Print
 سبه‌ینێ‌ یادی‌ 67 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ كتێبخانه‌ی‌ گشتی‌ سلێمانی‌ ده‌كرێته‌وه‌
Wednesday, October 12, 2011
(سبه‌ی‌):
سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه‌) یادی‌ 67 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ كتێبخانه‌ی‌ گشتی‌ سلێمانییه‌ و بڕیاره‌ رێوڕه‌سمێك بۆ ئه‌و یاده‌ به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ كتێبخانه‌ی‌ گشتی‌ سلێمانی‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ (سبه‌ی‌) نێردراوه‌، بڕیاره‌ سه‌عات 11:00ی‌ پێشنیوه‌ڕۆی‌ سبه‌ینێ‌ (پێنجشه‌ممه‌) رێوڕه‌سمی‌ یادی‌ 67 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ كتێبخانه‌ی‌ گشتی‌ سلێمانی‌ و هاوكات یادی‌ سێیه‌مین ساڵڕۆژی‌ بڵاوكراوه‌ی‌ (ئاسۆی‌ كتێبخانه‌) له‌ هۆڵی‌ كتێبخانه‌ بكرێته‌وه‌.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا بڕیاره‌ هۆڵی‌ مامۆستا (محه‌مه‌دی‌ مه‌لا كه‌ریم) ئه‌دیبی‌ كورد بكرێته‌وه‌.
Sbeiy.com © 2007