- خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ره‌وشی ئه‌م وه‌زاره‌ته و وه‌شاندنێك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی - UNDP –
سه‌ره‌تا:
په‌یكه‌ری كارگێری ئه‌م وه‌زاره‌ته به پێى یاساى ژماره (5)ى ساڵى (2010) ى په‌رله‌مانى كوردستان رێكخراوه. ئه‌م وه‌زاره‌ته له چه‌ندین پۆست و پێكهاته‌ى كارگێرى و(9) به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پێكدێت. ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌پێى لیستی بودجه 2013 بریتیه له 30،591 فه‌رمانبه‌ر، رێژه‌ى 4.57% ى تێكڕاى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى گشتى هه‌رێمى كوردستان پێكده‌هێنی.
ئامانجی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى وه‌كو له‌مادده‌ى 2 ى یاسایهكهیدا هاتوه:
"ئامانجى وه‌زاره‌ت دانانى بنچینه گشتیه‌كانى به‌رێوه‌بردن و رێكخستنى ده‌رامه‌تى دارایى و ئابورییه و چاودێری گونجانی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی باشترین به‌كارهێنان ده‌كات و بنچینه و ئاراسته‌كانی پلاندانانی ئابوری و دارایی هه‌رێم داده‌نێت و چوارچیوه‌ی گشتی به‌رفراوانی ره‌گه‌زه‌كانی پلانی دارایی و ئابوری له چوار چیوه‌ی سیاسه‌تی گشتی و پلانی گه‌شه‌پێدان بۆ هه‌رێم ده‌ست نیشاندهكات".
ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تێكی وا گرنگ له‌سه‌ر بنه‌مای پلان و به‌رنامه‌دا كه‌رتی دارایی هه‌رێمی بهرێوهبردبێت به‌مانای ئه‌وه دێت كه ئه‌م وه‌زاره‌ته به میتۆدی ده‌وڵه‌تداری توانیویه‌تی ئه‌ركه‌كانی خۆی رابپهرێنێ و به مانای ئه‌وه‌ش دێت به درێژایی ته‌مه‌ن و گۆرانكاری كابینه‌كانی رابڕدوی حكومه‌تی هه‌رێم ئاسۆی رونى بۆ به‌رێوه‌بردنى ئه‌م كه‌رته هه‌بوه.
مه‌به‌ستی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه به‌راوردكردنی ئه‌دای ئێستای ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یه له‌گه‌ڵ خودی ئامانجی. بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ تا چه‌ند له ئاست جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا بوه ؟ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه به‌پێی په‌یوه‌ستبون به ئامانجی ئه‌م وه‌زاره‌ته وه‌كو له‌سه‌ره‌وه هاتوه بۆ چه‌ند ته‌وه‌رێكی جۆراو جۆر پۆلینكراوه:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: بنچینه گشتیه‌كانى به‌ڕێوه‌بردن:
په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به گرنگترین ره‌گه‌ز هه‌ژمار ده‌كرێت له پرۆسه‌ی به‌رێوه‌بردندا، ئه‌م وه‌زاره‌ته له بواری په‌یكه‌رى رێكخستن و وه‌سفی وه‌زیفی ((Job Description و له بواری فه‌رمانبه‌ران و بڕوانامه‌ى خوێندنى باڵادا له چ ئاستێكدایه؟
ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تێك بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كه‌ى كه ده‌یان ناونیشانى وه‌زیفى له‌خۆ ده‌گرێ پێناسه‌ى كارى نه‌بێت، به‌ماناى ئه‌وه‌دێت ئه‌و وه‌زاره‌ته نه‌یتوانیوه ئه‌و كارانه‌ى له‌ئه‌ستۆیدایه له‌نێوان توانا مرۆیهكانى دابه‌شى بكات، ئه‌و كاته هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك نازانێ كاره‌كه‌ى خۆى چیه، بۆیه بێكاری شاراوه و ئه‌داى خراپى زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم لهبهشێكى زۆری‌دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كارنه‌كردن به‌م بنه‌مایه.
لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى رێكخراویUNDP كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ى نوسیوه له ژێر ناوی “هه‌ڵسه‌نگاندنی تواناكانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" ده‌ڵێت: “په‌یكه‌رى رێكخستنى وه‌زاره‌تى دارایى به‌پێى دوا گۆڕانكاریه‌كان، به‌رجه‌سته‌ى ئه‌ركه لهئهستۆگیراوهكانى ناكات، له‌هه‌ندێ دۆخدا ناونیشانى وه‌زیفی وێناى ئه‌و كاره ناكات كه فه‌رمانبه‌ره‌كه ئه‌نجامیده‌دات”.
به‌ڵگه گهورهترلهمبارهیهوه: كۆمپانیای گشتی ته‌ئمین یه‌كێكه له پیكهاته‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته و لقی له پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌یه و له‌مادده‌ی پازده‌هه‌می یاسای ئه‌م وه‌زاره‌ته باس له ئامانجه‌كانی ده‌كات "كاری تهئمینكردن له‌سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ، هه‌روه‌ها ته‌ئمینكردنی كه‌سه‌كانیشی له ئه‌ستۆدایه، ئه‌مه‌ش له سایه‌ی ئه‌م یاساكارییانه‌ی له‌م بوارده‌دا به‌ركارن.... هتد".
به‌پێی به‌دواداچونه‌كان ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌م كۆمپانیاییه فه‌رمیه حكومیه دروستكراوه و به‌هۆی زاڵبونی هه‌ژمونی كاره‌كته‌ره حیزبیه‌كان له‌كاركردنیان له‌م جۆره كۆمپانیانه له كه‌رتی تایبه‌تدا، ناتوانێ موماره‌سه‌ی ئه‌ركه‌كانی خۆی بكات. به‌م هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵك نه‌یتوانیوه سود له بونی ئه‌م كۆمپانیا حكومیه وه‌ربگرێت سه‌ره‌ڕای هه‌بونی هه‌مو ئه‌و میلاكات و بودجه‌یه‌ی كه بۆی ته‌رخان ده‌كرێت. هه‌ر بۆشه ده‌نگه‌كان له‌نێو ئه‌م وه‌زاره‌ته‌دا رۆشنایی ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و سیستمی دڵنیایی (التأمین علی الحیاه) له هه‌رێم یاسایه‌كی بۆ ئاماده بكرێت و په‌رله‌مانی كوردستان راستاندنی له‌سه‌ردا بكات.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تى دارایى ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى له‌پله تایبه‌ته‌كان هه‌یه به‌هه‌ردو گروپى (أ) كه راوێژكاران ده‌گرێته‌وه و گروپى (ب) كه به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى پله تایبه‌ته‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى رێنماییه‌كان و ته‌نها ته‌زكیه‌ى حیزبى له‌پێدانى پله‌كانیان به بنه‌ما له‌به‌رچاو گیراوه، ده‌رفه‌تی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكانى پیشه‌یى و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى خوێندنى باڵا نه‌هێشتۆته‌وه. بۆیه‌شه ده‌بینرێ ژماره‌ى پله تایبه‌ته‌كان به‌هه‌ردو جۆریه‌وه له‌م وه‌زاره‌ته‌دا زیاتره له‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ى كهههڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر یان سهروترن.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی UNDP ئامۆژگاری وه‌زاره‌تى ناوبراو ده‌كات كه كار له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ئه‌و كه‌سانه بكات كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌رن له‌بوارى ئابورى و كارگێرى گشتى و پارهداركردندا.
ته‌وه‌ری دوه‌م: رێكخستنی دارایی:
باشترین رێكخستنی دارایی و چاودێری كردنی شێوازی به‌كارهێنان، له ئاماده‌كردنی بودجه‌ی گشتی و ژمێره‌ی كۆتاییدا وێنا ده‌بن. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه كه یه‌كێكه له فه‌رمانگه گرنگه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته و ئه‌ركی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی له ئه‌ستۆیه، له‌ماوه‌ی ساڵانی دارایی رابڕدودا بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی به‌م گرفتانه‌وه لكاندوه وه‌كو لهخشتهكانی خواره‌وه‌دا هاتوه:
خشته‌ی (1)گوژمه‌كانی كورتهێنان له ماوه‌ی چوار ساڵدا/ دینار
ز
|
ساڵ
|
گوژمه/ملیار
|
1
|
2010
|
835 ملیار دینار
|
2
|
2011
|
1 ترلیۆن و 564 ملیار و 296 ملیۆن دینار
|
3
|
2012
|
2 ترلیۆن و 44 ملیار 847 ملیۆن دینار
|
4
|
2013
|
1 ترلیۆن و 684 ملیار و 900 ملیۆن دینار
|
سه‌رچاوه: یاساكانی بودجه بۆ ساڵانی 2010 تاكو 2013/ په‌رله‌مانی كوردستان
لایه‌نی كه‌م ئه‌گه‌ر له بودجه‌ی گشتیدا كورتهێنان رویدا ده‌بێ وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌م وڵاته ئه‌وپه‌ری تواناكانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ به ده‌ستگریكردن له خه‌رجی و په‌نا بردن بۆ سیاسه‌ته باوه‌كان كه له‌بواری پڕكردنه‌وه‌ی بودجه‌دا له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، كه‌چی لادان له هه‌مو ساڵانی دارایی رابڕدودا له‌و گوژمانه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان بۆ بودجه‌ی گشتی په‌سندی كردوه له‌پاڵ هه‌بونی كورتهێنان، وه‌زاره‌تی دارایی باكی نه‌بوه وه‌كو له‌خشته‌ی خواره‌وه‌دا هاتوه:
خشته‌ی(2) گوژمه په‌سندكراوه‌كانی په‌رله‌مان بۆ بودجه‌ی وه‌گه‌رخستن و خه‌رجی فیعلی حكومه‌ت و بڕی لادان (زێدورۆیی)
ز
|
ساڵ
|
گوژمه‌ی پهسندكرای په‌رله‌مان
|
گوژمه‌ی خه‌رجی فیعلی حكومه‌ت
|
بڕی لادان/ملیۆن دینار
|
1
|
2009
|
5،979،834
|
6،681،549
|
701،715 -
|
2
|
2010
|
7،240،760
|
8،034،847
|
794،087 -
|
3
|
2011
|
9،250،670
|
10،677،649
|
1،426،979 -
|
4
|
2012
|
ژمێره‌ی كۆتایی نه‌هاتۆته په‌رله‌مان و گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه
|
سه‌رچاوه: ژمێره‌كانی كۆتایی ساڵانی 2009 تا 2011/وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری/ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌شێ لادانی ساڵانه له گوژمه‌ی په‌سندكراوی په‌رله‌مان له‌به‌شی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبدرێت به‌ڵام ده‌بێ له‌جێبه‌جێكردنى به‌رنامه و پرۆژه‌ی گرنگدا بێت، به‌مه‌رجێك پێشوه‌خته په‌رله‌مانى كوردستان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدات، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه لادانه‌كه له خشته‌ی دوی سه‌ره‌وه ته‌نها له بودجه‌ی وهگهرخستندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه و له‌كاتێكدا هيچ وه‌زاره‌تێك له سنورى ئه‌و گوژمهيهى ساڵانه بۆى ته‌رخانكراوه كه له لیسته‌كانی بودجه‌دا به (متفق وه‌زاره المالیه) جێگیر كراوه ناتوانێ زياتر له‌م بڕهيه خه‌رجبكات ! كه‌واته وه‌زاره‌تی دارایی به چ به‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌م لادان له بودجه‌یه بۆ شاره‌زایانی بواری كارگێری و ئابوری نیشانده‌دات؟
له‌باره‌ی سوده‌كانی خه‌رجكردنی بودجه‌ی گشتی به هه‌ردو به‌شی سه‌ره‌كیه‌وه "به‌كارخستن و وه‌به‌رهێنان" ، وه‌زاره‌تی ناوبراو و وه‌زاره‌تی پلاندانان زۆر كه‌متر له پێویست مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندورستیان له‌گه‌ڵدا كردوه. له كۆتایى هه‌ر ساڵێكى داراییدا ده‌بێ وه‌زاره‌تى دارایى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان هه‌ژمارى ئه‌و سوده ئابورییانه بكه‌ن كه‌له‌ئه‌نجامى خه‌رجكردنى بودجه‌ى گشتىیدا به‌ده‌ستدێن و پێویسته له ژمێره‌ی كۆتاییدا جێی بۆ بكه‌نه‌وه. به سه‌رنجدان له ره‌وشی مامه‌ڵه‌ی وه‌زاره‌تی ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆسه داراییه‌دا، ده‌رده‌كه‌وێت ژمیڕهكانی كۆتایی ساڵانی رابڕدو(2009 و 2010 و 2011) له‌ژێرفشاری په‌رله‌مان و میدیاكان ئاماده‌ی كردوه، كه خۆى له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌قه‌د په‌سندكردنى بودجه‌ى گشتى گرنگى هه‌یه. ژمێره‌ی كۆتایی ساڵی 2012 نه‌گه‌یشته په‌رله‌مانی كوردستان له خولی رابڕدودا.
ته‌وه‌ری سێهه‌م: پلاندانانی دارایی و ئابوری هه‌رێم:
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی رێكخراوی ناوبراو ده‌ڵێت: "ئه‌و وه‌زاره‌ته پلانێكى ستراتیجى نیه بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تیده‌رى بێت تاكو گشت فه‌رمانبه‌رانى تواناكانیان بۆ وهدستهێنانى یه‌ك ئامانج چڕبكه‌نه‌وه".
ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم له ئاستی دانانی پلانی ئابوری و داراییدا بێت، ده‌بێ سیستمی ئالوگۆری زانیاری له نێو خۆیدا و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی له ئاستێكی به‌رزدا بێت كه تییدا شه‌فافییه‌تیش به بنه‌مایه‌كی گرنگ و پێویست داده‌نرێ بۆ داڕشتنی سیاسه‌ت و پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدان.
له كاتێكدا وه‌زاره‌تى دارایى پێویستى بهتۆرێكى په‌یوه‌ندى به‌یه‌كه‌وه گرێ‌دراو هه‌یه له‌گه‌ڵ گشت وه‌زاره‌ته‌كاندا بۆ به‌رێوه‌بردنى چاڵاكى و پرۆسه داراییه‌كان، ئه‌م گرێدانه ده‌بێته نیشانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى به‌رێوه‌بردنى دارایی گشتى، هه‌ر لهئامادهكردنى بودجه‌ى گشتى و جێبه‌جێكردنى... تا ده‌گاته ژمێركارى و ئاماده‌كردنى راپۆرت، بهئهلكترۆنى بكرێ. بۆیه له غیابی ئه‌م گرێدانه‌دا له هه‌مو ساڵێكدا وه‌زاره‌تی دارایی به لایه‌نی كه‌م پێویستی به سێ مانگ هه‌یه تا وه‌زاره‌ته‌كان خه‌مڵاندنی بودجه‌یان بۆ ره‌وانه ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵیاندا به‌نۆره داده‌نیشێ.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى UNDPله‌مباره‌یه‌وه پشتڕاستى نه‌بونی ئه‌و سیستمه له‌م وه‌زاره‌ته‌دا ده‌كاته‌وه و ده‌لێت: " سیستمێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى پێویست بۆ به‌رێوه‌بردنى زانیاریه داراییه‌كان كه هه‌مو دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بگرێته‌وه، بونى نیه".
له باره‌ی ئه‌نته‌رنێتیشه‌وه ئه‌م رێكخراوه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌بونى خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنێت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌نته‌رنێت بهئامرازێكى گرنگ داده‌نرێ بۆ تۆماركردن و ئالوگۆرى زانیاری، هه‌روه‌ها بهمهرجێكى بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌ر سیستمێكى هاوچه‌رخى ژمێركارى داده‌نرێ، به‌ڵام ده‌بینین خزمه‌تگوزارى ئه‌نته‌رنێت له‌زۆربه‌ى ئۆفیسهكانى ئه‌وه وه‌زاره‌ته‌دا بونى نیه.
رێكخراوه‌كه په‌نچه‌ى بۆ ئه‌وه درێژ نه‌كردوه كه تۆره‌كانى ئه‌نته‌رنێت و به‌كارهێنانى له‌نێو چوارچیوه‌ى كاركردنى ئه‌م وه‌زاره‌ته‌دا له گۆرینه‌وه‌ى زانیارییه‌كاندا به تایبه‌تی داراییه‌كان پێویستى به ژینگه‌یه‌كی شیاوى شه‌فافیه‌ت هه‌یه.
هه‌ر چاودێرێكى كاروبارى كارگێرى له‌نزیكه‌وه سه‌رنجى رێچكه‌ى كارى رۆژانه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته بدات بۆى رونده‌بێته‌وه كه:
· ئه‌م وه‌زاره‌ته له بوارى حكومه‌تى ئهليكترۆنيدا بنه‌ما سه‌ره‌تاييه‌كانى په‌يوه‌نديكردنى تێدا پهيرهونهكراوه بۆیه زۆربه‌ى ئیشوكاره‌كانى رۆژانه‌ى له‌نێو سیستمێكى داتاییدا(داتابه‌یس)جێگه‌ى بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه و زۆربه‌يان له‌پاڵ هه‌بونى ئامرازه ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌سه‌ر په‌ڕه‌ى كاغه‌زه‌كان گلده‌درێنه‌وه و دادهكرێن وئاراستهكاری بۆ وه‌زاره‌ته‌كان پێده‌كرێن.
· له بواری ده‌سخستنی زانیاری ته‌نانه‌ت له‌نێو خودى دیوانه‌كه‌شیدا لایه‌نى كه‌مى ئالوگۆرى زانیاری له‌ئارادا نیه به تایبه‌تى له‌بوارى ئاماردا.
ستافی رێكخراوی ناوبراو له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه‌ئه‌و وه‌زاره‌ته داتا و زانیارى پێویستیان ته‌نانه‌ت له‌باره‌ى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانیه‌وه پێنه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ى ههڵسهنگاندنهكهیان له‌روى زانستیه‌وه تێروته‌سه‌ڵ بێت.
راسپارده‌كان:
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته له داهاتودا له ئاستی جێبه‌جێكردنی ئامانج و ئه‌ركه‌كانیدا بێت، پێویسته له‌پێشدا ده‌ست به‌پرۆسه‌ى چاكسازى كارگێرى و دارایى بكات، له‌ماوه‌ی رابڕدودا نه‌یتوانیوه پلان دابڕێژى و نهیاساى خۆی و نه یاسای بودجه‌ى گشتیش جێبه‌جێ بكات. بۆیه له‌مباره‌یه‌وه گرنگترین راسپارده‌كان بریتین له:
1- سه‌ره‌تا ئه‌م وه‌زاره‌ته له به‌رێوه‌بردنی بواری دارایی و ئابوری هه‌رێمدا پلانی مامناوه‌ند (3 ساڵ) په‌یره‌و بكات و له ئاماده‌كردنی پلانی ساڵانه په‌یتا په‌یتا دور بكه‌ویته‌وه.
2- كورتهێنان و لادان له بودجه‌ی گشتی له ده‌ره‌وه‌ی پاساوه دارایی و ئابوریه‌كان ، قه‌ده‌غه بكات.
3- ده‌ستبڵاوى و ناشه‌فافیه‌ت و به‌فیرۆدانى سامانى دارایى و خه‌رجكردن له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا و رێنماییه داراییه‌كان رێگه‌ی پێ بگیرێت و سه‌رپێچیكار سزا بدرێ.
4- سه‌رچاوه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی داهات به‌رزه‌فت بكات و مادده‌ی 3/ برگه 3 له یاسای ئه‌م وه‌زاره‌ته‌دا وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكات.
5- بودجه‌ى به‌كارخستن له‌سه‌ر بنه‌ماى پێوه‌ره جیهانی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان ئاماده بكات و بودجه‌ی گشتی ته‌نها وه‌كو ژمێره‌یه‌كی روكه‌شی دارایی ئاماژه‌ی بۆ نه‌كرێت.
6- پرۆسه‌ى به‌رێوه‌بردنى دارایی گشتى، بهئهلكترۆنى بكرێت،هه‌ر لهئامادهكردنى بودجه‌ى گشتى و تاده‌گاته ژمێره‌ى كۆتایى، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى دارایى بهتۆرێكى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ گشت وه‌زاره‌ته‌كاندا بۆ به‌رێوه‌بردنى چاڵاكى و پرۆسه داراییه‌كانه‌وه گرێبدرێ، لهرێگاى ئه‌و تۆره‌وه به‌دواداچون بۆ چاڵاكیه داراییه‌كان و پوختهكردنى زانیاریه‌كانى ئه‌نجامبدرێ.
7- ده‌رفه‌ت بدرێته كه‌سانى شاره‌زا و ئه‌زموندار و هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى زانستى تایبه‌تمه‌ند له‌بوارى ئابورى و دارایى گشتى و ژمێركاریدا بۆ ئه‌وه‌ى به‌هره و زانسته‌كانى خۆیان له‌م كه‌رته‌دا به‌گه‌ڕ بخه‌ن.
8- پاره‌ى ماوه (سوڕاو)ى پرۆژه‌كانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى ساڵانه و به‌كارهێنانى لهپڕكردنهوهى كورتهێنانى بودجه و هه‌ر ده‌روازه‌یه‌كى تر قه‌ده‌غه بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ندوقێك بهحیسابێكى تایبه‌ت وه‌كو یه‌ده‌گى پرۆژه‌كان له‌یه‌كێك له‌دامه‌زراوه‌كانى ئه‌م وه‌زاره‌ته بكرێته‌وه ( له گه‌نجینه یان بانك).
9- كاركردن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌شدارى كه‌رته ئابورییه بنچینهییهكان له پێكهێنانى بودجه‌ى گشتى هه‌رێم له پێناو زێدهكردنى سه‌رجه‌م به‌رهه‌مى ناوخۆ gross domestic product– GDP- و ره‌خساندنى هه‌لى كار و دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى بژێوى و داهات بۆ هاوڵاتیان. پێویسته ئه‌م وه‌زاره‌ته لهنهخشهكێشانى سیاسه‌تى دارایی و ئابوری‌دا به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم بهداوادچونی به‌رده‌وام بۆ پێكهاته‌كانی ژمێره‌ی نه‌ته‌وه‌یى - National Accounts بكات.
10- دانانی سیاسه‌تى دارایی به‌پێى ده‌ستورى عێراقى له‌ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ناوه‌نددایه، به‌ڵام ئه‌م میكانیزمه‌ى كه وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم په‌یره‌وى ده‌كات له‌م بوارانه‌ی په‌یوه‌ستن به خودی بودجه‌ی گشتی هه‌رێمه‌وه كه له چوارچیوه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆیدایه، سه‌ركه‌وتو نه‌بوه وه‌كو: هه‌ڵكشاندنی بودجه‌ی وه‌گه‌رخستن كه بۆته هۆی هه‌ڵكشانی په‌یتا په‌یتای هه‌ڵاوسانى نه‌ختى، هه‌روه‌ها كورتهێنانى بودجه ولادان لهگوژمهی په‌سندكراوی په‌رله‌مان و .... هتد. بۆیه ده‌بێ ده‌ستبڵاوى و ناشه‌فافیه‌ت و به‌فیرۆدانى سامانى دارایى و خه‌رجكردن له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا و رێنماییه داراییه‌كان رێگه‌ی پێ بگیرێت و سه‌رپێچیكار سزا بدرێ.
11- چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند به دامه‌زراوه‌یی بكرێن و شاندی حیزبی له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م كێشانه دوربخرێته‌وه و ده‌سه‌ڵات بدرێته به‌رپرسانی دارایی له یهكلاییكردنهوهیدا.