Print
 ئەو 15 ژنه‌ی‌ له‌ مێژودا خەڵاتی نۆبڵیان بۆ (ئاشتی) پێبەخشراوە
Saturday, October 8, 2011
(سبەی):
دوێنێ هەینی، هەریەکە لە (ته‌وه‌كول کیرمان)ی یەمەنی و (ئالین جۆنسۆن و لیما جبۆی)ی لیبیری، خەڵاتی (نۆبڵ)یان بۆ ئاشتیان پیَ بەخشرا.
تا ئێستاش تەنها 15 ژن لە مێژوی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، ئەو خەڵاتەیان پێ بەخشراوە و 43 ژنیش لە سەرجەم بوارەکانی نۆبڵدا خەڵاتەکانیان بەدەستهێناوە.
لەو ریزبەندیەی خوارەوەشدا ناوی ئەو ئافرەتانە ئاشکرا دەکرێن کە لە مێژوی دروستبونی خەڵاتی نۆبڵ لە ساڵی 1901دا خەڵاتی نۆبڵیان بۆ ئاشتی وەرگرتوە:
1905: (بیرسا سۆفی)ی نەمساوی، دوای نوسینی‌ کتێبیَک لەسەر جەنگ بەناوی"چەکەکانتان نەوی بکەن"، خه‌ڵاته‌كه‌ی‌ پێ به‌خشراوه‌.
1931: (جین ئادامز)ی ئەمەریکی، رێکخەری کارکردنی هاوبەش بوە لەنێوان هەژارنشینەکاندا لە شیکاگۆ، سەرۆکی یەکێتی ژنانی‌ نێودەوڵەتی بوە بۆ ئاشتی و ئازادی.
1946: (ئیمیلی گرین)، چالاکوانێکی ئەمەریکی بو دژ بە توندوتیژی کاریکردوە، سەرۆکی فەخری بوە لە یەکێتی ئافرەتانی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی و ئازادی.
1976: (بیتی ولیامز) و (مایرید کۆریگان)، کە سەرۆکی رێخکراوێکی ئاشتی بون لە وڵاتی ئیرلەندای باکور، ئامانجیان کۆتایهێنان بو بە توندوتیژی تائیفی.
1979: (ئالام تریزا)،پەرستارێکی بە رەگەز ئەلبانییە، گرنگی بە منداڵانی هەژارنشین داوە، جگە لەوەی لەبوارەی خێرخوازیدا کاریکردوە.
1982: (ئەلفا میردال)ی سویدی، وەزیری داماڵینی چەک بوە.
1991: (ئۆنج سان سو)، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن لە میانمار و لە ئێستادا لەژێر بەندکردنی بەزۆردایە.
1992: (ریگۆبرتا مینشو)، سەرکردی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ لە گواتیمالا.
1997: (جودی ولیامز)، یەکێب بوە لە رێکخەرانی هەڵمەتی نێودەوڵەتی بۆ قەدەغەکردنی چاندنی (مین).
2003: (شیرین عیبادی‌)، پاریزەرێکی ئێرانییە، داکۆکیکاربوە لە مافەکانی مرۆڤ.
2004: (وانگری ماسای)ی کینی، چالاکوانیکی دیار بوە لە بواری بەرگریکردن لە ژینگە.
2011: هەریەکە لە (ته‌وه‌كول کیرمان)ی یەمەنی لەبواری بەرگیکردن لەمافی ئافرەتان و بانگەشەکردن بۆ دیموکراسی و (ئالین جۆنسۆن و لیما جبۆی)ی لیبیری لەبوارەکانی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ.
Sbeiy.com © 2007