| 
                    
                        |  |  
                        | له‌مساڵدا (853) كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی تۆمار كراون |  
                        | 23/05/2015   12:09:00 |  
                        | (سبەی): وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ناوی (853) كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانییان تۆمار کردوە و جگە لەوەش (126) لق و نوسینگه‌ی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كراونه‌ته‌وه.
 فریاڵ ئه‌كره‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماركردنی كۆمپانیاكان له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاندوه: له ماوه‌ی چوار مانگی تابردودا، وه‌زاره‌تی بازرگانی ناوی (779) كۆمپانیای ناوخۆیی و (74) كۆمپانیای بیانی تۆماركردە.
 وتیشی: جگە لە تۆمارکردنی ناوی ئەو کۆمپانیایانە، (126) لق و نوسینگه‌ی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش لە عێراق کراونەتەوە.
 ناوبراو ئەوەشی خستەڕو، ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه‌ی له‌م ساڵدا تۆماركراون، كۆمپانیای (ئەمەریکی و تورکی و ئێرانی)ن.
 |  
                        |  |  |