Print WWW.SBEIY.COM
 ئەردۆگان و کێشەی کورد؛ هەنگاوێک بۆ پێشەوەو دو هەنگاو بۆ دواوە
25/03/2015 10:32:39
جافیر سۆلگون
لە ئینگلزییەوە: هونەر ناسح


قسەکانی ئەمدواییەی رەجەب تەییب ئەردۆگان سەبارەت بەوەی کە رایگەیاند: "شتێک نیە بە ناوی کێشەی کورد. ئەو شتە چیە کە کوردەکان لەدەستیان داوە؟" جێگەی سەرسوڕمان بون بۆ ئەوانەی کە گومانیان هەبو بەڵام هیوا خوازبون کە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ئەم مەسەلەیە بدۆزرێتەوە.

بەگشتی، قسەکانی ئەردۆگان لەلایەن زۆرێکەوە لێکدانەوەی بۆ کراو وەک نامەیەکی ئاراستە کراو دانرا بۆ نەتەوەپەرستە کەمینەکان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی حەوتی داهاتودا. وەکو هەمومان ئەزانین ئەمە یەکەمجار نیە ئەردۆگان ئەم کارە بکات: ئەمە حەزی ئەردۆگانە بۆ ئەم جۆرە قسانە لەپێش هەر هەڵبژاردنێکی گرنگدا. بەهەمان شێوە رێک لەپێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا، هەندێک رونکردنەوەیدا کە بوە هۆی نیگەرانی و دوبارە جوڵانەوەی چەندین ئایدیای نەسەلمێنراو دەربارەی ئەرمینیەکان، هەروەها جەختی لە تورکی و سوننەیی خۆی کردەوە.

لەکاتێکدا پرسیاری کەم هەیە لەسەر ئەوەی کە ئایا ئامانجی قسەکانی ئەردۆگان دەنگدەران بوە، من پێموانیە کە ئەمجارە قسەکانی ئەردۆگان ئەوەندە کاریگەربن بۆ دورخستنەوەی سەرنجی رایگشتی لەسەر ئەو کێشانەی ئێستا هەن. ئامانجی سەرەکی ئەردۆگان ئەوەیە کە: نابێت هیچ کەسێک بزانێت، ببینێت و یان قسەبکات دەربارەی ئەوەی کە کێ بەرپرسیارێتی کێشەکانی تورکیا ئەگرێتە ئەستۆ. بەڵی، ئەمەیە لە پشت قسەکانی ئەردۆگانەوە لەکاتێکدا ئەڵێت "شتێک نیە بەناوی کێشەی کورد".

لەساڵی ١٩٢٤ بونی کوردەکان نکۆڵی لێدەکرا. دواتر، سیاسەتێکی رێکخراو دانرا بۆ تواندنەوەی رەگەزی کورد کە ئامانجی بە تورک کردنی کوردەکان بو. هەر ڕاپەڕینێک لەو بەشەی کوردەکان بە توندی سەرکوت ئەکرا، ئەگەر پێویستی بە خوێنڕشتنیش هەبوایە. لەهەمان کاتدا، هەندێک گۆڕانکاری بچوک و جەوهەری لە مەسەلە هەستیاریە دینیەکانی خەڵکدا کرا، بۆ درێژەدان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی باوەڕە دینیەکانی خەڵک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا، هۆکاری پێویست لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئاینیەوە فەراهەم ئەکرا. لەکاتی رودانی ئەمانەدا، دین ژەهراوی بو بە نەتەوە پەرستی و دەوڵەتگەرێتی. ئاینی عەلەویزم دانی پێدا نەئەنرا. کۆمەڵگە، بەتێپەڕبونی کات، کەوتە ژێر باری ئایدۆلۆجیاو هۆشی تەواوی  رەتکردنەوە و دانپیادا نەنان. لە کاتێکدا چەندین وتوێژ هەبون بۆ یەکبون و پێکەوە بون، هەر شانسێکی ئەگەری رودانی ئەمە لەناو برا بەهۆی بیرو ئایدیۆلۆجیای حکومەتەوە.

لەکۆتایدا ئایدیای رەتکردنەوە لە ناوچو، پرۆژە خراپە ئەندازیارییەکەی کۆمەڵگە داڕوخا بە هۆی دەرکەوتنی مۆدێرنیزمەوە. کوردەکان هەرگیز نەبون بە تورک. عەلەویەکان هەرگیز نەبون بە سوننی. سوننیەکان هەرگیز وازیان لە پەیوەستییان بە دینەوە نەهێنا.

هەوڵی کەمالیستەکان بۆ چەسپاندن شکستی هێنا. بەڵام دەرەنجامی ئەمە تورکیا نەیتوانی گۆڕانکاری دیموکراسیانە بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەدی بهێنێت لەواقیعی راستەقینەی رەگەزی و ئاینی و کەلتوری خۆیدا. ئەوەی ئەبینین کە چۆن مەسەلەکە لەو نێوەندەدا وەستاوە: ئەو کاردانەوە ئەبینین لەمەوقیفەکانی تەواوی حیزبی دادو گەشيپێدان و ئەردۆگان، کە بەرگری لەخۆی ئەکات لەم حاڵەدا. ئەم راستیەش بەڕونی دەرئەکەوێت وەک لە نمونەی کێشەی کوردەکاندا کە ئێستا تیایدا دەژین.

لەم جیهانە گەورەی کە لێی ئەژین، رەتکردنەوەو رەفزکردنەوەی دانپیادانانی ناسنامەی رەگەز و ئایین و کولتوری خەڵک وەک فاشیزم دائەنرێت. لەبەر ئەم هۆیە، تورکیا هەرگیز ناتوانێ بەردەوامبێت لە جێبەجێکردنی ئەو بۆچونەی کە "کورد نیە و زمانی کوردی نییە". ئەوە هەردەبو رویبدایە کە بگەینە ئەو رادەی کە دیفاکتۆی کوردەکان دانیپێدا بنرێت. لە کۆتایدا لەوە تێگەشتین کە نابێت ناساندنی دیفاکتۆی کوردەکان تێکەڵبکرێت لەگەڵ ئاشتەوایی هەمیشەیی یان چارەسەر. ئیتر زمانی کوردی قەدەغە نیە، دەرکردنی ڕۆژنامە بە زمانی کوردی قەدەغە نیە، هەروەها پەخشکردن بەکوردی. بەڵام پەروەردە بە زمانی دایک تا ئێستا وەک مافێک دانی پێدا نەنراوە، داخوازی و چاوەڕوانی کوردەکان بۆ دانپیادانانی ئەمە تا ئێستا لەئاسۆی ئەجێندای وتوێژەکاندا نیە، تا ئێستا هەنگاو نەنراوە بۆ گۆڕینی هەندێک لەو روداوە ئازار بەخشانەی کە بەهۆی کێشەی کوردەکانەوە دروست بوە. هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ یەکگرتنەوە یان روبەڕوبونەوەی ئەو نادادپەروەری و ستەمانەی کە کوردەکان توشی بون. بە کورتی، هیچ هەنگاوێکی گرنگ نەنراوە لەو هەنگاوانەی کە ببێتە هۆی بەرقەرار بونی ئاشتی کۆمەڵایەتی. هەزاران حاڵەتی کوشتن بە بێ چارەسەر ماوەتەوە.

ملیۆنەها خەڵک ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، کە بەهۆی روخاندنی گوندەکانەوە لە دەستیان داوە. پاشان ئەو هەمو خەڵکەی کە ئازاردراون، ئەو هەمو خێزانانەی کە سەرگەردان بون. نزیکەی ٤٠ هەزار کەس لەناوچون. وە هەزاران تا ئێستا لە بەندینخانەن یان لە چیاکاندان. هیچ شتێک لەمانە نابێت وا پیشان بدرێت کە گرنگ نین یان هیوا خوازبین کە لە بیربچنەوە.  وە ئێمەش بە بێدەنگی نامێنینەوە تەنها  لەبەر ئەوەی کە ئەم مەسەلەلە روی سیاسیەوە لەبەرژەوەندی ئەردۆگاندا نیە لە کاتی ئێستادا.

هیچ لێکچونێک نیە لە نێوان قسەکانی ئەردۆگان و کردارەکانی کاتێک کە دێتە سەر مەسەلەی کورد. ئەمەش هۆکاری سەرەکیە لەوەی کە بۆ کوردەکان متمانەیان بە ئەردۆگان نیە.

بە کورتی، ئازایەتی لەچاوی ئەردۆگان و پارتەکەیدا لەو کاتەدا ئەبینرێت  بابەتەکان پەوەندیداربن بە پارێزگاریکردن لەدەسەڵات و فەرمانڕەواییەکەی (وەک باسکردنی بەرتیل و گەندەڵی) یەکسان ئەبێت  بەو ترسەی کە پیشانی ئەدەن بۆ ئەو مەسەلانەی کە جێی نیگەرانین بۆئازادی و دیموکراسی و ئاشتی وڵات.

سەرچاوە: تودەی زەمان