگه‌ن به‌داخه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌ره‌لایی‌ له‌ كوردستان ئازادییه‌...!
ئارام
 راپۆرتێكی‌ ناوقعییه‌ چونكه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ زۆر خه‌یاڵییه‌، نازانم بۆ له‌ سبه‌ی‌ ژماره‌كه‌تان كه‌مكردۆته‌وه‌ بۆ 255 له‌كاتێكدا له‌ رۆژنامه‌ی‌ رۆژنامه‌ 350، ئینجا نازانم ئه‌وی‌ ئیوه‌ راسته‌ یان رۆژنامه‌ یان un
ره‌وه‌ز كرو
  خراپ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ی‌ گه‌نج هه‌یه‌، ده‌بێت كێشه‌ی‌ گه‌نج چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ چه‌ندین رێكخراوی‌ داكۆكیكار له‌ مافی‌ ئافره‌تان هه‌یه‌ به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ به‌رگری‌ له‌ ئافره‌ت بكه‌ن.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
   
  
بیروڕا :
   
  
 
 
نه‌وت، ئاشكراكردنی‌ داهاتێكی‌ ونبو
روداوی‌ هاتوچۆ؛ تیرۆری‌ سپی!
هه‌ولێر و به‌غدا...ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر چین؟
لیبیا؛ له‌ دیكتاتۆریه‌وه‌ بۆ ئازادی‌
له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمدا؟!
گرانیه‌ گه‌وره‌كه‌؛ قه‌یرانی‌ گرانی‌ نرخ بازاڕه‌كانی‌ كوردستان ده‌ته‌نێته‌وه‌
سه‌عدییه‌ و جه‌له‌ولا؛ دوباره‌بونه‌وه‌ی سیناریۆکان
كـــــــــــــــــــێـــــــــــشــــــــــــــــــه‌ی كـــــــــــــــــــــــورد
له‌شفرۆشی‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
له‌ به‌ ده‌وڵه‌تبونی‌ باشوری‌ سودانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی‌
راپۆرتی‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ‌و پێشمه‌رگه‌
په‌رله‌مان، بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسا و چاودێری یان ئیمتیازات؟
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی یان ئه‌نجومه‌نێكی‌ مه‌ترسیدار؟!
هه‌رێم له‌چاوی‌ جیهانه‌‌وه‌
بێسه‌روشوێنكراوانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ... ئه‌نفالێكی‌ تر
پڕۆژه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازیی ریشه‌یی
سه‌ندیكایه‌كی‌ نوێ بۆ به‌رگریكردن له‌ رۆژنامه‌نوسان...
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
دوای‌ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران چی‌؟
به‌ به‌ڵگه‌...
هه‌ڕاج كردنی خاكی كوردستان
بکوژه‌کان ئازادن...
وه‌به‌رهێنانه‌ یان له‌بنهێنان...
هه‌ڕاجكردنی‌ خاكی‌ كوردستان
زمانی‌ به‌یاننامه‌كان نه‌خشه‌ رێگای‌ چاره‌سه‌ره‌؟
كورده‌كان له‌سه‌ر شه‌قامن
پرۆژه‌ی ده‌ستوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
حیزب وه‌ك ئافاتێكی‌ گه‌وره‌ بۆ میلله‌ت
به‌حیزبیكردنی‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
حیزب وەك ئافاتێكی گەورە بۆ میللەت
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
هه‌ولێر؛ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان چی‌ ده‌كه‌ن؟
سەرا کرا بە مەیدانی تەحریر
پانۆرامای‌ خۆپیشاندانه‌كان...
"ده‌نگی‌ گه‌نج و فیشه‌كه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَت"
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌!!!
هه‌رێم؛ مانگێک له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی
رونــاكـبیران هـۆشـداری دەدەنە دەسەڵات
كاره‌با له‌ بێ‌ پلانی‌ حكومه‌تدا
گه‌لی‌ میسریش سورن له‌سه‌ر گۆڕان
میسر، له‌ لێواری ئاڵوگۆڕدا
به‌ یاساییکردنی ده‌زگا حیزبیه‌کان؟!
به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ویكیلیكس سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واکه‌ی تونس
گه‌لی تونس بڕیاری ژیانیدا و سه‌رۆك هه‌ڵات
له‌پێناو بناغه‌یه‌كی ده‌ستوری ته‌ندروست بۆ سیسته‌می حكومڕانی "پڕۆژه‌ی پلانی چاكسازی یاسایی له‌ سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا"
په‌رله‌مانێكی‌ داخراو به‌ڕوی‌ راگه‌یاندندا
پانۆرامای گرنگترین روداوه‌کانی ساڵی 2010
به‌ ژماره‌ و سه‌لماندن پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا
په‌رله‌مانتاران، ئاگاداری‌ بودجه‌ی‌ په‌رله‌مان نین
خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه‌ی‌ (2011) كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا قوڵتر ده‌كاته‌وه
چۆن چاکسازی له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا بکرێت؟
بلۆکه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم
بارزانی‌ حكومه‌ت له‌ بێگاری‌ حیزب رزگار ده‌كات؟
ته‌ندروستی‌ پێویستی به‌ گۆڕانه‌
کوردو حکومه‌تی داهاتوی عێراق
په‌رله‌مان ‌ئازادیی خۆپیشاندان به‌رته‌سك ده‌کاته‌وه‌
كشانه‌وه‌ی‌ گۆڕان
ئاگربڕی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نێوان به‌رده‌وامی‌ و پچڕاندا!
كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م؟!
یه‌كێتی‌و پارتی‌، یاسای حیزبه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم بۆ؟
نەوتی کوردستان لە نێوان کێشەکانی، دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەکردندا...
هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاكسازیی‌... با له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین
پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین ده‌سه‌ڵات روبه‌ڕوی‌ ره‌خنه‌ ده‌كاته‌وه‌ *
مافی ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌ هه‌رێم ده‌بێته‌ جێگه‌ی‌ گومانی‌ رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان
دژایه‌تی‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی‌ ئازادیی‌ راده‌ربڕین فراوان ده‌بێت
ده‌ستوری‌ نوێی‌ توركیا و كورد
رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ژێر نه‌شته‌ری‌ ده‌سه‌ڵاتدا
ده‌سته‌ی‌ داكۆكیی‌ له‌ زیندانه‌ سیاسییه‌كان، له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوندا
نزیکه‌ی 20 هه‌زار ده‌رچوی ئاماده‌ییه‌کان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رناگیرێن
حكومه‌ت گرێبه‌سته‌نه‌وتیه‌كان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات؟
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ میدیا توڕه‌یه‌؟
رۆشنبیرانی‌ كورد ناچالاک و بێ هه‌ڵوێستن؟!
ئه‌مریكا وڵاتێك له‌ خه‌ونی‌ مرۆڤه‌كان
حكومه‌ت_كاره‌با_بازرگانان
"پڕۆژه‌ی‌ كرانه‌وه‌" به‌ره‌و كوێ‌؟
مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بكوژی‌ مرۆڤه‌كان
قه‌یرانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
توركیا چۆن كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، له‌ نه‌وت چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت
نه‌وت، له‌ سامانێكی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ قه‌یرانێكی سیاسی
نابوكۆ چییه‌، چۆن هه‌رێمی‌ كوردستان سود له‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گرنگیی‌ گازیی‌ جیهانی‌ وه‌رده‌گرێت؟
هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بۆ؟
دیارده‌ی‌ له‌شفرۆشی‌ له‌ كوردستان؟!
حه‌ج پێویستی‌ به‌ ریفۆرمه‌؟
بۆردومان و له‌شكركێشی‌، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ كێ یه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌رده‌می بۆشایی یاساییدا
كه‌ركوك، له‌نێوان به‌رداشه‌كاندا ده‌هاڕدرێت
په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ره‌و چی‌ هه‌نگاو ده‌نێت؟
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌؟!
كه‌س نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت
كورد له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كبونی هه‌ڵوێستدا
زیاتر له‌ (5) ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلی‌ په‌رله‌مانتاران ته‌رخان ده‌كرێت
بێده‌نگی‌ شكا
بۆچی دژایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت؟
پێشێلكارییه‌كانی‌ سنوری‌ شاره‌وانی‌ كه‌لار
په‌روه‌رده‌ نوقمی‌ بێپلانی‌ بوه‌
په‌رله‌مانتار و ویژدان...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و پۆستی‌ حیزبی‌!
له‌یادی‌ (112) ساڵه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردیدا
گۆڕانخوازه‌كانی‌ توركیا
ئه‌نفال كاره‌ساتێكی‌ فه‌رامۆش كراو
په‌رله‌مان جورئه‌تی‌ ئاشكراكردنی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ نییه‌
حیزب به‌ مامۆستا‌و مامۆستا چی‌ به‌ زانكۆكان كردوه‌؟
كورد له‌ چوار ساڵی ئاینده‌دا؟!
مافی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟!
كورد له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت؟
چ پۆستێك گرنگه‌ كورد له‌ به‌غدا وه‌ریبگرێت؟
تێبینی‌ له‌سه‌ر بوجه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بۆ ساڵی‌ (2010)
راپۆرتێكی‌ نهێنیی‌ سه‌ربازیی‌: یه‌كێتی‌، پێشمه‌رگه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ به‌رپرس ‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانییه‌وه‌
"گۆڕان" له‌ وه‌رزی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌.. به‌ره‌و وه‌رزی‌ دوه‌م
کارنامه‌یه‌ک بۆ لێدوان: کاری داهاتوی نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غداد ئه‌بێ چی بێ؟
گۆڕان به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت
پێویسته‌ بودجه‌ بنێردرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك...
هه‌ولێر تۆپی‌ نه‌وت ده‌خاته‌وه‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌غدا
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ نه‌یتوانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاسایی‌ بكاته‌وه‌
گه‌شتێک له‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ بۆ سه‌حرای رۆژئاوا
گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كورد بۆ خاڵی‌ سفر
كورد له‌ به‌غدا؟!...
په‌رله‌مانی‌ شڵه‌ژاو
پانۆرامای‌ روداوه‌كانی‌ (2009)ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بانكه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌
ئاینده‌ی‌ كورد له‌ عێراق...
پیره‌مه‌گرون رۆژێك له‌ په‌شێویدا
جه‌له‌ولا ته‌عریب ده‌كرێته‌وه‌...
داخستنی‌ ده‌ته‌په‌؟!
جارێكی تر لیستی هاوپه‌یمانی سازشی كرد
ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
سینگاپوره‌ (شاری شێر)
پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌
هێزی‌ چه‌كداری‌ هه‌رێم له‌ژێر چنگی‌ حیزبدایه‌
حكومه‌ت نه‌خۆشی‌ دواخستنی‌ بودجه‌ی‌ گرتوه‌
به‌عس خۆی‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كات
نــــــه‌وتــــــــی‌ ســــــــــور
وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ‌
ته‌كنۆكرات، یان گوێڕایه‌ڵی‌ حیزب؟
یه‌كێتی‌ سامانی‌ گشتی‌ له‌خزمه‌تی‌ ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
سندوقی‌ نیشته‌جێبون خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتیی‌ ناكات
جیۆگرافیایه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنی‌ برسێتی‌
فراكسیۆنی‌ گۆڕان "چه‌له‌حانێچی‌‌و فه‌وزه‌وی‌"ین یان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا؟
حكومه‌تی‌ دوانه‌یی‌
پێشمه‌رگه‌ و نهێنی‌ كۆبونه‌وه‌كانی‌ به‌غدا و هه‌ولێر
لیستی‌ كراوه‌‌و كه‌ركوك ‌و كۆتا كێشه‌یان له‌سه‌ره‌
ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ده‌كات
شیكاریی رۆژنامه‌وانی‌:
دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ په‌رله‌مان
میدیای‌ ره‌ش
لیستی‌ گۆڕان (20-22) كورسیی‌ و كوردستانی‌ (35 - 38) كورسیی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ده‌ستده‌هێنن
حكومه‌تی‌ بنكه‌ فراوان، یان زۆرینه‌؟
له‌چاوه‌ڕوانی، كابینه‌ی‌ نوێدا
وشکه‌ساڵی ‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان
ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ستور به‌ره‌وكوێ‌ ده‌به‌ن؟
ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێمدا...
بێكاریی‌، ده‌رده‌ كوشنده‌كه‌
كه‌ركوك گۆڕانی‌ ده‌وێت
جــــــــــــیهـــــــــــــان چـــــــــــــی‌ ‌وت؟
له‌ دهۆكه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، چیرۆكی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
هه‌ڵبژاردن چی‌ گۆڕی‌؟
ده‌كرێت شانازی‌ به‌ بێگه‌ردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ بكرێت؟
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا-4-
بودجه‌یه‌ك له‌تاریكیدا3
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا2
بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا
به‌رپرسه‌ باڵاكان رچكه‌شكێنی خروقاته‌كانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنن
ساته‌وه‌ختێكی‌ چاوه‌ڕوانكراو نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی‌ چاره‌نوسسازدایه‌
نیشتمانێك بۆ هه‌ڕاج
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چی‌ ده‌گۆڕێت؟
حیزب پرۆژه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌ چالاكیی خۆی ده‌ناسێنێت
ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی‌ رابردو بودجه‌ په‌سه‌ندكرا
پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێم وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ به‌كارده‌هێنن
هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ خاوه‌نی‌ قفڵی‌ نه‌وت
حكومه‌تی‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی‌ پێناكرێت
موچه‌بڕین له‌نێوان واقیع‌و خه‌بات‌و قوربانیدا
میدیای‌ كوردی‌ له‌نێوان تاوانباركردنی‌ به‌كاری‌ سیخوڕی‌‌و گه‌یاندنی‌ راستییه‌كاندا
1002 گوندی‌ هه‌رێم قوتابخانه‌یان نییه‌
په‌رله‌مان به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ ناكات‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش نایه‌ته‌ په‌رله‌مان
ململانێ‌و كێبڕكێی نێوان میدیا حیزبی‌و ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆكان به‌كوێ ده‌گات؟
كورده‌كانی عێراق به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافه‌كانی مرۆڤ ره‌چاو بكه‌ن
رێكخراوه‌كان داوای‌ یاسایه‌كی‌ شایسته‌ به‌خۆیان ده‌كه‌ن
هیواو ترس
مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق
قه‌لاَی كه‌ركوك له‌نێوان دروشمه‌كانی مه‌سیف و قه‌ڵاچوالان و زه‌رگه‌ته‌دا
له‌بری هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان، سزای جاش‌و مسته‌شاره‌كان بده‌ن
كه‌ركوك، ئاڵۆزتركردنی ئاڵۆزییه‌كان
ده‌ستوری‌ هه‌رێم به‌بێ‌ ریفراندۆم شه‌رعیه‌تی‌ كاركردنی‌ نابێت
سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هاوپه‌یمانێتیه‌کی سه‌ربه‌خۆ پێكده‌هێنێت
پرۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ دادگا
دیاربه‌كر، قه‌ڵای‌ ده‌ته‌په‌ ‌و خه‌ونی‌ ئه‌كه‌په‌
پڕۆژه‌:
کارکردن له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دور له‌ حیزبایه‌تی
میدیای‌ ئازاد به‌ غه‌رامه‌كردن بێ‌ ده‌نگ ده‌كرێت؟
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان نیگه‌رانن
پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپای عێراق
لیستی‌ جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ گۆڕانكاریی‌ سیاسی‌ دروستده‌كات
نیشته‌جێبون، قه‌یرانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كه‌
كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌ گۆڕینی‌ چه‌ند كه‌سێك چاره‌سه‌ر ناكرێن
ساخته‌كاری‌، دێوه‌زمه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن
تا ئێستا یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كێ‌ مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌‌و كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێم ده‌كرێت؟
جگه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و 4 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ باڵی‌ ریفۆرم (11) ئه‌ندامی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌
مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌، دو ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هاكه‌ی‌ هه‌رێم
ریفۆرم، چاره‌نوسه‌ حه‌تمییه‌كه‌
عێراق هه‌نگاوێكی‌ تر "ئه‌زمونه‌ دیموكراسی"ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ به‌جێهێشت
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌خموردا ده‌یدۆڕێنێت
په‌رله‌مانتاران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ دروست له‌ كوردستاندا نییه‌
كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دیاله‌ ده‌سڵه‌مێته‌وه‌
كورد، له‌ به‌غدا داوای‌ لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات‌و له‌ هه‌رێمیش دژیه‌تی‌
كشتوكاڵ‌؛ كه‌رته‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌ی‌ كوردستان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، رێكخراوێك بۆ كێشه‌كانی‌ دوێنێ‌
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ حکومه‌تێکی هاوچه‌رخ و چالاک
95%ی‌ كه‌رتی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ كۆمپانیا توركییه‌كاندایه‌
په‌كه‌كه‌؛ ئه‌و هێزه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ ده‌درێت
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت
كۆمپانیا توركییه‌كان، به‌ڵێنده‌ره‌ ئیمپراتۆره‌كان
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌ ده‌رباره‌ی ره‌وشتی دیموکراتی
سه‌كرده‌یه‌كی (ی‌.ن.ك) ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كوردستان به‌رفراوان ده‌كات
مه‌خمور ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار زیاتر له‌ 24 ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه‌
كورد له‌ خۆری‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ بۆ هیلالی‌ فیدراڵی‌
به‌غدا به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌
نوری‌ حاجی‌ فه‌تاح: ده‌كرێ‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێته‌ به‌ردی‌ بناغه‌ بۆ داهاتوی‌ كوردستان
په‌رله‌مانتاران توانای‌ لێپێچینه‌وه‌یان نییه‌...
كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر عێراق
ئۆباما و مه‌كه‌ین
بارزانی‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا
تاڵه‌بانی‌ داوا ده‌كات نوێترین جۆری‌ چه‌ك بۆ سوپای‌ عێراق دابین بكرێت
پڕۆژه یه‌ك‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک
وشكه‌ساڵی‌؛ ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌
ئه‌مه‌ كه‌مه‌كه‌یه‌، زۆره‌كه‌ كوا؟
ئایا ئێران‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا؟
په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ‌و پێكهێنانی‌ كوتله‌ی‌ نوێدا
له‌ ئه‌دمۆنزه‌وه‌ بۆ دیمستۆرا
ده‌رباره‌ی‌ كێشه‌ی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
مالیكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌
رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م یاسایه‌كی‌ پڕ له‌ مه‌ترسیدان
له‌ ده‌مانچه‌ی‌ كڵۆكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌ی‌ F-16
كاره‌كانی‌ كورد ئه‌نجامی‌ خراپی‌ ده‌بێت
دیمستۆرا، چی‌ وت؟ چی كرد؟ چی ده‌كات؟
كورد له‌ سوپای‌ عێراقدا پشتگوێخراوه‌
نیویۆرك تایمز و هێرش بۆ سه‌ر كورد
بایدن
ئه‌ندازیاری بیرۆکه‌ی پێکهێنانی سێ هه‌رێم له‌ عێراق
قاعیده‌، له‌ ده‌فته‌ری‌ ناونووسینه‌وه‌ بۆ تۆڕێكی‌ تۆقێنه‌ر
عێراق به‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ یادی‌ "رۆژه‌ شومه‌كه‌"ی‌ UN ده‌كاته‌وه‌
خه‌ونی‌ كورد و رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی‌ عێراق - ئه‌مه‌ریكا
گه‌شتێک بۆ‌ ناو جوانی و ئازاره‌کانی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان
سیاسه‌تی شیعه‌کان ده‌رهه‌ق به‌ که‌رکوک و تێگه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسته‌ پارادۆکسیه‌کانیان‌
كه‌ركوك و هه‌نگاوه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
موسڵ و مه‌خموریش به‌رمیله‌ باروتن
رێكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و عێراق
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و به‌رگرتن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌كی خراپ
كارتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌غدا فه‌رامۆشكراوه‌
هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق 180 هێنده‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رده‌گرێت
له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌ولێر به‌رتیل ئیشه‌كان به‌ڕێ‌ ده‌كات
ئه‌ماره‌تێكی‌ نه‌وتی‌ كوردی‌
نه‌خشه‌ی لێدانی ئێران له‌ به‌رده‌م ده‌رگا كراوه‌كاندا
ئه‌وه‌ی‌ ته‌عریب كردی‌، به‌ 140 چاره‌سه‌ر نه‌كرا...
"كه‌ركوك به‌ نموونه‌"
كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی دیمستۆرادا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مه‌وێت چاكسازیی‌ له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكه‌م
په‌رله‌مانتارانی كوردستان و بودجه‌ی حزبه‌كان
ده‌ستوه‌ردانی‌ حیزب حكـومـه‌تی‌ ئیفلـیـج كردووه‌
ده‌بێت نه‌وتی‌ هه‌رێم دوابه‌رمیل بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ربێت
سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وێنه‌یه‌كی پڕ له‌ ئازادی و لێبوردنیان نه‌خشاندووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه‌ و له‌ململانێدایه‌. له‌كاتێكدا كه‌ رۆژ به‌رۆژ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزتر ده‌بێت، هێرشكردن بۆسه‌ر رۆژنامه‌نوسان و ده‌ستگیركردنیان په‌ره‌ده‌سێنێت.
5%ی‌ بودجه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ته‌رخانكراوه‌
حكومه‌ت وه‌ك پێویست هاوكاری‌ ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی‌ وشكه‌ساڵی‌ ناكات
مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
تارمایی‌ حزبه‌كان له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری کوردیدا
ئه‌نفال، به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ته‌نهایدا
لایه‌نگرانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌دژی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ ناو راگه‌یاندنه‌كان یه‌كده‌گرن
تۆپبارانی‌ ئێران چه‌ندین گومان هه‌ڵده‌كرێ‌
5ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی‌ ئازادی‌ عیراق
سبه‌ی دۆت كۆم
ره‌خنه‌ به‌ زمانی‌ گوڵ
هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
كـورد له‌ كـه‌ركـوك جله‌كـه‌شی‌ لـه‌ده‌ستـداوه‌
له‌شكركێشی توركیا
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌
كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ماڵی تاریكی هاووڵاتیان و كارگه‌ روناكه‌كان
بۆچی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ناوێت؟
كورد و گه‌مه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا
به‌پێی‌ خه‌ملاَندن بودجه‌ی‌ هه‌رێم دیاری‌ ده‌كرێت
به‌شداری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك
"سه‌رده‌می‌ زێڕینی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ده‌كان بوو و كۆتایی‌ هات"
ره‌خنه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و وه‌ڵامه‌كانی حیزب
له‌پێناو گرێبه‌سته‌كاندا، حكومه‌تی‌ هه‌رێم 140 ده‌دۆڕێنێت
(الله‌، الوطن، الملک)
ئایا كوردستانی‌ عێراق هاوپه‌یمانێكی‌ باشه‌؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ جه‌زایر له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كێدایه‌؟
پانۆرامای‌ ماده‌ی‌ 140 له‌ دوو ساڵی‌ رابردوودا
سه‌دام، كۆتایی دیكتاتۆرێك له‌ عیراقدا
په‌كه‌كه‌ و توركیا، ئاگربڕ و له‌شكركێشی‌
شه‌ش یه‌كی‌ جیهان ده‌بێته‌ بینه‌ر
هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌های دۆلار و ره‌وشی بازاڕی كوردی
له‌ یه‌کێتییه‌وه‌ به‌ره‌و کۆمپانیای وشه‌
جه‌نگی‌ نه‌وت هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كوێ‌ ده‌بات؟
شه‌ڕی‌ ساردی‌ نێوان شه‌هرستانی‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم
له‌په‌رله‌مانی‌ عیراقدا، ده‌ستكاریی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت
هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ‌ ‌و بزووتنه‌وه‌ بۆچوونیان له‌ له‌شكركێشی‌ توركیا جیاوازه‌
ئێران رۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌ تۆمه‌تی هاوكاریی سیاسیی پارته‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان دادگایی ده‌كات
له‌شكركێشی توركیا، هه‌وڵ‌ و ته‌قه‌لای لایه‌نه‌كان
ئه‌گه‌ره‌كانی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ 1995ی‌ توركیا
سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نازانێت چۆن ریفراندۆمی‌ ماده‌ی‌ 140 ئه‌نجام بدات
نه‌وتی‌ كوردستان، ئه‌گه‌رێك بۆ ململانێ‌
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن

كۆمه‌ڵ ‌‌و یه‌كگرتوو به‌نهێنی‌ رێككه‌وتنێكی‌ ستراتیژیی‌ ئیمزاده‌كه‌ن
چاره‌نووسی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ سێبه‌ری‌ حزبدا
له‌ چاوه‌ڕوانیی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ كرۆكه‌ر - پاتریۆس دا
به‌ هۆی‌ شكستی‌ دیبلۆماسییه‌تی‌ كوردی پێده‌چێت ئه‌نجامی‌ راپۆرته‌كه‌ جارێكی‌ دی‌ كورد نیگه‌ران بكاته‌وه‌
مادده‌ی‌ 140 دوا ده‌رفه‌تی مێژوویی له‌ به‌رده‌م کورددا
زه‌واجی‌ مسیار كورده‌واری‌ توشی‌ شۆك ده‌كات
ململانێی‌ حزبی‌، هه‌ولێر له‌سه‌ر كێ‌ تاپۆ ده‌كات؟

کورد و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا

ئه‌نفال، ئه‌و کاره‌ساته‌ی ته‌نها کورد به‌ جینۆسایدی ده‌زانێت

 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ